دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌حاڵ نییه.
وه‌ڵامێک بۆ وه‌زیره کورده‌که.که‌مال چۆمانیهیچ سه‌ییر نییه تورکێک، ئایه‌توڵایه‌ک یا سه‌ر به حه‌گالێکی عه‌ڕه‌ب، باس له‌وه بکات که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌حاڵه یان به ده‌ردی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، خه‌ونه. به‌ڵام جێی تێڕامانه که سه‌رکرده‌یه‌کی کورد یان وه‌زیرێکی کورد، ده‌وڵه‌تی کوردی به مه‌حاڵ یان خه‌ون دابنێت.
ماوه‌ی رابردوو تاڵه‌بانی باسی له‌وه کردبوو که ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه. کاریگه‌ری ئه‌و قسه‌یه‌ی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و سییاسه‌تمه‌دارانی کورد، به ئاشکرا دییار بووه و ئه‌وانیش که‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئه‌و تێڕوانینه سه‌قه‌ته بۆ گه‌لێکی چل ملییۆنی ده‌کرێت.
وه‌زیری ناوچه‌کانی هه‌رێمیش، به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعێڕاق، له شاری که‌ربه‌لا، به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه که "دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌حاڵه".
دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، که هاوکات سه‌رۆکی مادده‌ی 140 یشه، له کاتێکدا ئه‌و قسانه ده‌کات که خودی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که ئه‌و به‌رپرسییه‌تی، له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئێمه ئیڕاده‌یه‌ی ئه‌وه‌مان نییه به جورئه‌ته‌وه باس له‌و سه‌ربه‌خۆییه بکه‌یین که ئه‌و به مه‌حاڵی ده‌زانێت. ئێمه گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌یین، ئه‌وکاتیش لایه‌نه سییاسییه‌کانی عێڕاق و ناوچه‌که‌ش به فیدڕالی لێمان رازی ده‌بن، به‌ڵام تا داواکارییه‌کانمان ترسنۆکانه بێت، که‌رکوکیش به‌و ده‌رده‌ی ئێستا ده‌چێت و له‌و فۆبییایه ده‌رناچین که ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌حاڵ بێت.
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد له دوای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباده‌وه بچوکنه‌کرابایه‌وه و باس نه‌هاتبووایه سه‌ر فیدڕاڵی و ئۆتۆنۆمی، ئێستا نه‌وه‌ی نوێ داوای نوێی تری ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پێنه‌ده‌کرده‌وه.
له‌وانه‌یه بۆ زۆرێک له سییاسیی و سه‌رکرده‌کانمان سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان خه‌ون یا مه‌حاڵ بێت، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ئه‌وانه مه‌حاڵ نییه که خاوه‌نی ئه‌و دونییا بینییه جوانه بن که داکۆکی له‌و مافه زه‌وتکراوه‌ی کورد ده‌که‌ن.دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، ئازاده و ئاساییه وه‌ک تاکێک قسه بکات و رای خۆی ده‌ربڕێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که ئه‌و به ناوی گه‌لێکی 40 ملییۆنییه‌وه قسه‌یکردووه و دڵنییاشم %10 تاکی کوهردیش ئه‌و بۆچوونانه‌ی جه‌نابی دکتۆری پێپه‌سه‌ند ناکرێن. هه‌ر بۆیه ئه‌و، نابێت ئه‌و سنوورانه تێبپه‌ڕێنێت که کوردانی سه‌ربه‌خۆیی خواز تا دوا هه‌ناسه‌ی ژییانییان ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه، دڵی هه‌موو کوردانی جیهان له خۆی نیگه‌ران کردووه و ده‌کات. ئاخر هه‌موو ئه‌و فکر و ئایدۆلۆژی و رێبازانه‌ی که شۆڕشه‌کانی کورد له‌سه‌ری شه‌ڕییان کردووه، نه‌یانوتووه ئه‌وه خه‌یاڵ و مه‌حاڵه. ئه‌و ته‌رزه بیرکردنه‌وه‌یه، تا بڵێی سه‌قه‌ته و پێویسته له مێشکی خۆمان فڕییبده‌یین. ئه‌وه‌ش خه‌ته‌رێکی زۆر هه‌ستپێنه‌کراوه که سه‌رکرده‌کان و وه‌زیر و به‌رپرسه‌کانمان ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وانه، له نه‌ست و هه‌ستی نه‌وه‌ی نوێ‌دا بچه‌سپێنن. ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه، به‌رده‌وامیدانه به عه‌قڵییه‌تی خۆ به که‌مزانین و خۆ بچوککردنه‌وه له به‌رامبه‌ر هێزه ناسییۆنالیستیی و نه‌ژادپه‌رسته‌کانی ناوچه‌که.
قسه‌یه‌کی تری ئه‌و به‌ڕێزه که هیوادارم وانه‌بێت، ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێیوایه، که‌ربه‌لاییه‌کان بۆ ئێمه‌ی باشووری، له کوردانی باکوور نزیکترن. دکتۆر ئازاده بۆ خۆی سییاسه‌ت بکات، به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر حیسابی برایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه‌ی باشووری نینۆکی یه‌ک باکووری یا رۆژهه‌ڵاتی یا رۆژئاوایی به رۆهی سیستانیش ناگۆڕینه‌وه. ئێمه چرکه‌یه‌ک دانیشتن و پییاسه‌یه‌ک له وان، به ته‌واوی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و شاری پیرۆز سه‌ودا ناکه‌یین. نیگای یه‌ک منداڵی چڵمنی گوندێکی باکوور، به نیگای هه‌موو کچه قه‌شه‌نگه‌کانی باشووری عێڕاق به‌رامبه‌ر ناکه‌یین. چ جای ئه‌وه‌ی که‌ربه‌لاییه‌کانمان زییاتر به‌لاوه گرنگ بێت.
ده‌کرێت بڕوامان به‌وه بێت که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی له ئێستادا ناگونجێت، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و نه‌گونجانه ئه‌وه نییه وازی لێ‌بێنین، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌وڵه‌کانمان په‌ره پێبده‌یین و زییاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تواناکانمان بخه‌ینه گه‌ڕو لێنه‌گه‌ڕێین ئه‌و ئامانجه جوانه، لای تاکی کورد کاڵبێته‌وه.
ئایا شۆڕشێکی کورد هه‌یه له مێژوودا مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووبێت؟ ئه‌وه‌ی من تێبێبینیم کردبێت، به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ش، کوردان ئه‌و ئامانجه‌یان هه‌ر هه‌بووه. به نموونه: زۆرێک له میرنشینه کورده‌کان ته‌حه‌ددای ده‌وڵه‌تی عوسمانی و فارسی سه‌فه‌وییان کردووه. هه‌ر وه‌ک چۆن زۆر جاریش تا رادده‌یه‌کی زۆر سه‌ربه‌خۆ بوونه.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، مه‌حاڵ نییه، به‌ڵکو مه‌حاڵه دروستنه‌بوونی. ئه‌وه له‌و وتاره ئاماژه‌ی بۆ کراوه، حه‌تمییه‌تێکی مێژووییه و هه‌ر ده‌بێت دروسببێت، جا گرنگ نییه که‌ی، به‌ڵکو گرنگه ئیشی بۆ بکه‌یین. دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی پێویستی به ئیشه، به‌ڵام ئیش نه‌وه‌ک جه‌نگ و وێرانکاری. به‌ڵێ تا ئیش نه‌که‌یین هه‌رگیز ناگه‌ینه ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام نه‌ک ئیشێک وه‌ک ئیشه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم.
دواجار ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌بێت، ته‌نها خاوه‌نی هیچه. هیچ ته‌نها موڵکی بێده‌وڵه‌تانه.
تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن، هیوادارم هه‌واڵه‌که راست نه‌بێت.http://ku.aswataliraq.info/?p=102130chomani_85@yahoo.com
|