٨\٥\٢٠١٠
ده‌بێ ئیسلامیه‌کان دادگایی بکرێن.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د
په‌لاماری هیستریای مه‌ل او ئیسلامیه‌کان بۆ سه‌ر ئازادی و ئازادی به‌یان
و ڕاده‌ربڕینی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان .. درۆ و فڕوفیشاڵ هه‌ڵبه‌ستن
و جنێوفرۆشیه‌کانیان دژی چاپه‌مه‌نی و گۆڤاره‌کان ، دژی نوسه‌ران و
ڕۆشنبیرانی کوردستان ، هه‌نگاو و په‌له‌قاژێ یه‌کی بێ ئابڕوو، نه‌نگییه‌که
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به نێوچه‌وانی فتواچی یه ئیسلامیه‌کانه‌وه.. کۆنه‌په‌رستانی
ئیسلامی به ژه‌هراوی کۆنینه‌یان که‌له‌مێژه په‌نگی خواردۆته‌وه له‌هه‌ناوو
ده‌روونی ژه‌نگینه‌یاندا، له‌ڕێ ی بزواندنی هه‌ست و سۆزی دواکه‌وتووی
ناو کۆمه‌ڵگاوه هه‌وڵی بێ ووچان ئه‌ده‌ن بۆ له‌ناوبردنی که‌ش و هه‌وای
ئاوه‌ڵاو کراوه‌و ڕوو له‌سه‌ری کوردستان که به‌دژی پان- ئیسلامیزم
کۆتایی دێت . به‌م پێ یه به‌هه‌ر نرخێک بووه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان
یه‌کجێ کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌نه سۆماڵ و ئه‌فغانستانێکی تر..
ئه‌م نه‌خوێنده‌وارو بێ فه‌رهه‌نگانه جگه له‌وه‌ی که نامۆ و کێوین
به خه‌ڵکی کوردستان ، که‌چی خه‌ریکن خۆیان ده‌که‌نه ڕیش سپی و خه‌م
خۆرترین که‌سانێک له‌ئاست ئازادی یه‌کانیاندا ... خه‌ریکن خۆیان ده‌که‌نه
په‌رستارو لێ پرسراوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌وان به‌بێ پاره‌و
پولی هه‌ڵڕژاوی پاسه‌وانانی چاڵه نه‌وته‌کانی سعودیه‌و ئێران و ناوچه‌که‌و
جیهان ناتوانن هه‌روا ئاسان په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن به‌رز بکه‌نه‌وه
له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت ڕووی دزێو‌و ده‌مامکه‌کانی ئه‌وان
هه‌ڵماڵن .. که له‌خه‌باتی به‌رده‌وامدان بۆ سه‌رفرازی ، بۆ هێنانه
دی ئاوات و ئامانجه مرۆیی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌م سه‌نگه‌ره
سه‌نگه‌ری خامه بوێره‌کانی ئازادی خوازانی کوردستانه‌و نه‌به‌ردێکی
مرۆڤ دۆستانه‌یه‌و هیچ هێزێکی کۆنه‌په‌رست و تاریکی خواز ناتوانێت به‌ر
به‌م شه‌پۆله مه‌زنه مرۆیی یه بگرێت ..
به‌درێژایی مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی ئیسلامیه‌کان له کوردستان جگه له
کوشت و کوشتار و ئاشوب و تیرۆر ، جگه له تێزاب ڕشتن و ته‌قاندنه‌وه‌و
تێک دانی سه‌یرانگاکان ، جگه له ئاسایش تێکدان و ئۆقره هه‌ڵگرتن له
خه‌ڵک ، مه‌گه‌ر چی تریان هێناوه به دیاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان ؟!
کامه‌یه ئه‌و بیناو شوقه‌و خانوانه‌ی که به‌دیاری پێشکه‌شی بێ سه‌رپه‌نایان
و هه‌ژارانی کوردستانیان کردووه ؟! کامه‌یه ڕێگاو بان و جاده‌ی نایاب
و بێ وێنه‌یان ؟! کامه‌یه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خزمه‌ت گوزاری یان ؟! کام
گوندیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه ؟! په‌رستاری چه‌ند منداڵی هه‌تیو بار یان
بێ سه‌رپه‌رشتیان له پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی‌دا له‌ئه‌ستۆ گرت ؟!
کامه‌یه ته‌لاری گه‌وره‌و بازاڕی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه‌یان ؟! کامه‌یه
پڕۆژه‌و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی کوردستانیان ؟! چه‌ند
خوێندنگایان دروست کرد تا منژال و گه‌وره‌ی خوێندکار ئیترڕزگاریان ببێت
له پۆلی په‌نجا که‌سی ؟! کام خوێندنگایان پڕ کرد له ده‌یان هۆیه‌کانی
فێرکردن ؟! کام یاریگایان دروست کرد بۆ گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته ؟! چه‌ند
خه‌سته‌خانه‌یان دروست کرد تا گیانی سه‌دان که‌س له‌مردن ڕزگار بکڕێت
؟! کامه‌یه پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان
؟! چه‌ند کارگه‌یان دروست کرد بۆ باشتر کردنی بازاڕ‌و بازرگانی و به
هۆیه‌وه سه‌دان که‌سیان له بێ ئیشی ڕزگار کرد ؟! ئه‌وان نه‌ک ئه‌مانه
به ئیش و به ئه‌رکی خۆیان نازانن به‌ڵکو له هه‌ر شار‌و کونج و کوێره
دێ یه‌کدا مزگه‌وتێکیان قوت کردۆته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێداویستی یه‌کانی
ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک ته‌نها مزگه‌وت بووبێت نه‌هیچی تر.. پاره‌و پولی بێ ئه‌ژماری
شێخه‌کانی سعودیه و ئێران " خوا " له‌خێری ده‌رنه‌کات هه‌ربه ته‌نها
به‌شی مزگه‌وت و کاری ئاشوب و تیرۆر ئه‌کات، هه‌ر به ته‌نها به‌شی
کرده‌وه ئاژاوه گێڕی یه‌کان ده‌کات نه‌ک قوتابخانه و خه‌سته‌خانه..
نه‌ک ڕێگاو بان و ئاپارتمان ، نه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری .. نه‌ک خزمه‌تی
پیرو په‌ک که‌وته‌ی ووڵات .. هه‌ر به‌ته‌نها به‌شی ئه‌وه ده‌کات که
بتوانن به‌هۆیه‌وه خه‌ڵکی پێ هه‌ڵخڵه‌تێنن و خه‌ڵک له‌ده‌وری ئامانجه
نا مرۆیی یه‌کانیان کۆ بکه‌نه‌وه تا بتوان به‌ئاسانی په‌لاماره‌کانیان
بۆ سه‌رئازادی ده‌ست پێ بکه‌ن ..
فتوای تیرۆری نوسه‌ران و ڕۆشنبیران ، هه‌ڵکوتانه سه‌رو تیرۆرکردنی چه‌ندین
نه‌یاری ئیسلامی ، هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ ڕسواکردن و له‌به‌رچاوخستنی
چه‌ندان گۆران بێژ و هونه‌رمه‌ندو ئه‌ده‌ب دۆست و ڕوناکبیر .. دنه
دانی به‌رده‌وامی باوک و برا و خه‌ڵک له‌لایه‌ن مه‌لای به‌کرێ گیراو‌و
کۆنه‌په‌رسته‌وه له دژی ئازادی و تایبه‌ت مه‌ندی یه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له خۆ گۆڕین که‌یف خۆشیه‌کانیاندا ...تاد ئه‌مانه ته‌نها سه‌رخه‌تی
چه‌ندین تاوان کاری ئه‌م ڕه‌وه‌نده ئیسلامیه‌ن که له‌ماوه‌ی
ڕابردوویاندا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه .. به‌ڕاستی ئه‌وان
جگه له دنه دان و کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی دواکه‌وتووی ناو کۆمه‌ڵ
، جگه له فتوای تیرۆر‌و ترس خوڵقاندن ، جگه له تێکدانی باری ده‌روونی
و ئاسایشی ناو کۆمه‌ڵ چی تریان به‌دیاری هێناوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ؟!
بۆ دادگایی کردنی ئه‌م ئاخوند‌و تیرۆریست خوازانه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه
که دنه‌ی خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن له‌دژی ده‌نگی ئازاد‌و ئازادی خوازی .. خه‌ڵکی
ڕاده‌په‌ڕێنن بۆ کوشتن و تیرۆرکردن.. خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌نه دوژمن
و له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌کدا ڕایان ده‌گرن .. ده‌رکردنی فتواکانیان به‌ڵگه‌ی
پێویستن بۆ دادگایی کردنی ورد‌و درشتیان .. ئه‌بێت یه‌ک یه‌ک بهێنرێنه
ناو دادگاوه‌و باجی فتواکانیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه .. جگه له‌وانه‌ش
ئه‌بێت فۆرمی تایبه‌تی یان پێ پڕ بکرێته‌وه تا جارێکی ترپڕکێشی ئه‌وه
نه‌که‌ن که له دژی خه‌ڵک و ئازادی یه‌کانی بێنه مه‌یدانه‌وه .. تا
نه‌توانن بۆ هه‌تایه ڕێگا له بڵاوکراوه‌ی ئازاد‌و بیر‌و بیرکردنه‌وه‌ی
ئازادی خوازانی کوردستان بگرن و فتوای تیرۆری له‌سه‌ر ببه‌خشنه‌وه ..
ئه‌بێت ئازادی خوازانی کوردستان و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانان و ئه‌دیب
دۆستان وه هه‌موو ئه‌وانه‌شی که دڵیان له‌گه‌ڵ کوردستانێکی باشتر‌و پڕ
له‌ئارامیدا لێ ئه‌دات.. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌نیازن به دڵ ئاسوده‌یی
و بێ ده‌ردی سه‌ر ژیان بگوزه‌رێنن دوور بن له به‌ڵاو په‌تای ئیسلامی
سیاسی ، بێنه مه‌یدانه‌وه بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانی ئه‌م به‌کری
گیراوانه‌و سیاسه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌ی قێزه‌وون و نا مرۆیی یان ڕسوا و
بێ ئامانج بکه‌نه‌وه.. یان به‌ڕاستی له‌هه‌وڵی نه‌پساوه‌دا بن و حکومه‌ت
و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی به‌توندی ناچار بکه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی تۆمارکردنی مافی گشتی له ناو دادگاکاندا که ڕاسته‌وخۆ پارتی
و یه‌کێتی دروستیان کردوون بۆ ڕێگرتن و به‌دوادا چون و سانسۆر کردنی ده‌نگه
ڕادیکاڵ و ئازادی خوازه‌کان.. تا له‌م ڕێگایه‌وه دادگا بتوانێت به
کاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ستێت و باجی زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ش بخاته سه‌رهه‌موو
ئه‌ومه‌لا ده‌نگ ڕه‌ق و ئیسلامی یانه‌ی که فتوای تیرۆر‌و تۆقاندن ئه‌به‌خشنه‌وه‌و
خاوه‌نه‌کانیشیان ڕووبه‌ڕووی قورسترین سزادان بکاته‌وه ، بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین
کات به‌ر به په‌لامارو هات وهاوارو خۆڕنینه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وه‌نده
ئیسلامیانه بگیرێت..
6\5\2010
|