هێمن ڕه‌ئووف به‌ڕۆژ له‌نێوان په‌ڕه‌کانی ئۆکۆردیۆنی پێلوه‌کانتدا یان له‌پشتی ده‌رگای پیانۆی پێڵوه‌کانتدا ووشه‌شۆخو شه‌نگه‌کان، ئه‌وانه‌ی له‌شه‌نگه‌یی و له‌نیانی و له‌هه‌گبه‌ی نازه‌کانتدا دێن و ده‌چن ده‌یانبه‌م و دێم له‌وێدا له‌نێوان په‌ڕه‌کانی ئۆکۆردیۆنی پێلوه‌کانتدا یان له‌ژێر کلیلی نۆته‌و ده‌نگه‌کاندا هه‌ڵیانده‌گرم. به‌شه‌و، ئه‌وکاتانه‌ی تۆ له‌خه‌وێکا جێده‌مێنی کاتێ قاپی له‌کلیلی نۆته هارمۆنییه‌کان پێوه‌ده‌ده‌ی من له‌پشتی ئه‌و ده‌رگایه‌و له‌نێو په‌ڕه‌واڵاکانی پێلوه‌کان دانه‌دانه ده‌ریان ده‌هێنمه‌وه‌و دێم له‌وێدا ده‌یانکه‌م به‌چه‌پکێ ڕسته و یان ده‌یانکه‌م به‌ملوانکه‌ی شیعرێکی نوێ، به‌یانی له زڕ‌ه‌زڕ‌ی مورووه‌کانی به‌خه‌به‌ر دێیت کاتێ له‌گه‌ردنی سپی تۆ ئاڵاوه.
به‌ئاگا دێیت پیانۆی پێڵوه‌کانت ده‌جوڵێن جارێکی تر، په‌ڕه‌ی سه‌رسنگی ئۆکۆردیۆن ده‌که‌وێته‌وه‌لاره‌لار سیناریۆی _ئاوازێکی نوێ _دوو خۆر هه‌ڵدێنه‌وه ئه‌مڕۆش _که‌له‌به‌رێک جێیه‌کی ئه‌مین بۆ حه‌شاردانی ووشه نوێیه‌کانی ڕۆژ _ڕیزبه‌ستنی سه‌ربازه‌کانی برژانگ بۆ پشووبه‌ن و ووریابن _دوو گلێنه‌که دوو قه‌ڵای به‌دیهاتووی هیواکانمن _دوو برۆ دوو سه‌نگه‌ری ڕێگر له‌تێکشکانی پێکه‌نین."
ده‌ستێک له‌گه‌ردنت ده‌ده‌یت مورووه‌کان ده‌جوڵینیت پێت سه‌یره! ئه‌مڕۆ زۆرتر و ووردتر و ناسک‌تر و شیرین‌تر ن هه‌ندێکیان ده‌نکه‌نوقوڵ هه‌ندێ هێشووه‌به‌ڵاڵوک دانه‌دانه‌لوءلوء و مه‌رجانو یاقوت.
هێشتا نیوه‌به‌ئاگایت و نیوه‌نوستوویت ده‌ستت به‌تاڵ ملوانکه‌که له‌ده‌ستتدا و له‌سه‌ر سنگی تۆ نه‌ماوه به‌دیواری ژووره‌به‌هارییه‌که‌مدا شۆڕ بۆته‌وه دێیت ده‌ست ده‌به‌ی بۆ نوقڵێ بۆ چکلێتێ بۆ مووروویه‌کی ڕه‌نگاوره‌نگ سه‌یر ده‌که‌یت خۆت خزاویته‌سه‌ر لقی دێڕه‌شیعرێ شوێنه‌که‌ده‌ناسیته‌وه دره‌خته‌که‌ی دڵی منه ئه‌و دره‌خته‌ی هه‌ر چڵێکی له‌ئاوازێ لێده‌دات و له‌تامێکت پێده‌به‌خشێت له‌بۆنێکت بۆ ده‌ڕژێنێ و له‌گه‌ڵایه‌کت پیاده‌دات. تا دێمه‌وه بۆخۆت له‌وێ ملوانکه‌که‌ت کردۆته‌وه جۆلانه‌یه‌کی بچکۆله‌ت هه‌ڵخستووه ده‌له‌نگێیت و با ، سه‌ما به‌پرچت ده‌کات
من دێمه‌وه‌ماندوو ماندوو خه‌و به‌خه‌وه‌وه‌ده‌بینم تێناگه‌م چۆن به‌ئاگام ده‌هێنیته‌وه خۆت به‌خۆما هه‌ڵده‌واسیت پڕم ده‌که‌ی له‌که‌یف و ماچ و بۆنی خۆش شه‌وێکی نوێ شیعرێکی نوێ سبه‌ینێ ڕۆژێکی نوێ پێکه‌نینێ، گریانێ، دڵڕه‌نجانێ، نازێ، گله‌ییێ، گوڵێ، چکلێتێ... .
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی ئه‌و فڵچه‌یه‌ی سیمای قێزه‌وه‌نی هاروون به‌فریشته‌ی عه‌رشی جوانی نیگار نه‌کات ڕه‌قیب ئه‌یکات به‌گسکی مه‌تبه‌خی ماڵی ئه‌و که‌مانه‌ی ، له‌بری تفه‌نگ به‌حوکمی ڕۆژ به‌زۆر ئه‌خرێته سه‌رشانی پاسه‌وانی میرێکی جه‌نگ یان جوزه‌له‌ی لینگه‌فرتێی مه‌رگ ئه‌ژه‌نێ یان ده‌هۆڵی خۆشخه‌یاڵی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی خاڵێکی ڕه‌ش ئه‌خاته‌سه‌ر په‌ڕه‌ی بێگه‌ردی مه‌زاجی سوبحی جه‌ناب بۆ سفره‌ی خوانی نیوه‌ڕۆی گۆڤارێکی پایزیی باو ئه‌کرێ به‌سیخێکی که‌باب.
به‌هاری 2009
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چیرۆك سایه نه ئه‌شکه‌وتێك مابوو نه بن به‌ردێك نه بن دارێك مابوو نه بن ده‌وه‌نێك دایکم لانکه‌که‌ی منی تیا دانه‌نابێ لانکه‌که‌ی من و کۆرپه‌یی من و پاکی من وه‌ك په‌پوله‌یه‌کی ناسك باشترین به‌هانه بوو بۆ دایکم تا ئازاره‌کانی خۆی به لای لایه و فرمێسکی چاوی و هه‌نسکی دڵی له کوڵی بۆ منی کچ هه‌ڵ ڕێژێ له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕاژه‌ننێکدا ملم به‌م لاو به‌ولادا ده‌که‌وت دایکم سه‌یری ده‌کردم دڵی پێی خۆش بوو وای ده‌زانی سه‌ری بۆ ڕاده‌وه‌شێنم نه‌ی ده‌زانی من به ئاگری دڵی ئه‌و ده‌سوتێم نه‌ی ده‌زانی که گه‌وره بووم ئازاره‌کانی ئه‌و به کۆڵی منه‌وه‌یه دایکم ته‌نها ده‌ی ویست به‌و لایلاییه دڵی خۆی خاڵی بکا نه‌ی ده‌زانی من هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه که گوێم لێ ده‌بوو ئێستا بوه به ڕۆمانێکی دورو دڕێژی بێ کۆتایی له سینه‌م دا‌و منیش جارێکی تر بۆ مناداڵه‌کانمی دوو پات ده‌که‌مه‌وه ده‌نگه ده‌نگی شاخوو ده‌نگی چه‌ماوه‌کان و خوره‌ی کانیاوه‌کان و جریوه‌ی په‌له‌وه‌ره‌کان و خشه‌ی گه‌ڵای داره‌کان و له‌ره له‌ری گوڵاڵه سوره‌کان و وورشه وورشی گیا و بۆنی گوڵه حاجیله‌و ڕێحانه کێوی و بۆنی ده‌وه‌نه سه‌وزه‌کان و توتڕکوو ده‌نگی ئه‌شکه‌وته چۆڵه‌کان و ده‌نگی تۆپ‌و ته‌یاره‌و ناپاڵم ده‌نگی ئاژه‌ڵه‌کان و گریانی ژن و پیاوه موو سنه‌کان و هاواری باوکم و گریانی خوشکوو براکانم و پێخاوسی و پرسی و تینوی منداڵانی هاوسێمان و ته‌قه‌ی پۆستاڵ و کڵاشین کۆفوو هاواری پێشمه‌رگه‌و هاڕه‌ی ته‌یاره شکێنه‌کان گوێچکه‌ی منیان وا ڕاهێناوه تا ئه‌به‌دی له یادیان نه‌که‌م له یادیان ناکه‌م دایکه گیان بۆ وا گه‌وره‌ت کردم ؟ بۆ منت له‌گه‌ڵ ئازاری ڕۆحی خۆت و بێ نیشتیمانی گۆش کرد ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچ بووم ؟ ده‌تویست به‌ته‌نیا نه‌بی له کاتی خه‌م هه‌ڵگرتنتاو منیش ئازاد نه‌بم له ژیانما ده‌تویست منیش وه‌کو تۆ لانك به کۆڵ بم و خانه به دوش بم به‌ڵێ دایه گیان میراته‌که‌ی تۆ بۆ من جێماوه‌و خه‌مت نه‌بێ وه‌ها ئه‌و ده‌ردانه‌ت له منا ناشتوه هه‌رگیز ڕه‌گه‌کانی ووشك نابن خه‌می نیشتیمان خه‌می دایك بوون ئه‌و خه‌مه ڕه‌شانه‌ی که به‌سه‌ر منی کچدا سه‌پانت هه‌موو ده‌م هاوڕێمن هه‌رگیز جودا نابنه‌وه خه‌مت نه‌بێ دایه گیان خه‌مت نه‌بێ من له تۆ بووم و تۆش له دایکێکی به‌د به‌ختی تر هه‌تا ماوین ده‌بێ به ئاگری ژنێتیه‌وه بسوتێین خه‌مت نه‌بێ دایه گیان خه‌مت نه‌بێ لانکه‌ی خه‌می خۆم وتۆو هه‌موو ژنێك به کۆڵمه‌وه‌یه تا ئه‌به‌دی بوخچه شڕه‌که‌ی تۆ‌و کڵاشه کۆنه‌کانی باوکم و شه‌رواڵه کونه‌که‌ی براکه‌م و قژه ئاڵۆسکاوه‌که‌ی خوشکه‌که‌م و سوخمه کاڵه‌وه بووه‌که‌ی نه‌نکم و پشتێنه له خوێن گه‌وزاوه‌که‌ی کاکه‌م و هه‌موو کراسه شڕه‌کانی ژنانی ئه‌نفال و مه‌مکه شوشه‌و بوکه‌ڵه خۆڵاویه‌کان و سه‌یاره شکاوه‌کانی ده‌ستی مناڵه خۆڵاویه‌کانی لادێ و قه‌سرو قاتی شاڵ و کڵاشی ئه‌بووبه‌کری جاشه‌کان و سه‌یاره‌ی جام ڕه‌شوو نازوو مه‌کری ژنه‌کانیان و خوێندنی منداڵه‌کانیان له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و نه‌عله به جێماوه‌که‌ی به‌هێ و گۆچانه‌که‌ی باپیره‌م و که‌لو په‌له‌کانی ناو چاڵه کانی جنبوو ئێسکوو پلوسکی ئه‌نفاله‌کان و بۆنی کیمیای هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و هه‌موو ژنه‌ی که به ناوی ناموسه‌وه ده‌کوژرێن له سندوقی مێژوی دڵما هه‌ڵم گرتوون نایه‌ڵم تۆز لێی بنیشێ خه‌مت نه‌بێ دایه گیان خه‌مت نه‌بێ خه‌مت نه‌بێ پورێ گیان خه‌مت نه‌بێ ده‌شتی چیمه‌ن و که‌لوو په‌له به جێماوه‌که‌ی کاکه‌م و جه‌سته له‌ت و کوته‌که‌ی و زه‌ده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی خۆی و هاوڕێکانیم له مێژویه‌کی پاك پاك وه‌کو په‌ڕه‌ی گوڵ وه‌کوو ئاوی کانیاوه‌کانی بناری قه‌ندیل وه‌کوو دڵی کیژۆڵه‌یه‌کی ئاشقی ئه‌نفال کراو وه‌کوو فرمێسکی مۆم وه‌کوو گریانی کۆرپه‌یه‌کی تازه بوو له‌ناو قۆزاخه‌ی سپی په‌موی شاره‌زوردا هه‌ڵ گرتوه شوێنیان نه‌رمه خه‌مت نه‌بێ دایه گیان خه‌مت نه‌بێ ئه‌و لانکه‌ی تۆ دابوت به کۆڵتا پڕ پر بوو له خه‌می کۆن و نوێ من ده‌ی پارێزم دایه گیان خه‌مت نه‌بێ.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هادی باباشێخ
هه ی سه روک
*
* *
*
* *
10/04/2009
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئومێد خۆشنوس
به ئه‌سیری خه‌می دونیا
دێمه خزمه‌ت ژوانــــــــــــی تۆ سوید
umed_70@hotmail.com
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ژێن کۆیلەکچانی خێڵ ئەی ئەوانەی دەواری ماڵمان چنراوی پرچی ئێوەیە ئەی ئەوانەی کە خەون و خۆزگەتان، له چاو ئێمه، چاره‌ك و نیوەیە ڕۆژگارێك بوو، پێموابوو گەر سەگەکانی حەسار بکوژێن له خۆشیانا، وا هەڵدێن.. لە جەنگەلەکانی ئامازۆن نەبێ، ناوەستنەوە .. ده‌ڕۆن و به‌ده‌م حه‌ز و شه‌پۆل و باوه تا لوتکه‌ی ئازادی به‌ر ناکه‌نه دواوه هەرگیز رێگە نادەن، لە پرچتان پەتی هەڵواسینی من بڕێسن هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن، له مناڵدانتان تۆی کۆیلهکردنهوهتان بچێنن نهم زانی، گه‌ر چرای ئازادی له چاوی کۆیلاندا ههڵنهبێ قه‌د بستهڕێیهك، به‌رپێیان ڕۆشن ناکاته‌وه
شەوانێکی درێژ، لە ئازاری ئێوه‌دا تلامەوە ڕۆژگارێکی زۆرم، لە چاوەڕوانیدا بردەسەر نەمدەزانی ئێوه ماڵین و په‌له‌تانه بۆ ژێر، ده‌واری خێڵ وهرگهڕێنهوه
ڕۆژگارێك بوو، له‌تاو هۆگریم بۆ ئازادیتان کهتوارم به‌حه‌ز ده‌پێوا خه‌ونم به‌فڕینی بیرتانه‌وه ده‌بینی ڕۆژگارێك، که ئاڵۆشی هه‌رزه‌کارانه‌ی ئێوه و حه‌ز پێوه‌ری من، کهتواریان لێم شێواندبوو، نه‌مده‌زانی له‌گه‌ڵ دامرکانه‌وه‌ی ئاڵۆشتان، پێوه‌ری حه‌زیی منیش له که‌تواردا بستێك باڵا ناکا نه‌مزانی تا کۆیله‌که‌ی ناختان نه‌کوژرێ، جه‌سته‌ی ئازادتان له‌دایك نابێته‌وه نه‌مزانی مرۆڤی کۆیله گه‌ر خۆ رانهپهڕێ، ڕۆژێ دادێ، به‌ره‌و ده‌واری خێڵ به هه‌مان ڕێدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
|