١٤\١٢\٢٠١٠ جه‌نابی وه‌زیر ده‌کرێ یا ن ناکرێ؟
دوو فیلمی هاوشێوه: سه‌رژمێرییه‌که‌ی عێراق و کۆنگره‌که‌ی دیموکراسیخوازان له نێوان عه‌لی بابان و که‌ریم شنگالی!!
شوکره‌ڵا حه‌مه‌ده‌مین رۆژی ١٢\١٠\٢٠١٠ کۆبوونه‌وه‌یکی رێکخستبوو به‌ناوی دیموکراسیخوازانه‌وه کۆنگره ببه‌ستێ ته‌نها ئه‌ندامانی راسته‌قینه‌ی دیموکراسیخوازانی بانگ نه‌کردبوو کاتێک که‌سه‌رکردایه‌تی کاتی دیموکراسیخوازان به‌مه‌یان زانی کۆنگره‌که‌یان فه‌شه‌ل پێهێنا له‌و رۆژه‌دا و به بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ دواخرا بۆ رۆژی ١٣\١٠\٢٠١٠ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیی کاتیی و کادره راسته‌قینه‌کانی دیموکراسیخوازان به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام رۆژی ١٣\١٠\٢٠١٠ شوکره‌ڵا حه‌مه‌ده‌مین بیانووی ئه‌وه‌ی هێنابووه‌وه که گوایه ئه‌ندامه‌کانی خوێندکارن ناتوانن ئه‌مڕۆ بێنه‌وه بۆبه‌شداری کۆنگره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ ده‌رکه‌وت که له‌مه‌یدانی کرێکاره‌کان خه‌ڵکی هێناوه به رۆژانه ئه‌مه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی حیزبایه‌تی شوکره‌ڵا!
وه‌زاره‌تی ناوخۆش رۆژی ١٣\١٠ گوتیان کۆنگره‌که ناکرێ دواخراوه بۆ کاتێکی نادیار نازانین وه‌زاره‌ت واده‌ی کۆنگره‌ی حیزبه‌کان دیاری ده‌کا یان سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان، ئه‌م پرسیاره له حاجی مه‌لا ده‌که‌ین وه‌ک سکرتێری دیموکراسیخوازان.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێ ده‌بێ خاڵی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێریی ده‌رهێنرێت، جا که تۆ سه‌رژمێرییه‌کی گشتیی بکه‌ی و نه‌زانی رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌کان چه‌نده سوودی چییه جه‌نابی وه‌زیر.. نه‌کرێت باشتره، یان وه‌ک پێشنیاره‌که‌ی شوکره‌ڵای لێهات بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌می دیموکراسیخوازان؛ ده‌ڵێ سه‌رکردایه‌تی کاتی با ٣٠ ئه‌ندامی راسته‌قینه‌ی خۆی بهێنێ بۆ کۆنگره منیش ٣٠ خزم و دراوسێی خۆم ده‌هێنم.. کێ ده‌رچوو ئه‌و ده‌بێته سه‌رکردایه‌تی دیموکراسیخوازان.. به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆ وه‌لانێن، توخوا ئه‌وه نه‌کرێ باشتر نییه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق سێ جار سه‌رژمێریی گشتیی دواخستووه له‌به‌ر که‌مینه‌ی تورکمانه‌کان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان سێ جار کۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسیخوازانی دواخستووه له‌به‌ر که‌مینه‌یه‌کی که‌می دیموکراسیخوازان، که‌واته هه‌ر ناکرێ...
|