به ناوی کوردستانی گه‌وره .
چه‌ند میلیۆن پیتی { و } ی نا‌پێویست !!!؟؟؟
ح. س. سۆران
وێڕای رێز و داوای سه‌رکه‌وتنی پتر بۆ هۆگرانی زمانی کوردی ، ئه‌م پێشنیاره به بیرمه‌ندان و پێنووسه‌وانان ( کیبۆڕده‌وانان) ی هێژا پێشکه‌ش ده‌که‌م ، تا ئه‌گه‌ر کاتیان ببێ ، له ده‌رفه‌تێک دا ، یه‌کجار زۆر به وردی بیخوێننه‌وه و ئه‌گه‌ر پێیان باش بو ، ئه‌وانیش له نووسینی زاره‌وه‌ی سۆرانی زمانی کوردی دا ، ئه‌م رێوشوێنه له به‌ر چاو بگرن ، با وزه و کاتمان به فیرۆ نه‌چێ . پێویسته ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌م ، که من بۆ خۆم له مێژه هه‌ر به پێی ئه‌م داروله‌له‌یه ده‌نووسم و تکاش ده‌که‌م ئه‌گه‌ر مێدیاکان نووسراوه‌کانی منیان له هه‌ر جێگه‌یه‌کدا بڵاو کرده‌وه ، ئه‌مه بزانرێ که به ئه‌نقه‌ست به‌م له‌ونه نووسیومه و هه‌ر به‌م چه‌شنه بڵاوی بکه‌نه‌وه ، تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێیان باش بو، له بارودۆخی ئێستا دا ،له نووسین دا ، ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی بگرن ، ئه‌گه‌ر پێشیان باش نه‌بو ، خۆی لێ ببوێرن . به‌ڵام پێویسته بڵێم ، خۆم قه‌ت له به‌کاربردنی ئه‌م رێنووسه دا ، دوچاری کێشه‌ی زمانه‌وانی نه‌بووم .
-1 دو دانه پیتی { و } ، له هه‌وه‌ڵی وشه دا :
هه‌روه‌ک ده‌زانن ، زۆر له مێژه نووسینی دو دانه پیتی { و } مان له هه‌وه‌ڵی وشه‌دا له‌بیر بردوه‌ته‌وه ، بۆ وێنه ئیدی وه‌ک جارن نانووسین { ووشه ) ، ده‌نوسین {وشه } . به‌س دو دانه پیتی (و) له هه‌وه‌ڵی وشه دا پێویست نیه .
-2 دو دانه پیتی { و } ، له نێوه‌ڕاستی وشه‌دا :
ته‌نیا کاتێک پێویسته ، که له نێوان دو پیتیی بێده‌نگ دا بێ ، وه‌ک {کووڕ = چه‌ماوه ) ، چون ئه‌گه‌ر دو دانه {و} نه‌نوسین وه‌ک { کوڕ – نێرینه‌ی که‌م ته‌مه‌ن } ده‌خوێندرێته‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م لا یا ئه‌و لای پیتی ده‌نگ دار بێ ، دو دانه {و} بنووسی و نه‌ینووسی ، هه‌ر به چه‌شنێک ده‌رده‌بڕرێ ، بۆ وێنه { بوه = بووه } ، { کوا= کووا } ،{ بوی =بووی } ، {ئاور = ئاوور} ، { شێوه‌رد = شیووه‌رد } .
-3 دو دانه پیتی {و} ، له ئاخری وشه‌دا :
قه‌ت پێویست نیه ، چون بینووسی و نه‌ی نووسی ، هه‌ر درێژ ده‌خوێندرێته‌وه ، وه‌ک { بو } ، {چو } ، {خو} ، (شو} ، که ئه‌گه‌ر بشنووسین { بوو} ، {چوو} {خوو) یا { شوو} ، ده‌ربڕینه‌که ، هه‌ر یه‌که .
له زۆر زمانی دیکه‌ش دا ، کاتێک زانیویانه پیتێک پێویست نیه لایانبردوه ، وه‌ک زمانی رووسی ، ئینگلیسی و ... ، چون نووسینی پیتی نا‌پێویست ، وه‌ک چرای به‌رخۆر وایه .
روونکردنه‌وه : لێره‌دا مه‌به‌ستم له پیتی { و} ه ، نه‌ک {ۆ} ، چون پیتی (ۆ) ، بۆ هه‌موومان باشتر ناسراوه و باس و خواسی جوێی ده‌وێ .
پاشکۆ : زانستی زمان وه‌ک زانستی کۆمپیوتێر وایه ، هه‌مشه ده‌بێ به‌ره‌و قاڵ بوون ، کارامه بوون ، بێخه‌وشی و چاک سازی بڕوا ، به‌م ئامانجه بو ، که زمان ناسانی کورد هه‌ر له سه‌ده‌ی 20 دا ، ئه‌م چاک سازیانه یان کرد :
-1 کورداندنی پیتگه‌لی عاره‌بی، ده‌نا له سه‌ده‌ی 19و پێش ئه‌وه دا، زمانی کوردی ئه‌گه‌ر نووسرابێتیش ، هه‌ر به پیتی ئاسایی عاره‌بی بوه . -2 گوێزانه‌وی دروشمی ( v ) ، له سه‌ر پیتی (ر) وه بۆ بن پیته‌که . -3 لابردنی هێلێ (-) ، له سه‌ر پیتی (و) و نووسینی دو دانه واو، بۆ نیشان دانی ( و) ی درێژ . -4 ناساندنی پیتی (ڤ) ، له ئه‌لفۆبێ کوردی دا . -5 چه‌ند شتی دیکه‌ش .
به هیوام ئه‌م پێشنیاره‌ی سه‌ره‌وه ، بکه‌وێته به‌ستێنی بورای چاک سازی و به خشلی سه‌رنجی زمان ناسان بڕازێته‌وه .
وه‌بیرخستنه‌وه: چه‌ند جاری ده‌که‌ش ئه‌م مه‌به‌سته‌م له‌م به‌ستێنه‌دا نووسیوه ، به‌ڵام ئه‌م جاره هێندێک لق و پۆپم له بابه‌ته زیاد کرد و پێشکه‌شم کرده‌وه .
تاران 26/9/2708 soransa@hotmail.com
|