کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکرده‌کانمان شه‌هید ده‌کاو،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌موو ساڵێ پیرۆز بایی و ده‌ست خۆشیان لێ ده‌کات...!
عارف عه‌زیزی
بۆ من جێگای سه‌ر سوڕمانه که یه‌شتا خه‌ڵکی باشووری کوردستان و به‌تایبه‌ت حیزبه‌کانی باشووری کوردستان و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه هه‌ر دوو حیزبی سه‌ره‌کی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، یان باشتر وایه بڵێم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وا زیاتر له 29 ساڵه ڕژیمی داگیرکه‌ر و خوێن مژی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر ده‌سڵاته و به هه‌زاران خیانه‌ت و جینایه‌تی ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد کردوه و ئێستاش هه‌ر به‌ر ده‌وامه له کردنیان.
که‌چی ئه‌وان یه‌شتا کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێرانیان به باشی نه‌ناسیوه و تازه په‌یمان و بڵێنییان له‌گه‌ڵ دا نوێ ده‌که‌نه‌وه و وه‌فا داری خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و ڕژیمه ده‌ر ده‌بڕن، من له‌م سڕه تێناگه‌م کورد واته‌نی ئه‌م ماسته بێ موو نییه.
باشه ئێوه پێتان وایه کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ته‌نیا کرداری ڕژیمی گۆڕبه گۆڕی به‌عس بووبێ؟ بۆ ئه‌وه له ئاخونده شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوه‌شێته‌وه که ده‌ستی گڵاوی ئه‌ویشی تێدابێ؟
بابڵێن ئه‌مانه شتهایه‌کی نا دیارین، باشه خۆ خوێنی شه‌هیدانی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی که گه‌لانی بییانه و به‌تایبه‌ت گه‌لانی ئورووپا ئێستاش ئیفتیخار به‌و ڕۆژانه‌وه ده‌که‌ن که چه‌ند سات و له‌حزه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیان دا ژیاون هه‌ر ته‌ڕه و یه‌شتا وشک نه‌بوه‌ته‌وه و جینایهتهکهش ئاشکرایه وتیروریستهکانێش له گه‌ڵ چوار که‌س له ده‌سڵات داره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران که ئێوه وه‌ک دۆستی هه‌ره نزیکی گه‌لی کورد ناویان ده‌به‌ن حوکم دران!!
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خۆ ڕۆژانه به ده‌یان و سه‌دان لاوی بێ تاوانی کورد ده‌هاوێژنه نێو کونجی به‌ندیخانه و ناجهوامیرانه حوکمی سێداره‌یان به سه‌ردا دائهسپێنن.
یان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شتان به‌لاوه موهیم نییه به‌ڵگه‌ی زیندوتر تۆپ بارانه‌کانی گوند و سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بیانوی جۆراو جۆره‌وه و ته‌نانه‌ت له‌کاتی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕهشدا هه‌واڵی تۆپ باران کردنی گوند و سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانم له یه‌کێک له (تێ ڤێ) کوردییه‌کانه‌وه گوێ لێ بوو.
ئه‌وان له‌وێوه تۆپ بارانی گوند و سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و به‌ڕێز عه‌دنان مفتی و فازڵ میرانیش بێشه‌رمانه به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد پشتی تریبوونیان لێ گرتوه و ماستاو ده‌که‌ن و ڕووسوورانه سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی دڕنده‌ترین و جینایه‌ت کارترین ڕژیمی ئه‌م سه‌ر ده‌مه ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ئێمه ئه‌وه‌مان له‌بیر ناچێ که جمهوری ئیسلامی ئێران له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ده‌رحه‌ق به ئێمه‌یان کردوه.
مه‌به‌ستی نوێنه‌ره‌کانی گه‌لی کورد ئه‌وه بوو که له‌کاتی کۆ ڕه‌وه‌که‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری کردون، به‌ڵام کاک مفتی و کاک میرانی ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه که ئه‌و هاوکارییه خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شار‌و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون نه‌ک جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌مانه و هه‌زاران پرسیاری دیکه هه‌ن بۆ من و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نادیارن...
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا هه‌واڵێکی خۆشم برگوێ که‌وت ئه‌ویش ئه‌وه بوو که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر هۆڵێکی به‌ناوی هۆڵی پێشه‌وا کردوه‌ته‌وه. به‌ڕاستی زۆرم پێ جوان بوو زۆریش خۆشاڵ بوو وام زانی ئه‌و هۆڵه له خۆشه‌ویستی پێشه‌وای نه‌مر چاکیان کردوه، ئه‌یانه‌وێ پاداشتی چاکهێهکانی پێشه‌واو هاو بیر و باوه‌ڕه‌کانی بده‌نه‌وه. نهم زانی ئه‌و هۆڵه‌یان بۆ ئه‌وه چاک کردوه که ئیهانه‌ت به پێشه‌واو هاو بیر و باوه‌ڕه‌کانی بکه‌ن.
باشتر وایه بڵێم بۆ ئه‌وه‌یان چاک کردوه که یادی دڕنده‌ترین و پیسترین جه‌لاد و خوێن مژی سه‌رده‌می مرۆڤایه‌تی تێدا بگرن.
خومه‌ینی گۆڕبه‌گۆڕ یه‌که‌مین که‌س بوو که جیهاد ده‌رکرد دژبه گه‌لی کورد که‌چی نوێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ش چه‌پک،چه‌پک گوڵی جوان و ڕازاوه ده‌خه‌نه سه‌ر گڵکۆکه‌ی.
زۆر به‌داخم بۆ ڕاهبه‌رانی کورد، پێشه‌وای نه‌مر بۆ ئه‌وه‌ی که لاوه‌کانی گه‌لی کورد به کوشت نه‌دا و دوژمنانی خوێن مژ‌و داگیر که‌ر ده‌ست له کورد کوشتن هه‌ڵ بگرن په‌تی سێداره‌ی بۆ خۆی هه‌ڵ بژارد. به‌ڵام نوێنه‌رانی ئێستای کورد ده‌ستی دوژمن ده‌گرن و سه‌ری لاوی کورد ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی.
سوێد 4/6/2008 Aref_azizi@hotmail.com
|