ده‌نکه گه‌نمێک به ئه‌ندازه‌ی هێلکه مریشکێک. نووسینی: لیۆ تۆلستۆی
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: مسته‌فا رابه‌ر
پادشا پیاوه بلیمه‌ته‌کانی خۆی گردکرده‌وه پیی گوتن ئه‌م شته سه‌یره چیه ده‌مه‌وێ بۆم هه‌لیبینن! پیاوه ژیره‌کان لێی وردبوونه‌وه‌و هه‌لگێرو وه‌رگێیان کرد هه‌ندی کردیان سه‌ره‌ده‌ریان لێ ده‌رنه‌کرد نه‌یان زانی کلک وگێی بۆبدۆزنه‌وه یه‌ک له پیاوه ژیره‌کان شته‌که‌ی هه‌لگرت و له سه‌ر رۆخی ده‌لاقه‌ی ژوره‌که‌ی دانا تا رۆژێکیان به‌رێکه‌وت مریشکێک به فڕکانێک خۆی کرد به په‌نجه‌ره‌که‌و دایه‌به‌ر دندوکان و کونێکی بچکۆله‌ی تێکرد ئیتر بۆیان ئاشکرابوو ده‌نکه گه‌نمه ، پیاوه ژیره‌که به‌پاشای گۆت دنکه گه‌نمێکی سه‌یر ده‌رچو له‌وه‌دا پاشا سه‌ری سورماو داوای کرد بۆی ساغ بکه‌نه‌وه که‌ی و له‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه ده‌نک زله وه‌به‌رهه‌م هاتوه ، ئیتر پیاوه ژیره‌که سه‌یری پێرتوکه‌کانی خۆی کرد‌و زۆرگه‌را و هیچی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دۆزیه‌وه ، هاته‌وه لای پادشا‌و پێی گۆت ناتوانم وه‌لامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه چونکه له‌ناو کتێبه‌کانیشم شتێکی وام به‌رچاو نه‌که‌وت به‌لام پێم باشتره بانگی جوتیاره‌کان بکه‌یت لێیان بپرسی له‌کوێ وچ سه‌رده‌مێک گه‌نمی واده‌نک زل به‌رهه‌م هاتوه ، هیچ نه‌بی ره‌نگه هه‌ندێکیان باسێکی وایان له‌باب وباپیریان بیستبی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاشا داوای کرد جوتیارێکی پیرو به‌ته‌مه‌ن بدۆزنه‌وه‌و بیهینن بۆلای.
ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی پاشا ده‌ست وبرد پیاوێکی وه‌هایان په‌یداکرد ، پیره‌مێردیکی بێددانی پشت چه‌ماوه‌ی ره‌نگ زه‌دی که‌نفت به‌دو دار شه‌ق ده‌رۆیشت و به‌لاکه لاک هێنرایه به‌رده‌می پاشا.
پاشا ده‌نکه گه‌نمه‌که‌که‌ی نیشاندا به‌لام پیره‌مێرد به‌زه‌حمه‌ت ده‌یدیت وه‌ریگرت و ده‌ستی لێکوتا.
پاشا پرسی ده‌توانی پێم بلێ ئه‌م جۆره گه‌نمه له‌کوێ سه‌وز ده‌بی؟ قه‌ت له‌م جۆره گه‌نمه‌ت کڕیوه؟ یان له‌ناو کێلگه‌و زه‌وی خۆتا شتی وات به‌رچاو که‌وتوه؟
پیره‌مێرد ئه‌وه‌نده گوێ‌گران بوو به‌زه‌حمه‌ت له‌پرسیاره‌کانی پاشا حالی بوو . گۆتی نه‌خێر من قه‌ت شتی وام به‌رچاو نه‌که‌وتوه ، نه‌م کرێوه، قه‌تیش تۆم نه‌کردوه! کاتی ئێمه‌مانان گه‌نم و دانه‌وێله‌مان مان ده‌کڕی ده‌نکه کا‌نیان هه‌ر به قه‌واره‌ی دانه‌ویله‌ی ئه‌مڕۆ وابوون ، به‌لام تۆ ده‌توانی له دوای باوکم بنێری پرسیاری لێبکه‌یت ره‌نگه ئه‌و به‌ر گوێی که‌وتبێ که‌ی وله‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه ده‌چینراو شین ده‌بوو.
خێرا پاشا به‌دوای باوکی نارد‌و هێنایان به‌لام ئه‌و به‌یه‌ک گۆپال ده‌رۆیشت که ده‌نکه گه‌نمه‌که‌یان نیشاندا کابرا هێشتا چاوه‌کانی شتی باش ده‌دی و ته‌ماشای کرد‌و لێی موڕ بۆوه، ئینجا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌کرا ئایا تۆ نا‌توانی پێمان بلێی له‌چ شوێنێک گه‌نمی وا به‌رهه‌م دێت؟ قه‌ت گه‌نمی واتان کریوه؟ یان له‌ناو کێلگه‌و زه‌ویوزاری خۆت شتی وات به‌رچاو که‌وتوه؟.
سه‌ره‌تا وایان ده‌زانی ئه‌م له‌کوره‌که‌ی گوێی گرانتر بیت ، به‌لام زۆر له‌کوره‌که‌ی باشتر بوو پیره‌مێرد وه‌لامی دایه‌وه گۆتی نه‌خیر نازانم له‌کوێ گه‌نمی وا ده‌چینرێ. شتێ واشم له‌ناو کێلگه‌ی خۆم نه‌مدیوه. بۆکرینیشی له زه‌مانی مندا پاره‌وپول به‌کار نه‌ده‌هات هه‌رکه‌سه‌ی به‌شی خۆی دانه‌وێله‌ی به‌رهه‌م دینا ئه‌گه‌ر که‌سێک پیویستی به‌بابه‌ت و جۆرێکی تر بووایه به‌گۆرینه‌وه پێک ده‌هات. به‌لام له‌سه‌روه‌ختی ئێمه ده‌نکی دانه‌وێله زلتر بوون ئاردی زۆرتری لێ ده‌که‌وته‌وه ، من له‌باوکی خۆم بیستوه ده‌یگۆت له‌سه‌ر وه‌ختی ئه‌وان دانه‌وێله‌کان زلتر بوون ئاردی پتری لێپه‌یدا ده‌بوو.
وام پێ باشه بانگی باوکم بکه‌یت بێگومان له‌ئێمه شاره‌زاتره چونکه هه‌مو ته‌مه‌نی خۆی له‌کشتوکال به‌سه‌ر بردوه..
زۆری نه‌برد خزمه‌تکاره‌کان ئه‌ویشیان له‌به‌رده‌می پاشا ئاماده‌کرد که هاته ژوره‌وه کشت و قیت به‌بی گۆجان ده‌رۆیی چاوه‌کانی گه‌ش بوون گوێی سوک بوو ده‌نگی ره‌وان بوو پاشا ده‌نکه گه‌نمه‌که‌ی دایه‌ده‌ست پاپیری پیاوه پیره‌که ئه‌ویش ده‌نگه گه‌نمه‌که‌ی له‌ناو گۆلمی خۆیدا هه‌لسه‌نگاندو گۆتی زۆر له‌مێژه گه‌نمی له‌م بابه‌ته‌م به‌رچاوکه‌وتوه پارچه‌یه‌کی لێ قرتاندو تامی کرد گۆتی ئا خۆیه‌تی گه‌نمێکی ئاساییه..
پاشا پێی گۆت باپیره ئه‌گه‌ر وه‌بیرت بی که‌ی و له‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه به‌رهه‌م هاتوه؟ تۆ قه‌ت له‌و جۆره‌ت کریوه؟ یان له‌گێلگه‌ی خۆت تۆ کردوه؟
پیره‌میرد له‌وه‌رامدا ووتی له‌سه‌رده‌می مندا له‌م جۆره گه‌نمه له‌هه‌مو شوێنێک سه‌وز ده‌بوو له‌سه‌ر وه‌ختی منالیمدا به‌م گه‌نمه ژیاوم خه‌لکی تریش هه‌روا پێی ده‌ژیان! به‌لێ له‌م جۆره‌م تۆ کردوه سه‌وز ده‌بوو پێده‌گه‌یی و دره‌ومان ده‌کردو ده‌مان کوتا. پاشا پرسیارێکی تری لێکرد تۆ ئه‌گه‌ر وه‌بیرت بی قه‌ت له‌م جۆره‌ت کریوه؟ یان به‌رهه‌مت هیناوه؟ پیره‌مێرد به گرژینه‌وه گۆتی له‌سه‌روه‌ختی مندا که‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بیر له‌کرین و فرۆشتنی نان بکاته‌وه که‌س نه‌یده‌زانی پاره‌وپول چیه هه‌مو که‌س بایی خۆی دانه‌ویله‌ی به‌رهه‌م دێنا .
باشه باپیره زه‌ویه‌که‌ی تۆ له‌کوێ بوو؟ له‌کوێ گه‌نمی خۆت تۆ ده‌کرد؟ پیره پیاو به‌راشکاوی وه‌لامی داوه‌و گۆتی زه‌ویه‌که‌ی من له‌و عه‌ردو به‌ره‌ی خودا بوو هه‌ر کوێه‌کم بکێلایه ئه‌وێ زه‌وی وزاری من بوو زه‌وی و زار بۆ هه‌موکه‌س ئازاد بوو که‌سێک نه‌بوو خۆی به‌خاوه‌نی زه‌وی خۆی بزانی!بۆ هه‌موکه‌س وه‌کو یه‌ک وابوو!
پاشا گۆتی زۆرباشه! ئیستا دو پرسیاری ترم ماوه : یه‌که‌م بۆچی وه‌ختی خۆی زه‌وی و زار ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه‌ی ده‌هینا؟ بۆچی ئێستا وانیه؟ پرسیاری دوه‌م بۆچی نه‌وه‌که‌ت به‌دو دارشه‌ق ده‌روات و کوره‌که‌ت به گۆچانێک و خۆشت به‌هیچ؟ چاوه‌کانی تۆ گه‌ش و رۆناکن ده‌نگت سازگاره‌و گوێت سووکه ، ئه‌م دیاردانه چۆن هه‌لدسه‌نگێنی؟ چۆن وا رێک که‌وتوه؟
وه‌لامی پیره‌مێرد ئه‌وه‌بوو: به‌لی ئه‌وشتانه بۆیه وایه چونکه ئه‌و پیاوانه له‌سه‌ر ره‌نجی شانی خۆیان ناژین ، له‌پشت به‌خۆیان وازیان هیناوه. مشه‌خۆرن به‌رهه‌می خه‌لکی تر ده‌خۆن. وه‌ختی خۆی خه‌لک به یاسای خودا و سروشت ده‌ژیان، هه‌ر مال و مولکی خویان به‌هی خۆیان ده‌زانی و چاویان نه‌ده‌بڕیه مال مولک و به‌رهه‌می خه‌لکی تر.
A Grain As Big As A Hen's Egg 1886
sino16@hotmail.com
|