٢٣\٢\٢٠١٠
چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین، خودا، په‌رستگا.
توێژینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌بواری زانستی ئایینه‌کاندا.
ده‌روازه‌کانی ئایین له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
- (به‌رگی یه‌که‌م) به‌شی
سێیه‌م -
سه‌رهه‌ڵدانى ئایینى
هیندۆسى.
گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین ئایین له
هیندستانی كۆن و نوێ‌دا (هیندۆسی)یه. بنه‌ماكانى ئه‌م ئایینه, به پێى
كتێبی (ڤیدا) كه به‌پێزترین و گرنگترین سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئایینه ده‌ژمێردرێت,
داڕێژراوه. هه‌ر له رێگاى ئه‌م كتێبه‌وه ئه‌فسانه‌و رێبازه رۆحیه
جیاوازه‌كان و نه‌رێته دێرینه‌كانى ئه‌م ناوچه به‌ربڵاوه زانراون و
په‌ره‌یان پێدراوه. ئه‌م ئایینه (هیندۆسى) یان (هیندۆكی) پڕه له
دابونه‌ریت و كولتورو ئه‌ده‌ب و خوڕه‌وشت و وێنه‌ى ژیانى پێشووى كۆنى
هیند. خواوه‌ندى سه‌ره‌كى ئایینى هیندۆسى (براهما)یه هه‌ر بۆیه به
پیاوه ئایینیه‌كان و چینی باڵاى ئه‌م ئایینه ده‌گوترێت (به‌رهه‌می).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بزانین ئه‌م ئایینه کێ دروستیكردووه‌و تێكسته
پیرۆزه‌كانى کێ هێناوێتى و دایڕشتووه، له‌ته‌واوى مێژووى رۆژهه‌ڵاتدا
به گشتى و مێژووى هینددا به‌تایبه‌ت, هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كمان ده‌ست ناكه‌وێت
كه نه له دوور‌و نه له نزیكه‌وه ئاماژه به‌م بابه‌ته بده‌ن.
هیندۆسى , ئایینێكى پڕ له‌گه‌شه‌كردن و گۆڕانكارییه. به‌ڵام دابونه‌رێت
و ئه‌ده‌بیات و بیروڕا ئایینى ئارییه‌كان پشكی سه‌ره‌كییان هه‌یه له
پێكهاتنی ئه‌م ئایینه‌داو به چوونیان بۆ هیندستان و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ
هیندییه ڕه‌سه‌نه‌كاندا چه‌ندین گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى هێناوه‌ته
ئاراوه. ئایینی هیندۆسى تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریى تۆرانییه‌كانیشى به‌سه‌ره‌وه‌یه،
به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ئایینه ته‌نها كاتێك به‌ته‌واوى پێكدێت كه
هه‌ست و سۆزى ئایینى و رێچكه رۆحیه‌كانى هیند به‌ته‌واوى تێكه‌ڵاوى ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچى زۆربه‌ى توێژه‌ره‌وه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه كاریگه‌رى ئارى
به‌سه‌ر ئه‌م ئایینه‌وه زیاتره‌و هیندۆسییه‌كان خۆشیان دانبه‌وه‌دا ده‌نێن
كه ئه‌م ئایینه‌یان سه‌رچاوه‌كه‌ى ئارییه. به‌ڵام ده‌توانین ئه‌وه‌ش
بڵێین كه ئه‌م ئایینه زاده‌ى به‌یه‌كگه‌یشتن و تێكه‌ڵاو بوونى هه‌ر
سێ نه‌ژادى ئارى و تۆرانى و هیندییه‌و پتر له‌وه‌ى كه عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت
بێت گوزارشته له‌م فره ره‌هه‌ندییه‌و له شێوازى ژیان و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى
دانیشتوان و مێژووه‌كه‌ی كه‌پڕیه‌تى له گۆڕانكارى ئایینى به‌رده‌وام،
له‌رووى په‌رستنه‌وه به (به‌رد) ده‌ستپێده‌كات و به فه‌لسه‌فه
كۆتایی دێت.
(ڤیدا) پیرۆزترین كتێبى ئاسمانى.
ڤیدا سه‌ره‌كیترین كتێب و سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئایینه‌یه. هیندۆسه‌كان
باوه‌ڕیان وایه ئه‌م كتێبه هه‌ر بووه‌و ئه‌زه‌لى و ئه‌به‌دییه. به‌ڵام
توێژه‌ره‌وه رۆژئاواییه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌وه هیندۆ رۆژهه‌ڵاتییه‌كان
پێیانوایه كه مێژووى ده‌ركه‌وتن و دروستبوونى ئه‌م كتێبه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى دوو هه‌زار ساڵ به‌ر له‌زایین ده‌ستى پێكردبێت و هه‌شت سه‌ده
به‌ر له زایین كۆتایى پێهاتبێت. ئه‌م كتێبه به‌رده‌وام داڕێژراوه‌ته‌وه‌و
گۆڕانكارى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌ستى پیاوه
ئایینییه‌كان و شاعیران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و سه‌رده‌مانه.
(ڤیدا) له‌لاى هیندۆسییه‌كان بایه‌خێكى مێژوویی گه‌وره‌ى هه‌یه‌و وه‌ك
ئاوێنه‌یه‌ك وایه، كه‌له‌ناویدا ئه‌ده‌ب و شێوازى ژیانى ئارییه‌كان ره‌نگبداته‌وه،
كۆچكردنیان، عه‌قیده‌یان، سیاسه‌تیان، كولتورو شارستانییه‌تیان، بارى
كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازى ژیانیان، شوێنیان، ماڵیان، جلوبه‌رگ و خواردن و
خواردنه‌وه‌یان، كاروكه‌سابه‌تیان.. هتد, تێیدا به‌جوانى وێنا كراوه.
به‌ڕاى لێكۆڵه‌ره‌وان (ڤیدا) به‌سێ قۆناغی سه‌ره‌كیدا
تێپه‌ڕیوه:
قۆناغی یه‌كه‌م:
قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ى بیره سه‌ره‌تاییه‌كان و په‌رستنى هێزه
سروشتییه‌كان و فره‌خوایی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (1500) ساڵ به‌ر له
زایین.
قۆناغی دووه‌م:
قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ى (ڤیدا)و راڤه‌كردنى له‌سه‌ر ده‌ستى به‌رهه‌مییه‌كان.
ئه‌م قۆناغه‌ش (900) ساڵ به‌ر له‌زایین له‌ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌ك
ده‌خایه‌نێت. له‌م سه‌ده‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك زانا‌و پیاوى ئایینی ده‌رده‌كه‌ون,
كه گرنگی زۆر به‌م كتێبه بده‌ن و له بنه‌ماكانى ئایین و عه‌قیده
بكۆڵنه‌وه. به‌ڵام وا دیاره ئه‌م ده‌ستكاریكردنه له‌لایه‌ن به‌رهه‌مییه‌كانه‌وه
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بووه, وه‌ك چینێكى ئایینى. هه‌ر بۆیه
دوا جار ئه‌و گرنگیه ئایینییه وه‌رده‌گرن.
قۆناغی سێهه‌م:
قۆناغی پاكسازى و جیاكردنه‌وه‌ى (ڤیدا) له‌هه‌موو راڤه‌و نوسراو‌و ده‌قه‌كانى
دیكه، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش زایین ده‌ستیپێكردو چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دواى
زایین كۆتایی پێهاتوه, كه‌مێژووه‌كه‌ى دیار نییه.
به‌شه‌كانى (ڤیدا)
(ڤیدا) له چوار به‌شى سه‌ره‌كى پێكهاتووه:
به‌شى یه‌كه‌م: ریگ ڤیدا Rig Veda
ئه‌م به‌شه‌یان گرنگترین به‌شه, زۆر به‌ناوبانگ و سه‌ره‌كییه‌و پشتی
پێده‌به‌سترێت و گشتیترینیانه‌و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنى ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سێ هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین. له (1017) سرودى ئایینى (له شێوه‌ى
شیعردا) پێكهاتووه‌و به ئاوازى تایبه‌تى گۆرانى له رێوره‌سمى تایبه‌تیدا
ده‌یڵێن و ستایش و پاڕانه‌وه‌ى بۆ خواكان پێئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ هه‌ر
مه‌به‌ست و په‌رستن و خواوه‌ندێك سروود‌و گۆرانییه‌كى تایبه‌تى تێدایه.
به‌شى دووه‌م: یاجۆر (ڤیدا) Yajur Veda
ئه‌م به‌شه له چه‌ند قه‌صیده‌یه‌كى درێژ پێكهاتووه كه زیاتر
ئایینزاكان (به‌رهه‌مییه‌كان) له بۆنه‌ى تایبه‌تیدا ده‌یخوێننه‌وه.
به‌شى سێهه‌م: ساما ڤیدا Sama Veda
ئه‌م به‌شه بریتییه له‌چه‌ند گۆرانییه‌ك كه وه‌ك پاڕانه‌وه و نزا‌و
سكاڵا له خواوه‌نده‌كان به‌كار ده‌هێنرێن.
به‌شى چواره‌م: ئاذر ڤیدا Athr Veda
ئه‌م به‌شه‌ش زیاتر وتار‌و ئامۆژگارى و سیحر‌و وه‌هم و خورافه‌یه، كه
زۆر به‌جوانى جێده‌ستى هیندییه ره‌سه‌نه‌كانى پێوه دیاره.
به‌و پێیه‌ى له‌م به‌شه‌دا هاتووه, ژیانى مرۆڤ پڕیه‌تى له گوناه و په‌شیمانى
، پڕیه‌تى له‌و شه‌یتان و جنۆكانه‌ى كه خواوه‌ند ده‌ستی لێبه‌رداون و
ئه‌وانیش بۆ ترساندن و له‌خشته بردنی مرۆڤ به‌هه‌ر چوارده‌ورى خۆیاندا
په‌له قاژه‌یانه. هه‌موو ئه‌و گۆرانى و وتار‌و دێڕه تایبه‌تیانه,
چاوه‌زارو پارێزه‌رى مرۆڤن له‌م جنۆكه‌و شه‌یتان و بوونه‌وه‌ره ترسناك
و خراپانه.
شایه‌نى باسه هه‌ریه‌ك له‌م به‌شه سه‌ره‌كییانه, ئه‌وانیش دیسان ده‌بنه
چوار به‌ش:
1- سه‌مهیتا Samhita
2- براهمه‌ن Brahman
3- ئاره‌نیاك Aranyak
4- ئۆپانشاد upanishad.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له كتێبى ( (ڤیدا)) كتێبى
پیرۆزى هیندۆسییه‌كان:
1- سرودى ئیندرا.
له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌ترو به‌ته‌مه‌نتره
خواى خواكانه‌و هێزێكى له‌بننه‌هاتووه
له‌به‌رده‌میدا زه‌وى و ئاسمان، هێزه‌كانى تر
چۆك داده‌ده‌ن و ده‌له‌رزن
ئه‌ى خه‌ڵكینه
گوێم لێ‌بگرن
ئه‌وه ئیندرایه خواى خواكانه..
هه‌ر ئه‌و بوو شه‌یتانى به‌و ده‌رده برد
هه‌ر ئه‌و, حه‌وت هه‌ساره‌ى گه‌وره
ده‌سوڕێنێته‌وه
ئاژه‌ڵى جوان جوان دروست ده‌كاو
زاووزێیان پێده‌كات
هه‌ر له كۆنه‌وه ئاگرى داگیرساندووه‌و
رۆشنایی به‌خشیوه
ئه‌وه ئیندرایه
پاڵه‌وان و چاو نه‌ترس و نه‌به‌رد
زه‌وى و ئاسمان له گه‌وره‌یی ئه‌و
ده‌ترسن
له‌گه‌ڵیاندا چیاكان جێ به‌خۆیان ناگرن و
كڕنوش ده‌به‌ن
هه‌ر ئه‌وه بروسكه ده‌كێشێت به دوژمنان‌دا
ده‌با زیاتر پیرۆزى بكه‌ین و
لێى بپاڕێینه‌وه
چونكه ئیندرا به‌به‌زه‌ییه‌و
هه‌موو كاتێكیش گوێ له پاڕانه‌وه ده‌گرێت.
2- ده‌رگاكانى دۆزه‌خ سیانن و سێ كلیلیان هه‌یه، كلیلی ئاره‌زووه‌كان،
كلیلی توڕه بوون، كلیلی حه‌سودى .
3- ئه‌ركه‌كانى دونیا دوور له ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانت جێبه‌جێبكه،
به‌مه‌ش تۆ ده‌گه‌یته ئاسمان و نه‌سیمی به‌هه‌شت هه‌ڵده‌مژیت.
4- به‌هه‌شت له‌ناو (براهما)دایه (خوا), هه‌ركه‌س پێیبگات نایه‌ته ده‌ره‌وه.
5- بێجگه ئه‌م دونیایه دونیایه‌كى به‌رزترو خۆشترو گه‌وره‌تر هه‌یه,
نه‌ده‌بینرێت و نه‌هه‌ستی پێده‌كرێت.
6- وه‌ك چۆن كه‌سێك به‌رگێك فڕێ ده‌دات و به‌رگێكى دیكه له‌به‌رده‌كات،
هه‌ر ئاواش رۆح له‌شێك به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێته له‌شێكى دیكه‌وه.
7- ئه‌گه‌ر ئه‌ركی خۆتت زانى و جێبه‌جێت نه‌كرد, گوناهت كردووه.
8- كردارى نابه‌جێ له ئاره‌زووه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
9- زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه هیچ پارچه له‌شێكى خۆى نه‌خاته ژێر ركێفی
ئاره‌زووه‌كانییه‌وه.
10- دانا كه‌سێكه نه‌گوێ به ژیان ئه‌دات نه‌به‌مردن.
11- هه‌رچییه‌ك بچێنیت، چاك یان خراپ، سزا‌و پاداشته‌كه‌ى له‌و دنیا سێ
به‌رابه‌ره.
12- هه‌ركه‌س خۆى ناسی, به‌خته‌وه‌رى ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیایه.
13- خوا راستگۆیه‌و راستگۆكانیشى خۆشده‌وێت.
14- هه‌ندێک كه‌س له‌شى خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی له پێناوى خوادا، ئه‌مانه
له كاتى كرنوش بردندا رزگاریان بووه.
15- هه‌موو ئه‌و نوێژ‌و رۆژووانه‌ى ده‌یگرن, با ته‌نها بۆ من بن.
16- رزگار بوونى رۆح بێ رێزگرتن له‌دایك و باوك, ئه‌سته‌مه.
17- گه‌ر سامانت نه‌ویست, واته منت ویستووه.
18- ئه‌وانه‌م خۆش ده‌وێت كه له خۆشه‌ویستیدا ده‌مپه‌رستن، ئه‌وان له
مندان و منیش له‌واندام.
19- رۆح و سروشت نه‌سه‌ره‌تایان هه‌یه‌و نه كۆتایی.
(ڤیدا) سه‌ربارى ئه‌م چواربه‌شه سه‌ره‌كییه‌و ئه‌و وته‌و سروود‌و
ئامۆژگارییه گرنگانه, چه‌ند به‌شێكى سه‌ره‌كی تر‌ى هه‌یه كه ئه‌ویش
گرنگی تایبه‌تى خۆی هه‌یه. مه‌به‌ستمان له‌م به‌شه سه‌ره‌كییانه (یاساكانى
منۆ)یه كه بریتین له شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌و رێبازى ژیانى هیندۆسى و
باسه‌کانى حه‌ڵاڵ و حه‌رام.
_________________________________________________
1- محمد رسول الله / جوين سيرز / ترجمة..عبدالحليم محمود ص (41).
2- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص (121).
3- وه‌ک قورئان له‌بۆچوونی موسڵمانه‌کاندا
4- المجتمع الاسلامى ..د.عبدالوهاب الحدادص (121).
5- فلسفة الهند القديمة ص (18).
6- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص (22).
7- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص (27).
8- هه‌ر له‌م به‌رگه‌دا باس له‌گرنگی پیاوانی ئه‌م ئایینمه ده‌که‌ین.
9- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص (29).
10- حضارة الهيند /غوستاف ليبون : ص (112).
11- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ص (128).
12- ته‌واوی ئه‌م به‌شه له(حكمة الاديان الحية / جوزيف طايير /ترجمة
المحامي : حسين طيلاني الجز‌ء الاولء الثاني والثالث (في مجلد واحد) سنة
1969 الطبعة الثالثة) وه‌رگیراوه.
13- ئیندرا یه‌کێکه له‌ناوه‌کانی خودا.
14- سه‌رنجی ئه‌م لێکچوونه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م سروده‌و ئایه‌ته‌کانی
قورئان و بیروباوه‌ڕی موسڵمانان بده، هه‌ر لێره‌وه ده‌توانی له‌گه‌ڵ
زۆری خوداوه‌نده‌کاندا جۆرێک له‌یه‌کتاپه‌رستیه‌کی ئاشکراله‌لای
هیندۆسییه‌کان ببینین.
15- حكمة الاديان الحية / جوزيف طايير /ترجمة المحامي : حسين طيلاني
الجز‌ء الاول والثاني والثالث (في مجلد واحد) سنة 1969 الطبعة الثالثة.
|