1
هه‌ژێن بێزارم؛ له خۆم له تۆ له‌وان له مرۆڤه ده‌سته‌مۆکان من بۆ پیاوه‌تی تۆ بۆ ژنایه‌تی ئه‌و و ئه‌وان بۆ خێڵایه‌تی کاتێك که وی، له خانه‌دانی ده‌دوێ من بێز له خۆم ده‌که‌مه‌وه بێز له تۆش لهوێك، که هاوڕوخساری تۆیه بریا ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ تۆ کۆیله کرام بابم له گه‌شتێکی بیابانی بووایه تا باڵنده کۆچه‌ره‌کان به‌ره‌و هه‌واری ئێوه، ڕاپێچم نه‌که‌ن په‌شیمانم له له‌دایکبوونی خۆم له هاتنه میوانی تۆ له ناسینی ئه‌و و له دیتنه‌وه‌ی ئه‌وان له ناسینی ئێوه مرۆڤه سووره‌کان خۆزگه گێژهلووکێك ئه‌و ڕۆژانه‌ی لووش ده‌دام گه‌رده‌لوولێك به‌ره‌و ئاسمان لوولی ده‌دان بورکانێك یاداوهرییهکانمی ده‌سووتان من ڕکم له ئێوه ده‌بێته‌وه له‌وه‌ته‌ی دڵم بۆ تۆ کرده سفره و تۆ مشتێ گه‌نمی ژه‌هراویت له‌سه‌ر دانا ئاخ له‌و ڕۆژه‌ی چه‌نده گێل بووم ناوله‌پم بۆت کرده گوڵدان و تۆ و ئه‌و و ئه‌وان به شووڵه تڕك، ده‌ستان به‌ستم من نه‌فره‌ت له‌و ڕوخسارانه ده‌که‌م پێستیان سوور سوور ... خوێنیان لێ ده‌تکێ و له موولووله‌کانی گۆنایانا ههووکیم گورژم ده‌کا من ڕکم له مرۆڤه سووره‌کانه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و و تۆ و ئه‌وان ده‌ناسم په‌رده‌ی گوێم ته‌نیا به درۆ ده‌له‌رێته‌وه چاوه‌کانم ته‌نیا ناشیرینی ده‌بینن و په‌نجه‌کانم ته‌نیا ناخونه‌ك ده‌زانن جاران دڵم ئهویندانێ بوو؛ بۆ هاوسێیانم بۆ هاوڕێیانم بۆ هاوپیشانم بۆ گمه‌گمی کۆتره باریکه بۆ سه‌مای گه‌ڵای داران بۆ هه‌رچی هه‌یه و نییه له جوانی که‌چی ئه‌وڕۆ، کاتێ که به نیازی سڵاو ده‌ست هه‌ڵده‌بڕم له ناخه‌وه جنێو ده‌ده‌م کاتێ پێڵوه‌کانم لێك ده‌نێم به درۆوه خۆم مات ده‌که‌م و پلانی میوانداری ڕك داده‌ڕێژم من رکم له مرۆڤه سووره‌کان ده‌بێته‌وه مه‌رج نییه هه‌موویان درۆزن بن مهج نییه هه‌موویان قین له دڵ بن مه‌رج نییه هه‌موویان چاوچنۆك بن مه‌رج نییه هه‌موویان دووڕوو بن له‌وانه‌شه زۆریان باش بن و من نه‌یان ناسم به‌ڵام من ڕکم له مرۆڤه سووره‌کان ده‌بێته‌وه من ته‌نیا تۆ و ئه‌و ده‌ناسم له‌وه‌ته‌ی هه‌م، ته‌نیا ئه‌و جارانه له خشته براوم که گوێم له خۆم ڕانه‌گرتبێ و ڕه‌شمه‌که‌ی خۆم به وان سپاردبێ پێش به‌ڕێکردنم، پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی لاپاڵه سه‌رسه‌وزه‌کان له ئه‌لبومی یاداوهرییهکانما بۆ سیروان بۆ شاره‌زوور هه‌ڵگرم ئه‌و بۆمبایه‌کی خسته کهشکۆڵهکهمهوه یاداوه‌رییه‌کانی مناڵه‌که‌می، پارچه پارچه کرده قه‌قنه‌س بۆنسووتی دڵخۆشیه‌کانم، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی داگرت خه‌ونه‌کانم فڕێنران نازانم به‌ره‌و کوێ به‌ره‌و ئیمارات یا به‌ره‌و کوردستان له‌وانه‌شه خهوندزهکان فڕێیان دابنه سه‌ر هێڵه ئاسنه‌که له‌وانه‌شه له زبڵدانێکدا لێی پاڵ که‌وتبن ئه‌و له بری نووشته‌ی به‌ڕێکردن بۆمبایه‌کی له کهشکۆڵهکهمدا دانا و تۆش وتت چۆن که‌شکۆڵ له‌بیر ده‌کرێ منیش له داخا خه‌ریكبوو شه‌ق به‌رم له که‌ناری ڕاین له‌وێ که من بۆ وێنه سووتاوه‌کان بۆ خه‌ونه دزراوه‌کان بۆ وێنای دارستانه دهمبهخهندهکان ده‌گریام و ئهشکهکانم لافاویان هه‌ڵده‌ستان هه‌ر له‌وێ له که‌ناری ڕاین باسی ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌مه‌کانم ئه‌وانه‌ی پاش هه‌راکه گه‌یشتنه گوێی مرۆڤه سووره‌کان تۆ نیشانه‌ی بێبڕواییت له کۆتایی قسه‌کانا دانابوو گه‌وره‌تر له‌و ملپهڕێنهی هه‌زاران ساڵ ملی فه‌ره‌نسه‌ی په‌ڕان من ڕکم له مرۆڤه سووره‌کان ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێست سووره‌کان ئه‌وانه‌ی کریستۆس په‌رتووکێکی پڕ درۆی بۆ بردن و له تۆڵه‌ی کریست، پیره‌کانی که‌وڵ کردن کیژۆڵه‌کانی به دیاری بۆ ههوهسبازهکانی ئۆروپا هێنان من پێست سووره‌کانم خۆش ده‌وێن ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی وهچهبڕ کراون منیش له‌و ساته‌وه‌ی سپێرمی بابم و هێلکه‌ی دایکم به شه‌قی خوا یه‌کانگیر بوون له‌و کاته‌وه‌ی تۆ و ئه‌و و ئه‌وان ده‌ناسم من ڕکم له درۆزنه‌کان ده‌بێته‌وه من بێزم له مرۆڤه سووره‌کان ده‌بێته‌وه من پێکه‌نینم له‌بیر چووه‌ته‌وه پێست سووره‌کان بڕوایان به پیاوی سپی پێست نییه منیش به تۆ و به ئه‌و و ئه‌وان به مرۆڤه پێست ژهنگنینهکان ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی نێوان، چرپه‌ی ناخ و وشه‌ی سه‌ر زارتان، دووری زه‌مین و ئاسمانه.
14ی ئه‌پڕیڵی2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوهینێ ل چارده‌ی
نیسانێ
ژخوشیا هه
یڤ به رو روژێ دمه شیا
15/04/2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گوڵم
لهوڕۆژهوهى دڵم ئه‌م عهشقهجوانهى تۆى تیایه
kawahussen@yahoo.com
|