٢٨\٥\٢٠١٤
دەبا “دنیا”
بێتە دەنگ لە دژی تاوانی کوشتنی”دنیا”!!
دنیا
منداڵێکی کچی بەشوودراوی تەمەن ١٥ساڵە، دانیشتوی ناحیەی کەڵەکچی ھەرێمی
کوردستانە. لە شەوی ھەینی ٢٣/٥/٢٠١٤ ، بە شیوەیەکی دڕندانە بەدەستی
مێردەکەی دەکوژرێت . تاوانکار لە دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لەشی دنیا
دەبڕیت و ئەتکی دەکات، بەدوای سەیارەدا رایدەکێشێت، پاشان بەنۆ فیشەک
دەیکوژێت.پۆلیس ھەتا ئێستا ئەم تاوانکارەی دەستگیر نەکردووە وسەرۆک
خێڵەکانی ناوچەکەش خەریکن لەڕێگای سوڵحی عەشایەریەوە ڕوداوەکە
تێدەپەڕێنن!
ئەگەر ویژدانت بەم تاوانە دەھەژێت و دەتەوێت بەشداری بکەیت لە ھەوڵ و
خەبات بۆ بنەبڕ کردنی کوشتنی ژنان و کچانی منداڵ لە ژێر ھەر بیانویەکدا
بێت ئەوا بەشدار بە لەم ناڕەزایەتیەدا !.. ئێمە دەچینە بەردەم
نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە لەندەن - ئێوەش لە ھەرجێیەکن دەتوانن
پەیوەست بن پێمانەوە !
ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا ھەڵدەستێت بە
ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لە لەندەن بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان و پیاوانی ناڕازی بە کوشتنی “دنیا” !
ڕۆژی ھەینی رێکەوتی : ٣٠/٠٥/٢٠١٤ کاتژمێر : ١٢:٠٠ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
لەبەردەم بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە لەندەن
Lower Ground Floor
23 Buckingham Gate
London
SW1E 6LB
بۆ زانیاریی پتر: 02072631027 7748851125
07894252708
info@kmewo.org
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|