چیڕۆکێکی ڕاست.

نووسینی:
مارک تواین
وه‌رگێڕ: مسته‌فا
رابه‌ر
ئێواره‌یه‌کی سه‌ره‌تای هاوین له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌سایه‌ی دره‌ختێکی
زل له نزیک خانوی کێلگه‌مان دانیشتبوین پوره ڕایچل له‌سه‌رکۆنه
کورسیه‌ک به‌رامبه‌ر مناله‌کانمان دانیشتبو ژنێکی ره‌شپێستی قه‌به‌ی
بالا به‌رزی ته‌مه‌ن شه‌ست ساله‌ی
به شنگ و تاقه‌ت.
به هیزو توانا وه‌ک ژنێکی ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵه ڕۆژانه پێوه‌مان
ماندوبو چێشتی بۆ لێده‌ناین ماڵی بۆ پاک ده‌کردینه‌وه ، حیکایه‌تی بۆ
مناڵه‌کان ده‌گێڕاوه گۆرانی بۆ ده‌گۆتن هه‌میشه جه‌رگ سۆز‌و هێمن و
ئارام بوو زۆر حه‌زیشی له نوکته‌ی خۆش ده‌کرد ئه‌و ئێواره‌یه ئه‌وه‌نده
به نوکته‌یه‌کی من پێکه‌نی فرمێسکه‌کانی به‌خوڕ به چاویا هاتنه
خوار .
من له‌کاتێکدا ته‌ماشه‌ی ئه‌و پیرژنه دڵخۆشه‌م ده‌کرد بیرم له
ڕابردۆی ده‌کرده‌وه ، پێم گۆت پوره ڕایچل پێم ناڵێ یت چۆن ئه‌و شه‌ست
ساڵه‌ی ته‌مه‌نت بێ کێشه‌و ئازار گوزه‌راندوه؟
ژنه پێکه‌نینه‌که‌ی خنکاو که‌مێک بێده‌نگ بوو پاشان له‌سه‌ره‌خۆ ڕوی
بۆلای من وه‌رگێرا .
ده‌پرسی ئایا من له‌ژیانمدا کێشه‌و گرفتم هه‌بوه هیچ ئازارم بینیوه؟
گه‌وره‌م به‌رێز کلیمانسۆ( +) وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌تان سه‌خته.
من لای خۆمه‌وه سه‌رم له‌و ده‌نگ نوسانو پێکه‌نین وه‌ستانه‌ی ئه‌و
سوڕما ، پێم گۆت باشه پوره ڕایچل من هه‌ر گیز تۆم وا به‌خه‌مباری نه‌بینیوه
هه‌میشه هه‌ر شاد‌و به‌که‌یف بویت .
به‌رێز کلیمانسۆ گوێم لێبگره با به‌سه‌رهاتی خۆمت بۆ باس بکه‌م پاشان
تۆش ده‌توانی بڕیاری خۆت بده‌یت.
***
دایک و باکم کۆیله بون منیش به‌کۆیله‌یی له دایک بوم هه‌مومان کاری
قوڕسمان له زه‌وی و زار ده‌کرد به‌لام کێلگه‌که بۆ ئێمه شوێنێکی باش
بوو .. خاوه‌نه‌که‌مان ژنێکی خانه‌دان بو ناوی ئۆ هارا بوو زۆریش به‌ته‌مه‌ن
نه‌بوو. من شوم به پیاوێک کرد ئه‌ویش کۆیله‌ی خاتو ئۆ هارابو له
کێلگه‌که‌یدا کاری ده‌کرد ، پیاوێکی ڕێک‌و به‌هێز بوو جه‌رگ سۆزی من و
هه‌ر حه‌وت مناله‌کان بوو ، وه‌ک تۆ چۆنی بۆ ماڵ و مناڵ و خێزانه‌که‌ت
ئه‌وێش بۆ ئێمه وابو ، ئێمه مناڵه‌کانمان زۆر خۆش ده‌ویست حه‌زمان ده‌کرد
هه‌تا گه‌وره ده‌بن چاومان لێ‌یان بیت .
ده‌ی باشه.. گه‌وره‌م من له ڤیرجینیا له‌دایک بوم به‌لام دایکم خه‌ڵکی
ماریلاند بوو. هه‌رکاتی دایکم توڕه بوایه له‌گه‌لمان به‌شه‌ڕ ده‌هات
قامکی به‌ڕوماندا ڕاده‌وه‌شاند و ده‌یگۆت من له ڤیرجینیا له‌دایک نه‌بوم
ئێوه ئه‌وه نین ڕێ به‌من نیشان بده‌ن من یه‌کێکم له پیره مریشکه
شینه‌کانی ماریلاند .. بیرتان نه‌چی خه‌ڵک هه‌یه له ماریلاند شانازی
به‌وه ده‌که‌ن به پیره مریشکه شینه‌کان بانگ بکرێن.
رۆژێکیان کوڕه بچوکه‌که‌م خراپ به‌ربووه باسکی بریندار بو هه‌روها سه‌ریشی
شکا له‌و کاته‌دا زۆرێک له کۆیله‌کان گردبونه‌وه و رژانه ناو موبه‌قه‌که‌مان
ویستیان یارمه‌تی هه‌نڕی کوڕه بچوکه‌که‌ی من بدن ، تیماری بکه‌ن
دایکیشم به‌هه‌له‌داوان گه‌یشته سه‌ر روداوه‌که که قه‌ره‌بالغیه‌که‌ی
بینی به‌رویاندا قیژاندی هه‌موتان گوێ بگرن من له ڤیرجینا له دایک نه‌بوم
من یه‌کێکم له پیره مریشکه شینه‌کانی ماریلاند ده‌ی گشتتان بڕۆنه
ده‌ره‌وه که‌سمان پێویست نیه من خۆم کچه‌زاکه‌ی خۆم چاره‌سه‌ر ده‌که‌م
.
ده‌ی چاکه ..پاش ماوه‌یه‌ک خاتو ئۆ هارا بانگمانی کرد ووتی من هه‌مو
پاره‌پوڵی خۆمم له‌دست داوه مایه پوج ده‌رهاتوم ده‌بی کێلگه‌و کۆیله‌کانیشم
بفرۆشم .
ئه‌وه‌بو ئێمه‌یان به‌کۆتو زنجیره‌وه برده مه‌یدانی کۆیله فرۆشانی
ڕیچمۆند له‌به‌ر قرچه‌ی گه‌رما ڕایان گرتین کۆمه‌لێک کڕیارو جامباز
هاتن ده‌وریان داین ته‌ماشایان ده‌کردین ده‌ستیان له شان‌و مڵمان ده‌کوتا
سه‌یری ده‌م و دانیان ده‌کردین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی مناله‌کانم
پیاوێکی توند‌و تۆل بو هه‌ر زوو فرۆشرا خاوه‌نه تازه‌که‌ی به زنجیری
ده‌ستی ڕایکێشاو له ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له‌به‌ر چاومان وون بو پاشان
یه‌ک له‌دوای یه‌ک مناڵه‌کانم به‌به‌ر چاومه‌وه فرۆشران منێش ده‌گریام
ده‌ستی کوڕه بچوکه‌که‌م تووند گرتبو کاتێ پیاوێکی پێست سپی ده‌ستی
راکێشا به ڕویا قیژاندم هاوارم کرد ئه‌گه‌ر بیکڕی ده‌تکوژم به‌لام ئه‌و
تێی هه‌ڵدام ئه‌وکاته هه‌نڕی به هێواشی سه‌ری له بنا گوێم نا ووتی
دایه خه‌مت نه‌بی من له‌ده‌ستی ڕاده‌که‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه لات ، ده‌تکڕم
ئه‌و کاته هه‌ردوکمان ئازاد ده‌بین.
هه‌نڕی مناڵێکی ئێسک سوک و گوێ ڕایه‌ل بو هه‌میشه په‌رۆشی ئێمه‌ی بوو
یارمه‌تی من و باوکی ئه‌دا به‌لام حه‌یف من نه‌متوانی بی پارێزم ، به‌رگری
لێ بکه‌م ئه‌وان به‌زۆر له‌منیان دور خسته‌وه هه‌وڵمدا به زنجیره‌که‌ی
ده‌ستم په‌لاماری پیاوه پێست سپیه‌که‌م دا به‌لام هه‌نڕی بچکۆله‌یان
له ده‌ستم ڕاپسکاند و دوریان خسته‌وه به‌م جۆره هاوسه‌رو حه‌وت
مناله‌که‌م رۆیشتن. دوا جار مسته‌ر جیفرسن که خه‌لکی که‌نار ده‌ریایه
له ڤیرجینیا منی کڕی. ئه‌و ڕۆژه له‌وکریسمیسه‌ی رابرد هه‌تا ئه‌مڕۆ
ده‌کاته 22 سالی ته‌واو.
چه‌ند سالێک وه‌ک چێشتکه‌ری ماڵی جیفرسن کارم کرد پاشان شه‌ڕی ناوخۆ
هه‌ڵگیرسا سه‌ربازه‌کانی سوپای باشور گه‌یشتن ده‌ستیان به‌سه‌ر خان‌و
کێلگه‌و مال و مولکی خه‌ڵک داگر‌ت . مسته‌ر جیفرسن شه‌وێک پێشتر به‌رله‌وه‌ی
سه‌بازه‌کان بگه‌ن به‌مال و خێزانه‌وه رایان کرد‌و عه‌بده‌کانی خۆیان
به‌جێهێشت . ئه‌فسه‌ره‌کانی یه‌که‌ی سوپاکه به‌ناو مال و خانوبه‌ره‌کان
وه‌ربون . یه‌کێکیان پێمی گۆت تۆ ده‌توانی چێشتمان بۆ لێ بنێی یت ؟ له‌ولامدا
ووتم به‌ڵی ئه‌مه کاری خۆمه دیاربو ئه‌فسه‌ره‌که که‌سێکی ئاسایی نه‌بو
ئه‌فسه‌رێکی پله به‌رزبو ژه‌نڕال بو ووتی زۆر سوپاست ده‌که‌م تۆ له‌م
ڕۆ به‌دواوه خاوه‌ن و سه‌ر‌کاری ئه‌م چیشتخانه‌یت ئه‌گه‌ر هه‌ر
گرفتێک هه‌بو یه‌کسه‌ر وه‌ره‌لام ئێستا تۆ ئازادیت و له‌گه‌ل هاورێکانت
ده‌ژیت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش پیاوی باش و ڕه‌وشت به‌رزن.
ڕۆژێک هه‌ندێک هه‌ستم به ئازایی خۆم کرد بڕیارم دا باسی هه‌نڕی کوڕه‌که‌ی
خۆمیان بکه‌م به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆم ووتم ره‌نگه له ده‌ست خاوه‌نه‌که‌ی
خۆی ڕای کردبیت و خۆی گه‌یاندبیته باکوڕ هه‌مو شتێکم بۆ ئه‌فسه‌ره‌کان
باس کرد ئه‌وان به‌ڕێزه‌وه گوێ یان لێگرتم دوا جار ووتم ئێوه کوڕه
بچوکه‌متان نه‌دیوه ؟ له‌سه‌ر قۆلی شوێنه‌واری برینێک هه‌یه ، سه‌ریشی
نیشانه‌ی شکانی پێوه‌یه . پاشان ژه‌نڕاله‌که هه‌ندێک نیگه‌رانی خۆی
نیشان دا ، ووتی ڕایچل خان بۆ دواجار که‌ی بو له کوڕه‌که‌ت دابڕایت؟
پێم گۆت 13 ساڵی ته‌واوه ژه‌نڕاله‌که ووتی که‌واته منال نیه
ئێستا گه‌وره بوه پێم گوت من هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌کردوته‌وه هه‌ر
به‌چاوی ئه‌و ڕۆژه دێته به‌رچاوم به‌لام تۆ ڕاست ده‌که‌یت ئێستا ته‌مه‌نی
بیست ساڵ ده‌بیت . به‌داخه‌وه هیچ یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی باکور
شتێکیان ده‌رباره‌ی هه‌نڕی یه‌که‌ی من نه‌ده‌زانی.
ئه‌وکات من به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای هه‌نڕێم نه‌زانی بوو ، که له‌ده‌ست
خاوه‌نه‌که‌ی ڕای‌کرد بو خۆی گه‌یاند بووه باکوڕ له‌وێ سه‌رتاشخانه‌یه‌کی
بچوکی کردبوه رۆژیک له دڵی خۆی گۆتبوی ئیتر واز له‌م ژیانه ئاسانه
دێنم ده‌بی بڕۆم به‌دوای دایکم بگه‌ڕێم ئه‌گه‌ر نه‌مردبیت هه‌ر ده‌یدۆزمه‌وه.
هه‌نڕی ده‌بیته سه‌ربازو لای هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی
کاری ده‌کرد ئه‌و له‌گه‌ل ئه‌فسه‌ره‌کان بۆ هه‌ر شوێنێک رۆیشتبا چاوی
له‌پیره دایکی ده‌گێڕا ، به‌لام من هیچم له‌گه‌ڕان و کۆششی ئه‌و نه‌ده‌زانی..
چۆن بزانم.
پاشان شه‌وێک له ماڵه‌که‌ی جیفرسن ئێمه ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌مان بۆ سه‌ربازه
پێست ڕه‌شه‌کان ساز کرد ئیش و کار‌و ئه‌رکی ئه‌و ئاهه‌نگه به‌زۆری له‌سه‌ر
مڵی من بوو . سه‌ربازه لاوه‌کان هه‌میشه برسی تین‌و بون به‌درێژایی ئه‌و
شه‌وه سه‌مایان ده‌کرد ده‌نگیان ده‌هات ، کاتێکی خۆشیان به‌سه‌ر برد.
له‌ناو سه‌ربازه‌کان لاوێکی ڕه‌ش پێست له هه‌مویان قۆزترو جواتر هه‌بوو
له‌گه‌ل کچێکی شۆخ و شه‌نگ له هۆله‌که سه‌مایان ده‌کرد هه‌مو لایه‌ک
ته‌ماشای دیمه‌نی دڵگیری ئه‌وانیان ده‌کرد کاتێ هه‌ندێک له‌من نزیک
بونه‌وه لاوه جوانه‌که سلاوێکی له‌من کرد و پێمی گۆت کلاوه سوره‌که‌ت
زۆر قه‌شه‌نگه ، منێش یه‌کسه‌ر پێم گۆت بێده‌نگ به له‌گه‌ل ئه‌و کچه
شۆخه سه‌مای خۆت بکه، هه‌ستم کرد کوڕه‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک
ره‌نگو ڕوخساری گۆڕا پاشان گه‌ڕاوه پاڵ ئه‌وانه‌ی سه‌مایان ده‌کرد.
سه‌ر له‌ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ کۆمه‌ڵه سه‌ربازێکی تر گه‌یشتن ماله‌که
زۆر پڕ بوو منیش لێ یان توڕه بوم هاوارم کرد هه‌موتان گوێ بگرن ده‌مه‌وێ
هه‌ندێ شتتان پێ بلێم ئێوه کاتێکی خۆشتان به‌سه‌ر برد به‌لام من لێتان
توڕه‌م هه‌مو خۆراکی چێشتخانه‌که‌ی منتان خوارد شوێنه که‌تان پیس و
پۆخل کرد ، له‌بیرتان نه‌چیت من یه‌کێکم له پیره مریشکه شینه‌کانی
ماریلاند. ئیتر ئاهه‌نگه‌که به‌ره و کۆتایی ده‌هات لاوه شۆخه‌که له
سه‌ماکردن وه‌ستا له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرێکی ده‌ره‌وه‌ی کرد نازانم
سه‌یری چی ده‌کرد ؟ من زۆر سه‌رقاڵ بوم ئاگام له‌و نه‌ما !!
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پاشتر کاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی قاوه‌م لێده‌نا
هێلکه‌و رۆنم بۆ ئه‌فسه‌ره‌کان ده‌کرد له‌پڕ لاوه ڕه‌ش پێسته‌که له
په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌رکه‌وت منیش ماوه‌یه‌کی درێژ تێر سه‌یری ده‌م و
چاویم کرد هێلکه‌و رونه‌که‌م له‌سه‌ئاگر سوتا جوله‌م نه‌کرد چونکه هه‌ستێک
دامی گرد ، ده‌ستی لاوه‌کم گرت چاوم به کۆنه برینه‌که‌ی سه‌رقۆلی که‌وت
، قژی سه‌ریم هه‌ڵداوه جێی کۆنه شکانه‌که‌یم بینی ، قیژاندم کوڕه وه‌ره
تۆ هه‌نڕی یه جوانه‌که‌ی خۆمی !! ئۆخه‌ی جارێکی‌تر تۆم ده‌سکه‌وته‌وه..
نه‌خێر ئێستا زانیت. مسته‌ر کلیمانس ( +) من هیچ کێشه‌یه‌کم نه‌بوه
هه‌روه‌ها هیچ خۆشی و به‌ختیاریه‌کیش.
____________________________________
( +) ته‌نزنوس و ڕۆمان نوسی به‌ناو بانگی روژئاوای ئه‌مریکا مارک تواین
که ناوی راستی
سامۆئیل لانگهۆرن کلیمانسه له نۆڤه‌مبه‌ری سالی 1835 له شاری
هانیپال له ویلایه‌تی میزیوری له دایک بووه له سالی 1910 کۆچی
دوایی کردووه
له ووته به‌ناوبانگه‌کانی:
*جه‌نگ بریتیه له کوشتنی کۆمه‌له که‌سێکی نامۆ ، یان نه‌ناسراو که
هه‌ست به هیچ دوژمنایه‌تیه‌ک ناکه‌یت به‌رامبه‌ریان
ره‌نگه ئه‌گه‌ر له ره‌وشێکی تر ڕوبه‌ڕویان ببیته‌وه یارمه‌تیت بده‌ن
یان داوای یارمه‌تیان لێبکه‌یت.
* ئه‌گه‌ر مردوه‌کان قسه‌یان بکردایه مێژو ئاوا نه‌ده‌بوه کۆمه‌ڵه
درۆیه‌کی پڕوپوچ.
* درۆ نیوه‌ی دونیا ده‌گه‌ڕێ هه‌تا ڕاستی پێلاوه‌کانی له پێده‌کات.
|