|
٥\٢\٢٠١١
داوا له رۆژنامه‌نووس
و رێکخراو و پارته‌کان ده‌که‌ین
به‌شداریی
له مه‌راسیمی یادی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌که‌ن.
له کاتێکدا رۆژانه کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له
سێداره ده‌دات ، 32 ساڵیشه ئه‌م کۆماره تاوانکاره له کوشت و بڕو
تاوان ، سێداره و تاڵان ، بێ مافی و داسه‌پاندنی ره‌شترین ده‌سه‌ڵات
زیاتری پێ نه‌بووه بۆ رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، که‌چی به نیازه له
شاری هه‌ولێر ،له به‌رواری 11-2 یادی 32 ساڵه‌ی 22 به‌همه‌ن بکه‌نه‌وه
به ئاماده بوونی نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان کوردستان ،
هاوکات هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه 33 رۆژنامه‌نووس بانگهێشت ده‌که‌ن بۆ
ئێران ، ئێمه پێمان وایه :
1- هه‌ر پارتێکی سیاسی به‌شداری له‌و یاده بکات ، مانای هاوبه‌شه له
سێداره‌دانی لاوانی کورده .
2- هه‌ر رۆژنامه‌نووسێک به‌شداری له‌و شانده بکات جیاوازی له گه‌ڵ
جاش قه‌ڵه‌مه‌کان و فایلداره‌کان و سیخوڕه‌کان نییه ، ئه‌وانه که‌سانێکن
هیچ ئیلتیزامێکی ئه‌خلاقیان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌یان نییه .
بۆیه لێره‌وه داوای بایکۆتکردن له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین ،هیوادارین
هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌که‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه .
بۆ ریسواکردن و نه‌هێشتنی به‌شداری له مه‌راسیمی یادی دامه‌زراندنی
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستتان به نووسین و په‌یام و به‌یاننامه و
کامپین و بروسکه‌ی پشتگیری بۆمان بنێرن:
چاودێری کوردۆساید - چاک
کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب
ستاڤی گۆڤاری ئێوه
ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج
رێکخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتیمانیه‌کان
گۆڤاری ئیسرائیل کورد
ستاڤی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد
ستاڤی گۆڤاری وێران
kempin21@gmail.com
|