دالای لاما، ئه‌ی
فریادرِه‌سی سه‌رده‌م!

سه‌لام
عه‌بدوڵا
پێش چه‌ند رۆژیَك كاك رزگار عومه‌ر ئه‌ركی
كیَشا و وتاریَكی(دالای لاما) به‌ناوی(با ئه‌م سه‌ده‌یه بكه‌ینه سه‌ده‌ی
چاره‌سه‌ركردن) له ئه‌نگلیزییه‌وه بۆ كوردی وه‌رگیَرِاو بووه بابه‌تی
سه‌ره‌كی سایتیَكی كوردی و مه‌گه‌ر"سمبۆلی وه‌همی مرۆڤ" بزانیَ چه‌ند
كه‌س به‌وپه‌رِی سه‌رسامییه‌وه وتاره‌كه‌یان
خویَندبیَته‌وه!

دالای لاما له نووسراوی ناوبراو به‌م شیَوه‌یه ده‌ستپێده‌كات:
(هیَزه درِنده‌كان ناتوانن ئومیَدی ئینسان بۆ ئازادی تیَك بشكیَنن...).
دیاره ئه‌مه بۆچوونیَكی دڵرفیَن و جوانه، و دڵی هه‌ر كه‌سیَكی
ئازادیخواز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئایا مه‌به‌ستی دالای لاما له ئازادی
چییه؟ ئایا مانای ئه‌م زاراوه‌یه به مانا زانستییه‌كه‌ی تیَگه‌یشتووه؟
ئایا مه‌به‌ست و مانا و ناوه‌رِۆكی"ئازادی" له‌لایه‌ن چین و ره‌وته
جیاوازه‌كانه‌وه، مه‌به‌ست و مانا و ناوه‌رِۆكی جیاواز به خۆیه‌وه
ده‌گریَ؟
هه‌مووان بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه حزبی به‌عس، حكومه‌تی
ئیسلامی ئیران، قاعیده، حكومه‌تی توركیا تا ده‌گاته حكومه‌ته
په‌رله‌میَنتاره ئۆروپییه‌كان،
به‌ڵام ئازادی ئه‌و ره‌وتانه نه‌ك له دژی تیَگه‌یشتی ئیَمه‌یه بۆ
ئازادی، به‌ڵكو دۆزه‌خیَكه‌و هه‌موو رۆژیَك ملیونان مرۆڤ
پێی ده‌سووتیَن. بۆچوونی هیگل بۆ ئازادی ئه‌مه‌یه:(تیَگه‌یشتن
له زه‌رووره‌ت)و ماركس قبووڵی ده‌كات، به‌ڵام زه‌رووره‌ت چییه؟
به‌بۆچوونی ماركس، ئازادی یه‌ك مانای هه‌یه: (له‌ناوبردنی جیاوازی
چینایه‌تی)!
به‌ڵام كاك دالای لاما هه‌رگیز وای نابینیَ و له رسته‌ی دوایی به
شیَوه‌یه‌كی زۆر"مرۆیانه، بیَلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیانه"مه‌به‌ستی له >هیَزه
درِنده‌كان< روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵیَ: (ئازادی سه‌رچاوه‌ی به‌هیَزی
داهیَنان و گه‌شه‌ی مرۆڤه، به پێچه‌وانه‌ی
سیستیَمه كۆمونیسته‌كان كه پێیان وابوو،
دابینكردنی نان و ماڵ و جلوبه‌رگ به‌سه. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌شمان
هه‌بیَ، به‌ڵام شنه‌ی ئازادیمان نه‌بیَ كه ناخی قووڵی سرووشتی مرۆڤ
بوونمان تیَر ده‌كا، وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موومان نیوه مرۆڤ بین).
بوداییزم كه(به زمانی سنسكریتی واته، رۆشنبیر)، یه‌كیَكه له ئاینه
زۆر كۆنه‌كانی جیهان و له سه‌ده‌ی شه‌ش و پێنجی
پێش زاین ده‌ركه‌وتووه. ئه‌م ئاینه برِوای
به دۆناودۆن هه‌یه و به گویَره‌ی ریَنماییه‌كانی، كاریَكی باش نییه،
به‌ڵكو خراپه، چونكه بوون به هه‌ر شیَوه‌یه‌ك
بیَت، ئازار‌و ژانه. خاڵیَكی تری ئه‌وه‌یه كه بودایی ده‌بیَ
پابه‌ندی (ئه‌هینسا)ببیَت، واته ئازار نه‌گه‌یاندن
به‌كسانیتر، وه‌ڵام نه‌دانی خراپه به خراپه.
هه‌روا له نووسراوی بودادا ئاماژه به(ده خه‌تای ره‌ش: كوشتن،
زیناكردن، درۆ، ده‌ربرِینی قسه‌ی خراپ و
گاڵته‌پێکردن، ئیَره‌یی، رقوكینه...)و(ده
چاكه‌ی سڵه‌ی: میهره‌بانی، خیَركردن، راستگۆیی، میانه‌رِه‌وی و برِوا به
ئاینی حه‌ق)ده‌كات. ئه‌گه‌ر كه‌سیَك ده چاكه‌كه جیَبه‌جیَ بكات، ئه‌وا
دۆناودۆن نابیَت و به دوا رزگاری ده‌گات(نرفانا). كه‌واته ئاینی بودا،
بانگه‌واز بۆ مرۆڤی تیَرِاماو ده‌كات كه هه‌موو سۆز‌و ویسته‌كانی خۆی
ده‌كوژیَت و گویَ به سته‌م، توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه نادات. شایانی
باسه كه ئه‌م ئاینه ره‌وتی جیاجیای هه‌یه، بۆ نموونه(بوزایی
زینی)كه له ژابۆن بڵاوه.
لیَره پێویست به‌وه ناكات باسی دیَوو
جنۆكه‌كانی بۆداییزم یان دۆزه‌خی ژیانی تبتییه‌كان بكه‌م كه دالای
لاما ده‌یه‌ویَت وه‌ك به‌هه‌شت بۆمان ویَنای بكات، چونكه له‌ویَشدا
سزای زمان برِین، پێست هه‌ڵكه‌ندن جیَبه‌جیَده‌كه‌ن
یان باسكردنی پله‌كانی دۆزخ.
ئه‌وه‌ی گرنگ بیَت ئه‌م پرسیارانه‌یه: ئایا
دالای لاما په‌یوه‌ندی به نازییه‌كان هه‌بووه؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بووه، بۆچی له‌م
باره‌یه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نادا؟ بۆچی پیاویَكی
"ئاوا نوورانی"، له بیَئاسترین رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیا(بیڵد) كۆلۆمنه‌ی
پێده‌دریَ وبه شانازییه‌وه ووتاری بۆ ده‌نووسیَ؟.
كۆلین گۆڵدنه‌ر له كتیَبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بیوگرافی دالای لاما به‌ناوی(Dalai
Lama. Fall eines Gottkönigs)، ده‌نووسیَ: (ئه‌وه‌ی ناسراو نییه، ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌یه كه دالای لاما له‌گه‌ل
نازیه كۆن و نویَكاندا هه‌یه. من ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستم براده‌رییه‌كه‌ی
له‌گه‌ل(هاینریش هاریَر)یش نییه كه له1933وه وه‌ك
پیاوی(SA)و پاشان
سه‌ركرده‌ی گشتی(SS)بووه(سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه تا مردنی له2006سه‌ره‌تای،
نکۆڵی لیَكردووه). هاریَر له 1939 له
مارشیَكی(SS)بۆ سه‌ركه‌وتن له چیای(Nanga Parbat)له باكوری
هیندستان-ئیَستا به‌شیَكه له پاكستان- كه‌وته
ده‌ستی هیَزه‌كانی به‌ریتانیا و توانی له 1944 بۆ تبت هه‌ڵبیَت. له
سه‌ره‌تای1950 یه‌كه‌م دیدار له‌گه‌ل دالای لامای ته‌مه‌ن15ساڵدا
سازدا‌و زیاد تا كه‌م فیَری زمانی ئینگلیزی و وانه‌ی زانیاری جوگرافی
كرد. له نۆڤه‌مبه‌ری1950، (لاهاسای)و چالاكییه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك
مامۆستا و جیَی متمانه‌ی ڵاشای خواوه‌ند، به‌جیَهیَشت. له‌راستیدا مه‌به‌ستی
من زیاتر ئه‌و په‌یوه‌ندی برایه‌تیانه‌یه
كه دالای لاما له هه‌نده‌ران هه‌یبوو له‌گه‌ل ئیَرنست شیفه-ئه‌ندامیSS-
كه له 1938/1939 به‌به‌رده‌وام بۆ(Lhasa)هامشووی ده‌كرد. بایه‌خدانی
شیَفه په‌یوه‌ندی به هیمله‌ره‌وه بوو.
ئیمرِۆ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه له پروپاگه‌نده‌ی
نازییه‌كان ده‌رده‌كه‌ویَت. دالای لاما تا ئیمرِۆ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی
دیداری فه‌رمی نازییه‌كان نادا كه له ساڵی1939 له‌گه‌ل(برۆنۆ بیَگه‌ر-سه‌ركرده‌یه‌كی
ئیَس. ئیَس)كه له‌ساڵی1971 وه‌ك(NS)له دادگای تانكارییه‌كانی نازییه‌كان
سزادرا، بدا(....). هه‌روا مه‌به‌ستم له په‌یوه‌ندییه‌كانی
دالای لاما، په‌یوه‌ندی و دیداره‌كانییه
له‌گه‌ل میگویل سیرۆنا(سكرتیَری حزبی ناسیونال سۆسیالیزمی شیلی)...و
تیرۆریستی یابانی و به پیرۆز راگری هیتله‌ر(شوكۆ
ئه‌شارا)كه چه‌ندین جار به‌وپه‌رِی ریَزه‌وه
له(Dharamsala) پێشوازی لیَ كردووه. لاما
له‌دوو نووسراویدا بۆ حكومه‌تی ژاپۆنیدا،
شۆكۆی به(پسپۆرِی ئاین)ناوزه‌د كردووه‌و
تیَدا پێشنیاری كردووه باج له زیَكته‌كه‌ی(AUM-Shinri-kyo)
وه‌رنه‌گرن. به‌هۆی ئه‌و دوو نووسراوه‌وه، زیَكتی ناوبراو بوو به سه‌ره‌نجرِاكیَشترین
گروپی تیرۆریستی- له 20/3/ 1995له هیَڵی
شه‌مه‌ندنه‌فری تۆكیو به ژه‌هری شیمیایی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا)و
ده‌یانویست هه‌موو دانیشتوانی تۆكیو به به‌كتریای بۆتۆلیزم و تسكلون
له‌ناوببه‌ن. دالای لاما تا ئیَستاش ئه‌و تاوانبار و تاوانه‌ی مه‌حكوم
نه‌كردووه.
وه‌ك چۆن له ئیسلامدا خه‌ڵك بۆ لای ئیمام یان هاوار بۆ خوداكه‌یان ده‌كه‌ن،
مرازو ئاواتیان جیَبه‌جیَ بكریَت، به‌هه‌مان شیَوه، بودایسته‌كان
په‌نا بۆ دالای لاما ده‌به‌ن، واته بۆ ئه‌و(گه‌وهه‌ره
كه هیواكانمان جیَبه‌جیَ ده‌كات)، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌یان ریَكورِه‌وان
شتیَكی تره: (Phallus)ه، واته لاما- به كوردییه‌كه‌ی(كیَر)و وشه‌ی
دالای به زمانی مه‌نگۆلی واته ده‌ریاو له لیَدانی هه‌ردوو وشه‌كه،
مانای: ده‌ریای كیَر ده‌دا. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه دالای لاما بووه به
ئه‌ستیَره‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسی!
ئه‌وانه‌ی پێویستیان به"فریادره‌س"هه‌یه،
ده‌یدۆزنه‌وه، ئه‌و كوردانه كه له ئاینی ئیسلام
په‌شیوان بوونه‌وه، ئاینی زه‌رده‌شتیان دۆزیوه‌ته‌وه. ده‌میَكه
براده‌ریَكی كوردزمانی فرانكفۆرتی بودای دۆزیه‌وه‌و له‌وانه‌یه سبه‌ی
كوردانی"خواناس"ی تر په‌یامبه‌ریَكی مه‌كسیكی
یان كینیایی بدۆزنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كیَك خوا‌و
په‌یامبه‌ریَكی فریاده‌ره‌سی هه‌بیَ و مۆته‌كه‌ی
هه‌زاران ساڵی ئاین، ریَگاوبانی خۆی له‌ناو جه‌هاله‌ت، هه‌ژاری، نامۆیی
و ره‌شبینی ناو كۆمه‌ڵگای كاڵا ده‌دۆزیَته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانه‌شن
بونیاتنانی جیهانیَكی ئینسانی، به خه‌یاڵ و نه‌كار ناونووسی ده‌كه‌ن.
ماركس له ململانیَی له‌گه‌ل(د. جۆرج كوهلمان)ی هۆڵشتانی، ده‌ڵیَ:
دالای لاما ئیدیالیسته‌كان تا پله‌یه‌كی
زۆر له‌گه‌ل دالای لاما راسته‌قینه‌كان له‌م مه‌سه‌له‌یه هاوبه‌شن: حه‌زده‌كه‌ن
برِوامان پێبهێنن كه ئه‌و جیهانه بژیَویان
لیَ ده‌سته‌كه‌ویَت، به‌بیَ گووه پیرۆزه‌كه‌یان،
بوونی نابیَ. هه‌ر كه ئه‌م شیَتی ئیدیالیستییه
په‌یرِه‌و ده‌كریَت، ده‌ستبه‌جیَ سرووشته قیزه‌وه‌نه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ویَت:
هه‌ڵپه‌هه‌ڵپی
راهبه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌وه‌سی ئاینی، كه‌ڵه‌كه‌بازی و مه‌رایی
په‌ره‌ستگه‌رایی و فیَڵكردن. موعجیزه،
پردی كه‌رانه كه له مه‌مله‌كه‌تی هزره‌وه
به‌ره‌و په‌یرِه‌كردن، ده‌په‌رِیَته‌وه.
ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كات، با له‌سه‌ر پردی كه‌رایه‌تی(دالای
لاما)، تێپه‌رِیَت، به
پێچه‌وانه‌ش، له‌ملاو و له‌ولا له‌و جۆره
پردانه له‌به‌رده‌ستدان و مرۆڤی دیموكراتیش ده‌توانیَ وه‌ك
رۆژنامه‌ی بیڵدو جۆقه‌كه به‌ناوبانگه‌كان، پێداهه‌ڵبیَن
و ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌سه‌ر پردی كاریَزمای
ئاینی(ده‌ریای ڤالوس و سیمبۆلی ئاشته‌وایی و ناتوتوندوتیژی)به‌ریَز
دالای لامای دژ به شیوعییه‌ت به‌هیَزبكه‌ن!
dwaroj@yahoo.de
00964\7701929872
|