![]()
![]()
|
چوار که‌رتبوونی شه‌وێک .
هه‌ندرێن، که‌ژاڵ، راوێژ، ئه‌سیر
ئه‌و پێکێک ئه‌خواته‌وه سۆفیه‌کانی په‌رستگای روحی من سه‌رخۆش ده‌کات پێکێک ئه‌خواته‌وه په‌پوله‌ی چاوه‌کانی له‌سه‌ر ووشه‌کانم ئه‌نیشنه‌وه ره‌نگه من بم له حه‌یزه‌رانی باخچه دابڕاوه‌کانی چرا که ئاسمان ده‌یبه‌خشێته به‌شێک له مه‌ستی زه‌وی ره‌نگه من بم له بالکۆنی ئاره‌زووی پێکه‌که‌وه ده‌ڕوانمه په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و دیو تێڕامان ئه‌و پێکێک ئه‌خواته‌وه مه‌ودای نێوان حه‌یزه‌رانی باخچه دابڕاوه‌کانی چرا تروسکایی مه‌ستی سۆفیه‌کانی په‌رستگای روح دواهه‌مین جگه‌ره‌ی ئه‌م شه‌و دائه‌گیرسێنێ و به مه‌سیجێ سه‌رخۆشی ئه‌م پێکه‌ی ئێستا ئه‌خواته‌وه ئه‌و تۆ و من بۆ تێڕامانی ئه‌و دیو مه‌نفا ئه‌باته‌وه ئه‌من هیچ نانووسم مه‌عیده‌م پڕه نزیکبه لێم نزیکبه لێم با ساردی له‌شم گه‌رمت بکاته‌وه نزیکبه لێم با ئه‌م دڵه گه‌رمه‌م سارد بکاته‌وه پێکی دووه‌م ئه‌خواته‌وه به‌ناو مندا بڵاو ئه‌بێت بڵاوی من به ناوخۆیدا ئه‌گیرسێنێ گیرسانێکه له نه‌سیمی ئه‌م شه‌و ئه‌کات ئه‌م شه‌و شه‌وی مه‌زه نیه که ئۆزۆ به‌ناو مندا پیاسه ئه‌کات له به‌له‌کۆنی ژووره‌وه حه‌ز له رامانی ئاوابوون ئه‌کات له‌سه‌ر مێزی خه‌یالی نه‌وڕه‌س گلاسی روحم سه‌ما له‌نێو ژووره‌کانی ئاو ئه‌کات له‌ژێر باڵی باران خۆی ته‌ڕبوونی ئاو ئه‌پارێزێ ره‌نگه من بم له‌سه‌ر ئۆتۆبانی پێکه‌وه سه‌فه‌ر بۆ جه‌نگه‌ڵستانی دوکه‌ڵ بکه‌م ره‌نگه من بم به گۆرانی حوزنه‌وه ئاواز بۆ شێتی مردن بڵێم ره‌نگه منیش نه‌بم که هه‌ناسه نه‌به‌خشمه ئاوێته‌بوون پێکه‌که و من ئه‌خواته‌وه مه‌ستم ئه‌کات کاتێک که من ئه‌یخۆمه‌وه له مه‌ستی به‌ده‌رم ئه‌کات و رێگا له مه‌ستی باران و ئه‌م شه‌و ئه‌گرێت که ده‌مێکه باڵنده‌کان له‌و دیو مه‌ستی به‌ره‌و گه‌رمیانی که‌ناری دڵۆپه بارانێ ئه‌فڕن مه‌ست بوونی کۆچی کاروانی روحمه به‌ناو خۆیدا په‌رش و بڵاو ئه‌کاته‌وه پێکی سێیه‌م ئه‌خواته‌وه خه‌ونه‌کانی له ژێر مێزدا سه‌ما ئه‌که‌ن هه‌ر من لێره حه‌زه‌کانی ئه‌و ئه‌بینم ئه‌و نازانێ نازانێ نا زمانی من کاره‌ساته خلیسکانه مه‌مکه‌کانت زۆر لوسترن له فرمێسکی چاوه‌کانت بمخلیسکێنه شوێنێک هه‌یه به لێوانم خۆمی تیابگرمه‌وه گرتنه‌وه‌ی من ئێواره‌یه ئێواران پێکی چواره‌م ئه‌خواته‌وه مه‌پرسه من له‌گه‌ڵ چیدا بوو هاتم من له‌گه‌ڵ هه‌ور و باران و خه‌ون بوو هاتم مه‌پرسه من چیم دیت که سه‌بروکانه پیاسه‌یه‌کی به‌له‌زه‌تم له‌نێو کۆڵانی جه‌سته‌کاندا کرد مه‌پرسه چۆن بارانه‌کانی ناوقه‌دم به‌سه‌ر کێلگه پێچاوپێچه‌کانی ئه‌ودا بارا مه‌پرسه چونکه نازانم په‌نجه تێنوه‌کانم چۆن ووشه وشکه‌لانی سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌نووسیه‌وه ره‌نگه من بم له په‌رتبوونی ئاوێته بوون بترسێم ره‌نگه من بووبم له سه‌ما بوونی خوناوی مووی پیته‌کانم رۆمانسیه‌تی کورسی ئه‌بینم مه‌پرسه چۆن ئاگری نێو ته‌رزه‌ی دوکه‌ڵ له دوایین پێک ئه‌مخواته‌وه گه‌ردی تۆزی هه‌وری خه‌یاڵ به ده‌سماڵێکی ئاوریشمی ئه‌سڕێته‌وه تۆفانێکی بێئامانه له سه‌رابی بیاباندا بارانی لم دامئه‌پۆشێ مه‌پرسه چۆن پشکۆی ئاگر گه‌ر ببارێ جوانم ئه‌کات نامسوتێنێ تێنوێتی باران بۆ مه‌ستی ئه‌خواته‌وه دوو پێی بێ باڵ له مه‌مله‌که‌تی به‌رده‌وه بۆ ناو کۆشکی بارانی خۆر به‌بێ پاسه‌پۆڕت له‌سه‌ر عه‌رشی شاژنی خۆر تاجی مرواری و مه‌رجانی ژنی ده‌ریام پێده‌به‌خشێ و فێرم ئه‌کات لێت نه‌پرسم پێکی پێنجه‌م ئه‌خواته‌وه حه‌لقه‌ی ناو‌کی ئه‌خاته په‌نجه‌کانم من ئه‌ترسم حه‌زه‌کانم ئه‌شارمه‌وه ئه‌و ئه‌ترسێ ووشه‌کانم ئه‌شارێته‌وه له داهاتوو ده‌یڕێژیه‌وه ووشه‌کانت ناشێردرێته‌وه پێکه‌کان ئه‌لقه‌ی بیر په‌رت ئه‌که‌ن مه‌یشاره‌وه ئه‌وه‌ی له هه‌ناسه‌تدا ده‌تخواته‌وه شه‌ڕی لێوه‌کانه بۆ ره‌ها بوون نه‌خواردنه‌وه‌ی دوا پێک به پێویست بوونی گومانه له ئازاد بوونی ووشه‌کان مه‌ترسه براده‌ر وا من له‌ناو دوا پێکی خه‌مدا ده‌تخۆمه‌وه ئه‌وه‌ی له ترسی تۆدا به‌جێما ته‌ڕ نه‌بوونی ماسی بوو ئه‌وه‌ی له شاردنه‌وه‌ی ترس‌دا هاته‌ده‌ر ته‌سک بوونی گه‌ردون و به فه‌زا بوونی ئه‌لقه‌ی تێڕوانین بوو له به‌هه‌ڵم بوونی ترس‌دا خوناو له‌ترسی رژانی بوو به هه‌ڵم ده‌نگه به‌رزه‌کان ته‌نیا بۆ کاره‌سات نه‌بوو روحه دووره‌کانیش جه‌سته‌ی ئاوریشمیان ده‌وێت هاوڕێم ئازادیم له‌ناو ترسی خودا وێڵبکه تا دوا هه‌ناسه‌م له‌ناو راموسانی تۆدا بێ‌ترس بێت سه‌ره‌تای مانگی ٧ی ٢٠٠٧
|