٦\٥\٢٠١٠
دەبێ وشەى ئیسلام
لە مادەى شهشی دهستوورى هەرێمى کوردستان
بسڕینەوە
تا ئازادى
بیروباوەڕ بە
یاسا رێکبخرێ و رێگە لە تێرۆرى ئیسلامیی
بگرین.

ئاکۆ خەلیلزادە
تێرۆرى ئیسلامى مێژویەکى کۆنى هەیە، بۆ
سەلماندنى ئەمەش پێویست بە هیچ
قسەوباسى چەند بارە ناکا، تەنها ئاوردانەوە
لە مێژوى سەرهەڵدان و بیروباوەرو خوێندنەوەى قورعانەکەى محهمهد
باشترین بەڵگەن لەسەر توندوتیژیی و تێرۆرى
ئیسلامى کە محهمهد مستەفا رێبەرەکەیەتى و جێنشین و مەلا
و مورید و پارتە ئیسلامیەکانى کۆن و ئێستاش جێبەجێکارى
فەرمانەکانى خوداکەى محهمهدن. ئاورردانەوە لە مێژوى زیاد لە چواردە
سەدەى فیکرى پەیامبەر ئیسلام راستى شەرەنگێزى و بیرى تێرۆریزم و پر
لە ستەمکارى ئەم ئاینەمان بۆ ئاشکرا ئەکا،
بە جۆرێک کە هەر لەسەرەتاى
ئاشکراکردنى ئاینکەى محهمهدەوە چەندین کەس لە هاوەڵان و بیرورا
جیاوازەکان لە بەرامبەر بە پەیامبەرەکەیان
رووبەرووى کوشتن
و دەست و مل پەڕاندن بوونەتەوە،
بە کەڵک وەرگرتن
لە ئامانجى هاوبەش لە نێو خێڵ و قەبیلەکانى ئەودەمەدا محهمهد توانى و
هەلى ئەوەى بۆ رەخسا کە وەک پەیامبەر گرەوەکەى خۆى بباتەوە بەڵام هەر
پاش ئاشکرابوون لە مەرام و ئامانجە و
بەرژەوەندییه تایبەتیەکانى خۆى کار گەشتە
سەر هەڵدانى ناکۆکیی لە نێوان هاوەڵانى محهمهد
و محهمهد ، ئەم ناکۆکیەش هەر لەسەرەتاى دروستبوونى
خەلافەتى ئیسلامیەوە زیاتر پەرەیسەند و
دواجار مەزهەبى جوداجوداى موخالیف بە یەکى
لێکەوتەوە کە هەر لەو کاتەوە تا ئێستاش
ملیونەها مرۆڤی بێتاوان لە سایەى
ناکۆکیەکانى رێبەرانى ئیسلام بوونەتە
قوربانى و هۆکارى تۆقاندن و ژیان لێسەندنەوەى ملیونەهاى دیکە بوون کە
حاڵى حازر بە عەمەلى ئەو بیرە پر لە خۆێنرێژەى ئیسلام لە
ئێراق و ئیران و ئهفغانستان
و تەواوى دونیاى ئیسلامى ئەبینین کە بۆ خۆى گەواهى دەرى بیرى ستەمکاریی
و تێرۆرى ئیسلامى ئەسەلمێنێت.
لێرەوە دێمە سەر ئەو هەرەشەو زمانى شمشێرەى کە لە چەند رۆژى رابوردودا
پەیرەوانى ئاینەکەى محهمهد کردیانە سەر چەند گۆڤارو رۆژنامە و
کەسانێک کە تەنها لە چوارچێوەى دەقێکدا بیروراى خۆیان تێدا بەیانکردبوو،
هەرەشە و چاوسورکردنەوە و فەتواو خوتبەى مەلاکانى ئیسلام و هەڵوێستى
پارتە ئیسلامیەکان لە بەرامبەر رەخنەگرتنى چەند نوسەرێک لە ئاینەکەیان
لەلایەک لاوازى ئاینەکەیان دەرەخات کە بەرگەى رەخنەى بەشەرى ناگرێت ،لەلایەکى
دى دەلیلى سەرهەڵدانەوە و بەهێزبونى هێز و
ئسوڵیەتى ئیسلامیە لەم هەرێمەدا کە بۆخۆى دەردەدارى چەندین سەدەى
بیروباوەرى ئیسلام بوە، گومانى تێدا نیە کە دەستێوەردانەکانى جمهورى
ئیسلامى وەک هێزێکى کۆنەپەرست و ستەمکار و لاوازى و دوفاقى ئایدیۆلۆجى
پارتەدەسەڵاتدارەکانى کوردستان رێگە خۆشکەرى گەرانەوەى ئەم بیرە
توندرەوەن کە لە دەیەیەى رابوردودا بەئاشکرا بونە هۆى کوشتن و هەرەشە
لەخەڵکانى ئازادیخواز بەجۆرێک کە مافى جلپۆشین و خۆگۆرین و
رادەربرینیان بەرتەسک کردبوەوە کە ژیانى چەند جار ناشرینترکردبو لەوەى
کە لە شەرى هەرێمایەتى یەکێتى و پارتیدا سەپێنرابوو بەسەریاندا.
بەبۆچونى من تاوانبارو بەرپرسیاى سەرەکى پەلکێشانى بیرى ئسوڵى و تێرۆرى
ئیسلامى لەم هەرێمەدا ئەگەرێتەوەى بۆ هەڵەى فیکرى و ئەخلاقى یەکێتى و
پارتى، کە لەلایەک خۆیان بە پارێزەرى دین ئەزانن و لەلایەکى دیکە باس
لە عیلمانیەت و دیمۆکراسى دەکەن، و لەهەردوو
بارەکەدا ساڵانە ملیونەها دولار بەفیرۆ ئەدەن .ئەمە جگە لە ساتوسەوداى
خودى بارزانى و تاڵەبانى لەگەڵ ئیسلامیەکان لە پێناو بەرژەوەندى
حیزبایەتى و تایبەتى خۆیان.
رازیکردنى دڵى پارتە ئیسلامیەکان هەربە پارە بەخشینەوەوە نەوەستاوە
بەڵکو بە سەفەقاتى ژێربەژێرو ئازادکردنى تاوانباران لە زیندانەکان تا
دەگاتە سەپاندنى ویستو خواستى ئیسلامیەکان لە دهستوور و یاساکانى
هەرێمدا ، بەبنەماکردنى یاساو شەریعەتى ئیسلام لە ماددەى 6ى دهستوورى
هەرێمى کوردستاندا یەکێکى ترە لە هەڵە و تاوانە گەورەکانى ئەو دووپارتە،
وە بەم کارەیان تا چەندین دەیەى تر بونە هۆى پاراستنى هەژمونى ئیسلامى
بەسەر ژیان و بیرى خەڵکى ئازادى خوازى کوردستانەوە وە بەیاسا بونە هۆى
سەرکوتى ئازادى بیروباوەر و درێژەدان بە کوشتنى و کۆیلەیەتى ژنان
لەسایەى یاسا و شەریعەتى ئیسلامیدا. چەسپاندنى برگەى یەکەم " بنەماکانى
شەریعەتى ئیسلام سەرچاوە یەکی سەرەکیی یاسادانانن ونابآ: یاسایەک
دابندرێت ناکۆک بێت لەگەلڕ حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام " لە ماددەى 6ى دهستوورەکەى
بارزانى و تاڵەبانى بۆخۆى شاهێدى ئەوەن کە هیچ کام لەم دوپارتە فریان
بە مەدەنیەت و دیموکراتیەتەوە نیە ، مەسەلەى عەلمانیەت و ئازادى
بیروباوەر تەنها قسەى باقو بریقى سەر رۆژنامەو بەردەم مایکروفونەکانى
حیزبن و تەنها بۆ فریودانى خەڵک بەکاریان دیێنن.
بۆیە من داواکارم و پێشنیار ئەکەم کە خەڵکانى ئازادیخواز لەپێناو
ئازادیى بیروباوەر و خەڵکانێک کە دەیانەوێت مومارەسەى دین بە ئازادانە
بکەن تا رۆژێک لەسەر نوێژکردن راپێچى زیندانەکانى دەسەڵات نەکرێن و دین
بکەنە پەرستنى شەخسى و خاڵى بکەنەوە لە تێرۆر و کوشتن ،دەبێت کار بۆ
گۆرینى دهستوور و یاساکان بکەن بەمەش مرۆڤە بێدین و دیندارەکان و
تەواوى بیرو باوەرو ئاین و ئاینزاکان و
تەواوى ماف و ئازادیەکانیان پارێزراوەبێت، و
لێرەشەوە رێگە نادرێت بە هیچ دین و ئایدۆلۆجیایەک کە بێتە هۆى هەرەشەو
تۆقاندنى خەڵک، و هەمووان فێربن بە وشە
وەڵامى وشە بدهنەوە رەخنە قبوڵبکەن و بیر
لە پێکەوەژیان بکەنەوە ، چونکە هەموو کەس
مافى ژیانى هەیە و بۆهیچ کەس و ئاین و بیرو
باوەرێک نییه ژیان لە
کەس بسەنێتەوە و ناچارى مردنى بکات.
بۆیە لەکۆتایدا ئەلێم ئەبێت کارى جدى رۆشنبیر
و ئازادیخوازان رەخنەگرتنبێت لە دهستوور
و جیاکردنەوەى دین لە دەوڵەت تا بۆ هەتایە بۆ هەموو کەس زامنى
ئازادى بیروباوەر بکەین، نەک دەرکردنى بەیاننامەیەک یان دەربرینى
نارەزایەتى کاتى ناڕوون
لەسەر هەڵوێستى پارتێکى ئیسلامى یان هێرش و فەتواى مەلایەک.
Khalil_zada@yahoo.com
|