(چیچه‌ك) (بایكاڵی) به (سه‌دام و حافزئه‌سه‌د) چوواند.
ئاماده‌كردنی: هۆشیار ئه‌حمه‌د
سیاسه‌توانێكی توركیش گووتی ئێمه هه‌موو ووڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه( كلیچدارئۆغڵو*)
جه‌میل چیچه‌كی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران وووته‌بێژی حكومه‌تی AKP، ده‌نیزبایكاڵی به‌سه‌دام حوسه‌ین و حافز ئه‌سه‌د چوواند،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نیز بایكاڵ له وه تێناگات كه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی نه‌هێناوه ده‌بێ رۆڵی ئۆپۆزۆتسیۆن بگێڕێ،
نه‌ك خۆی به‌خاوه‌نی توركیا بزانی و ئێمه‌ش به‌میوان،ئه‌م پیاوه سیاسه‌ت نه‌زانه له‌كۆڵی میلله‌تی تورك نابێته‌وه كه زیانێكی زۆر گه‌وره به‌توركیا ده‌گه‌یه‌نێ و دیموكراتیه‌ت ومافی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه،چونكه ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چۆنایه‌تی ئۆپۆزۆسیۆنیان پێوه دیار نیه نازانم به چیتری بچوێنم له ووڵاتانی دیموكراتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشدا ئه‌و پارتانه‌ی كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی ته‌واو ناهێنن ده‌بێ رۆڵی ئۆپۆزۆسیۆن ببینن ،
به‌ڵام لای ئێمه مه‌سه‌له‌كه وانیه ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌نگیش ناهێنن خۆیان به‌دۆڕاو نازانن و هه‌میشه هه‌ره‌شه له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن و خۆشیان تێكهه‌ڵكێشی هه‌موو گروپه چه‌ته‌و نایاساییه‌كان كردووه،
ئێمه وه‌ك مێرووله شه‌وو ڕۆژ ده‌خه‌نه سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئــــــــــــــه‌وه‌ی ئه‌وان شێواندوویانه له سیاسه‌تی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا وه‌ك خۆی لێبكه‌ینه‌وه و ووڵاته‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ ،كه‌چی ئه‌وان حوشتر ئاسا ده‌یشێلنه‌وه.
ئێمه چه‌ته‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ئاشكرابوون كردووه‌و تا دێت بواری چالاكیه‌كانیان ته‌سك ده‌كه‌ینه‌وه به‌ره‌و ڕیسوایی ده‌چن كه‌چی ئه‌وان زیاتر نائارامتر ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان به‌شێك له ئه‌رگه‌نه‌كۆنجیه‌كان،
ئێمه چی به‌چاك بزانین بۆ ئه‌م میلله‌ته ئه‌وان پێچه‌وانه‌كه‌یان پێ ڕاسته‌جگه له‌وه ئه‌مانه گه‌ر ته‌نها ده‌نگێكیش نه‌هێنن خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م ووڵاته ده‌زانن وده‌ستیان له كورسیه‌كانیان نابێته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌دام حوسه‌ین وحافز ئه‌سه‌د مه‌گه‌ر بمرن یابه‌زۆر له‌سه‌ر كوسیه‌كه ڕایان ماڵنه خوارێ.
*بوش گووتی: هه‌موو ئابوری ووڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له لایه‌ن ڕوێژكاره‌كانیه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت به‌وه‌ی یه‌كسه‌ر بیر له‌وه كرایه‌وه له و بودجه‌ی شه‌ڕی عێراق- ئه‌فگانستان كه ساڵانه ٦١٢ملیارد دۆلاره بانكه‌كانی پێ رزگارده‌بن له كێشه‌یه.
*كلیچدار ئۆغڵو كه جێگری بایكاڵه ده‌ڵێ: ئێمه هه‌موو ووڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی ئاكه‌په‌ی به‌ره‌گه‌ز كورد یگدر میر فورات ڕه‌خنه‌ی لێان گرتووه بۆیان قوتناچێله‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م كورده هه‌م ئیسلامه. ئه‌مه له‌كاتێكا توركیا له ساڵانی ١٩٨٠ له هه‌موو ئاسه‌كانی ژیاندا له‌و قۆناغه‌ی ئێستای ئه‌مریكادا دایه( ١٢ئه‌یلولی ڕه‌ش)
|