١١\١٠\٢٠١٥
چهند وێنهک له
یهکهم بهرههمی پهروهردەییم.
سۆران سادق
یەکهم بهرهەمی پهرهوهردەییم کهوته بهردهستی فێرخوازانی
تاراوگه.. ئامانجم لهم پهرتووکه ئهوهیه.. که پێویسته پرۆگرامی
خوێندن له داینگهوه دابنڕیت به باشترین شیوه و شیوازی فێربوون
گرنگی ئهم پەرتووکه بۆ ههموو ئهو کهسانهش دهبێت که دهیانهوێت
فێری زمانی کوردی بببن گرنگی ئهم پەرتووکه به خال باس دهکهم له
خوارهوه:
١- لە داینگەوە دەتوانریت بخوێندرێت منداڵان ئامادە بکریت بۆ یەکی
سەرەتایی.
٢- بە شێوەی رێزبەندی پیتەکان دانراوە بۆ ھەر پێتێک کە فێری دەبین
دەبێت وشەکە بە ھەمان پیت دەست پێ دەکات،پاشان پرسیاری لە منداڵان
دەکریت کێ وشەیەکی تر دەزانیت ئەم پیتەی تیا بێت بەمە زیاتر فێری وشەی
کوردی دەبێت.
٣- رابردوو بە داھاتوو بەستراوەتەوە.. بۆ ئەوەی منداڵان بزانن مێژووی
نووسین و شیوازی نوسین جۆن بەکار ھاتوە وە جیان بەکارھیناوە بۆ نمونە
جاران بە پەری بالندە نوسراوە لەسەر پێستە.
٤- فێربوونی منداڵان بە سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و نەورۆز.
٥- ئەم پەرتوکە کاری چوار بابەت لە خۆ دەگریت منداڵان لە ھەمان کات
فێری پیتەکان دەبن و فێری ژمارەکان دەبن و فێری شێوەکان دەبن وە فێری
رەنگەکان دەبن.
٦- منداڵان پێویست ناکات دەفتەر لەگەل خۆی بات جونکە ئەمە ھەم دەفتەرە
و ھەم پەرتووکە کە دەتوانی واجیباتی مالەوە تیا بنووسێت.
٧- منداڵان فێری وینەکێشان دەبن لە ھەمان کات دا.
٨- زۆربەی رەنگەکانی ئالای کوردستانم بەکارھیناوە.
٩- ناکڕیت ئەمین بالدارمان لە بیر بچێت کە یەکەم وینەی بەرگەکەی ئەم
پەرتووکە دەگرێتەوە بۆ وەفای و دلسۆزی مامۆستا ئەمین بالدار.
لە کۆتایی سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزانی کوردستان دەکەین کە ھەلسا بە
جاپکردبی لەسەر ئەرکی خۆیان.. سوپاس بۆ شا پۆست کە ئەرکی گواستنەوەی لە
خۆ گرت.
دیارە بێ کەموکوڕییش نابێت.. بە ھیوام بتوانین ئەم بەرھەمە بگەیەنین بە
سەرجەم پارچەکانی کوردستان.. تا ببیتە یەکەم بەرھەمی خویندن بۆ منداڵان
کە سەرەتای خویندنیان لە داینگەوە دەست پێ دەکات، دەتوانن بۆ ھەر
پرسیاریک دەربارەی ئەم پەرتووک پەیوەندیی
بکەن بەو ئیمێلەی خوارەوە یان بە ژمارەی تەلەفۆنەکەم یان فەیسبووکەکەم:
٠٠٤٤٧٧٨٨٢٦٣٠١٩
-
https://www.facebook.com/soransadqe?fref=ts
-.
Lsoran@icloud.com
|