داواکاریی
چاکسازیی گۆبه‌ندێک ساز ده‌کا!

مسته‌فا رابه‌ر
له پاش روخاندنی رژێمی سونه‌کانی عه‌ره‌بی عیراق له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریکاوه
له ساڵی 2003دا، هه‌رێمی کوردستان دووباره
به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی باشووری
کوردستان لکێنراوه به عێراقی عه‌ره‌بی و حکومه‌تێکی لاوازی گه‌نده‌ل
له‌به‌غدا ساز کراو کورد وه‌کو زڕ برایه‌کی ره‌زاگران و فه‌رمانبه‌ری
گوێرایه‌ل به‌پله‌و پایه‌ی جۆراوجۆر بێ دیاریکردنی سنور‌و یه‌کلایی
کردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان قه‌ناعه‌تیان کرد ، به‌داخه‌وه له‌و
کاته‌ی کورد داشی سوار بوو نه‌توانرا ههنگاوێکی کۆنکریتی مێژویی وه‌ها
بچه‌سپێنن به‌تایبه‌تی له‌باری مافی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیدا ،
فیدرالیهکهش ئه‌گه‌رچی ناوه ناوه ههرلهمیدیاکانی ناوخۆمان ناوی
دێت ته‌نانه‌ت له‌م ئاخرو ئۆخرشدا خه‌ریکه عه‌ره‌به‌کان وه‌کو جاری
جاران هه‌ر شیمالی حه‌بیبی پێ بلێن! هۆیه‌کانی ئه‌و شل و پهیتیهی نه‌چه‌سپاندنی
مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد له‌و هه‌ل و مه‌رجه له‌باره‌ی تێپه‌ری که‌س
نازانی لهبهرچیبوو؟ ره‌نگه به‌پله‌ی یه‌که‌م
به‌هۆی ململانه‌ی ناوخۆی پێشتری حیزبه کوردیه‌کان و فریو خواردنیان
بیت به پاره‌وپول و به‌لێنی شیرنی بڕێک له سه‌رکرده‌ی حیزبه عه‌ربه‌کانی
دۆستیان بووبیت ئه‌وه‌بوو کورد له دروست کردنه‌وه‌ی عیراقێ تازه
به‌شداریکردو پشکی 17%ی له بودجه‌ی عێراقیشی پێدرا سه‌باره‌ت به
فرانفران و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی چه‌ند سه‌د که‌سێکی ناو حیزبه ده‌ست
رۆیشتوه‌کان و بێ به‌شکردنی هه‌زاران که‌سی ماندو لێوه‌شاوه‌ی نیوسهدهی
کۆری خه‌بات و تێکۆشانی خه‌لکی کوردستان که ماوه‌ی 7ساڵه ده‌یخۆن و
لافوگهزافی کوردایهتیهکهش هه‌ر لێده‌ده‌ن
بێگومان هه‌ربۆیه‌ش له‌حه‌یفی بیبه‌ش بوونی هه‌زاران که‌سی تێکۆشه‌ر
له نازو نیعمه‌تی دوای روخانی رژێم ئه‌مرۆ شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی له‌ناو
خه‌لکی هه‌رێمی کوردستانی ته‌شه‌نه‌ی کردوه وه‌کی ده‌لێن خه‌لک شه‌رمیان
شکاوه واتهواتو مقۆمقۆی دروستکردنه‌وه‌ی جاشی به‌ناوێ ئیسناد هه‌ندی
مه‌ترسی بۆ حیزبه‌کان هیناوه‌ته ئاراوه که ده‌لێن له ناوی پیشوی
خۆشناوتره و مۆدیلێکی تازه‌یه‌و گشتگیره هه‌رچه‌ند براعهرهبهکان
ناتوانن به‌م تاقیکردنه‌وه سواوه به‌ڕه‌که له‌بن پێی سه‌رکرده‌ی
حیزبه کوردیه‌کان رابکێشن چونکه دور نیه خۆیان به‌بیانوی جۆربه‌جۆرو
بهراسپاردنی چه‌ند که‌سێکی وابه‌سته‌ی خۆیان به‌و ئه‌رکه پیرۆزه هه‌لبستن
بۆ نوکته سه‌ربرده‌ی مه‌لایه‌کی سالی گرانی گه‌وره‌تان بۆباس ده‌که‌م:
ده‌گێرنه‌وه لهسالێکی نه‌هات و قاتوقڕیدا
مه‌لایه‌کی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌چیته ئه‌وبه‌ری بادینان گوند به‌گوند ده‌گه‌رێت
به‌لکو به‌مه‌لا رایبگرن هه‌ر ده‌گه‌ری و جێی ده‌ست ناکه‌وی دواجار دور
به‌دور له‌سه‌ر گردێک گارانێک به‌دی ئه‌کات گۆتی باشتر وایه له‌و
گاوانه بپرسم ئه‌گه‌ر گوندهکیان مه‌لای هه‌بیت سه‌ر له‌گونده که‌یان
ناده‌م.. مه‌لا چاک وچۆنی لهگاوانهکه کرد‌و که‌وتنه قسان ، گاوانه‌که
زوڕنا و بلوێرێکی
بهزرهو پۆلیهی له‌به‌ر پشتینی راکردبوو، مه‌لا پرسی زه‌حمه‌ت نه‌بی
گۆندهکهتان مه‌لای هه‌یه یان نا؟ گاوانه‌که گۆتی نه‌خێر مه‌لای ره‌سمی
نییه. مه‌لا هه‌ندێک دلی خۆش بوو گۆتی ده
زۆر باشه ده‌بی به‌مه‌لا رام نه‌گرن گاوان گۆتی بروا ناکه‌م چونکه من
خۆم پێش نوێژی به‌یانیان و رۆژئاوا و خه‌وتنانیان بۆ ده‌که‌م هه‌لبه‌ت
ماره برین ته‌لقین دوعا‌و نوشتهشیان هه‌ر خۆم جێبه‌جیی ده‌که‌م! مه‌لا
به‌سه‌رسورمانه‌وه پرسی ئه‌ی ئه‌م زوڕنایه
چیه؟ گاوانه‌که گۆتی بلێم چی خۆت ده‌زانی ساله‌که نه‌هاته! ناوه‌ناوه
له‌گونده‌که‌مان زهماندو شایی و بۆک گواستنه‌وه ده‌بیت نایه‌لم چاوه‌شی
بێگانه بینن هه‌ر خۆم زرناکهشیان بۆ لێ ئه‌ده‌م ئیتر مه‌لا بهنائومیدی
خوا حافیزی کرد‌و گه‌راوه ده‌ڤه‌ری خۆی.
گۆبه‌ندی چاکسازیی:
یارییه‌کی تر سه‌ری هه‌لداوه ئه‌ویش
یاری چاکسازیی و گۆرانکاریه که دوور
نییه ئه‌م یاریه‌ش چونکه دروست و ره‌وایه
که‌سانێکی بودهلهو ناشایسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی خۆیان بیقۆزنه‌وه خۆیان پیدا هه‌لواسن ئیتر مه‌سه‌له‌که
ببیته هه‌قایه‌تی مێشی و هه‌ر نهبڕیتهوه.
جاران کورد له‌پێناوی به‌ختیاری خهلکو و رزگاری کوردستان تێکه‌لی
سیاسه‌ت ده‌بوو ئێستا خه‌لک سیاسه‌ت ده‌کات بۆ خۆ زه‌نگین کردن و که‌له‌گایی
و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر خه‌لک بۆ دزی و راوهروت به‌لام هه‌ر جاره‌ی که
شه‌پۆلیکی فره‌وانی ناره‌زایی له‌ناو میلله‌ت دروست ده‌بی حه‌تما
گۆرانکاری روئه‌دات بۆیه دیاره بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله
ترسناکانه ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌شی فیلیشیان به‌رکه‌وتوه که‌وتونه‌ته
جم‌وجۆل بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ چه‌واشه‌کردن ، بۆ روبهرووبوونهوهیان
و له‌باربردنی هه‌وله راسته قینه‌کان دوورنییه
له‌داهاتودا دادگای تایبه‌ت دروست بکه‌ن بۆ دادگایی کردنی چه‌ند بازنه‌یه‌کی
کزولاواز ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مال مولکی دزراو به‌ندکردنیان بۆ له‌خشته
بردنی کۆمه‌لانی خه‌لک ره‌نگه به‌ئاشکرا چه‌ند که‌سێکی وا کهپهرۆیان
له‌به‌ر لێشاوی گه‌نده‌لی ده‌رهیناوه ترۆ بکرێن ریسوایان بکه‌ن سه‌ریان
بتاشن.
له‌خواره‌وه دوو بابه‌تی ساده له‌کتێبێک به ناوی (شۆربای مریشک بۆ
گیانی خۆت) له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگیراوه ده‌رباره‌ی خه‌بات و هه‌ولدان
له‌پێناوی گۆرانگاری له‌لایه‌ن تاکه‌وه و هیوادارم که‌س به‌ره‌واژی
لێکی نه‌داته‌وه مه‌به‌ست که‌سایه‌تیه‌کی دیاری کراو
نییه چونکه به‌داخه‌وه نه‌خۆشیه‌که
گشتگیره:
بابه‌ت یه‌که‌م:
له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ بکه!
ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر کێلی گۆڕی قه‌شه‌یه‌کی
ئانگلیکانی له ناوسهردابی کلیسای ویست مینیسته‌ر ئابی له له‌نده‌ن
نوسراوه:-
کاتی
گه‌نج بووم ئازاد
و خه‌یاڵ و وێناکردنم بێ سنوور بوو
خه‌ونم به‌چاکسازیی و گۆرینی دونیاوه ئه‌دی، وه‌ختی هه‌ندی ژیرترو به‌ته‌مه‌نتر
بووم هه‌ستم کرد گۆرینی دونیا له‌توانای مندا نیه ، بۆیه هه‌ندی مه‌ودای
تێراونینی خۆم کورت کرده‌وه بریارم دا هه‌ول بده‌م گۆرانکاری ته‌نیا
لهولاتهکهم بکه‌م به‌لام ئه‌ویش دیاربوو هه‌روا ئاسان نییه! کاتی
چومه ناو سالانی تاریک و رونی ته‌مه‌نمه‌وه له‌دوا هه‌ولمدا به
هیوایه‌کی کزه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ورایه جێ گیر بووم کهچاکسازیی
وگۆرانکاری ته‌نیا له‌ناو که‌سوکاری خۆم بکه‌م به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌وانه‌ی
زۆر لێمه‌وه نزیک بوون به‌لام ئه‌فسوس له‌وه‌شدا سهرکهوتونهبووم
، ئێستا من که‌وا له‌سه‌ره مهرگام له‌پڕ تێگه‌یشتم ئه‌گه‌ر بهاتایه
یه‌که‌م جار گۆرانکاری وچاکسازییم له‌خودی خۆمدا بکردایه ده‌بووه
سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆچاکسازیی له ناوخێزانهکهمیشدا پاشان ئه‌میش ده‌بووه
هاندهرو ئیلهام به‌خش بۆ گۆرانکاری و چاکسازیی له‌ولاتدا ، هه‌ر به‌و
پێیه‌ش کێ ده‌زانی ره‌نگه ته‌نانه‌ت بم توانیایه دونیاش بگۆرم.:
بابه‌تی دووه‌م:
ئه‌نجیلای ته‌مه‌ن 11ساله توشی نه‌خۆشی بێ هێزی
له‌سیسته‌می کۆدهماری مێشکی ده‌بیت ئه‌وکچه نه‌یده‌توانی بروات و
له جوله‌و پهلوپۆکهوت. دوکتۆره‌کان له‌ئه‌گه‌ری چاکبوونه‌وه‌ی
زۆر بێ هیوابوون . پێشبینیان ده‌کرد ته‌واوی
ژیانی ده‌بی له‌سه‌ر کورسی پێچکه‌دار به‌سه‌ر ببات ، به‌لام که‌مێک لهدوکتۆرهکان
پێ یان وابوو ئه‌گه‌ر بهربهرکانیهکی نه‌خۆشیه‌که‌ی
بکات‌و به‌توندی روبه‌روی ببیته‌وه ده‌شێ رۆژێک له‌رۆژان بگه‌رێته‌وه
سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی. ئه‌وکچه به‌سه‌ر ترس ودڵهڕاوکێی ده‌رونی خۆی
زاڵ بوو له نه‌خۆشخانه‌که‌ی له‌ناو پێخه‌فی خۆی راکشابوو
هه‌رکه‌سێک گوێ ی لێ بگرتایه سوێندی بۆ ده‌خوارد که گومانی له‌وه‌دا
نیه رۆژێک له‌رۆژان ده‌توانی بروات. ئه‌و کچه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی
تایبه‌ت کرد بۆئه‌وه‌ی بهورزش و شێلان چاره‌سه‌ر بکرێت! رێگه‌ی چاره‌سه‌ری
گونجاویان بۆ مسۆگه‌ر کرد ، ئه‌و دوکتۆر و کارمه‌ندانه‌ی رۆژانه سه‌ردانیان
ده‌کرد سه‌رسام بوون
به ئازایی وخۆراگری نه‌خۆشه‌که‌یان ئه‌وانیش ئامۆژگاریان ده‌کرد هه‌میشه
بیر‌و خه‌یال له‌وه بکاته‌وه که وا به‌رێوه ده‌روات! خه‌یال کردن به‌رۆیشتن
بۆئه‌م ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بی هه‌ندی هیوای پێ ده‌به‌خشیت و له‌کاتی ئه‌وهه‌مو
واگای یه‌یدا هه‌ست به‌شتێکی پۆزه‌تیف ده‌کات.
له‌نه‌خۆشخانه‌ی سانفرانسیسکۆ ئه‌نجیلا له‌سه‌رجێگه‌ی خۆی به‌رده‌وام
رشت و دلسۆزانه گه‌رم بوو له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی رێنمایی سه‌ر پهرشتیارهکانی
، له‌ناو گێژه‌لوکه‌ی راهیناندا وای خه‌یال ده‌کرد که وا جولهدهکات
به‌رێوه ده‌روات.
رۆژێکیان له‌کاتێکدا زۆرماندی و سه‌رقال بوو ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر قاچه‌کانی
جوله پێ بکات ، وه‌کو موعجیزه‌یه‌ک روبدات قه‌ره‌وێله‌که‌ی که‌وته
جوله‌و له‌جێگه‌ی خۆی به‌رز بووه! کچه هاواری کرد بزانن من چیده‌که‌م
ته‌ماشاکه‌ن چ روئه‌دات ، ته‌ماشاکه‌ن من ده‌توانم بجولێمهوه دهجولێم
ده‌رۆم به‌لی رێکه‌وت وابوو له‌وساته‌وه‌خته‌دا
هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌دا بوون هاواریان لێ هه‌ستا
و شپرزه‌بوون رایان ده‌کرد ، ده‌زگاو که‌رسته‌کان به‌ربوونه‌وه
سه‌رزه‌وی ، شوشه‌کان شکان تومه‌ز له‌و کاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی
توند له‌سانفرانسیسکۆ روئه‌دات به‌لام ئه‌نجیلا نه‌یزانی
بووله‌مه‌رزه رویداوه که‌سیش پێی نه‌گۆت!
ئه‌و وای زانی خۆی ئه‌و حاله‌ته‌ی دروست کردوه.
ئێستا ته‌نیا چه‌ند سالێکی بهسهرداچوه ئه‌نجیلا به‌پێی خۆی بێ داره‌شه‌ق
و بێ کورسی پێچکه‌دار گه‌راوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه . تۆده‌زانی هه‌موکه‌س
ده‌توانی ئه‌گه‌ر هیمه‌ت بکات له ده‌وروبه‌ری خۆی زه‌وی بله‌رزێنی ،
ده‌توانی زاڵ بیت به‌سه‌ر نه‌خۆشی یه‌کانیدا.
له‌لایه‌ن Hanoch
Mccarty
نوسراوه.
|