جۆن مه‌کین له
مونازه‌ره‌ی شه‌وی(١٥/١٠)،
ئۆباما له سه‌ر
پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن به‌وه تاوانبار ده‌کات
که ده‌یه‌وێ
عیڕاق دابه‌ش بکات.
مه‌هدی
کاوانی
١٩ڕۆژ ماوه بۆ پیشبرکێی نێوانی دیموکراتیه‌کان
و کۆماریه‌کان کاخوانه‌کینێ پالێوراوی کامه پارت، ئۆباما یان جۆن مه‌کین
ده‌گه‌نه کۆشکی سپی بۆ گرتنه ده‌ستی خوڵێکی تری چوار
ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کردنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
خولی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و جاره‌ی ئه‌مه‌ریکی له سه‌ر ئاستی هه‌موو
جیهان به گشتی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی، به
بارێکی یه‌کجار ناسک وهه‌ستیار تێ ده‌په‌ڕێ. ئێستاکه ته‌واوی جیهان
چاویان بڕیوه‌ته سه‌ر ئاینده‌ی سه‌رۆکایه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌و قه‌یڕانه ئابووریه هه‌ره‌سه‌خته جیهانیه که ساه‌ره‌تاکانی
زۆر به سه‌ختی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ست پی
کرد‌و هه‌ر به‌خێرا ئه‌لقه‌کانی تری گواسترایه‌وه ئه‌وروپاو یابان
وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی . ڕوسیا‌و چین و وڵاتانی تری جیهانیش لێی
بێبه‌ری نینه که کارتێکردنه‌کان هه‌ر له ئێستاوه ئه‌وانیشی نه‌گرتبێته‌وه.
ده‌توانم بڵێم جیهان به تێکڕا پاش قه‌یڕانی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهانی
١٩٣٠ که بووه هۆی ڕوودانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، وه‌ها گه‌وره‌ی به‌خۆوه
نه‌دیوه. به‌شی هه‌ره‌زۆری لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان و ئه‌وانه‌ی
پسپۆرن له بواری ئابووری ، ئه‌و قه‌یڕانه جیهانیه وه‌ک هه‌ره‌سی
بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و به زیاتریشه‌وه به وه‌رچه‌رخانێکی تری مێژووی
مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێرن. دیاره ئه‌و قه‌یڕانه به‌و هه‌موو گه‌وره‌یه‌ی و
کێشه جیهانیه‌کانی تری ئه‌مه‌ریکی له مه‌ڕ شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق
و چه‌کی نه‌وه‌وی ئێران و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕوسی و پێدرێژیه‌کانی له مه‌ڕکیشه‌ی
به‌و دوایه‌ی گورجستان و هی تر که ڕوبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی
ئه‌مه‌ریکا ده‌بنه‌وه ، باس له هه‌ر یه‌که له‌و کێشه هه‌ستیارانه
بکه‌ین ،لێدوان له‌سه‌ری زۆر هه‌ڵده‌گرێ.
دیاره ئێمه‌ی کورد تا ڕاده‌یه‌ک به لاوازی و بێبایه‌خی ته‌ماشای کێشه‌ی
کورد‌و مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌ته‌کانمان و ئاینده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و
ویستگه‌کانیان و گیرسانه‌وه‌و مه‌ینه‌وه‌یان له ڕوانگه‌ی تای ته‌رازووی
هێزه‌کانی ناوچه‌که‌و توانای حکومه‌تی هه‌رێم و بزاڤه نیشتمانیه سه‌رتاسه‌ره‌کان
و جوله‌ی سیاسی سه‌رتاسه‌ری بزاڤی کوردی و به‌ته‌که‌وه هاتن ونه‌هاتنی
جیهان و کارتێکردنی له سه‌ر کێشه جیهانیه ده‌وروبه‌ره‌کانمان ، ده‌که‌ین
. له کوێوه ده‌ستی پێ بکه‌ین زۆر هه‌ڵده‌گرێ .
ده‌رباره‌ی ئۆبامه و جۆن مه‌کین به حوکمی ئه‌وه‌ی دوو پالێوراون و
پێشبرکێی چوونه ناو کۆشکی سپیان هه‌یه ، له لایه‌ن هه‌موو جیهانه‌وه
به کوردیشه‌وه ناسراون ، جیگره‌کانیشیان هی ئۆباما جۆزیف بایدنه‌و هی
جۆن مه‌کیش ئافره‌تێکه به ناوی ساره بالبن. ئه‌وانیش و هه‌ر یه‌که
به ده‌وری خۆی چووه‌ته ناو ڕاگه‌یاندنی جیهانی و کوردی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی بابه‌ته‌که‌ی منه ، جۆزیف بایدنه. ئه‌و پیاوه سه‌ناتۆرێکی
ئه‌مه‌ریکی تا بڵێیت به توانایه‌و له مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکی
شاره‌زایه‌کی هه‌ره فراوانی هه‌یه‌و له سه‌ر کێشه‌ی عیڕاق و ئه‌فگانستان
و زۆر کێشه‌ی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به‌رده‌وام له گۆڤاری
واشنتۆن پۆست شت ده‌نووسێ و نووسینه‌کانیشی جێگای سه‌رنجی هه‌موو گه‌وره
لیپرسراوانی ئه‌مه‌ریکیه . لێدوانه‌کانی به هه‌ند وه‌رده‌گیراوه
زۆر جار له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌نجومه‌نی
پیران و بگره کۆشکی سپیش له کاتی دانیشتنه هه‌ستیاره‌کان به تایبه‌تی
له سه‌ر کێشه‌ی عیڕاق بانگێش ده‌کراو گوێ له لێدوانه‌کانی ده‌گیرا.
ڕاسته زۆر هۆکار هه‌یه له‌وانه قه‌یرانی ئابووری و شکسته‌کانی جۆرج
ده‌بلیو بۆش له شه‌ڕی عیراق و ئه‌فگانستان ... له ڕێگایانه‌وه
زیاتر چه‌نسی ئۆبامه بۆ چوونه کۆشکی سپی ده‌باته پێشه‌وه، به‌ڵام
لیهاتوویی و زیره‌کی جێگره‌که‌شی جۆزیف بایدن ، ئه‌وه‌نده‌ی تر چه‌نسی
ئۆبامای بۆ چوونه کۆشکی سپی بردۆته پیشه‌وه. له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
عیڕاق له ڕۆژی داگیرکاری ئه‌مه‌ریکیه‌وه تاوه‌کو ئێستا ، دوو پڕۆژه‌ی
ئه‌مه‌ریکی مه‌تره‌حن . یه‌کێکیان پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆن بوو که
کۆماریه‌کان له پشتیه‌وه بوون و له سه‌ره‌تادا دیموکراته‌کانیش
پاڵپشتیان لێ ده‌کرد. ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ش خۆی له‌وه ده‌بینیه‌وه
که ده‌بێ له سه‌ر بناغه‌ی فیدڕالیزمی پاارێزگاکان و به‌هێز کردنی
ناوه‌ند عیڕاق ڕیک بخرێته‌وه . پڕۆژه‌ی دووه‌میش هی جۆزیف بایدن بوو .
پڕۆژه‌که‌ی بایدن ئه‌و کاتانه سه‌ری هه‌ڵدا که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ڕۆژ
به‌دوای ڕۆژ له عیڕاق شکستیان ده‌هێنا و ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ش دابه‌ش
کردنی عیڕاق بۆ ٣-٤ هه‌ریمی فیدڕالی له سه‌ر بناغه‌ی جیوگڕافی و به‌هێزکردنی
لۆکاله‌کان و لاواز کردنی ناوه‌ند. واته ڕیکاو ڕێک پێچه‌وانه‌ی پڕۆژه‌که‌ی
یه‌که‌م بوو. جۆزیف بایدن جگه له‌وه‌ی توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارته‌که‌ی
خۆی پارتی دیموکراتی ڕازی بکات ، توانی به‌شێکی فراوانی کۆماریه‌کانیش
بۆ لای پڕۆژه‌که‌ی خۆی ڕاکیشێ . دیاره کورد به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جه‌ماوه‌رو
ده‌توانم بڵێم ته‌واوی جوله‌ی سیاسیان ، پێشوازیان له پڕۆژه‌که‌ی
جۆزیف بایدن ده‌کردو دژی پرۆژه‌که‌ی بیکه‌رهاملتۆن بوون. سونه‌کانی
عیڕاق و زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیش به دابه‌ش کردنی عیڕاق لێکیان
ده‌دایه‌وه‌و شیعه‌کانیش هه‌یان بوو موعارز ، هه‌یان بوو پاڵپشتی لێ ده‌کرد
، به‌ڵام پالپشتیه‌کان له موعارزه‌کان زیاتر بوون .
من به‌ش به‌حالی خۆم به شێوه‌یه‌کی گشتی پالێوراوی دیموکراتیه‌کان و
لێوه‌شاوه‌ی ئۆباما‌و جێگره‌که‌ی ته‌فزیل تر ده‌که‌م له هی کۆماریه‌کان
. چونکه دیموکراته‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی له ته‌واوی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاش
دیدێکی فراوانتر‌و مرۆڤ دۆستانه تریان له پارته لیبڕاله‌کان هه‌یه
له سه‌ر هه‌موو کیشه جیهانیه‌کان وزیاتر به‌وه‌ش ناسراون که له
بواری ئابووری و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی جیهان له پارته لیبڕاله‌کان
له‌پێشترن . به شیوه‌یه‌کی تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین ، بزاڤی
کوردی له هه‌موو پارچه‌کان پاش په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر که قسه‌یان له
دروست کردنی ده‌وله‌تی کوردی ده‌کرد ، له پڕۆژه‌که‌ی جۆزف بایدنی به‌خۆوه
نه‌دیوه . ڕاسته پڕۆژه‌که دوا تموحی کورد
نیه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی باشیشه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌گه‌لی وه‌ها بچێته
واری کرداریه‌وه و به دوایه‌وه بزاڤه‌که‌مان زیاتر خوێندنه‌وه‌ی
ناوچه‌که‌و جیهانی به‌خۆوه ده‌گرێت . ڕاسته پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن
له به‌ر به‌ژن و باڵای کورد نه‌بووه به‌لکو ڕوداو کێشه‌کان هێناویانه‌ته
پێشه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا خۆ پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆنیش که دژی کورد
بوو دیموکراته‌کانیش ده‌نگیان بۆ دا و که پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدنیش
هاتۆته ناو ناوانه‌وه هه‌ر هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه‌وه بووه که ته‌نیا
ئه‌و ڕێگایه دۆزراوه‌ته‌وه که ئاینده‌ی عیڕاق زیاتر به‌ره‌و سه‌قامگیری
و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بڕوات . به‌ڵام دیسانیش پڕۆژه‌که بووه‌ته
مایه‌ی دلخۆشی کورده‌وه. عه‌ره‌به‌کان و بگره تورکیاش هه‌ر له
ئێستاوه ته‌نگه‌تاو بووینه و ترسی ئه‌وه‌یانه ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان
بگه‌نه کۆشکی سپی پڕۆژه‌که بکه‌وێته واری کرداری به تایبه‌تی که
جۆزیف بایدن که که‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بوو ئه‌و پڕۆژه‌ی
هێنا پێشه‌وه ئه‌دی ئه‌گه‌ر بوو به دووه‌م که‌سایه‌تی ده‌ستڕۆیشتوی
ئه‌مه‌ریکی ئه‌و کاتی کاره‌کان ئاسانتر ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه توانا‌و بێتوانایی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمه
کاخوان بزانین ، ئه‌گه‌ر ئۆباما‌و بایدن گه‌یشتنه کۆشکی سپی ، به
دوایه‌وه چۆنچۆنی چالاکیه‌کانیان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رن که
پڕۆژه‌که ئه‌کتیڤ بکرێ ، واته بگوازرێته‌وه واری کرداری .
جاره‌ک کورد هه‌ق وایه هه‌ر له ئێستاوه به نا ده‌نگ بۆ جۆن مه‌کین
بدات، چونکه له مونازه‌ره ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه(١٥/١٠/٢٠٠٨)
ئۆبامای له سه‌ر پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن تاوانبار ده‌کرد که ده‌یه‌وی
عیڕاق دابه‌ش بکات.
به بۆچوونی خۆم نه‌ک پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن به‌لکو پڕۆژه‌گه‌لی زۆر
زۆر له‌ویش باشتر بۆ کورد ، مه‌حاله بخرێته واری کرداری ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم چالاک و نه‌ترس و شێلگیر نه‌بن له بردنه پێشه‌وه‌ی
داخوازیه‌کانی کورده‌وه . بۆ پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدنیش ڕاسته لایه‌نی
عه‌ره‌بی و تورکی و سوننه دژی پڕۆژه‌که‌ن .
به‌ڵام زۆرینه‌ی شیعه‌و فراوانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان زیاتر پشتگیری به‌کردار
کردنی پڕۆژه‌که‌ن نه‌ک دژی و بێده‌نگی ئێرانیش مانای ڕازی بوونیانه .
ماوه‌ته‌وه کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان کا خوا ده‌توانن خۆیان له گه‌ڵ
باره‌دکه ڕێک خه‌ن یان نا.
١٦/١٠/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|