په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

        دەنگێک پڕ لە نهێنی!!

ڕێبوار هەژار

زەردو لاواز کوشتەی دەستی ئەڤینێک بووم
مات و مەلوول و سەرگەردان بەڵام لە مەی خانە نەبووم
ئازار چێشتوو دڵ بریندار بەڵام هەر نا ئومێد نەبووم
بە پەڕۆی سپی هەر چوار دەورم تەنرابوو
بەڵام لە ناو کفنا نەبووم!!
چاوەڕوانی دیدارێک بووم کە ئازار شکێن بێت بۆ گیانم
هات و ڕۆیی بێ بەزەیی قووڵتری کرد زامەکانم
ئەو کاتانەی یاریم ئەکرد مناڵی هارو هاج نەبووم
گەورەساڵێکی دڵ شکاو لە ژیانی خۆم زیز بووبووم
دەنگێک هات و لە گێژاوی خەیاڵمدا دەری کردم
نە ئاواز بوو نە مۆسیقا کەچی تاسەو هەستی هەموو بردم
نە جریوەی پاساری بوو نە دەنگی هاژەی چەم و کانی
خۆشتر لە دەنگی هەموویان ئەهات بۆ لام بە میوانی
دووبارە بوونەوەی لە لام بە ئەندازەی ترپەی دڵ بوو
نزیک بوونەوەشی لێم وەک خێرایی هەناسەم بوو
بە پێی ئەو هەموو هەست و سۆزەی کە لە ناخمدا ڕوابوو
ئەو دەنگە
دەنگی پاژنەی قۆنەرە بوو کە لە پێی خۆشەویستەکەمدا بوو.


نیسانی 2009
rebwar1983@hotmail.co.uk