٢١\٩\٢٠١٥
داعش بۆ دروستكرا
و كه‌ى له‌ناوئه‌برێ؟

گه‌رمیانی حه‌مه‌ی‌پوور
داعش وه‌ك به‌ديلێك بۆ قاعيده دروست
كرا،بۆيه تا ئه‌و كاته‌ى كه به‌ديلێك بۆ داعش دروست نه‌كرێت، ئه‌م
هێزه ئه‌منێته‌وه، به‌ڵام به پێي به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كان به‌هێز و
لاواز ده‌كرێت.
ئێستا زۆربه‌ى وڵاتان پێويستيان به‌م هێزه ئيسلامييه توندڕه‌وه هه‌يه.
ئامريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ دوورخستنى ده‌ستى تيرۆر له وڵاته‌كانيان
و سه‌رقاڵكردنى نه‌ياره‌كانيان به جه‌نگه‌كانى ئه‌م هێزه‌وه سوديان
لێ وه‌رده‌گرن.
هاوكات بۆ ساغكردنه‌وه‌ى بازاڕى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و فرۆشتنه‌وه‌يان
سودێكى ئابوورى گرنگى هه‌يه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان
له ڕێگه‌ى چه‌كدارانى ئه‌م گروپه‌وه ئاراسته ئه‌كه‌ن.
ئيسرائيل له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه سودمه‌نده به‌وه‌ى ئامانجه سه‌ره‌كييه‌ى
(به تونڕه‌و ناساندنى ئيسلام) ده‌بێته به‌ڵگه ڕۆژ، دنياى ئيسلاميش
سه‌رقاڵ ده‌كات به شه‌ڕه‌كانى ئه‌م هێزه‌وه.
توركيا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك وه‌ك خاوه‌نى داعش ده‌رده‌كه‌وێت و
هاوكارى سه‌ربازى و ته‌ندروستى، لێبڕاوانه به‌م هێزه ده‌دات، به‌رژه‌وه‌ندى
توركيا له‌وه‌دايه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك له ڕێگه‌ى ئه‌م هێزه‌وه
ڕێگر بێت له به‌هێز بوونى هێزى سه‌ربازى و سياسي ڕۆژئاواى كوردستان و
دروست بوونى قه‌واره‌يه‌كى سياسيى كوردى له‌و به‌شه‌ى كوردستان.
نه‌يارانى ئامريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى به هه‌مان شێوه له دروستكردنى
داعشدا به‌رژه‌وه‌ندييان هه‌يه، له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه ڕاگرنتى
هاوسه‌نگى هێز به هێشتنه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، چونكه ئه‌گه‌ر
داعش دروست نه‌كرايه ئه‌و ڕژێمه تواناى مانه‌وه‌ى تا ئه‌م زه‌مه‌نه
نه‌ده‌بوو، له‌گه‌ڵ لاواز بوونى داعشدا ئێستا هێزى ڕووسيا بۆ پاراستنى
ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له سوريايه.
ڕووسياو ئێران شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نين تا ئه‌و
ڕاده‌يه لاواز بێت شه‌ڕى سوپاى ئازاد و ئۆپۆزسيۆنى سورياى پێ نه‌كرێت.
له شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى جه‌له‌ولا، چه‌كدارانى داعش به فه‌رمانى قاسم
سولێمانى بێ‌ترس له پردى باشوورى جه‌له‌ولا بۆ به‌رى ته‌بج په‌ڕينه‌وه
بێ ئه‌وه‌ى ڕێگه به هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌ك بدرێت ته‌قه له‌و چه‌كدارانه
بكات! ئه‌وانيش به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانيانه‌وه په‌ڕينه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه ئا‌مريكا ڕازيى نييه هێزه كوردييه‌كان
ڕێگه‌ى به‌عاج كۆنرۆڵ بكه‌ن و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆى چه‌كدارانى داعش له
نێوان موسڵ و ڕه‌قه‌ى مه‌ڵبه‌ندى سه‌ره‌كى ئه‌و گروپه‌دا دروست بكرێت.
هێزى كورديش به‌ده‌ر نين له سود وه‌رگرتن له شه‌ڕه‌كانى داعش، چ وه‌ك
حزب و هێزى سياسي و سه‌ربازى، چ وه‌ك به‌رپرسانى نێو هێزه سياسييه‌كان.
هه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌ترسييه‌كانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك
بيانوويه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى بارزانى له كورسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم
ديارترين سودمه‌ند بوونى ئه‌و هێزه‌يه له بوونى شه‌ڕ و تاوانه‌كانى
داعش.
كه‌ميش نه‌بوون ئه‌و به‌رپرسانه‌ى به‌هۆى بازرگانى له‌گه‌ڵ داعش به
كڕينى نه‌وت لێيان و ناردنى ئۆتۆمبێل بۆيان سودمه‌ند بوون.
زۆريش بوون ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازييانه‌ى چه‌ندين ترێله ئامێرى
كرانبه‌هاى كاره‌باييان له‌و ناوچانه‌ى دواى جه‌نگى داعش وه‌رگرته‌وه
تاڵان كرد و پێى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی
پوور
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|