په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١\٢٠١٦

جوانترین وانەی لێبووردەیی.

جیهاد محەمەد     


دوا بە دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی ((هاوڵاتی)) ژمارە ١٧٠٨/لاپەڕە (١١)ی رۆژی سێشەممە ٢٩/١٢/٢٠١٥ و مالپەڕی (دەنگەکان)دا ئەم بابەتەم بە ناونیشانی (بەرەو لێبووردەیی، ناتوندوتیژیی) بەرچاوکەوت بەدەست خۆم نەبوو، هاوڕێیەکی خۆمم بیرکەوتەوە، هێشتا تەواوم نەکردبوو کە گەرامەوە سەر ناوی نوسەرەکەی سەیر دەکەم رێک خۆیەتی ئەو هاوڕێیەمە. بەراستی سەرسام بووم پێشتر زۆر کاری جوانم لێ بینیبوو بەڵام دلفراوانیش بەم ئەندازەیە ئیدی شایانی ئەوەیە هەموو کەس بیخوێنێتەوە، بەو هیوایەم بگەرێنەوە بۆ ئەو ژمارەیەی هاوڵاتی و ماڵپەری پاسەوان و ماپەڕی دەنگەکان:
http://www.dengekan.info/dengekan/gshty/22944.html


بە وردی بەسەرهاتەکە بخوێننەوەو بە وردی بیری لێ بکەنەوە، هەرکەس لای خۆیەوە ئەو رووداوە بهێنێتەوە بەرچاوی خۆی، ئەوەی بەرامبەر بە هاوڕێکەی من کراوە ئەگەر بەرامبەر بە تۆی خوێنەری ئازیز بکرایە بیرکردنەوەت چۆن و هەڵوێستت چی دەبوو؟! بە رای من ئەم هەڵوێستە هەروا لەخۆوە نەهاتووە، بەڵکو جوانترین پەروەردەی مرۆییانەی لەپشتەوەیە، دەنا لە کۆمەڵگایەکدا کە رۆشنبیرانیش تیایدا ناموس پەرستن ئەم هەڵوێستە زۆر جێگەی رێزە بۆیە لە هەموو ئامۆژگاریی ناو دەقە قورئانییەکان پیرۆزترە، لە هەموو سزا یاساییەکانی بەرامبەر تاوانبارێکی وا دەکرێت بۆ چاکسازیی لە مرۆڤی تاوانباردا، بە هێزتر و کاریگەرترە. من بۆ خۆم کە هەمیشە چاوەڕوانی کاری جوان وهەڵویستی جوان لەم هاوڕێ ئازیزەم بووم بەڵام کە ئەوەشم لە رۆژنامەی هاوڵاتی و هەندێک لە ماڵپەرەاکن بینی ئیتر راوەستام!، بەڵێ دەبوو راوەستم ! زۆر بە خۆمدا چوومەوە، زۆر بیرم لە تۆلێرانس و پێکەوە هەڵکردن و راهێنانی تاواباران کردەوە لە سەرکاری مرۆڤدۆستیی و دوورکەوەتنەوە لە نەخۆشییە دەروونیەکان. ئەوەی هاوڕێکەم کردویەتی دەبوو راگەیاندنەکان نەک جارێک بەڵکو بۆ چەندین جار بڵاویان بکردایەتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە ناوکۆمەڵگاوە، ئەم چیرۆکە بچێتە ناوقوتابخانەکانەوە، مامۆستاکان بیخوێننەوەو بۆ قوتابیەکانیانی باس بکەن، دەبوو بۆ چەندین جار مرۆڤە پەروەردکارەکان، مرۆڤە مرۆڤدۆستەکان و مرۆڤپەروران قسەیان لەسەر بکردایە.


بەڵام مەخابن، بۆ بڵاوی ناکەنەوە نازانم! بەڵام گومانم نیە ئەگەر ئەم هاوڕێیە بە کامێرای مۆبایلەکەی خۆی لەدواوە وێنەی دراوسێ تاوانکارو بەدڕەفتارەکەی بگرتایە و بکەوتایەتە دەست میدیاکاراو راگەیاندنەکان رەنگە بۆ دەیان جار بڵاویان بکردایەتەوە بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە، کە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەم تاوانبارە شکاندنی مرۆڤێکی شکستخواردوو بەدووای خۆیدا دەهێنێت. وەک هاورێکەم نوسیوێتی ماڵ ومنداڵەکەشی دەبوو باجەکەی بدەن، مرۆڤی مرۆڤ پەروەر وەک ئەم هاورێ ئازیزە دەبێت وا بیربکاتەوە، کە مرۆڤە شکستخواردوەکان دروستبکاتەوە، نەک زیاتر بیانروخێنێت و تێکیان بشکێنێت. ئەمەی ئەم هاورێیە دەرهەق بەو تاوانبارە کردویەتی وانەیەکە پێویستە هەموومان بیخوێنیەوە و گوێی لێبگرین و لە خۆماندا بەرجەستەی بکەین.


دوای خوێندنەوەی ئەم هەواڵە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوڕێکەم چیرۆکەکەی بۆ گرامەوەو وتی: کە تاونبارەکەم لەقافدا گرت لەکاتی تاوانەکەیدا پێم گووت ئیستا لەبەرئەوەی ژن و منداڵەکانت نەیزانن و ماڵت لێ نەشێوێ دوای چەند رۆژێکی تر قسەم دەبێ. رۆژی ٣٠/١٢/٢٠١٥ رۆژێک پیش یەکەم رۆژی مانگی ساڵی نوێ بە نامەیەکی پڕ لە ئامۆژگاریی و چەند کتێب و گۆڤارێکەوە دەچێت بۆلای و ئەوانەی پێشکەش دەکات، پێی دەڵێت: ئەمە قسەی منە بۆ تۆ، ئەوە سزای منە، برۆ نامەکە و کتێب و گۆڤارەکان بخوێنەرەوە، فێربە، رەوشت و مۆراڵی بەرزی مرۆڤپەرورانە بکە بە وانەیەک و بەردەوام بیڵێرەوە. هاورێکەم گوتی کاتێک تاوانکارەکە پەلاماری دەستمی دا بۆئەوەی ماچی بکات، وتم نا هەرگیز نابێت دەستی کەس ماچ بکەیت، برۆ منداڵکەنت جوان پەروەردە بکەو دەستی خۆت ماچ بکە .. وتی تکایە تف بارانم بکەو تێر شەقم بکە، بەڵام من پێمووت نا هەرگیز، خۆ ئێستا دەتوانم وەک خۆت دەڵێیت پڕ شەقت بکەم و تف بارانت بکەم، بەڵام من نامەوێ ئازارت بدەم، دەمەوێ ببیتەوە بە ئینسان ! پێم گوت، ئەگەر خزمە خێڵکیەکانیشم بزانن من بەم جۆرە لە تۆ خۆش بووم، منیش و تۆش پێکەوە پڕ شەق دەکەن. بەڵام نا هەرگیز نا، نە من پرشەقت دەکەم، نە لە لای منداڵکان و هاوژینەکەشت دەتشکێنم، لە جیاتی ئەوە دەمەوێت پشتە چەماوەکەت راستبکەمەوە و فێری رەوشت و مۆراڵی بەرزت بکەم.

ئەی ئافەرم هاوڕێی تێگەیشتوو، هاورێی مرۆڤدۆست و مامۆستای وانەی پەرورەردە و رەوشتی بەرز. بەرزیی مۆراڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤپەروەرانەت لای من وانەیەکی یەجگار بە بەهاو بە نرخی کۆمەڵایەتیە. هیوادارم ئەو هەڵویست و کاردانەوە ژیرانەیەیی تۆ لە هەریەکێکماندا بەرجەستە بێت و ببێت بە وانەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز لامان.
 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک