په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

جیهانێکی باشتر (١)
ئەمجارە جیا بوو لە سلفادۆر.

    
عەلی مەحموود محەمەد


ڕۆژگارێک ئەوانەی وێنەی ڕوخانی دیواری بەرلینیان گرت،لەگەڵ هەر ناو هێنانێکی سۆسیالزم و یەکسانی و مارکسیزمێکدا،ئەو وێنەیەیان بەجەماوەر نیشان دەدایەوە،بەمەشیان بە خەڵکیان دەووت:چۆن ئەو شورایە بۆ هەتا هەتایە ڕوخا،ئیتر هەڵسانەوەی بیری یەکسانیخوازی بوو بە خەون ، وەلێ ئەوانە گێل یان فێڵ باز بوون،کەی مرۆڤایەتی بێخەون ژیاوە؟،خۆشترین ساتەکانی مرۆڤ ئەو کاتەیە کە خەیاڵە کات و خەون بە دواڕۆژێکی باشترەوە دەبینێت.


کەسێک نییە لەم ڕۆژئاوایە کە من تیایدا ژیان بەسەرە بەم ،لە چین و توێژە هەژارەکان،هەست بەوە نەکات ڕوخانی دیواری بەرلین،ڕاستە دکتاتۆری لە ناو برد،وەلێ دنیایەک هەژاری و دابەزینی ئاستی ژیانی بە دواوە بوو،باشترین بەڵگەش ئاکامی دەنگدانەکانی خودی دانیشتوانی شاری بەرلینە،ئەوانەی دەرد و مەینەتییەکانی ئەو شورایەیان چەشت،بڕوات و نەیاتەوە .


با زۆر خۆش باوەڕیش نەبین،فرۆشتنی زۆری پەرتووکی سەرمایەی مارکس و قەیرانی سەرمایەداری،مانای کۆتایی سستەمی سەرمایەداری نییە لە شەو ڕۆژی داهاتوو،چونکە هێِشتا تارمایی بیری یەکسانی خوازییەکە لەو ئاستەیا نییە پاپا و برلۆنسکی و میرکل و میدیف و .... بترسێنێت .


جگە لە چەپەکان سیاسییەکانی دی هەموو لە هیندستان لینگە پێڵاویان خوارد لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا،لە نیپاڵ هەفتەی ڕابردوو ماویەکان لە دەنگدان بۆ 6 کورسی سیانیان بردەوە،دووی دیش هەر چەپەکان لەسەری دانیشتن،لە سلفادۆر لە هەڵبژاردنەکان بە پێچەوانەی جارەکانی پێشوو،ئەمجارەیان جیا بوو ، ماوریسیۆ فۆینیوس بردییەوە.


ڕیگان لە ساڵی 1980 وتی: سلفادۆر زیاتر لە تیکساسەوە نزیکە وەک تکساس و مستاتشۆسن،کەچی هەڵبژاردن سلفادۆری بەرەو ئەمەریکای لاتینی برد ، ڕیگانیش با هەر سیر بخوات و زوڕنا لێدات.


ماوریسیۆ فۆینیوس کوڕی خەباتی چەکداری ساڵانی هەشتا نەبوو،دەرچووی قوتابخانەی شەڕی ناو جەنگەڵەکان و خەباتی گەریلایی نەبوو، ڕۆژنامەنووسێکی بەناو بانگ بوو،گەریلاکانی خەباتی چەکداری بەسەر شانی خۆیان بردیانە سەر کورسی سەرۆکایەتی.


لە دوا هەڵبژاردنەکاندا بەرەی فارماندۆ مارتی چەپگەرا،هەڵبژاردنی پارلەمان و سەرۆکایەتی لە ژێر دروشمێکی جیهانێکی باشتر بۆ هەژاران بردەوە،لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ژمارەی دەنگەکانیان لە 734469 ەوەلە کۆی 2،061،518 کردە 1،349،142 لە کۆی 2،630،137 دەنگ،لە پارلەمانیش لە 624635 دەنگ لە کۆی 1،573،779 بۆ 943936 لە کۆی 2215589 دەنگ.


بۆیە ئەم جیهانەی ئێستا سەرەڕێیەکی گوزەرە بۆ جیهانێکی دی، مافی خۆمانە خەوی پێوە ببینین و خەیاڵی بۆ بکەین،بڵێین هەموو جارەکان یەک ئەنجام نابێت، ئەگەر شۆڕشی پرتەقاڵی پەمبەیی و زەرد و بەنفسەجی هەبێت ،ئەوا سورەکان لە هەمووان جوانترن، کەی مرۆڤایەتی بێ سوور ژیاوە ؟، بۆیە هاتنى بەردەوام دەبێت .