ده‌نگى تۆپباران له دوور خۆشه!
سه‌ردار عه‌بدوڵلا
به درێژایى شه‌و تا ده‌مه‌و به‌یان، پاش فڕکردنى چاره‌کێ ئاره‌قى مارکه دارخورما، گوێى به ڕادوێ سێمه‌وجییه‌که‌یه‌وه ده‌نا و هه‌واڵى هه‌موو ئێستگه جیهانییه‌کانى له باره‌ى جه‌نگى ئیران و عێراق تاوتوو ده‌کرد. دواى نانخواردنى نیوه‌ڕۆش بۆ بیستنى هه‌واڵه‌کان له ڕادۆى تارانه‌وه گۆیى ڕاستى به ته‌واوى جووت ده‌کرد له‌گه‌ڵ بڵندگۆى ڕادیۆکه‌یدا. فشه‌ى به هه‌واڵه‌کانى ڕادیۆى عێراق ده‌هات و هه‌موو جارێک به ده‌نگى نزم له به‌رخۆیه‌وه جنێوبارانى ده‌کرد. کاتێک که نۆبه‌ى هه‌واڵه‌کانى ڕادیۆى تاران ده‌هات، ماڵ ومنداڵى بێده‌نگ ده‌کرد؛ نه‌کوو سه‌ره‌مه‌قه‌ستێک له هه‌واڵه‌کان له‌ده‌ستبدات. کوڕه‌زا و کچه‌زاکانى سروودى (ئه‌لاهو ئه‌کبه‌ر.. خومه‌ینى ره‌هبه‌ر) که له سه‌ره‌تاى هه‌واڵه‌کان لێده‌درا، له سروودى ئه‌ی ڕه‌قیبیان باشتر له‌به‌ر کردبوو!
ئه‌و ڕادێوى تارانى به ڕاستگۆترین ڕادیۆى جیهان ده‌زانى و گه‌ر ڕادێوکه درۆشى بکردایه ئه‌م ئه‌شهه‌د و بیلایه‌کى به ته‌نگه‌دا ده‌دا.
جارێک فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئێران هاتنه سه‌ر شار، هێزه به‌رگرییه‌کانى عێراق به به‌رچاوى خه‌ڵکییه‌وه ڕاویاننان و یه‌کێک له فڕۆکه‌کانیشیان به‌ردایه‌وه. خه‌ڵکى ئه‌مه‌یان به چاوى خۆیان بینى. ڕادێوى تاران زه‌ره‌ر و زیانه‌کانى حکومه‌ت و سوپاى عێراقى به له ڕاده‌به‌ده‌ر قه‌بڵاند و سه‌لامه‌تى فڕۆکه‌کانیشى ڕاگه‌یاند. ئه‌و پاشى هه‌واڵه‌کان، هه‌ستایه سه‌رپێى و ڕۆبه خه‌تخه‌ته‌که‌ى به سه‌ر بیجامه‌که‌یدا له‌به‌ر کرد، هه‌ر زوو خۆى گه‌یانده ئه‌و دوکانه بچووکه‌ى گه‌ره‌که‌که‌یان، که هه‌میشه ئه‌و و چه‌ند دراوسێیه‌کى به ته‌مه‌نى وه‌ک خۆى تێیدا کۆده‌بوونه‌وه.
پاش سڵاوکردن، وه‌ک ئه‌وه‌ى مه‌ئمورییه‌تێکى پێ سپێردرابێ؛ که‌وته گێڕانه‌وه‌ى هه‌واڵه‌کان:
- خه‌ڵکى هیچ نازانن، تاکوو ئێستا عێراق گورزى وا کوشنده‌ى نه‌خواردووه، فڕۆکه‌کانى ئێرانیش به سه‌لامه‌ت وه‌ک به‌رزه‌کى بانان بۆى ده‌رچوون! یه‌کێک له دانیشتووه‌کان هه‌ڵیدایه، وتى:
- ته‌له‌ڤیزیۆن، فڕۆکه سوتاوه‌که‌ى پێشاندا و(الله) ى ئاڵاکه‌ى ئێرانیشى جوان پێشاندا.
+ بابه گیان، ئه‌وه فرۆکه‌ى عێراق خۆیانه، ئه‌وان فێلباز و ساخته‌چین، خۆیان بۆیاخیان کردوه و ئه‌و ئاڵایه‌یان لێداوه!
به پێى بۆچونه‌کانى ئه‌و: درێژه‌کێشانى جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندى کوردابوو، حکومه‌تى ئێرانیش دۆستى کوردى عێراق بوو، له ماوه‌یه‌کى کورتیشدا حکومه‌ته دڕنده‌که‌ى عێراق ته‌فروتونا ده‌کات و کوردیش ده‌گه‌یه‌نێته مه‌رامى دڵى خۆى! بۆ سه‌لماندنى قسه‌کانى، هه‌میشه وه‌ک خه‌ڕه‌ک ڕسته‌یه‌کى ده‌گووته‌وه:
- ئیوه سه‌یرکه‌ن، له‌شکرى عێراق شاره‌کانى ئێرانى به پێوه نه‌هێشتووه، هه‌مووى وێرانکردووه و خه‌ڵکه‌که‌شى ئاواره کردووه، بزانن تاکوو ئیستا تۆپێک داوێتى به نێو ئه‌م شاره‌ى ئێمه‌دا؟ کوردێکى ئه‌م شاره به تۆپى ئێران خوێن له په‌نجه‌یه‌کى هاتووه؟
ئه‌و ته‌نیا چوارچێوه‌ى ماڵه‌که‌ى خۆى ده‌بینى. نۆره‌ى شاره‌که‌ى ئه‌و هێشتا نه‌هاتبوو، تا ئه‌وکاته سوپاى ئێران به هۆى سه‌رقاڵبوونى به مه‌یدانه‌کانى تر‌ى جه‌نگه‌وه، سه‌ریان نه‌په‌رژابوو له تۆپبارانکردنى ئه‌م شاره!
هه‌موو جارێک، که ئه‌حمه‌د سیکه‌تۆرى خێرخواز به مه‌به‌ستی وه‌ستانى جه‌نگ ده‌گه‌یشته به‌غدا، ئه‌م نه‌خۆش ده‌که‌وت و له‌رز له‌گیانى ده‌رنه‌ده‌چوو تاکوو ئه‌و کاته‌ى کاکى ئاشتیخواز به نائومێدى به‌ره‌و سودان ده‌گه‌ڕایه‌وه!
ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌حمه‌د سیکه‌تۆرى مرد، ئه‌و خه‌یاڵى ڕه‌حه‌تبوو که جه‌نگ درێژه‌ى ده‌بێت و ئه‌مڕۆ نا سبه‌ینێ حکومه‌ت قڵپ ده‌بێته‌وه و کورد هه‌ڵده‌سێته‌وه. به بیستنى ئه‌و هه‌واڵه خۆشه، سه‌ره‌ڕاى مست نوقاوییه‌که‌ى؛ هاوڕێکانى ده‌عوه‌ت کرد!
جه‌نگ، زۆرێک له گوند و شارۆچکه سه‌ر سنوورییه‌کانى ڕه‌و پێ کرد و خه‌ڵکه‌که‌ى به‌ره‌و شاره گه‌وره‌کان هه‌ڵبڕى. ئه‌و دڵخۆشى خۆى به‌وه ده‌دایه‌وه که ئه‌و شتانه‌ش له جه‌نگدا هه‌ر ده‌بن. جه‌نگ ماناى جه‌نگه. گه‌ر بته‌وێت مه‌رامت حاسڵ بێت، ده‌بێت ئاماده‌ى قوربانیدانیش بیت. کار به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، ده‌نگى تۆپ له ده‌ره‌وه‌ى شاریش ده‌ستیپێکرد.
خه‌ڵکى، له‌م شاره‌دا وا ڕاهاتبوون له کاتى ڕوودانى هه‌ر شتێکدا، بیستنى هه‌ر ده‌نگێکى نا ئاسایدا ڕابکه‌نه سه‌ربانه‌کان و شوێنه به‌رزه‌کان بگرن، تاکوو ڕوداوه‌کان به باشى ببینن. هه‌موو پێشبڕکێیان بوو له‌وه‌ى که یه‌که‌م که‌س خۆیانبن له بینینى ڕووداوه‌کان و پاشان هه‌واڵه‌کانى به که‌سانى تر بگه‌یه‌نن. خه‌ڵکى شار و شارۆچکه سه‌رسنووریه کوردنشین و عه‌ره‌بنشینه‌کانى ژێر تۆپبارانیش، له کاتى هه‌وره‌برووسکه و ته‌قینى تایه‌ى ئۆتۆمبێلیشدا هه‌ر زوو خۆیان له ژێرزه‌مینه‌کان توند ده‌کرد. ئه‌و له‌و کاتانه‌دا، زووتر له گه‌نجه سه‌ره‌ڕۆکان خۆى ده‌گه‌یانده سه‌ربان و دوو پێپلیکه‌ى به هه‌نگاوێک ده‌بڕى، قه‌ڵه‌مبازه‌کانى له بازى یاریزانه نێوده‌وله‌تییه‌کان ده‌چوو.
ده‌نگى تۆپه‌کانى ئێران ورده‌ورده له شار نزیکتر ده‌بووه‌وه، تۆپه‌دوورهاوێژه‌کان ته‌پوتۆزى به ئاسماندا ده‌برد. خۆشخه‌یاڵى ئه‌و تاکوو ئه‌و کاته بره‌وى خۆى هه‌بوو. له‌سه‌ر هه‌وره‌بانى ماڵه‌که‌یه‌وه به چاویلکه زه‌ڕه‌بینه‌که‌یه‌وه به دیقه‌ت سه‌یرى ده‌کرد، گه‌ر پیاوه‌کانى حوکمه‌ت بیان بینیبا ناهه‌قیان نه‌بوو که به تۆمه‌تى جاسوس و چاوساغى تۆپه‌کانى ئێران له زیندانى توند بکه‌ن.
یه‌کێک له دراوسێکانى له سه‌ربانى ته‌نیشته‌وه هاواری لێ کرد:
- بابڕوینه خوارێ! به ڕاستى وه‌زعه‌که له باش ناچێت، تاکوو ئێستا تۆپباران ئاوا نزیک نه‌بووه‌ته‌وه لێمان، خۆ ده‌یبینیت چۆن چۆنى دامێنى ئه‌و چیایه‌ى قه‌راغ شار داده‌بێژێت؟!
- خۆ تۆ وتت: ئێران ده‌ست له ئێمه ئه‌پارێزێت!!
+ چۆن نایبینم، برا سه‌غڵه‌ت مه‌به، هیچ نییه، ئه‌و تۆپبارانه له‌سه‌ر گه‌ڕه‌کى خانوه قوڕه‌کانه!
- باشه، خانوه‌قوڕه‌کان کورد نین، به‌شه‌ر نین؟!
+ کاکه گیان، من وتم خانوه قوڕه‌کانه نه‌ک شار، جیاوازى هه‌یه له نیوان شار و خانوه‌قوڕه‌کاندا. تاکوو به‌یانى تۆپ و ته‌یاره‌یان له‌سه‌ر بێت زیانى فلسه سوورێکیان لێناکه‌وێت!
دراوسێکه‌ى، به بێزارى و توڕه‌بوونێکه‌وه له‌به‌رخۆیه‌وه وتى:
- له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌لابه‌زێنه، بێده‌نگبیت باشتره!
چه‌ند ڕۆژێک، له بێده‌نگى تۆپه دوورهاوێژه‌کانى ئێران تێپه‌ڕى، ئه‌م کێچ که‌وته که‌وڵییه‌وه.
- ده‌بێت هۆى ئه‌م بێده‌نگییه چی بێت؟ گه‌ر تۆپباران نه‌مێنێت پیاوه‌کانى حکومه‌ت وه‌ک سه‌گ به‌رده‌بنه گیانى خه‌ڵک و ده‌مانخۆن.
ئه‌و چه‌ند ڕۆژه به ئارامى، له دوکانه بچکۆله‌که‌دا باسى نیشانه‌پێکانى تۆپه‌کانى ده‌کرد و تۆپبارانى به گه‌رمى له زه‌ینى خه‌ڵکى گه‌ڕه‌کدا ڕاگرتبوو. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه له ئارامى، تۆپچییه‌کان فرسه‌تى چنگکه‌وتنى تان و پۆى گه‌ره‌که‌کانى شاریان بۆ ڕه‌خسا. ڕه‌تڵى یه‌که‌مى تۆپه‌کان نیو ماڵ و قوتابخانه‌کان بوو، یه‌کێک له تۆپه‌کان زرمه‌ى له کولانه‌ى مریشکه‌کانی ئه‌و هه‌ستان و چه‌ند مریشکێکى وه‌ک ده‌نوکى که‌و بۆ برژاند و په‌نجه‌ره و دار‌و په‌ردووى ماڵه‌که‌شى هێنایه‌خوارێ.
ئه‌وه‌ى ئه‌وى بناسیایه، ئه‌و کاره دزێوه‌ى تۆپه‌کانى ئێرانى به بێسفه‌تى و بێوه‌فایى ئێران ده‌زانى به‌رامبه‌ر به‌و. هه‌ندێکى تر ده‌یانگووت:
- نه‌خێر، ئه‌وه موفه‌رکه و ده‌بێت له سه‌ر چاوانى دابنێت. ئه‌و تۆپه میوانى خۆشه‌ویستى بوو، ده‌بێت پێی خۆشبێت و پارچه‌کانى بۆ جوانى بخاته سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنه شکاوه‌که‌ى!!
دواى تۆپباران و که‌مێک ئارام بوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌که، خه‌ڵکى به دواى هه‌واڵى زیانه‌کانى تۆپبارانه‌وه بوون. مناڵانى بزێو، کۆڵانه و کۆڵانیان ده‌کرد و هه‌واڵیان به گه‌وره‌کان ده‌دا. ئه‌ویش، هێشتا له ترساندا ڕۆبه خه‌تخه‌تییه‌که‌ى به‌رى به‌گه‌وره ده‌زانى و ملى وه‌ک کیسه‌ڵ بردبووه‌وه ناوخۆى، چاوه‌کانى ده‌رپۆقیبوون، شه‌ویلگه‌ى خواروو و سه‌ره‌وه‌ى وه‌ک دوو مووگناتیسى هاوبارگه لێکدوور که‌وتبونه‌وه و به هیچ جۆرێک بۆى جووت نه‌ده‌بوون، نه‌یده‌توانى وه‌ڵامى پرسیاری ده‌رودراوسێکانى بداته‌وه، ئه‌و هه‌ر ته‌نیا ده‌یتوانى گوێ له خه‌ڵکى بگرێت، قسه‌کردن و وه‌ڵامدانه‌وه له یه‌ک کاتدا کارێکى سه‌خت بوو بۆى.
گوێى له ڕێبوارێک بوو که له مناڵه‌کانى به‌رده‌رگاى ده‌پرسى:
- ئه‌وه خێره، چی بووه؟!
یه‌کێک له مناڵه‌کان، هاته وه‌ڵام و وتى:
- هیچ نییه، ماڵى ڕۆب له‌به‌ره‌که‌یه!
خه‌ڵکه‌که پێکڕا دایان له قاقاى پێکه‌نین!
منداڵێکى تر، به توڕه‌بوونێکه‌وه هه‌ڵیدایێ
- ئه‌و سه‌گبابه، با بیخوات! دوو تۆپى من که‌وته ماڵه‌که‌یان که‌چى بۆى ته‌قاندم و پارچه‌کانى بۆ هه‌ڵدامه ده‌ره‌وه. خواى ئه‌کرد له برى تۆپێک سه‌د ئه‌یکێشا به ماڵه‌که‌یدا.
کاتێک، تۆپباران ده‌ستى پێ کرده‌وه، که‌س له سه‌ربان و به‌رزاییه‌کان نه‌ده‌بینران، ئه‌ویش پێش هه‌موو که‌س به‌ره‌و ژێرزه‌مینى ژماره یه‌کى گه‌ڕه‌ک ڕای ده‌کرد.
* * * * * *
جه‌نگ، به‌ره‌و کۆتایى ڕۆشت. ڕۆژى یه‌که‌مى ئاگربه‌ست خه‌ڵکى ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان، بۆ ده‌ربڕینى خۆشى و شادى؛ شه‌ڕه‌ئاویان ده‌کرد. ئه‌ویش به ڕۆبه خه‌تخه‌تییه‌که‌یه‌وه له سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌گشتیه‌که ڕاوه‌ستابوو، له‌و خه‌ڵکه ڕامابوو، حه‌زى ده‌کرد ئه‌ویش گه‌نجێک بوایه و له‌و شه‌ڕه‌ئاوه‌دا به‌شدارى بکردایه، سه‌رزه‌نشتى خۆی ده‌کرد له‌وه‌ى کاتی تۆپباران چۆن به دوو هه‌نگاو خۆى ده‌گه‌یانده سه‌ربان، که‌چى ئێستا قاچه‌کانى ئه‌ڵێى له لیته و قوڕى سوور چه‌قیوون! له‌ژێر لێوه‌وه ده‌یوت:
- تا تۆپ و ته‌یاره له‌سه‌رمان بوو میکرۆب و ڤایرۆس نه‌یده‌وێرا بێت به‌لاماندا، به‌ڵام هه‌ر دواى ئاگر به‌ست ده‌ردودووى دنیا سه‌رى لێمان هه‌ڵدا! خه‌یاڵه‌کانى له‌وه زیاتر درێژه‌ى نه‌کێشا و له ئاستى ئه‌و، جامى یه‌کێک له ئوتۆمۆبیله‌کان کرایه‌وه و گه‌نجێک تا ناوقه‌دى ده‌رهێنابوو، دۆلکه‌یه‌ک ئاوى ساردى کرد به‌سه‌ر و ده‌مووچاویدا. ئه‌ویش، وه‌ک ئه‌وه‌ى له خه‌و بێداربووبێته‌وه، له مووچڕکه‌ى ئاوه سارده‌که ده‌مى بۆ دانه‌ده‌خرا، به خۆى پێده‌که‌نى. کاتێک به په‌له بۆ گۆرینى جله ته‌ڕه‌کانى به‌ره‌و ماڵه‌وه رایده‌کرد، یه‌کێک له منداڵه چه‌توونه‌کان، زه‌رفێکى فووتێکراوى له په‌نا گوێیدا ته‌قاند، ئه‌ویش له ترساندا ڕێچکه‌ى به‌ره‌و ژێرزه‌مینى ژماره یه‌ک گۆڕى. کاتێک گه‌شته به‌رده‌رگاگه، بینى ده‌رگاى ژێرزه‌مینه‌که له برى ئه‌وه‌ى واڵابێت، به قوفڵێکى گه‌وره داخراوه.
وه‌ک شێت دایه قاقاى پێکه‌نین و ڕه‌حمه‌تێکى بۆ گۆڕى سیکه‌تۆرى نارد!
______________________________________________________ * سیکه‌تۆرى: مه‌به‌ست له ئه‌حمه‌د سیکه‌تۆرى ئاشتیخوازی سه‌رۆک کۆماری پێشووی سودانه، که هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ راگرتنی جه‌نگی ئێران و عێراق.
|