په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

چەند یاداشتێک لەسەر هەلومەرجى ئەمرۆى کوردستان:

 

                                                                                  نوری به‌شیر  

1- کاتێک کەگەندەڵى سەرتاپاى دەسەلات دەگرێتەوە، ژنان یەکەمین قوربانى دەبن!

 

ئەمجارەیان بەپێى ئامارو بەدەلایلى رەسمى و لەناوخۆى کوردستان دور لەهەر حزبێکى مخالیفى هەردوو حزبى دەسەلاتدارو حکومەتى هەرێم و پەرلەمان، هەواڵى ئیغتسابى ژنان و بەئامار 435 ئافرەت کەدەستدرێژى سێکسیان کراوەتە سەر، وە زۆربەى دەستدرێژیچیان لەوەزیرو دەسەلاتدارانى دەوڵەتدان.

رەنگە ئەمە بۆ خەڵکى کوردستان لەئێستادا زۆر جێگاى سەرسورمان نەبێت، لەبەر ئەوەى لە 17 ساڵى رابردوودا زۆر شتى عەجیب و غەریبیان لەم دەسەلاتدارانەى بزوتنەوەى کوردایەتى بینیوە، واتە ئەمه‌ دڵۆپێکە لەودەریا گەندەڵی و خێرەى کە هەردوو حزبى بۆرجوا ناسیونالیستى کورد بۆ خەڵکى کوردستان و بەتایبەت بۆ ژنان بەدیارى هیناویانە، ئەمانە وەک پیشەى هەەمیشەییان هەر مایەى سەرکوت و چەوسانەوەبوون بۆ ژنان و ژنانیان وەک ئامرازێک بۆ حزمەتى ماڵ و مناڵ و لەزەتى پیاوان سەیرکردوە، ئەم دەسەلاتدارانەى بزوتنەوەى کوردایەتى سەرچاوەیەک بوون لەماوەى دەسەلاتیاندا لەکوردستان بۆ زیندوکردنەوەى هەمووداب و نەرێتێکى کونەپەرستى بەبیانوى پاراستنى داب و نەریت و ئەخلاقیاتى دواکه‌وتوانه‌ی کۆمەڵگا کەبەشى زۆرى باجەکەى دەبێت ژنان بیدەن.

دەورانێک ئەم دوو حزبە دەسەلاتدارە لەکوردستان کەدوو ناوچەى تازە لەدەسەلاتیان هەبوو، زۆر خۆیان خەریک کردبوو بەمەسەلەى ناموس و ئەخلاقیات بەسەر سەرى ژنانى کوردستانه‌وه‌ بۆ ڕازیکردنی دڵی ئیسلامی و عه‌شایه‌ره‌کان، بەسەدان لەژنانیان لەژێر ناوى ناموسدا کوشت و له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتیاندا سوتێنران و سوکایه‌تی جۆراوجۆریان پێکرا، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ئەحزابى چەپ و رادیکالیان سەرکوت دەکردو دەرگاى بارەگاو رۆژنامەکانیان دادەخست بەوەى بەرگرى لەژنانى بەره‌ڵا دەکەن، بەلام دیاره‌ ئێستا دواى نزیکەى دوو دەیە لەدەسەلات و تەجروبەیەکى زۆر کەپێى گەیشتون، خۆیان سەرانى هەردوو حزب و حکومەت و پەرلەمان ناموسى ژنان دەروشێنن و پەڵەى رەش کەخۆیان پیان وایە کەپەڵەى رەشە، دەنێن بەنێوچەوانى خیزانەکانەوەو لەئاخرین جاریشدا ئەو ژنانە کەئەوان کردویانن بەنێچیرى حەزەکانیان دەبنە قوربانى ناموس پەرستى ناسیونالیزمى کوردو بەشێوەى جوراوجۆر تیرۆر دەکرێن. له‌سه‌ر ئەمەو سەدان کارنامەى ڕه‌شی تری ئەم دوو حزبەى بزوتنەوەى کوردایەتى و سەران و وەزیرەکانیانە دەبێت خەڵکى کوردستان لەدەسەلات بیانهێننە خوارەوە.

لەماوەى دوو ساڵدا و ئه‌وه‌ی زانراوه‌ و بەپێى ئامارى رەسمى کەرۆژنامەى ئاوێنە لە 7ى دیسەمبەرى 2007 دا لەده‌مى دکتۆر یوسف عوسمانه‌وه‌ بلایکردۆتەوە، ئامارەکە وێنەیشى نیشانى پەرپرسانى حکومەتى هەرێم دراوە،  کە تەنیا ئەوەى ئەزانرێ و دەرکەوتوە، لە 2005 و 2006 دا  435 ئافرەت لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى هەرێمەوە ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌ سه‌ر، ئیتر ئەمە هیچ بەهایەک بۆ قسەى زلى حکومەتى هەریم و سەرانى هەردوو حزب ناهێلێت لەتەپڵى درۆزنانە کەرۆژانە دەیژەنن بۆ مافەکانى ئافرەت لەکوردستان، دستدریژى سێکسى بۆسەر ئافرەتان کەبۆکارو بژێوى رۆژانە دەچنە لاى ئەو وەزیرو پەرپرسانە و کاری تاقەت پرۆکێن دەکەن به‌ڵام پاروه‌نانی ئاره‌قی نێو چه‌وانیان پێره‌وا نابینن و ئیستیغلالیان ده‌که‌ن، ئەوانه‌ ئه‌و هەقانیەتە دەردەخات کەخەڵکى کوردستان چەندین سالە هیچ ئومێدێکیان بەحزب و دەسەلاتى دژى ژنیان نیە، هیچ خۆشخه‌یاڵیه‌کیان به‌ئاینده‌ی ده‌ساڵاتیان نیه‌، هەر ئەوانەى کەسەرچاوەى گەندەڵی کۆمەڵگان و سەروەت و سامانى کۆمەلگایان هەڵلوشیوە، هه‌ر خۆشیان سەرچاوەى رووشانى رەوشت و ئەخلاقێکن کەدەیەیەک زیاترە قسەى لەسەر دەکەن و ته‌پڵی بۆ ده‌کوتن، دیارە بۆ ئەو جەنابانەى سەرانى ئەم حزبانەو حکومەتى هەرێم، دەورانەکە گۆراوەو زەرورەتێک بۆ دەسەلاتى قەومیان ئەوە دەخوازێ هەموو بەهاکانى کۆمەڵگا کەجاریان بۆ دەداو کەسایەتى و لایەنى رادیکال و ئینسانیان بەقازانجى کۆنەپەرستى سەرکوت دەکرد، ئەمرۆ خۆیان ئالا هەڵگرین، چیتر دەبێت کۆمەڵگا بێدەنگ نەبێت.

 

2- بریارى یاساى رۆژنامەگەرى پەرلەمان و بەرگرى لەئاسایشى نەتەوەیى!

 

پەرلەمانى حکومەتى هەرێم یاساى رۆنامەگەرى پەسەند کرد، بەدواى سالانێکى دەسەلاتیان زۆربەى یاساکانى رژێمى بەعسیان بەکاردەبه‌ن، بەلام ئەمجارە یاساک که‌ ده‌یانه‌وێ بیسه‌پێنن زۆر لەدواى یاساکانی به‌عسه‌وه‌یه‌، ئەم جارەیان بەهانەی جۆراوجۆریان بۆیاساى رۆژنامەگەرى هێناوەتەوە کەدەکرێ لەزۆر لایەنەوە قسەى لەسەر بکرێت، ئەمرۆژانە ناوەوەى کوردستان و دەرەوە بوەتە مەیدانێکى گەورەى نارەزایەتى بەو یاسایە کەپەرلەمانى کوردستان دەیەوێت سەرکوتى ئازادى رۆنانەگەرى و رۆنامەنوسان بکات، کەئەمە دەروازیەکە بۆ لێدانى هەموو ئازادیەک لەکۆمەڵگادا، یەکێک لەبەهانەکانى ئەم جارەى پەرلەمانى کوردستان ئاسایشى نەتەوەییە، بەلام ئەمان رۆنیان نەکردۆتەوە کەچ جۆرە ئاسایشێکى نەتەوەییان مەبەستە، ئایا ئەو ئاسایشى نەتەوەییەیان مەبەستە کەخۆیان لەماوەى 17 ساڵی دەسەلات و شەرى دەسەلاتیاندا، هەزران لەخەڵکى کوردستانیان بەکوشت داو هەزارانیان ئاوارە کرد کەتا ئێستاش زۆرێک لەوانە هەر ئاوارەن، بەسەدانى تر سەرنگون و ئایندەیان دیار نیە وەک ئایندەى زۆرێک لەئەنفالەکان. ئایا پەرلەمانى کوردستان و حکومەت و حزبەکانیان، ئەو ئاسایشی نەتەوەییەیان مەبەستە کەخۆیان پێشلەشکریان بۆ دەبابەکانى تورکیا کردو لەئیبراهیم خەلیلەوە هینایاننە کوردستان. ئایا ئەو ئاسایشی نەتەوەییەیان مەبەستە پێشلەشکریان بۆ هیزەکانى پاسدارانى جمهورى ئیسلامى ئیران کردو هینایاننە قولایى خاکى کوردستانەوە  بۆسەر بارەگاکانى حزبى دیموکراتى ئیران. یان دەستگرتنى لەشکرو دەبابەکانى رژێمى بەعس و هێنانەوەى بۆ کوردستان و شەرو شکاندنى یەکتریان پێدەکرد، یا یارى کردن بەچارەنوسى خەڵک و مادەى 140 و مساومەکردن لەسەرى، ئایا هەموو ئەوانە تێکدانى ئاسایشى نەتەویى نەبوون و نین؟ یان دەکرێ ئاسایشى نەتەوەیى مانایەکى ترى بۆ پەیدا ببێت، ئەویش ئەوەیە کەئاسایشى نەتەوەیى پەردەیەکە بۆ بەرژەوەندى کێ و بەدژى کێ!؟

بێگومان لەم یاساى رۆژنامەگەریەدا کەپەرلەمان پەسندى کردوە، بەرژوەندى ئاسایشى نەتەوەییەک لەپشتیەوە وەستاوە، بەقازانجى دەسەلاتى ئەحزابى ناسیونالیستى کورد، بەقازانجى کورسیەکانیان لەپەرلەمانى دەولەتە شرەکەى مالکیدا و ئیمزادان لەکۆنەپەرسترین بریار و ئیتفاکردن لەگەل کۆنەپەرسترین ئەحزابى بۆرجوا قەومى و ئیسلامى عەرەبیدا، به‌پارێزگاری به‌ ئیتفاقاته‌ نه‌وتی و بازرگانیه‌کانی تره‌وه‌.

تێکدانى ئاسایشى نەتەوەیى تا ئەو شوێنەى بەزەرەرى خەڵکى کوردستانە، وە پاریزگارى لەحزبەکان و دەسەلات و گەندەڵیەکانیان دەکات،  بۆ حکومەتى هەریم پەرلەمان شوێنى سەرنج نیە، تا ئەوکاتەى دەگاتە ئەوەى ئەو ئاسایشى نەتەوییە خۆیان دەگرێتەوە ئیت سه‌دان بالۆره‌ی به‌ لێده‌ده‌ن.

بۆخەڵکى کوردستان ئاسایشى نەتەوەیى یەک ماناى هەیە، ئەویش دیاریکردنى ئایندەیەکى باشترو رۆشنتر، بوونى ژیانێکى خۆش و رەفاهو بوونى پیداویستیە سەرەتایى و ئینسانی و نه‌مانی ترس و دڵه‌راوکێی ڕۆژانه‌ی له‌شکرکێشی و گرانی و برسێتی، بەلام بریاردان لەسەر یاسایەکى سەرکوت بۆ کارى رۆژنامەگەرى و رۆژنامەنوسان، یانى سەرکوتى ئازادى بیروار، کەهەموو بەرگێکى قەومیەکردن بەبەرى سەرکوتدایەو هیچى تر.

دەبێت بەهێزو نارەزایەتى  رۆشنبیران و قوتابیان و کریکاران و مامۆستایان و ژنان و لاوان و هەموو لایەنێکى کەبەرگرى لەئازادى بیقەیدو شەرتى بیرورا دەکەن، پاشەکشە بەم یاسایەى پەرلەمانى کوردستان بکرێت و رێگایەک بێت بۆ یاسایەکى مەدەنى و ئازاد و دەرگایەک بێت بۆ قبوڵنەکردنى هیچ بریار و یاسایەکى ترى کۆنەپەرستى لەمەیدانەکانى تردا.

 

3- ترسى هەرەشەو لەشکرکێشى تورکیا هەر بەردەوام دەبێت!

 

بەدواى کۆبونەوەى ئەنقەرەدا میدیاکانى جیهان بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى شێوەیەک بێدەنگەیان لەهەرەشەکانى تورکیا کرد، وەک ئەوەى کەتورکیا لەبڕیارو سیاسەتێک کەبەشوێنیەوەیەتى له‌ عێراقدا پاشەکشەى کردبێت، وەک ئەوەى تورکیا تەنیا هێرشەکەى بۆسەر بارەگاکانى پەکەکە یان کوردستان بێت. کۆبونەوەى ئەنقەرە هودنەیەکى کاتى نێوان ئەمریکا و تورکیا بوو، بەدوایدا پەرلەمانى تورکیا بریاریکى دەرکردو سەلاحیەتى تەواوى داوەتە سوپا کەهەر کات ویستیان لەشکرکیشى خۆیان بکەن، ئەوەتا هەر ئەمرۆ بەشیوەیەکى فراوان هێرش بۆسەرکوردستان دەستی پێکردوە بەشیوەى بۆردومانى هەوایى و چاوەرێ دەکرێ هێرشى فراوانترى بەشوێنەوە بێت، ئەمە رۆشنە ئەم هێرشە بەهاوکارى و لەسەر رەزایەتى ئەمریکاى دۆست و هاوپەیمانى ئەحزابى ناسیونالیستى کوردو سه‌رچاوه‌ی سینارێۆی ره‌شی عێراقه‌، ئەوە ئاشکرایە لەم هێرشەدا حکومەتەکەى مالکى ناتوانێت هاوکارى ئەم رەزایەتەى ئەمریکا نەبیت، لەژیر ناوى هێرش بۆسەر پەکەکە، کەسوپاى خۆى بێنێتە کوردستان یان پاشه‌کشه‌یه‌کی زیاتر به‌ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد له‌وه‌ی ئێستا کردوویانه‌و ماده‌ی 140 یان بۆ چه‌ند مانگی تر دواخستووه‌.

ئێمە وتمان سیاسەتێک کەتورکیا بەشوێنیەوەیەتى هەرلەجێگاى خۆیەتى، سیاسەتێک کەئەبعادێکى جیهانى و ناوچەیى هەیە، لەوەى کەتەنیا رەبتى بەکوردستانەوە یان پەکەکەوە هەبێت، کوردستان یەکێک لەعاملەکانى داخلى عێراقە، عاملى ئەسڵى بۆ تورکیا، پێش هەموو شتێک شکستى سیاسى و عەسکەرى ئەمریکایە لەعیراق، مانەوەى کێشەى فەلەستینە بەچارەسەرنەکراوى، نەبوونى دەوڵەتێکى نۆرماڵ  لەعیراقدا، جێگاوریگاى دیارو لەسەرەوەى ئیران لەعیراق و ناوچەکەدا، سەردەرهینان و بەهێزبوونى ئیسلامى سیاسى لەعیراقدا، بونى حکومەتى هەریم بەقەوارەیەکى جیاواز لەئاستى عیراق و ئەمانە هەمووى شوینى خۆشحالى تورکیا نیه‌، لەکاتێکدا فرسەت لەبەردەم تورکیادایە کەجیگاو رێگاى زیاترى هەبێت، هەموو ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن هەر بەشوێنى خۆیان باقین، وە زەمینەن بۆ ئەوەى تورکیا جیگاو ریگاى خۆى بباتە ئاستیکى تر، وە بتوانیت دەخالەتیکى زیاترى لەلەهەلومەرجى عیراقدا بکات و له‌شکرکێشی به‌سه‌ر کوردستان بکات، بەوەش موقعیەتى خۆى لەئاستى ناوچەکەو جیهاندا بەرێتە شوێنێکى تر.

هەروەک ئێمە پێشتریش وەک حزبى کۆمۆنیستى کریکارى ئەم هەرەشەیەى تورکیامان بەجدى ناساند و به‌خه‌ڵکی کوردستانمان ووت که‌ڕێگایه‌کی تر له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدایه‌ بهۆکۆتایی هه‌میشه‌یی به‌له‌شکرکێشی ووڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ‌سه‌ر کوردستان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کەتەنیا ریگا بۆکۆتایى هینانى هەرەشەی ئێستاو هەرەشەکانى ترى تورکیا و ئیران و باقى دەولەتانى ناوچەکە بۆسەر کوردستان، جیابونەوەى کوردستان و پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆیە، وە بۆڕێگه‌گرتن له‌هەرەشەو لەشکرکێشى ئێستاى تورکیا، هاتنە مەیدانى خەلکى کوردستانە بەریزى سەربەخۆى خۆیان و بەجیا لەهەردوو حزبى دەسەلاتداری یەکیتى و پارتى کەبەشوین بەرژوەندیەکانى خۆیاوەن و گرێدراوى سیاسەتەکانى ئەمریکان کەتەرەفێکى گەورەیە لەهێرشى ئێستاى توریکا. ئیتر ئەوە خەلکى کوردستانە دەتوانێت ڕێگا بگرێت و پاشەکشە بەلەشکرکیشى سوپاى تورکیا بکات. خەلکى کوردستان لەم نیوەدا تەنیا نین چ لەئاستى ناوخۆ و چ لەئاستى دنیادا.

 

n.bashir3@ukonline.co.uk