١٨\٥\٢٠١٠
گێرمی دیه‌ر:
دادپه‌روه‌ریی بۆ
سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادیی بۆ چالاکیی رامیاریی له کوردستان.
ئاماده‌کردنی: ده‌شتی جه‌مال
گێرمی
دیه‌ر (سکرتێری سەندیکای سەراسەری ڕۆژنامەنووسانی
بەریتانیا) سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت
عوسمان له‌ژێر ناونیشانی ''
دادپه‌روه‌ریی بۆ
سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادیی بۆ چالاکیی رامیاریی له کوردستان''
نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
دوای ئەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی
بەریتانیا(NUJ)مان
ئاگادارکردەوە لە تیرۆری سەردەشت عوسمان،
(JeremyDear) نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی
مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد
.
لە نامەکەدا هاتووە
''داوای داد بۆ سەردەشت عوسمان و
بەڕەسمێت ناسینی ئازادی هەڵسورانی سیاسین لە
کوردستان''.
لە بەشێکی تری نامەکەدا دەڵێت
''ئێمەش پەیوەست دەبین بە ڕێکخراوی
لێبووردنی نیودەولەتی(Amnesty
international) و فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپێناو ئیدانەی تیرۆری سەردەشت عوسمان''.
هەروەها داوا دەکەن ''بکوژانی
سەردەشت عوسمان و بکوژانی ڕۆژنامەنوسان دیکەش بدرێنە دادگا''.
سەندیکای سەراسەری ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیا
نزیک بە 38 هەزار ئەندامی هەیە
لەسەراسەری بەریتانیا.
فه‌رموو بۆ خوێندنه‌وه‌ی
دەقی نامەکەی گێرمی دیه‌ر به زمانی
ئینگلیزی کرته له‌سه‌ر ئه‌م هاوپێچە بکه:
Letter to President Barzani.pdf
17\5\2010
- لەندەن
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|