ده‌بێ گه‌نج
له‌نێو ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا شوناسى تایبه‌تى خۆى هه‌بێ.
فه‌رهه‌نگ جه‌لال
گه‌نج له نیَو بازنه‌ى ژیاندا به به‌رده‌وامى له خۆلانه‌وه‌دایه ،
یه‌كیَك له فاكته‌ره‌كانى نه‌گه‌یشتنى گه‌نج به ریَگا داخراوه‌كانى
به‌رده‌مى ، ئیراده‌ى گه‌نجه به خۆى .
ئیَمه‌ى گه‌نج ئیراده‌مان نییه بۆ ئایینده هه‌میشه ده‌مانه‌ویَت
چینه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵ ئایینده‌مان نیشانده‌ن یاخوود بمان گه‌یه‌ننه
لوتكه‌ى كۆتایى به بىَ ئه‌وه‌ى حه‌زو ئاره‌زووىخۆمانى له‌سه‌ر بیَت ،
چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه دره‌وشاوه‌بین و بۆ ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگاى
بسه‌لمیَنین كه ئیَمه چینیَكى لاوه‌كى نین به‌ڵكو چینیَكى سه‌ره‌كین
له كۆمه‌ڵگاو داهاتووى كۆمه‌ڵگاش به‌نده به‌م چینه لاوه‌كیه‌ى
ئیَستاوه گه‌نج داهیَنه‌ره له سیسته‌م و گۆرانكاریه‌كانى جیهان به
شیَوه‌یه‌كى ته‌ندروست . بۆچى ئیَمه ناتوانین خۆمان بسه‌پیَنین به‌سه‌ر
ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگاو بیسه‌لمینین كه ئیَمه چ چینیَكین؟!
ئیَمه‌ى گه‌نج یه‌ك ده‌نگ نین و یه‌ك هه‌ڵویَست نین له پىَ داگرتن و
داكۆكى كردن به‌سه‌ر مافه‌كانى خۆمان هه‌ریه‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
تایبه‌تى خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین و گویَناده‌ینه به‌رامبه‌رمان ، نابیَت
ئه‌وه‌ش له یاد كه‌ین كه لایه‌نى تیكه‌لاَو بوونمان چ له نیَو ده‌سه‌لاَت
چ له نیَو كۆمه‌ڵگاشا ده‌بیَت به‌هیَز بیَت به جۆریَك كه تیَكه‌ڵى
سه‌رجه‌م چین و تویَژى كۆمه‌ڵگا بین و گویَیان لىَ بگرین و هه‌وڵ بده‌ین
خۆمان به شیَوه‌یه‌كى ئه‌كتیڤانه بگونجیَنین له‌گه‌ڵیاندا، گه‌نج له
هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا جه‌وهه‌رترین و گرنترین پانتاى داگیر ده‌كات ،
گه‌نجیش له‌م وولاَته‌ى ئیَمه‌دا زۆرترین ریَژه‌ى دانیشتوان له خۆ ده‌گریَت
، یه‌كیَك له ره‌هه‌نده گرنگه‌كانى پلان و ستراتیژى به‌رنامه‌ى كارى
گه‌نج ( كاركردنى خۆمانه له‌سه‌ر گۆرانكارى ) له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌نج هه‌ڵگرى
قورسایى و هه‌ویَنى گۆرانكارییه ، له نیَو ئه‌م چین و تویَژه گرنگه‌دا
نوخبه‌یه‌كى گرنگتر و هه‌ستیارتر هه‌یه ئه‌ویش خویَندكارانى زانكۆ و
په‌یمانگاكانن ، له وولاَتانى رۆژئاوا زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شدارى
سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن له دانانى ریَساو یاساكانى خه‌ڵكى وولاَته‌كه‌ى
خۆیان ، ده‌بىَ ووریا كردنه‌وه‌ى گه‌نج له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له ئه‌ستۆى
كیَدا بیَت ؟
له كاتى ئیَستادا نا هه‌ستیارانه ( ئه‌ودیوى ژیان ) كون و كه‌له‌به‌ره‌كانى
هه‌نگاونانى گه‌نجانى داگیر كردووه به‌لاَم له هه‌مان كاتیش‌دا ئیَمه
نابیَت چاوه‌ریَى هاتنى ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ین پیَم وایه هه‌موو كات ده‌رفه‌ت
له‌به‌رده‌ممانه وجودى هه‌یه ته‌نانه‌ت ده‌بیَت ئیَمه خۆمان ده‌رفه‌ته‌كان
بۆ خۆمان و بۆ میلله‌ت و كۆمه‌ڵگاى دروست كه‌ین.
سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com
|