له‌تیف ئۆمه‌ر له‌کاتێکا مه‌مکه‌کان گوڵڕێز ئه‌بن بۆداوای نیازه‌کان ئه‌وا زاڵمان له زه‌بری سالارییا ئه‌یان شێوێنن،،،،
ئه‌وکاتانه‌ی سۆزی ده‌رون مه‌ستی یاده‌وه‌ری ئه‌بێت داده‌وه‌ری یاده‌وه‌ری،یاده‌وه‌ری ڕێگا ئه‌مبتات په‌نا ئه‌مبات له‌دارستان تێئه‌په‌ڕم غه‌زه‌ل ئه‌ستێره‌ی ژوور سه‌رمه شه‌و له‌گه‌ڵماهاوسه‌فه‌رمه که ڕۆژ هه‌ڵدێ له هه‌ر هه‌نگاوی حه‌سره‌تما گۆرانی بۆ هانه‌ی خه‌یاڵ ئه‌چڕینه‌وه هه‌موو له‌وێ چاوه‌ڕێن،بۆ گوڵ چنین ڕێزه،ڕێزه چه‌پکێ خه‌یاڵی به‌سه‌رهات له رۆمانی عیشق و شیعری وه‌فا نهێنییه‌کانی ده‌م وه‌نه‌ه‌ز بوون گوڵ،ڕێز بکه‌ین کێ ئه‌توانێ له ڤێستڤاڵی مه‌مکا مه‌دالیای عشق هانه‌ی خه‌یاڵ له‌مل بکا من و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕێ سترانی مه‌م بۆ ده‌شتی سینه‌ی جه‌سه‌تمان ئه‌لێنه‌وه له بیرت دێ یه‌که‌م گریان به‌مه‌مکی من ژیر بوویته‌وه به گۆی پڕ ده‌م بۆ یه‌که‌م جار ئاوی ژییانت خوارده‌وه ئێستا له‌ڕۆحی ته‌مه‌نا ده‌شتی گیانت مه‌ڵۆ،مه‌ڵۆ گوڵاڵه‌ی سپی گرتووه که‌چی ده‌مت له گۆکانی ترۆپی مه‌مك،ناکه‌یته‌وه هۆ هانه‌ی سه‌رچه‌شمی خه‌یاڵ ئه‌م جاره‌یان چه‌ند له ڕێی دوور،بۆلات هاتووم که‌شکۆڵێکم له جوانی مه‌مك هاوردووه له‌نازی مه‌مك نازم گرتووه بۆ ڕێگای مه‌مك ڕێگام گرتووه که سه‌روه‌ختی دارستانی شینی عه‌شقم وه پێ گه‌یاند چی دارستان هه‌مووی به‌ژنی ژن چنار بوو گۆپکه،گۆپکه لاره،لاره چرۆی گۆیان له‌سه‌ر مه‌مك کرابۆوه زیته‌ڵه‌و قوت به‌سه‌ر سینه‌ی دره‌خته‌وه به بێ ستیانی گه‌ڵایه‌ك به ده‌م هه‌ناسه‌ی ناو هاناومه‌وه به ڕوتی ڕووت بۆ ئاهی من ئاشنانه‌وه هاتوم بلێم، گه‌ر بفه‌رموی له ڕازی په‌یڤی سه‌فه‌رم که داستانی شینی عه‌شق بکه‌مه بێشه‌ی چنارو چرۆی مه‌مك *** له‌گه‌ردوونی ڕوت بلووری جه‌سه‌تیکا من له تۆ ڕۆح ئاوا ئه‌که‌م گیان ئه‌خه‌وێنم له‌ژێر تریفه بارانی دوو مانگی روون که وا پڕن له نه‌شئه‌ی حه‌ز، له گه‌رمی له‌ش پڕن له وه‌رز له‌و وه‌رزانه‌ی له‌گه‌ڵمانا وه‌رز دێنن وه‌رزی عیشق و زه‌مه‌نی ته‌مه‌ن وه‌رزی خه‌ڵوه‌ت له زه‌مه‌نی پێکه‌وه بوون وه‌رزی خه‌یاڵ له زه‌مه‌نی له‌زه‌ت به‌خشین وه‌رزی که‌وتن هه‌ڵوه‌رین و هه‌م هه‌ڵتۆقین له زه‌مه‌نی نۆش و مژین وه‌رزی سه‌ما له زه‌مه‌نی له‌ش هه‌ڵگوشین ئه‌م وه‌رزانه زه‌مه‌نسازی گه‌ردونێکن سروشتی به‌رده‌ڵانه بۆ داکردن ڕه‌هێڵه‌ی به‌رد به‌سه‌ر نازی مه‌مکۆڵانا له هه‌ر دونییای خڕه توه‌رتێ له توندی به‌رد جوانه مه‌مکێ، قووته مه‌مکێ شلکه مه‌مکێ، پیره مه‌مکێ، ئه‌ژێته‌وه هووی ژینن مه‌مکن حه‌سره‌تن، ئاهن ئازار ئاخن، خه‌من ژانن سه‌ربار هه‌موو ،خۆیان مه‌مکن کانی خۆراك گیان‌و رۆحن. ***
هۆڵه‌ندا 31-10-2008
|