جه‌مال عه‌بدوول.. فه‌رهه‌نگه‌کانی بۆمان نووسی و کۆچی کرد.! بابه‌تێک، ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه؛ زه‌رده‌خه‌نه ده‌يگرێت .
موحسين جوامێر
( سه‌رنجێکی پێويست.! وه‌ک برووسکه، به وشه‌ی ورد، خه‌به‌ری کۆچ و ناوی مامۆستا جه‌مال عه‌بدوول ـ م له شاشه بچکۆلانه‌که‌ی کوردستان ـ تێڤێی نێو ئینته‌رنێته‌که‌مدا به‌رچاو که‌وت، حه‌په‌سام، هه‌ر زوو پڕم دايه قه‌ڵه‌مه‌که‌م و به‌نووسين بۆی گريام.. هاوکات له‌گه‌ڵ گوێ و سۆزشلکردن بۆ ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی مشکۆی هه‌ولێری له گورانييه نه‌مره‌که‌ی " له‌پاش مه‌رگم چ فايده بێیه سه‌ر قه‌برم " دا که داڵده‌م ده‌دا له‌و ساتانه‌ی" له ده‌رد و میحنه‌تی فيرقه‌ت گه‌لێ له‌م ژينه بێزارم " و ته‌نيام.. که دوای پارشێو له وتارنووسين بوومه‌وه، گوتم با بۆ دڵنيايی چاوێک به ڕۆژنامه‌ی خه‌باتدا بخشێنم، بزانم ده‌قی هه‌واڵه‌که چۆنه، ديم کۆچکردوو، خوشکی مامۆستا جه‌مال بوو؛ نه‌ک خۆی.. خوا ته‌مه‌نی درێژ بکا و خوشکمان جێ و ئارامگه‌ی به‌هه‌شت بێت، که‌سيش نازانێ کێ وه‌پێش کێ ده‌که‌وێت.. سه‌ره‌خۆشييه‌که‌ش له مه‌کته‌بی سه‌رۆکی کوردستانه‌وه، ئاڕاسته‌ی کرابوو.. هيوامه ئه‌م نووسينه‌ی خواره‌وه‌م، ببێته نووشته بۆ له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژیی ئه‌و که‌ڵه‌پياوه.. بۆ تاموبۆ، یادگاریی خۆش، نوقڵانه‌ی باش و زه‌رده‌خه‌نه‌ش، ده‌يکه‌م به جه‌ژنانه ـ بۆ خوێنه‌ران ـ له‌بری چوکلێت و پاقڵاوه ) .2007/10/04 ده‌قی وتاره‌که:
له‌میژه ناوی مامۆستای گه‌وره هێژا جه‌مال عه‌بدوول، ده‌بيستم و ده‌خوێنمه‌وه. هه‌ر له‌حه‌فتاکانه‌وه، به‌ده‌گمه‌ن کتێبێکی زانستيی قوتابخانه ده‌بینرێت؛ ناوی ئه‌و مرۆڤه فه‌رهه‌نگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت. بڕوا ناکرێ تا ئێسته فه‌رهه‌نگزان و بليمه‌تیکی ئاوا به‌به‌رهه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند؛ له‌نێو کوردا هه‌ڵکه‌وتبێت . زۆر په‌رۆشی ديداری بووم، ئاواتم بوو جارێک به‌خزمه‌تی بگه‌م و ئه‌م تاسه و تێنووێتييه‌م بشکێنم. ئه‌وه‌بوو له کۆنفڕانسی په‌روه‌رده‌ی کوردستان که له مانگی چواردا، به‌سترا، به ديده‌نی شاد بووم، له‌عاست زانياری و زانستییدا کاس بووم. ته‌نانه‌ت بزاڤی ده‌ست و په‌نجه‌کانی، وشه‌يان لێ ده‌باری، ئه‌تگوت ده‌ريايه‌که له زانياری.. له‌و خوووڕه‌وشته به‌رزه‌ش گه‌ڕێ که فريشته‌ئاسا له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڵسوکه‌وتێکیدا ده‌ترووسکايه‌وه، ئه‌نجام خۆشه‌ويستییه‌کت له دڵدا ده‌چه‌سپا و نه ده‌بڕايه‌وه. بێجگه له‌وه، هێشتا گه‌نج بوو، پیر نه‌بوو، شايه‌دحاڵیش ئه‌وه‌يه، هه‌رساڵێ به‌رهه‌مێکی لێ به‌وه‌له‌د ده‌بوو.
زۆر جاران له ئوتێل به‌يه‌که‌وه داده‌نيشتين، هه‌ر ده‌توت چاوه‌کانمان ده‌يانگوت خۆزی له‌مێژ بووايه يه‌کديمان بناسيبايه. کاتێ ده‌يگوت تووشی جه‌ڵته‌ی چاو بوومه، ده‌مگوت ئاخۆ ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی کوردستان فريای ئه‌م گه‌وهه‌ره نه‌که‌وێ، ئه‌ی فريای کێ ده‌که‌وێت، خودايه.؟!.. به‌ڵێنی پێ دام، له ڕێگه‌ی کاکم د. دلاوه‌ره‌وه، دوو کتێبی خۆيم ( به‌رکوڵێکی زانسته زاراوه‌سازيی کوردی ) و ( فه‌رهه‌نگی ڕاگه‌ياندن ) م بۆ بنێرێت. وامزانی من دوور و ئه‌و دوور؛ کتێبه‌کانم بۆ ناگه‌نه پشتی سنوور. توومه‌ز ئه‌و له مانگی شه‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کدا کتێبه‌کانی بۆ کاکم ناردبوو، کاکيشم له مانگی هه‌شتدا دای به ڕووناک خانی هاوسه‌رم، پێیانه‌وه چاوم پڕ بوو له نوور.. بۆ يادگاری، له نامه‌که‌ی بۆ دکتۆری برامی ناردبوو،هاتبوو : " کاکه، کاکه " موحسین "ی براتم له کۆنگره چاو پێ که‌وت و به ديداری شاد بووم و هه‌ستم به کوردپه‌روه‌ری و دڵسۆزييه‌کی زۆر کرد له ناخيدا و، له دوا چاوپێکه‌وتنماندا به‌ڵێنم دايه که ئه‌م دوو کتێبه‌ی بۆ بنێرم، وتی بنێره بۆ د. دلاوه‌ر، وتم چی تۆيه، وتی برامه، ئه‌و کاته زانیم که برای تۆی به‌ڕێزه، به داخه‌وه کاتێک بوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بووم.. تکام وايه ئه‌و کتێبانه‌ی بگه‌يينێتێ له جياتی من.. و پێشه‌کی زۆر سوپاس و به‌هيوام بمبه‌خشی که ئه‌و ئه‌رکه ئه‌خه‌مه به‌ر تۆ" برات. جه‌مال عه‌بدوول.
له ديداره‌کاندا، هه‌ستم ده‌کرد خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و به‌رزه‌پیاوه ئه‌وه بوو، نه‌بين به دوو زمان، که ئه‌وسا ده‌بين به دوو نه‌ته‌وه و په‌ندی زه‌مان.. به‌ڵام هاوکات ده‌يفه‌رموو ده‌بێ سوود له هه‌موو شیوه‌زاره‌کان وه‌ربگرین، چونکه بۆ نووسین و ده‌ربڕين؛ مه‌رجان و مرواریی به‌نرخيان تێدايه و نايه‌نه کڕين. هه‌روه‌ک له‌م دوانه‌يدا بۆ رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان، هه‌ڵوێسته‌که‌ی زێتر ڕۆشن ده‌بێته‌وه و ده‌شێ په‌ندی لێ وه‌ربگرين : " ئه‌فسووس کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره، نادروست و ترسناک ئه‌وه‌يه که به دوو شێوه‌زمان ( کرمانجیی باکوور و باشوور ) کتێبه‌کان ده‌نووسرێنه‌وه، که له هیچ وڵاتێکی دنيادا شتی وا نييه و نه‌بووه " هه‌ر له‌وێدا سه‌يدا عه‌بدوول ڕووی ده‌می له سه‌رکردايه‌تیی سياسی ده‌کا، ده‌ڵێ : " داواکارم، خه‌مخۆرانه، ژيرانه و به زووترين کات فريای کێشه‌که بکه‌ون و چاره‌سه‌رێکی به‌رپرسانه‌ی بکه‌ن " و داوا له خودی کاک مه‌سعوود ده‌کا که به : " بڕيارێکی بوێرانه، ئه‌و زمانه‌ی که 36 ساڵه له هه‌موو قۆناغه‌کاندا، کتێبه‌کانی خوێندنی پێ ده‌نووسرێت و زمانی فه‌رمیی حکوومه‌تی شێخ مه‌حموود، ده‌وڵه‌تی جمهووریی کوردستان و حکوومه‌تی کوردستانيشه و به‌ره‌و بوونه‌زمانی پێوانه ( ستانده‌رد ) هه‌ڵده‌کشێ؛ بکرێته زمانی وه‌رگێڕان وپێنووسينه‌وه‌ی کتێبان و زمانی فه‌رمیی سه‌راپای کوردستان.." هه‌روه‌ها وه‌زيری پێشترێ وتی : " دواتریش قوتابییانی كوردستان فێری هه‌ردوو شێوه‌زمانه سه‌ره‌كیيه‌كه بكرێن، به كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی زانستیی چڕ‌وپڕ له‌لایه‌ن پسپۆڕان و خه‌ڵكی شاره‌زاوه و به‌كارهێنانی ڕێگه و شێوازی زانستی و نوێباو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به‌زووترین كات ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی فراوانی كرمانجيی باكوور و كرمانجيی باشوور و بایه‌خپێدانێكی دڵسۆزانه بۆ لێكنزیكخستنه‌وه و گه‌شه‌و پێشخستن و كارپێكردنی فراوانی كرمانجيی باكوور به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و نوێ له لایه‌ن ده‌زگه، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی، فه‌رهه‌نگی، زانستی و كه‌لتووريیه‌كانه‌وه ".
ده‌مه‌وێ لێره‌شدا، نهێنییه‌کم له دڵ حه‌شاردراوه و به‌داخه‌وه مامۆستا جه‌مال عه‌بدوول له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بردييه ژێرگڵ و منی جارێ له‌سه‌رگڵ، نه‌مزانی چی بوو.؟ له‌باره‌ی زمانی يه‌کگرتووی کوردييه‌وه، له ئاخر ڕۆژی کۆنفڕانسی په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا به‌خێراييه‌که‌وه به گوێم‌دا چرپاندی، فه‌رمووی : له‌باره‌ی زمانی يه‌کگرتووی کوردييه‌وه، خه‌به‌ری خۆشم له کاک مه‌سعووده‌وه پێیه و پاش ته‌واوبوونی کۆنفڕاس پێتی ڕاده‌گه‌يه‌نم.. ئه‌وه بوو، ئه‌گه‌رچی زۆر به‌دوايدا گه‌ڕام، ئێدی يه‌کديمان نه‌دی، پاشان گوتيان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، مامه‌وه به نيگه‌رانی.. ئه‌وجا ئاخۆ ده‌بێ سه‌رۆکی کوردستان ئه‌و خه‌به‌ره خۆشه‌مان پێ نه‌ڵێت، تا هه‌م دڵی ئێمه خۆش و هه‌م ڕه‌وانی ئیبنومه‌نزووری کوردان جه‌مال عه‌بدوول له دوامه‌نزڵگه‌يدا شاد بیت.؟!
که ئه‌م ڕووداوه‌م بيست؛ تاسام، هه‌راسان بووم و دامام، چونکه کۆچی زانا و خودان مه‌قام؛ مردنی دنيايه به فه‌رمووده‌ی پياوی پيتۆڵ و به‌سام.. له مزگه‌وتی قازی محه‌مه‌د له سوێد و له نوێژی ته‌ڕاويحا، خه‌به‌ره‌که‌م به خه‌ڵکه‌که ڕاگه‌ياند، که‌سم نه‌دی به‌خێر ناوی نه‌هێنێ و چه‌پکه‌ڕه‌حمه‌ت بۆ ڕه‌وانی شادی نه‌نێرێ. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راکێشام، ئه‌و قسه‌يه بوو که ده‌گوترا ڕه‌وانشاد ته‌نانه‌ت کاتێ وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو و له ساته سه‌خته‌کاندا، زه‌نبيله‌ی له ده‌ست ده‌گرت و بێ‌ترس ده‌سووڕايه‌وه و شتی بۆ ماڵه‌وه ده‌کڕی.. منيش له‌نێو دياريياندا له‌م چه‌پکه‌وشه ئاسمانییه بترازێ، چی ديکه‌م شک نه‌برد که شايه‌نی باڵاکه‌ی مامۆستا جه‌مال عه‌بدوول بێت و پێيه‌وه بنازێ : " يا أیتها النفس المطمئنة، إرجعي إلی ربک راضیة مرضية، فادخلي فی عبادي، وادخلي جنتي" ئه‌ی گيانی هێور.! بگه‌ڕێره‌وه لای په‌روه‌ردگارت، له ساتێکدا هه‌م تۆ له‌و قايلیت، هه‌ميش ئه‌و له تۆ.. ئه‌وجا وه‌گه‌ڵ به‌نده چاکه‌خوازه‌کانم بکه‌وه و بچۆره به‌هه‌شتی منه‌وه.!
ديسان سه‌رنج ! مامۆستا جه‌مال عه‌بدوول هه‌ر له ژياندايه، ئيشاڵڵا ته‌مه‌نی به قه‌ده‌ر داره‌که‌ی قه‌ره‌داغ ده‌بێ له‌م دنيايه.!
2007/09/30 mohsimjwamir@hotmail.com
|