په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

چەواشەکردنى ڕاگەیاندن و هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکى .


نووسینى : د. باسم خه‌فاجی
 


وەرگێڕانى : نیا کامیل


ڕاگەیاندن هۆکارێکى نمونەیی و بەتوانایە بۆ هەر پاڵێوراوێکى ئەمریکى تا بگاتە دەنگدەران ، وە پاڵێوراوى ئەمریکى 85% ى میزانیەى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە هۆکارەکانى ڕاگەیاندندا خەرج دەکات ، وە چاوەڕواندەکرێت تێچونى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان بۆ پێشبڕکێى سەرۆکایەتى ئەمریکى بگاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار ، ، وەناوەستێتە سەر سودى ماڵى تەنها ، وە ئەوە تێدەپەڕێنێت بۆ دانانى جێفشار لەسەر ڕەتى هەڵبژاردنەکان .


ڕاگەیاندن و دەسەڵات :


بەدەگمەن ڕاگەیاندنى ئەمریکى دەسەڵات زویردەکات ، سەرەڕاى ئەوەى جیهان بەزۆرى باس لە ئازادى ڕاگەیاندنى ئەمریکى دەکەن ، وە بوێرى لە ڕەخنەگرتن لە ئیدارەى ئەمریکى ، بەڵام ڕاستى پێچەوانەى ئەوەیە ، ڕاگەیاندنى ئەمریکى بەتوندى ڕەخنەدەگرێت ، بەڵام لە پانتایەکى قبوڵکراودا لە ناڕەزایەتى لەنێوان وەرەقە و دەسەڵاتدا ، وە هەردوو پارتى دیموکراتى و کۆمارى . لێزان (خبیر)ى ئەمریکى مایکلڕ بارینتى ئەم خاڵە شیدەکاتەوە وەڵێت " ڕەوتى گشتى ڕاگەیاندنى ئەمریکى کە کۆمپانیا گەورەکانى ڕاگەیاندن تیایدا دەسەڵاتدارن بەدەگمەن لابدەن بۆ ئەو ناوچە و بابەتانەى کە دەبنە هۆى ناخۆشى لێهاتنى ئەوانەى دەسەڵاتى سیایى و ئابوریان هەیە ، وە ئەوانەش لەخۆدەگرێت کە هۆکارەکانى ڕاگەیاندنیان هەیە ، وە هەروەها ئەوانەى پڕوپاگەندەى تێدا بڵاودەکەنەوە " بەرژەوەندیەکان پێکادەدەن ، لەناو ماشێنى سەرمایەداری ئەمریکیدا بەشێوەیەک سەربەخۆیى و پاکیى ڕاگەیاندن تێچونێکى زۆرى دەوێت و سەرکەوتونیە لە زۆرینەى کاتدا .وە هۆکارەکانى ڕاگەیاندن و کۆمپانیاکان بە شوێن قازانجى ماڵیدا دەگەڕێن ،کە بەشێکە لە ئابورى ئەمریکى (ڕاگەیاندن ) ، وە سیاسیەکان دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە ، وە پێویستیان بە ڕاگەیاندنە لە پێناو ناساندنى سیاسەت و بیرو ڕاکانیان ، وە زۆر پارە دەدەن لە پێناو گەیشتنى نامەکانیان بە رەئى گشتى . وە کۆمپانیا ئەمریکیە گەورەکان بۆ هەموانى خەرج دەکەن ، کە بەرژەوەندیان لەگەل هەردولادا هەیە . وە کۆمپانیاکان بە سیاسیەکانى دەبەخشن (تتبرع ) لە پێناو پاراستنى کەشو هەواى یاساى گونجاو لەبەرژەوەندیان ، هەروەک کۆمپانیاکان بڕى ماڵى زۆرگەورە دەدەن بە دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن لە پێناو ڕبکلام بۆ بەرهەمەکانیان ، وە گەیشتن بۆ شەقامى بەکاربەر . ئەگەر هەڵبژاردنەکانى ئەمریکى تێچونەکانى گەیشتە ملیارێک دۆلار ، ئەوا کۆمپانییایەکى بازرگانى بۆنمونە کۆمپانیاى پێڵاوى نایکى NIKE لە یەکساڵدا 104 ملیار دۆلار دەدات بە پڕوپاگەندە لە هۆکارەکانى ڕاگەیاندنەوە .هێزى کۆمپانیا ئەمریکیەکان و جێفشاریان لەسەر ڕاگەیاندن و دەسەڵات پێکەوە ناتوانرێت گاڵتەی پێبکرێن. نیزامى سەرمایەدارى لەبەرژەوەندى هەموان هاوسەنگى لە میکانزمى کاردا دروستکردوە .وە هەوڵدەدات لە پێناو بەرژەوەندى هاوبەشى لایەنە کاریگەرەکان لەم نیزامەدا ( سیاسیەکان ، کۆمپانیاکان ، ڕاگەیاندن ) ئامانجى کۆتاى ڕاگەیاندنى ئەمریکى ئەمڕۆ گەڕان نیە بە شوێن ڕاستیدا ، بەڵکە ئەوەیە باشترین ڕێگە بۆ وەسفکردنى ئێستاو داهاتو بەشێوەیەک کە کەسانى خاوەن بەرژەوەندى ڕازیبکات . لەبەر ئەوە پەیوەندیەکى هاوڕێیانەى بازرگانى دادەمەزرێنن لە نێوان راِگەیاندن و دەسەڵاتدا ، وە گۆڕینەوەى بەرژەوەندى کە ڕێگە نادات بەهیچ یەکێک لە لایەنەکان هێرشبکەنە سەر لایەنەکەیتر ڕاستەوخۆ، وە ڕوبەرێکى گونجاو لە ناکۆکى دەمێنێتەوە ، وە گۆڕینەوەى کورسى نێوان هەردوو حیزبى دەسەڵات کۆمارى و دیموکراتى ، ئەو ڕوبەرەیە کە بە ئازادى ڕاگەیاندن ناوى دەبەن . راِگەیاندنى ئەمریکى ئەکەوێتەژێر یاساى کێبڕکێى نێوان هەردوو حیزبى دیموکراتى و کۆمارى ، بەڵام دژى هیچیان نیە، هۆکارێکە کە هەردولا بەکارى دەهێنن بە قەدەر ئەوەى چەندە پارەو لێهاتوى بۆ جێبەجێکردنى سەرکەوتن بەسەر لایەنەکەى تردا دێت ، ڕاگەیاندن بەشێکە لە یارى دیموکراتى ئەمریکى ، وە دوژمنى نیە . ڕاگەیاندنى ئەمریکى ڕۆژى یەکشەمە ئامێرى دەسەڵاتە ، وە هەروەها تا ئاستێک هێزێکى فشارە لەسەرى وە کاریگەرە لێى .وە لەم چوارچێوەیەدا لە ئاڵو وێرى ناوەندى هێز و بەرژەوەندى خوازیەوە هەر لایەنێک لەلایەنەکان ، ڕاگەیاندنى ئەمریکى هەڵدەسێت بە پەخشى نامەیەک کە بەتەواوى لە بەرژەوەندى گەلى ئەریکى نیە بە پەیوەنیەکى کەم نەبێت .


چۆن ڕاگەیاندن دەستدەگرێت بەسەر هەڵبژاردندا ؟


یەکێک لە ڕاپرسیەکان دەرکەوت کە ناوەندى لێکۆڵینەوەى ( بیو ) ى بەناوبانگ ئەنجامیدابوو ،دەڵێت 42%ى گەلى ئەمریکى پشتدەبەستن بە کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکان بۆ بەدەتهێنانى زانیارى دەربارەى پێشبڕکێى سەرۆکایەتى ، وە لەبەرئەوە بینەر لە نێوان دوو هەڵبژاردندایە ، یەکەم هەڵهێنجانى زانیارى لە گوێزانەوەى هەواڵەکانەوە کە ئەم کەناڵانە پێشکەشى دەکەن ، یان لە پڕوپاگەندە کڕراوەکان لەلایەن پاڵیوراوانەوە ،بەرژەوەندى بینەر یان دەنگدەر لەم بارەدا ئەوەیە کەناڵەکانى بەرنامە و هەواڵى هاوسەنگى ڕەئو ڕەئى بەرامبەرى پێشکەش بکەن . وە هەڵوێستى دەنگدەر بە ڕاستى و عەدالەت پێشکەشبکەن ، بەڵام بەرژەوەندى کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکان ماڵیە ، وە بەرژەوەندى پاڵێوراوان چاودەخاتەسەر پڕوپاگەندەى سیاسى بە شێوەیەکى زیاتر لە بڵاوکردنەوەى هەواڵەکان ، لەبەرئەوەى پڕوپاگەندەى سیاسى دەستەبەرى گەیشتنى نامەى پاڵێوراو دەکات بەو شێوەیەى کە دەیەوێت . بەداخەوە پەخشى ڕاگەیاندن بەبەردەوامى پێچەوانەیە بە بەخشینى کاتى زیاتر بۆ پڕوپاگەندەى سیاسى ، وە بەمە داهاتى ماڵى کەناڵەکانى تەلەفیزۆن زیاددەکات ، هەروەک یەکێک لە چاودێرانى ڕاگەیاندن ئاماژەى پێکرد ووتى " هەتا پەخشى ڕاگەیاندنە بەخشراوەکان بە پێشبڕکێى سەرۆکایەتى کەمبێت ، پاڵێوراوان پێویستیانە زیاتر پشتببەستن بە ڕیکلام " وە لە لێکۆڵینەوەیەکدا کەلە ناوەندى ڕاگەیاندن و کاروبارى گشتى CMPA دەرچووە کە دامەزراوەیەکى نا حیزبیە بۆ لێکۆڵینەوە و فێرکردن ، ئەوەى دۆزیەوە کە پەخشى ڕاگەیاندن بۆ پێشبڕکێى پاڵێوراوان بۆ کۆنگرێس ناکۆک بوو لە ساڵى 2002دا بەڕێژەى 78% لەچاو هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1998 دا . وە ماوەى پەخشى پێشبڕکێى سەرەتایى بۆ سەرۆکایەتى پێچەوانەبووەوە لە پێنج خولەک لە هەموو شەوێکدا لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1998 بۆ تەنها 39 چرکە لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2000 دا ، وەک ئەو لێکۆڵینەوەى ناوەندى نۆرمان لێر Norman Lear Center بۆ لێکۆڵینەوەى ڕاگەیاندن ئەنجامیداوە .


چاوبەستى ڕاگەیاندن ، و ئازادى بیروڕا :


ڕاگەیاندنى ئەمریکى بەپێى ژمارەیەک بنەماى ڕاگەیاندن کاردەکات کە بەرژەوەندى ماڵى و قازانج زیاتر دەستى بەسەرداگرتوە لە گەڕان بەشوێن ڕاستیدا ، ئەمە واتاى ئەوەنیە هەمووئەوانەى لە ڕاگەیاندنى ئەمریکیدا کاردەکەن هەڵخەڵەتێنەرن یان خەڵکێکن ناخێکیان هەیە ئامانجیان هەڵخەڵتاندنى گەلى ئەمریکیە . بەڵام ئامێرى ڕاگەیاندن بەزۆرى بەپێى بەرژەوەندى جۆراوجۆر و دیاریکراو دەجوڵێت ، وە ئەوانەى لە گواستنەوەى هەواڵدا کاردەکەن تواناى بڕیارى کۆتاییان نیە بۆ بڵاوکردنەوە ، وە لێرەدا بەرژەوەندى کۆمپانیاکان و دەسەڵات بەژداریدەکەن بۆ دیاریکردنى ئەوەى بڵاودەکرێتەوە ، وە چۆن بڵاودەکرێتەوە ، وە ئەو گیانى گشتیەى کە هەواڵێکى تر پێشکەشى دەکات کامەیە . وە لێکۆڵینەوەى زۆر بڵاوکراوەتەوە لەسەر شێوازەکانى هەڵخەڵەتاندنى ڕاگەیاندن کەلە لاپەڕەکانى ڕاگەیاندنى ئەمریکیدا بڵاودەبێتەوە ، لێرەدا هەندێک لەو هۆکارانە بڵاودەکەینەوە ، وە چۆن کاریگەرى لەسەر ڕەوتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى دادەنێت .نوسەرى ئەمریکى ( مایکلڕ بارینى ) هەندێک لەو هۆکارانەى کورت کردۆتەوە بەوەرگرتن لە کتێبێک بەناونیشانى ( بیست ساڵ چاودێرى لەسەر هەواڵ ) کە هى دانەر جێنس کاڕڵە Carl Jensen


شاردنەوەى ڕاستیەکان:


شاردنەوەى ڕاستیەکان یان هەواڵ خێراترین هۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە هەواڵى بێزارکەر ، وە زۆرێک لە هەواڵى گرنگ لە جیهاندا بەهیچ شێوەیەک ناگاتە بینەر یان خوێنەرى ئەمریکى بەهۆى شاردنەوەى بەقەستى ئەم ڕاستیانەوە . وە ئەم ڕاستیە زانراوە ئێستا پاش بڵاوبونەوەى کەناڵە ئاسمانیەکان ، وە ئەنتەرنێت دەیبەخشێتە توێژەر ئەوزانیاریانەى لە جیهاندا بڵاوکراونەتەوە وە لەبەرامبەریشدا ئەوەى بڵاوکراوەتە یان ڕاگەیەنراوە لە وویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکادا . بینەرى ئەمریکى ناڕوانێتە ئەو ئابڕوچونانەى کە ئیسرائیل پێیهەڵدەسێت بە حەقى گەلى فەڵەستین ، بەڵام لە بەرامبەردا بەزۆرى سەیرى وێنەى بریندار و کوژراوەکانى کردەوەیەک لە کردەوە کانى بەرگریکاران لەدژى داگیرکاران کە ڕۆڵەکانى فەڵستین پێیهەڵدەسن دەکات . لەبەرئەوە جێگەى سەرسوڕماننیە کە وێنەیەکى تێکدراوى کێشەى فەڵەستینى لاى گەلی ئەمریکى هەبێت . بەڵام لەسەر هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ، بەڕێوبەرایەتى ئەمریکى بە ئەنقەست بە درێژایى چەند مانگى ڕابردوو زۆرێک لە وێنە دڵتەزێنەکانى ئەوەى لە عێراقدا ڕودەدات لە کوشتنى مەدەنیەکان بەناوى ئازادیەوە شاردەوە . وە بینەرى ئەمریکى ژمارەى کوژراوانى جا لە گەلى عێراقى ، یان هەتا لە سەربازى ئەمریکى نازانێت ، وە بەڵام بێگومان زانینى ڕاستى ئەوەى لە عێراقدا ڕودەدات ڕەنگە بڕواى دەنگدەرى ئەمریکى بگۆڕێت ، بەڵام دەسەڵات و ڕاگەیاندن بەرژەوەندى نابیننەوە لەمەدا ، وە هەتا پارتى دیموکراتى گرنگى نادات بەبڵاوکردنەوەى ڕاستى ئەوەى لە عێراقدا ڕودەدات ، لەبەرئەوە لەکاتى بردنەوەى لە هەڵبژاردنەکاندا بەردەوام دەبێت لە هەمان سیاسەتى سەربازی لەناوبردندا ، وە نمونەیەکیتر لەسەر پۆشینى هەواڵە گرنگە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیەوە ، نوسەرى ئەمریکى جۆرج پالاست Greg Palast وەبیرى هێنایەوە لەسەر هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى پێشوو . هەورەک دەزانرێت وویلایەتى فلۆریدا کە جیپ بۆش براى سەرۆکى ئێستا بەڕێوەى دەبرد ئەو وویلایەتەبوو کە ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى پێشووى یەکلاکردەوە ،وە بە جیاوازى دەنگەکان کەزیاترنەبوو لە 1000 دەنگ . هەروەک بى بى سى بڵاویکردەوە کە بەڕێوبەرایەتى هەڵبژاردنەکان لە وویلایەتى فلۆریدا بە ماوەیەکى کەم بەر لە هەڵبژاردنەکان هەستاو بە سڕینەوەى ناوى 64 هەزار دەنگدەر لە لیستەکانى هەڵبژاردندا لە وویلایەتەکە بەو داوایەی کەئەمانە لە تاوانبارانن کە یاسا مافى دەنگدانى نەداونەتآ لە هەڵبژاردنەکاندا . وە پاش هەڵبژاردنەکان ڕون بوەوە کە زۆربەى ئەوانەى ناویان لە لیستەکانى هەڵبژاردندا سڕابوەوە تاوانبارنەبوون ، وە زۆربەیان لە ئەمریکیە ڕەشەکان بوون ، ڕەشەکان لە وویلایەتەکانى باشورى ئەمریکادا واناسراون کە هەمیشە دەنگ دەدەن بە پارتى دیموکراتى . ئەمە هەواڵێکە لەوپەڕى گرنگیدا وە گرنگترین ڕۆژنامەى ناسیۆنالستى بەریتانی لە یەکەم لاپەڕەیدا دایناوە . بەڵام هەواڵەکە نەگەیشتە وویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ، وە هیچ هۆکارێکى راگەیاندنى ئەمریکى پێشوازى بڵاوکردنەوەى نەکرد ، یان بەدواى ڕاستیەکەدا نەچوو ، نوسەر جۆرج بلاست ویستى ئەم هەواڵە لە کەناڵى سى بى ئێس CBS بڵاوبکاتەوە ، بەڵام داواى لێبوردنێکى لە کەناڵەکەوە پێگەیشت لەبەرئەوەى بە ووتەى ئەوان پەیوەندیان کردوە بە نوسینگەى حاکمى وویلایەتەکەوە (جیپ بۆش ) ڕاستى ئەو هەواڵەى ڕەتکردۆتەوە ! ، وە ئەم هەواڵە دواتر بڵاوبویەوە لە ژمارەیەک لە هۆکارە بچوکەکانى ڕاگەیاندنى ئەمریکی یەوە . بەڵام هەمیشە بەوە دەستیان پێدەکرد کە ئاوا لە ڕاگەیاندنەکانى بەریتانیاوە بڵاوبوەتەوە ،کە شتەکە گرنگیەکى نیە .


هێرش بۆ سەر سەرچاوەى ڕاستى :


وەک زانراوە لە ڕوى ڕاگەیاندنەوە کە تۆناتوانى هەواڵێک بشاریتەوە ، وە دەتوانى هێرش بکەیتە سەر ئەوەى گواستوێتیەوە ، وە تاوانباریبکەیت بەوەى کە زیادەى کردوە بۆ هەواڵەکە، وە ئەم فێڵە بەکارهات بەدرێژاى کات بۆ شاردنەوە و شێواندنى ڕاستیەکان ، هەروەها پاش ڕوداوى سێپتێمبەر یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیە عەرەبیەکان (*) هەستا بە هەڵماڵینى درۆکانى ئەمریکا لە ناوچە عەرەبیەکاندا ، وە ئەم کەناڵە بەردەوام بوو لەمە لەماوەى جەنگى ئەمرکا لەسەر عێراق ،هەروەک ئەوەى گرانبوو ڕەخنە لە هەواڵى گوێزراوەى ئەم کەناڵە لە ناوخۆى عێراق و فەڵەستین و ئەڤغانستانەوە بگیرێت ،پاش لێدانى بارەگاى کەناڵەکە لە هەریەک لە عێراق و ئەڤغانستان لەژێرناوى هەڵەى بێمەبەستدا ،حکومەتى ئەمریکى ئەوەى هەڵیبژارد ، کە بەڕاگەیاندن هێرشى بکاتە سەر بەهەر هۆکارێک کە گونجاوبێت . وە ڕاگەیاندنى ئەمریکى دەستیکرد بڵاوکردنەوەى بەردەوامى بیر و ڕاى وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى ئەمریکى لە هەواڵەکانیدا لەسەر ئەو کەناڵە ، هەروەک ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى هۆکارەکانى ڕاگەیاندنى وشیارکردەوە لە گواستنەوەى ئەو هەواڵانەى کە ئەم کەناڵە بڵاویدەکاتەوە بۆ گەلى ئەمریکى ، وە لەبەر ئەوە کەناڵى سى ئێن ئێن CNN گرێبەستەکانى لەو ماوەیەدا لەگەلڕ ئەم کەناڵە هەڵوەشاندەوە بۆ پەخشى هەواڵ تیایدا . وە هۆکارەکانى ڕاگەیاندنى ئەمریکى هاوڕا بوون لەسەر وەسف کردنى کەناڵەکە بەوەى کە هاوسۆزى تیرۆرستانە ، وە ڕاستیەکان دەشێوێنێت ، وە درۆدەکات لەسەر ڕوداوەکان ، وە هەروەها . ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە کەناڵەکە بە زمانى ئینگلیزى پەخش ناکرێت ، لەبەر ئەوە جێفشارى لەسەر بینەرى ئەمریکى لە کۆتایدا زۆر سنوردارە ،بەڵام ڕاگەیاندن و دەسەڵات هیچ شوێنێک بۆ ئەوە بەجێناهێڵن لە ڕێگەى هێرشى بەردەوام و دوبارەبوەوە .


تابیەتمەندیە خراپەکان بەکاردێ بۆ باوەڕپێکردنى بینەرى ئەمریکى بۆ وەرگرتنى هەڵوێستى دژ بەپێى ئارەزوى ڕاگەیاندنەکان ،وە ڕاگەیاندنى ئەمریکى شارۆن بە پیاوى ئاشتى وەسف دەکات ، وە هەروەها عەرەفات بە دابینکەرى پارە بۆ تیرۆر و شەریکى حەماس وەسف دەکات ، وە ئەنجامدەرانى ڕوداوەکانى ئۆکلاهۆما کە 170 کەسى ئەمریکى تێدا کوژرا بەوە وەسفیان دەکات کە تاوانبارى ڕوداوەکانى ئۆکلاهۆمان سەرەڕاى ئەوەى کاسۆلیکى دیندارى توندڕەون ، وە هەر کەسێکى ئیسلامى لە ئەمریکادا دەستگیر دەکرێت وەسفى دەکات بەوەى یارمەتى دەرى تیرۆرە . بەکارهێنانى تایبەتمەندى لەدژى کەسەکان و ڕوداوەکان بینەرى ئەمریکى باوەڕپێدێنێت کە هیچ لە باگراوندى کەسەکان و ڕوداوەکان نازانێت تا هەڵوێستیان لەبارەوە وەرگرێت . بەبەردەوامى ئەم فێڵە ئەدۆزیتەوە کە ڕاگەیاندنى ئەمریکى بەکاردەهێنێت ، وە لەبەر ئەوە جۆن کیرى بەبەردەوامى پێداگرى دەکات کاتێک لەسەر شانشینى عەرەبستانى سعودى دەدوێت ، کە هێرش بۆ سەرمان بنیات دەنێت ، هەمیشە ئاماژەى ووڵاتى یارمەتى دەرى تیرۆرە یان ئەو ووڵاتەیە کە ژمارەیە لە فڕێنەرانى فڕۆکەى لێوەهات بەکاردەهێنێت ، هەروەک لەلایەن سەربازگەکە ترەوە ، کە گرنگى دەدات بە پەیوەندى لەگەلڕ هەمان دەوڵەت بە بەکارهێنانى وەشەى دەوڵەتى شەریک لە جەنگى دژە تیرۆردا یان هاوڕێى ستراتیژى . وە هەریەکێک لەمانە هەوڵدەدات بۆ باوەڕپێهێنانى دەنگدەرى ئەمریکى بە بنیاتنانى هەڵوێستێکى دیاریکراو لەسەر سیفاتى پێشتر .وە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆک بۆش بەوە ناسرا کە پیسترین هەڵمەتى هەڵبژاردنبوو لە ڕوانگەى هێرشى خراپى بەروەوام لەسەر دوژمنەکەى . لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە دامەزراوەى تى ئێن ئێس TNS بۆ لێکۆڵینەوەى ڕاگەیاندن ئەنجامیداوە ، ئەوەى دۆزیەوە کە 63%ى پڕوپاگەندەکانى کە پەخشکراون لە هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا پڕوپاگەندەى خراپ بوون لەسەر بەرامبەر . لە جیاتى ئەوەى پڕوپاگەندەى باشبن لەسەر تایبەت مەندیەکانى خودى پاڵێوراو ، نەک لەسەر خراپەکانى بەرامبەر ، وە جۆن کیرى هەروەها بەم دواییانە دەستیکرد بە بەکارهێنانى پڕوپاگەندەى خراپ لە هێرشیدا بۆسەر ڕکابەرەکەى لەجیاتى ڕۆشنکردنەوەى هەڵوێستى تایبەتى لێى ، وە ئامانجەکانى لە خزمەتى گەلى ئەمریکیدا .


شێواندنى زاراوەکان :


ڕاگەیاندنى ئەمریکى دەگەڕێتەوە بۆ پێناسەکردن و شێواندنى زاراوەکان لە پێناو خزمەتى ئەو نامەى (الرسالە) ڕاگەیاندنەى کە دەسەڵات پێویستیەتى ،وە پاڵێوراوان لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکیدا هاوڕان لەسەر گرنگى چاکسازى لە جیهانى عەرەبى و ئیسلامیدا بۆ ئەوەى لەژێر ئەم زاراوەیەدا ئامانجى سەرەکى سیاسەتى ئەمریکى بشارنەوە . کە دەست خستنەناو تایبەت مەندیەکانى ژیانى کۆمەڵگاکانى موسوڵمانەوەیە .پێناسەى زاراوەى ئازادى لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بۆیاخ کردنى داگیرکارى سەربازى و کوشتن و لەناوبردن بەناوى دیموکراسیەوە . وە هەردوو پاڵێوراو هاوڕان لەوەى کە لە عێراقدا ڕویداوە ئەمڕۆ ڕزگارکردنیەتى ، نەک ئەتککردنى سەروەتەکەى .


بەم شێوەیە ڕاگەیاندن بەکاردێت :


چەواشەکردنى ڕاگەیاندن لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکیدابوە بەڕاستیەک کە هەموان هەڵسوکەوتى لەگەلڕ ناکەن ، وەک ئەوە کە ناگۆڕێت ، وە ڕاگەیاندنى ئەلکترۆنى ( تۆڕى ئەنتەرنێت ) لەم ساڵدا بەبەهێزى لە گۆڕەپانى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکادا دەردەکەوێت بۆ پێشکەش کردنى جۆرێک لە هاوسەنگى لە پیشاندانى هەڵوێستى پاڵێوراوان . وە زۆربەى ئەوانەى لەسەر تۆڕى ئەنتەرنێت دەیانوسى پێویستیان بە ڕەزامەندى کەس نەبوو بۆ ئەوەى بیروڕاکانیان لەسەر ئاستى جیهانى بڵاوببێتەوە . وە بەزۆرى ئەوە بووە هۆى لەدەستدانى ڕاستگۆیى ، وە لاوازى ناوەرۆکى شیکردنەوەى هەڵوێستى پاڵێوراوان ، وە بەڵام چاوەڕان دەکرێت کە تۆڕى ئەنتەرنێت دەورێکى باشتر ببینێت لە ڕاگەیاندنى بینراو و نوسراو لە چاودێریکردنى هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵدا لە وویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکادا . کارى ڕاستەقینە و نمونەیى ڕاگەیاندن ئەوەیە یارمەتى دەنگدەران بدات بۆ تێگەیشتنى بیروڕاکانى سیاسیەکان ، نەک گرنگیدان بە بەرنامەیەکى هەڵبژاردنى دیاریکراو . ڕاگەیاندنى ڕاستگۆ بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت ،وە نرخ و ڕاستگۆیى هەڵدەسەنگێنێت بەر لەوەى بڵاویبکاتەوە بۆ هەمووان ، وەکاتێک ئەوانەى لە هۆکارەکانى ڕاگەیاندندا کاردەکەن وازلە سەلماندنى کامەڕاستیە دێنن ، وە گەڕان بەشوێن جێفشارى ڕاستیدا لەسەر کۆمەڵگا دێنن ، ئەوا ڕاگەیاندن زۆر لە نرخەکەى لەدەست داوە ، کۆلێژە ئەمریکیەکانى تایبەت بە ڕاگەیاندن لە باشترین کۆلێژەکانى جیهانن لە تەکنیکدا ، وە فێرکردنى بنەما و چوارچێوەى کارى ڕاگەیاندن هەروەها . بەڵام واقعى سەرمایەدارى کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندن ڕێگەنادات بە کەسانى جدى لەم هۆکارانەى ڕاگەیاندنەوە بە تواناى گواستنەوەى ڕاستى بۆ گشتى خەڵک . ڕاگەیاندن ئیمڕۆ لە وویلایەتە یەکگرتوەکان لە چاودێرى تاوانەکانى دەسەڵاتەوە گۆڕاوە بۆ شەریک تیایدا ، وە زانست و تەکنیکى پێشکەوتو بوە بە هۆکارى خزمەتى دەسەڵات ، نەک هۆکارى خزمەتى جەماوەر .


(* ) کەناڵى ئاسمانى '' ئه‌لجه‌زیره‌ '' کە بارەگاى سەرەکى لە دەوحەى پایتەختى قەتەرە (وەرگێڕ )
 

سەرچاوە : گۆڤارى '' ئه‌لبه‌یان ''

nyakamil@hotmail.com