داهێنه‌ر و ڕوخێنه‌ر. هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان شووم پێته‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پارادۆکسی خۆی ده‌یڕوخێنێ. - به‌شی یه‌که‌م -
نوسین وبۆچونه‌کانی ئابوری ناسی نه‌مساوی شووم پێته‌ر چاکترین سه‌رچاوه‌ی به‌هێزن، به‌تایبه‌تی کتێبی[سه‌رمایه‌داری - سۆسیالیزم - دیمۆکراتی} که سه‌رکه‌وتوویی وبلیمه‌تی شووم پێته‌ر له‌و بواره‌دا ده‌سه‌لمێنێ،
،که‌ده‌ڵێ سه‌رمایه‌داری وه‌ک سیسته‌مێکی {داهێنه‌ر روخێنه‌ریشه schöpferischen zerstörungs prozess} ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندێتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه که‌له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی بازاڕی نوێ وبه‌رهه‌م هێنانی نوێ‌دا وه‌ستان و ماندوو بوون ناناسێ وهه‌میشه له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووندایه که‌له‌م ڕێگه‌یه‌دا هه‌رچی کارگه‌و مانیفاتۆره‌و پیشه ده‌ستیه‌کان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕایده‌ماڵێ له ئاکامدا چۆنێتی به‌رهه‌م هێنان و گه‌ڕان به‌دوای که‌ره‌سته‌ی خاو‌دا کۆتایی به‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌هێنێ،
که‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره که سیسته‌مه‌که روخێنه‌ره و،
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌ی دروستی کردووه ئاساییه سبه‌ینێ هه‌مووی بڕوخێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله نوێ دروستیان بکاته‌وه چونکه ئه‌مه بنه‌چه‌و ره‌سه‌نایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه!
لێره‌دا شووم پێته‌ر تیۆریه‌که‌ی مارکس سه‌باره‌ت به تیاچوونی سه‌رمایه‌داری ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ که‌له لایه‌ن مارکس و ئنگلزه‌وه له مانیفێستی کۆمۆنیست‌دا ئاماژه‌یان پێکردووه،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مارکسه‌وه که پێیان وایه له ڕێگه‌ی توندوتیژی وشۆڕشی پرۆلیتاری سه‌رتاسه‌ریه‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری کۆتایی دێت و کرێکاران ده‌بنه گۆڕهه‌ڵکه‌نی سیستێمه‌که،
به‌ڵام شووم پێته‌ر پێی وایه سه‌رمایه‌داری پێویستی به‌وه نیه کرێکاران ببنه گۆڕهه‌ڵکه‌نی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی گۆڕ بۆ خۆی ئاماده ده‌کات به‌وه‌ی که سیسته‌مه‌که خۆی له ڕێگه‌ی میتۆدی به‌رهه‌مهێنان وگه‌شه‌کردنیه‌وه به‌ره‌و بنبه‌ست ده‌چێت و ده‌ڕوخێ چونکه سه‌رمایه‌داری له بنچینه‌دا داهێنه‌ر و ڕوخێنه‌رو خۆ ڕوخێنیشه، ناوی داهاتووی سه‌رمایه‌داریش له ئێسته‌وه نانرێت که ئایا له تافی داهاتووداچ ناوێک هه‌ڵده‌گری..
ئه‌گه‌ر به‌ناچاری به‌ره‌و سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تی بچێت ئه‌وا وه‌کو شه‌مه‌نده‌فه‌رێکه که هێشتا زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌جوڵێت و،
ئه‌وا سه‌دساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر تیۆریه‌که‌ی مارکسداو ماشینه‌که‌ی سه‌رمایه‌داریش هێشتا گرمه‌ی دێت ڕوخان وزیندوو بوونه‌وه‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه که درێژه‌ده‌ری ته‌مه‌نی سه‌رمایه‌داریه،
شووم پێته‌ر پێی وایه سه‌رمایه‌داری هه‌رده‌مێنێ تا ئه‌و کاته‌ی به‌ته‌واوی ستره‌کتۆره‌کانی خۆی ده‌هاڕێ.
شووم له سه‌ره‌تای په‌نجاکانه‌وه ئه‌م پرسیاره‌ی کردووه، ئایا سه‌رمایه‌داری تاکه‌ی ده‌توانێ درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات. ماویه‌تی ______________________________________________ سه‌رچاوه‌کان: yoses schumpeter وه‌رگێڕانی: susannepreiswerk Almar alt vater diezerstörerische schöpfung Die schwarze bücher
|