چه‌ند به‌خته‌وه‌رم، كه ده‌ڵێم توركم..! ئاماده‌كردنی : هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
گلۆبالیزم دژی ئه‌وه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌ر ته‌نها له دورگه‌یه‌كی دابراوی ئه‌وسه‌ری جیهانیشدا بژیت له‌و پرۆسیسه به‌ده‌ر بێ ، له‌سیاسه‌تی هاوچه‌رخیشدا ئیمرۆ باوی ئه‌وه نه‌ماوه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ملهوری بێ لێكدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها پشت به هێز و شانازیه ئه‌فسانه‌یی دێرینه‌كانی ببه‌ستێ، چونكه سیاسه‌تی یه‌کلایه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌یشتۆته بنبه‌ست... ئه‌م دۆخه له توركیاشدا گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و ده‌نگی ناره‌زایی لێره له‌وێ ده‌بیسترێن كه ئیتر عه‌قلیه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن و شه‌ڕخوازی و گۆشه‌گیریه ته‌نها خزمه‌تی جه‌نراڵه‌كانی سوپا ده‌كات نه‌ك میلله‌تی تورك.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی گۆرانیبێژی ئه‌لاتوركا بوله‌ند ئه‌رسۆی به‌وه‌ی له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌یدا له ته‌له‌فیزیۆنی ستار گووتی ( ئه‌گه‌ر كوڕێكم هه‌بوایه وه‌ك دایكێك هه‌رگیز ڕێگه‌م نادا له پێناوی پاشاكانی سوپادا شه‌هید بكرێ) هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیی و گۆرانیه‌كانی له ماده بێهۆشكه‌ره‌كان قه‌ده‌غه‌ترن له توركیادا.
هه‌ربۆیه هه‌ڵفریواندن و به‌كوشدانی نه‌وه‌كان به‌ره‌وكاڵبوونه‌وه ده‌چێ ئه‌گه‌رچی له‌م داوییه‌نه‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه و سه‌ردانه‌كه‌ی گول بۆ ئه‌رمه‌نستان ئه‌و ته‌لسمه‌ی شكاند و ده‌یانه‌وێ بڵێن ئێمه ئیتر ناتوانین بڵێ پێویستمان به فڵان وفیسار نیه ئه‌م سه‌ردان وئاوه‌ردانه‌وه‌یه‌ش به‌لای ئه‌رمه‌ندا دیسانه‌وه‌پێچه‌وانه دێته‌وه له‌گه‌ڵ ناونیشانی ئه‌م نوسینه (نه موتڵویم توركم دیه‌نه) پێم وایه نه‌ك ئه‌مه به‌ڵكو سه‌رجه‌می سه‌ره‌تانی كۆماره‌كه‌ی ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی دونیای سه‌رده‌م دژ ده‌وه‌ستنه‌وه.
جگه له‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی بوونه ئه‌ندام له بازاڕی ئه‌وروپا دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی ئێستای توركدا ناگونجێت و كه‌مالیسته‌كان به ئاشكرا دژی ئه‌ندام بوونی توركیان له ئه‌وروپادا.
عه‌قلیه‌تی خۆ به‌زلزانینی نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا سه‌ر ده‌نێته‌وه به‌كه‌لتوری چه‌واشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌وه،هه‌ر بۆیه نابێ پێمان سه‌یر بی كه نوسه‌رانی سه‌ر به‌م كه‌لتوره چه‌واشه‌یه به‌كورد بڵێن كڵكی هه‌یه به مێشووله بیچوێنن و كوردستان به زه‌لكاوه‌كه‌ی ده‌یان جنێو‌و سوكایه‌تی پێكردن كه مرۆڤ شه‌رمه‌زار ده‌بی له دوباره نوسینه‌وه‌شیان.
ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌ره‌وه كاتیك راست ده‌بوو گه‌ر تورك تیكه‌لی نه‌ته‌وه‌كانی دی نه‌بوایه ئه‌وسا ووتنه‌وه و دوباره بوونه‌وه‌ی كه‌سی وه‌رس ناكرد،وه‌لی ئیستا ئه‌م ووشه‌یه كه خراوه‌ته نێو گوتراوه فه‌لسه‌فیه‌كانی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ ئه‌م رۆژگاره‌نرخێكی نه‌ماوه‌له كاتیكا وا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه نه‌وه‌ی توركی پێ په‌روه‌رده ده‌كرێ.
یه‌كه‌م كه‌سێك كه ره‌خنه‌ی له‌و ڕسته ره‌شه مرۆڤ كوژه گرت چیروك نوسی به‌ناوبانگی كورد ( یه‌شار كه‌مال) بوو له ( مانیفێستی په‌یمانی ئاشتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی تورك نووسی تا تورك به مێژووی هه‌ڵه‌ی خۆیدا بچێته‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده‌كردنی مناڵاندا به بیرۆكه‌ی دژه مرۆڤانه‌ی تۆرانیزم و كه‌مالیزم و ته‌ره‌قی په‌روه‌ر) گوتی ٢٥٠ساڵه نه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌له به درۆ گۆش ده‌كرێن٭.
بیری پان توركیزم له ئاسیا‌و بیری تۆرانیزم له توركیامێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مه‌ته‌هان و تیومانی باوكی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی نوێژه‌نكرده‌وه‌له ساڵانی ١٩٠٤-١٩٠٥ زیا گۆك ئه‌ڵپی٭ سۆسیۆلۆژی هه‌ردووسه‌رده‌می ئوسمانی وكه‌مالی بوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بیری تۆرانی به زیندوویی هێشته‌وه‌و كردی به ئایدۆلۆژیای ره‌سمی ده‌وڵه‌ت. _________________________________________ ٭عه‌داله‌ت: له توركیادا ئامرازیكی ده‌ستی پاشا كه‌مالیسته‌كانه،وه‌زیری ده‌ریاوانی سویسرا وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رپێی نه‌بووه شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بوو له‌سه‌ر سیسته‌می توتالیتێری توركی. ٭ بیری تۆرانچێتی ڕاسته زیاگۆك ئه‌ڵپ بره‌و پێده‌ری بوو، به‌ڵام ئه‌تاتوركیش به‌دڵه‌وه تۆرانچێتی ده‌كرد و بێژه‌فه‌لسه‌فیه‌كه‌شی هه‌ر له‌بیرۆكه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه جگه له‌وه‌ش زۆر شانازی به گورگه‌بۆزیشه‌وه ده‌كرد له‌پاداشتی گووته‌گه‌كه‌ی ئه‌سعدبۆزقورتی وه‌زیری عه‌داله‌ت( ئه‌وانه‌ی له‌م ووڵاته‌دا تورك نین یه‌ك مافیان هه‌یه كه ده‌بێ هه‌ر كۆیله‌بن) گورگێكی بۆزی پێشكه‌ش كرد و نازناوی بۆزقورتی له‌وه‌وه به‌سه‌ردابڕا. ئه‌تاتورك خۆشی هه‌ندێ وێنه‌ی گورگه‌بۆزانه‌ی گرتووه. ٭یه‌شار كه‌مال: یه‌شار كه‌مال كوڕی سادق گۆكچه‌لیه و له‌ساڵی١٩٢٣ له گوندی هیته‌ی نزیك شاری ئه‌ده‌نه له‌دایك بووه،دایكی ناوی نیگاره و باوكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن زه‌وی وزارێكی زۆر بووه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌لكی شاری وانن، یه‌شار كه‌مال ژیانی مناڵێتی ئه‌وپه‌ڕی دژواربووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكی مناڵێكی بێكه‌سه له مزگه‌وتێكدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌و به‌خێوی ده‌كات وناوی ده‌نێ یوسف پاشان ئه‌و یوسفه گه‌مه به چه‌قۆ ده‌كات چاوی ڕاستی یه‌شار كوێر ده‌كات، یه‌شار كه‌مال پیاوێكی نه‌ترس و ڕاستگۆیه وسۆسیالیستێكی به‌ئه‌مه‌كه هه‌میشه لایه‌نگری هه‌ژاران بووه وداكۆكی له‌مافی مرۆڤ كردووه‌و به‌تایبه‌تی كورد.ساڵی ١٩٧٢ پێشنیاركرا بۆ پاداشتی نۆبل وخاوه‌نی چه‌ندین مه‌دالیای نێونه‌ته‌وه‌ییه. جگه له چیرۆكه به‌ناوبانگه‌كانی كه وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانی جیاجیابه‌م دواییانه( مانیفێستی ئاشتی نوسیوه‌ته‌وه بۆ میلله‌تی تورك).
سه‌رچاوه‌كان: ١-تورك ته‌ئریخ ئویگالغێ زیاگۆك ئه‌ڵپ. ٢- یه‌شار كه‌مال. ٣-رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف.
|