جیایی دین له ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامه به فره‌ژنی.
عامر سابیر
یاسایه‌کی دواکه‌ووتووی هه‌ڵقوڵاو له کۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه‌وه، که چل و نۆ ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌پێندراوه به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، ئه‌وا ئێستا (له 27/10/2008) ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رستی ناسیۆنالیست و ئیسلامییه‌کان، له‌پاش حه‌ڤده ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیان، له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه نا قانوونییه‌که‌یانه‌وه کردیانه‌وه به قانوون، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا.
له‌م سه‌رۆک خێڵ و عه‌شایه‌رانه، شتێکی له‌مه زیاتر چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی.
عه‌دنان موفتی کۆنه‌په‌رست، که سه‌رۆکی به‌ناو په‌رله‌مانی کوردستانه، زۆر گه‌مژانه و ساویلکانه ئه‌یه‌وێت ئه‌م یاسا دژی ژن و نا مرۆڤانه‌یه، به بیانووی هه‌موارکردنییه‌وه، وه‌ک ده‌ستکه‌وت بۆ ژنان له قه‌ڵه‌م بدات.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره درۆ زله، ئه‌ڵێت یاسایه‌ک هه‌ڵقوڵاوی بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ت بێت، جووتیشه له گه‌ڵ ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤدا.
دوو حیزبه ئیسلامییه ساخته‌چی و کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی کوردستان (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) که پێشتر ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که خه‌ته‌رنیین له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا و پێویسته خه‌ڵک حیسابی حیزبه مه‌سیحییه‌کانی ئه‌وروپایان بۆ بکه‌ن، ئه‌وا سه‌لماندیان که نه‌ک ناتوانن حیزبه مه‌سیحییه‌کانی ئه‌وروپابن، که له وڵاته‌کانیاندا دین له ده‌وڵه‌ت جیایه، به‌ڵکو ناتوانن ئه‌و حیزبه‌ی (تورکیا)شبن که کۆمه‌کی لێوه‌رده‌گرن، چونکه له تورکیادا فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر که‌س ئه‌نجامی بدات دادگایی و زیندانی ئه‌کرێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی کوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌هه‌ر سێ لیسته‌که‌یه‌وه 106 که‌سه. لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان که بریتین له (یه‌کێتی، پارتی، یه‌کگرتوو، یندک، ئاشوری، پارتی ڕه‌نجده‌ران، حشک، تورکمان، حسدک) و لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و لیستی زه‌حمه‌تکێشان. له‌و ده‌نگدانه‌دا 39 (ئا) بووه، 35 (نا) بووه، واته ئه‌مێنێته‌وه 32 که‌س ئاماده نه‌بوونه (غائیب بوونه) 39+35+32=106. ئه‌گه‌ر ئه‌و 35 که‌سه‌ی که له دژی فره‌ژنی بوونه، هۆڵه‌که‌یان جێهێشتایه‌و به‌شداری ده‌نگدان نه‌بوونایه، ئه‌وا ته‌نها که‌مینه‌یه‌کی 39 که‌سی ئه‌مایه‌وه که نایانتوانی دووباره ده‌نگ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و قانوونه کۆنه‌په‌رستانه‌یه بده‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ چۆڵیان نه‌کرد؟
به‌ڵام واقیعیه‌ت ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک خه‌باتکاری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنان ومنداڵان بێت، هه‌ر که‌سێک دژی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت، هه‌ر که‌سێک ژیانێکی مه‌ده‌نیانه و مۆدێرن بۆ خه‌ڵکی کوردستان بخوازێت، نه‌ک نابێت به‌شداری په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ملهوڕانه‌ی کوردستان بکات، به‌ڵکو ده‌بێت به‌شداری پاڵنان بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانی ئێستا بکات، چونکه ئه‌مانه به عه‌مه‌لی ئیسپاتیان کردووه که به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م ئازادی و خۆشگوزه‌رانی دانیشتوانی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته‌دا. ئه‌وا حه‌ڤده ساڵه ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناسۆر و جه‌رده‌یی و کۆنه‌په‌رستییه‌کن له کوردستاندا. ئه‌مانه حه‌ڤده ساڵه یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن و خه‌ریکی که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ن، حه‌ڤده ساڵه سه‌رچاوه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ریته خێڵه‌کی و پیاوسالاری و دواکه‌وتووه‌کانن له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
3/11/2008
|