دەرمان فرۆشى
لەکوردستان وەکو پێڵاو فرۆشى وایە .

ئامادەکردنى ڕیپۆرتاژ: شوان سهدیق
کڕین
و فرۆشتنى دەرمان لە کوردستان و لەشارى هەولێر بەتایبەت ڕێژەیەکى زۆر
دوکان و کۆگا و کۆمپانیا بەرچاو دەکەوێت لە هەندێ شوێنیشدا کەسانێک
دەبینرێن لەسەر شۆستەکاندا مامەڵە بە دەرمان دەکەن و دەیفرۆشن ،
بێگومان هاوڵاتیانى ئەمڕۆى ئێمە ئەو خوێندنەوە یەیان نیە لە چاکی و
خراپى دەرمان زوو بەسەر چونیان بگەن، بۆ ئامادەکردنى ئەم ڕیپرتاژە بە
باشمان زانى بەدوادا چونێک بکەین، لە نێوان ئەوانەى لەسەر شەقامەکان
دەرمان دەفرۆشن و دوکانى دەرمانخانەکان وکۆگاو کۆمپانیاکانى هێنانى
دەرمان بۆ ناو کوردستان. کوڕە گەنجێکە کارتۆنێکى لەبەر دەم خۆى دانابوو،
سورە ماوەى ( 11 )ساڵە دەرمان دەفرۆشێت وەک وخۆى گوتى: خۆێندەواریم
بەشى خۆم هەیە، بە پێکەنینەوە دەیگوت: دەرچووى کۆلێژى دەرمان سازیى
شێخەڵاَم و دەرمان فرۆشتنیش وەک هەر پیشەیەکى تر حەز و ئارەزو وە.
کامەران ساڵح"ماوەیەکى زۆرە دەرمان دەفرۆشێت مێزێکى ڕازاندۆتەوە زۆر
خۆشحاڵە بە پیشەکەى، کامەران"دەربارەى هێنانى دەرمان، دەڵێت: دڵنیاتان
دەکەم ئەو دەرمانانەى ئێستا لەسەر ئەو مێزەیە ئێمە دەیفرۆشین، وەک
دەرمانخانەکانى تر لە یەک کۆگا دەیهێنین، بەڵام ئەوەى دکتۆر و دەرمان
خانەکانى ئەمڕۆى نیگەران کردووە، کە بەر دەوام شکاتمان لێ دەکەن ئەوەیە
ئەوان یەک پارچە حەبى پاراسیتۆڵ بە( 1000 )دینار دەفرۆشن ئێمە دەدەین
بە( 250 )دینار، باحکومەت لێ پرسینەوە بکات بزانێت کێ حەب ودەرمانى
بەسەر چوو دەفرۆشێت، ئەم کارتۆنەى من دام ناوە دەرمانى لەسەر دەفرۆشم
جێگاى شوبهە یە و زۆر کەس نایەت بۆلام، بەڵام دوکانەکان هەرچیەک بفرۆشن
جێگایى شوبهە نیە و کەسیش نازانێت، ئەوان بە ڕۆژى ڕوناک هاوڵاتیانیان
ڕووت دەکەنەوە، خەڵکیش ئەو زانیاریەیى نیە و کەوتۆتە ویژدانى دەرمان
فرۆشەکان ئەگەر هەڵیان بخە ڵەَتێنن یان نا.
"گەنجێکى "تر نەویست ناوى بڵاو بکەینەوە، ئەو بەدڵگرانیەوە دەیگوت: هەر
کاتێک کەباس لە دەرمان بکەن لە ڕۆژنامە و تیڤیە کاندا، پۆلیس و
موکافەحە یە خەى ئێمە دەگرن لەسەر شەقامەکان، وا دەزانن ئێمە لە
ناوچەکانى ترەوە دەرمانى بەسەر چوو بێ هۆشکەر دێنین و دەیفرۆشین، من
گەنجێکم موچەیەکى کەم وەردەگرم، ئەگەر نەبوونى نەبێت چیم داوە لەم کارە
خۆتان بەچاوى خۆتان بیبینن بەیانى تا ئێوارە لەنێو قەرە باڵخى و بۆنی
ناخۆشى ئەم بازاڕە دا بە پێوە ڕادەوەستم.
( دەربارەى فرۆشتنى مادە بێ هۆشکەرەکان )
ئەم کوڕە گەنجە دەڵێت: زۆر کەس لە
شارەکانى کەرکوک و موسڵ دەیهێنن و بەنرخێکى جیا وازتر دەیدەن بە
کۆمەڵێک کەس ئەوانیش بەنهێنى لە باخى شار و بازاڕى کۆتر فرۆشانى
هەولێردا دەیفرۆشن بەو کەسانەى بەکارى دەهێنن.
"زاهیر ساڵح "ماوەى ( 10 ) ساڵە دەرمان دەفرۆشێت ئەو دەیگوت: ئێمە کوڕى
هەژارین و بەردەوام خۆمان دوور دەگرین لە دەرمانى بەسەر چوو بێ هۆشکەر
دڵنیاتان دەکەم، بەراشکاوانە دەیڵێم وەزارەتى تەندروستى بێت کارتۆنەکەم
بەرێتَ بۆ نەخۆشخانە بزانێت یەک دەرمانى بەسەر چوو دەفرۆشم، دکتۆرەکان
خۆیان دێن دەرمان لێرە دەکرن و کەچى لەسەر تەلە فزیۆن تەپڵمان بۆلێ
دەدەن بە قاچاخچى و فێڵباز ناومان دەهێنن.
( دەرمان فرۆشتن پێویستى بەزانیاریى هەیە )
"مەروا یوسف" دەرچوى کۆلێژى دەرمان سازیە، ئێستا لە دەرمانخانەى دەرمان
کار دەکات "مەروا " سەر سورمانى خۆى نیشان دەدا بەرامبەر بەو کەسانەى
کەلە سەر شەقامەکاندا دەرمان دەفرۆشن، ئەوان هیچ زانیاریەکی ئەو تۆیان
نیە لەسەر چۆنیەتى جۆرى دەرمانەکان، من لە ئەوانە ناگەم بەتایبەت ئەو
کەسانەى لەسەر شۆستەکاندا دەرمان دەفرۆشن، زۆر بیر لەچاک وخراپى
دەرمانەکان ناکەنەوە،"مەروا "نمونەى چەند کەسێکى هێنایەوە، دەیگوت: ئەو
کەسانە پێشتر لە ووڵاتى ئێرا ن نیشتەجێ بون ئاڵوودەى مادە بێ
هۆشکەرەکان بوون، دواى ئەوەى لە کوردستان حەبى تراماڵ و ڤالیۆم یان
بەکار هێنابوو، ئێستا ڕویان لە نەخۆشخانە کردووە بۆ ئەوەى زانیارى
وەرگرن کە خۆیان دوربگرن لە و مادانە، لێیان پرسی بوون لەکوێ ئەم
حەبانەتان کریووە ئەوانیش گو تو بویان لە شێخەڵا و سەر شۆستەکاندا دەست
مان کەوتووە.
( ململانێى دەرمان فرۆشەکانى سەرشەقام و
دوکانەکان )
"ڕەشید موحسین"دەرچوى پەیمانگاى تەندروستیە، ئێستا خاوەنى دەرمانخانەى
سەردارە، "ڕەشید دەیگوت: زۆرکەس لەدەرمان خانەکاندا کاردەکەن مامۆستایە
یان لە ڕێگاى خزمێکیەوە دانراوە دەرمان فرۆشتن پێویستى بە کەسێکە
شارەزابێت لەو بوارەدا، سەبارەت بەو کەسانەى کە لەسەر شەقامەکاندا
دەرمان دەفرۆشن، بەڕاستى کێشەیان بۆ ئێمە دروست کردووە، هەندێ کەس
هەواڵى جۆرە دەرمانێکى قەدەغە کراو دەپرسێت ئێمە خۆمانى لێ دوور
دەخەینەوە، کەپێى دەڵێن نیمانە زۆربێ منەتانە دەڵێت: دەڕۆم لە جێگایەکى
تر دەیکڕم، ڕەشید"پێى وایە ئەوان لە قاچاخچى وەرى دەگرن، دڵنیام زۆربەى
ئەو دەرمانانەى لەسەر شەقام دەفرۆشرێن بەسەر چووە و دەستکارى
بەروارەکەى دەکرێت خۆیان مۆریان لە پەتاتە هەڵ کۆڵیوە و بەروارى ساختەى
بۆ دادەنێن.
( لەسەر شەقام دەرمان هەرزان ترە تالە
دەرمانخانەکان )
"حاجى ستار"دەرچوى پەیمانگاى پزیشکى هەولێرە و خاوەنى دەرمانخانەى
بیمار، وەکو خۆى دەڵێت:ماوەى ( 10 )ساڵە لەم بوارەدا کاردەکەم، بڕوا
بکەن بەردەوام دەخوێنمەوە هەوڵى زانیارى تەندروستى زیاتر دەدەم، بۆ
ئەوەى باشتر لە پیشەکەم بگەم، دونیاى ئێستا ڕۆژ لە دواى ڕۆژ پێشکە وتنى
زیاتر بەخۆوە دەبینێت، گرنکە ئێمەش سودى لێ وەربگرین، پیشەکەمان تەنیا
پارە پەیداکردن نیە، دەربارەى گرانى نرخى دەرمان، ستار" پێى وایە ئەوان
زەریبەیان لەسەرە و پێویستیشە دەرمانى باشتر بهێنن، بەڵێ زۆر کەس بێ و
یژدانانە نرخێکى زیاتر وەر دەکرێت، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بڵێین هەموو
دەرمانخانەکان گران جانن، خۆ ئێمە ئەوانەى سەر شەقامەکان نین ئەوان
بەنرخێکى هەرزانتر دەستیان دەکەوێت و هیچ سانسۆرێکى تەندروستی و
زەریبەیان لە سەر نیە، بەهەر چەندى بفرۆشن قازانج دەکەن.
( فرۆشتنى دەرمان بەبێ وەسڵ نادرێت )
ستار"دەیگوت: ڕۆژانە زۆر کەس دێن بە شێوە و شکڵ دەیان ناسم وەسڵێکى
کۆنیان پێ یە هى دایکێتى یان خزمێکى نزیکى، کاتى خۆى دکتۆر دەرمانى بۆ
داناوە بۆ نەخۆشیەکانى پشت ئێشان و ئیسراحەت، ئەو دەرمانانە مادەى (سۆمادرین)
ى تێدایە، ئێمەش پێى دەڵێن برادەر ئەگەر دکتۆر ئەو دەرمانانەى ئێستا بۆ
نوو سیویت بۆ وەسڵەکەى تازە نەکردۆتەوە، هەرکەسێک داواى هەر جۆرە
دەرمانێک بکات پێویستە وەسڵى تازەى پێبێت مۆر و بەروارى ئەو ڕۆژەى پێوە
بێت ئەگینا هیچ دەرمانێکى نادرێتێ.
( کۆگاکان بۆ فرۆشتنى دەرمان )
"سەید "خاوەنى کۆگاى هاژە بۆ فرۆشتنى دەرمان کۆگاکەى دەکەوێتە ژێر
بینایەکى چەند نهۆمیەوە، ئەو بەڕاشکاوانە دەیگوت: ئێمە مامەڵە لەگەڵ
ئەو کەسانە دا ناکەین کە لەسەر شۆستە و شەقامەکان دەرمان دەفرۆشن، هەر
دەرمانخانەیەک بەڵگەى تەواوى سەندیکاى نەبێت ئێمە دەرمانى پێ نا فرۆشین،
سەبارەت بەمەرجى تەندروستى کۆگاکەی ئەوان لەژێر زەمین دایە، دەڵێت:
ئێمە دەرمانەکانمان زوو سەرف دەبێت و جارێک کاتى هاوینیش زۆرى ماوە.
( کۆگاش وەک کۆمپانیا دەرمان لە دەرەوە دێنێت بۆ
کوردستان )
کە سێک لە کۆگاى ( الحیکمە )نەیویست ناوى بڵا وبکرێتەوە، هۆکارەکەشى
گەراندەوە بۆ کۆگاو کۆمپانیاکانى دراوسێیان، دەیگوت: ئەوان لێم زیز
دەبن، ئەو لاى وایە جاران کۆگاو کۆمپانیا جیاواز بوون، کۆمپانیا لە
دەرەوە دەرمانى دەهێنا و دەیدا بە کۆگاکان، بەڵام ئێستا زۆر کەس کۆگاى
هەیە و دەڕوات لە دەرەوە دەرمان دەهێنێت، لە وڵاتانى هندستان و سین نر
خێکى هەرزانترى لەسەر دەکەوێت و لێرە بە قازانجێکى باشتر دەیفرۆشێت،
نازانم حکومەت بۆ ڕێگرنیە لە بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە دەکرێت، پێم
وایە ئاساییە ئەگەر کۆگاکانیش دەرمانى باش بهێنن بەڵام ئەوان لەبەر
ئەوەى زوو خۆیان سەرمایە داربکەن دەڕۆن ئەوەى هەرزانتر بێت ئەوە دێنن،
(کۆگاو کۆمپانیاکان لە کوردستان شوێنەکانیان
ستاندارد نین )
بە بۆچونى من هیچ کۆگاو کۆمپانیایەک نیە لە کوردستان شوێنێکى ستانداردى
هەبێت بۆ ئەوەى دەرمانەکانى لەزوو بەسەر چون بپارێزرێت، هەر کەسێکیش
دەڵێت: ئێمە جێکا کەمان شیاوە لەڕووى تەندروستیەوە ، باوەڕم پێى نیە،
چونکە کوردستان کارەبایەکى بەر دەوامى نیە و ئەو شوێنەش دەرمانی تێدایە
پێویستى بەوەیە بەردەوام لە گەرما بپارێزرێت کۆندێشن و ئامێرى سارد
کەرەوەى تێدابێت، پێشم وایە ئەم فەوزایەى ئێٍستا لە کوردستان دروست
بووە هۆکارى سەرەکى دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى تەندروستى لە ئەنجامى
حیزبایەتى و خزم خزمێنە سەدان کۆمپانیاو کۆگاى دەرمان فرۆشتن دروست بوو،
باجەکەشى هاوڵاتیان دەیدەن ئەوان لێى بێ ئاگان لەوەى ئێستا کە هەیە.
( دەرمان فرۆشتن گاڵتە بازاڕنیە )
خاوەنى کۆگایەکى تر نەویست ناوى بڵابکەینەوە دەیگوت: ئەوانەى ئەمڕۆ
دەرمان دەفرۆشن پێویستە لە ئاست بەر پرسیارێتیدابن چونکە دەرمان فرۆشتن
گاڵتە جارى نیە، سەبارەت بەو کەسانەى لەسەر شۆستەکان دەرمان دەفرۆشن
پێى وایە ئەوان لە هەندێ کۆگاکا دەیکڕن باوەرناکەم تواناى ئەوەیان
هەبێت بڕۆن لە دەرەوە بیهێنن، ئەوانەى دەرمانى بەسەر چوو یان مادەیى بێ
هۆشکەر دەفرۆشن، کۆمەڵێک کەسن لەدەرەوەى شارەکانى تروە دەیهێنن،
پێویستە بە هەموو مانەوە ڕێگربین لە هێنانە ناوەى بۆ کوردستان.
(کۆمپانیاى ئیستەل بۆ بازرگانى گشتى دەرمان )
"دڵشاد عومەر" خاوەن کۆمپانیاى ئیستەل دەڵێت: ئێمە زیاتر پەیوەندیمان
لەگەڵ وڵاتى سوریا دا هەیە بۆ هێنانى دەرمان، کاتێکیش دەیهێنینە
کوردستان لەگەڵ کۆکاکاندا زیاتر پەیوەندیمان هەیە، بە دڵنایى وە
زەمانەتى هەموو دەرمانەکانمان دەکەم لە زوو بەسەر چوونیان، بەنرخێکى
گونجاو و قازانجێکى مام ناوەدى دەیفرۆشم، منەتیشم بەکەس نیە لەم
ڕۆژنامەیەوە ئەوەى ڕاستى بێت پێتانى دەڵێم، چونکە هیچ لە خۆمدا شک
نابەم،
(هێنانى دەرمان و دەرزى ئەگەرى ساختە کردنى هەیە)
دڵشاد "ئێمە لەوڵاتى سوریا وە زۆربەى مەوادەکانمان بۆدێت، بەڵام ئەوەى
ئەمڕۆ دەیبینیت لە بازارەکانى کوردستاندا پێچەوانەى دەرەوەیە، بۆ نمونە
دەرزیەکى( ڤۆڵتارین) ئێمە لەوڵاتى سوریاوە (12) سەنت کەوتووە لەسەرمان
لێرە دەیفرۆشین بە( 15 ) سەنت کەچى لە کوردستان هەمان دەرزى بە ( 5 )
سەنت دەفرۆشرێت مارکەى ئەڵمانیشى لەسەر نوسراوە، من لەوە ناگەم ئەو
دەرمانانە لە سنورى ئیبراهیم خەلیل وە دێتە کوردستان، مەر جیش نیە لێرە
ساختە بکرێت لەوانەیە لەدەرەوە ساختە بکرێت بهێنرێتە کوردستانە، بۆ کەس
ڕێگرنیە لە هێنانەناوەى.
( لێ پرسینەوە لە بەغدا باشتر دەکرێت تا لە
کوردستان)
دڵشاد "نمونەى شارى بەغداى هێنایەوە دەیگوت ئەوان سەڕاى ئەوەى بارى
ئاسایشیش سەقام گیرنەبووە، بەڵام وەزارەتى ناوخۆو تەندروستى لیژنەیان
پێک هێناوە بەر دەوام گەڕان دەکەن بەناو کۆگاو کۆمپانیاکان، ئەو
دەرمانەى شوبهەى بەسەر چونى لێ بکرێت خاوەنە کەشى دەست گیر دەکەن، لێ
کۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت، بەداخەوە دەسەڵاتى ئەمرۆى کوردى توانیویەتى
رێگا لەبەر دەم تیرۆرى خۆ تەقاندنەوە بگرێت، بەڵام وەک پێویست نەی
توانیوە رێگا لە زۆر و بۆرى کۆمپانیاکانى دەرمان بگرێت بەخواستى خۆیان
دەرمانى هەرزان بەها دێنن بۆ کوردستان، ئەوەى ئەمڕۆ دەکرێت زۆر لە
تیرۆرى خۆ تەقاندنەوە گەورە ترە، خاوەن کۆمپانیاى وا هەیە تادوێنێ بە
پێنج مانگ کراسێکى نەدەکڕى کەچى ئەمڕۆ بە دەفتەرە دۆلار دەڵێت هیچ،
هاوڵاتیانى کوردستان هەژارن، بەردەوام شەو نخونى دەکەن بۆ پەیداکردنى
پارە، کەچى لە کاتێکى نەخۆشیندا هەمووى دەدەن بە دەرمان و دەرزى، هیوا
دارم دەسەڵات ڕێگربێت لە هێنانە ناوەى بەتەن دەرمان من لەوە تێناگەم
زۆر وڵاتێک ڕێگا نادات بەتەن دەرمانى بۆ بڕوات چونکە ئەگەرى زوو بەسەر
چونى لێ دەکەوێتەوە کەچى بە باخیرە لە سنورەکانى دەرەوە دێتە کوردستان.
هەر لەبەر دەوامى ڕیپۆر تاژەکەماندا بە باشمان زانى سەردانى وەزارەتى
تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەین،
"دکتۆرە نایلە موحسین" بەڕێوبەرى هێنانى دەرمان
و پێداویستیە پزیشکیەکان لە وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان.
وەڵامى چەند پرسیارێکى ڕۆژنامەکەمانى دایەوە.
بارزان: کۆگاو کۆمپانیاکان شوێن و جێگایەکى ستانداریان نیە تا ئێستاکە
لە گەرەکەکاندا جێگیر بوون، ئایا لەڕووى تەندروستیەوە زەرەر ناگەیەنێت
بەو دەرمانانەى دەفرۆشرێت؟
ئێمە وەک وەزارەتى تەندروستى چەند مەرجێکمان داناوە، بۆ کۆمپانیاکان
یەکێک لەو مەرجانەى پەیوەندى بە کۆمپانیاکانەوە هەیە، پێویستە
جێکایەکەیان مەرجى تەندروستى تێدابێت، کاتێک لیژنەکەمان سەر دانى هەر
کۆمپانیایەک دەکات ئەو کۆمپانیایەى مەرجەکانى جێبەجێ نەکردبێت بێگومان
بە پێى یاسا سزا دەدرێت، تا ئێستاکە شوێنى چەند کۆمپانیایەکمان بەدڵ
نەبووە یان سەرپێچى بر یارەکانى وەزارەتى کردووە سزا دراون،
ئەو دەرمانانەى ( M.O.H )ى لێ نوسراوە وەزارەتى
تەندروستى گشتى لە بەغدا تەرخانى کردوە بۆ نەخۆشخانەکان، کەچى ئێستا بە
ئاشکرا لە بازار و عیادەى پزیشکى گەرەکەکاندا دەفرۆشرێت وەزارەتى
تەندروستى بۆ تا ئێستاکە نە یتوانیوە رێگە بگرێت لە بەردەم فرۆشتنى ئەم
دەرمانانە ؟؟
ئەو دەرمانەنانەى تۆ باسى دەکەیت تەنیا بۆ نەخۆشخانەکانە و موڵکى
هاوڵاتیانە نەک بازرگانى کردن، فرۆشتنى قەدە غەیە، ئەوە زیاتر ئەرکى لێ
پرسینەوەى لە ئەستۆى سەندیکایە و پێویستە ئەو پرسیارەت لە ئەوان
بکردایە،
هێنانى دەرمان بۆ کوردستان بە ئۆتۆمبێل و
باخیرەى ئاسایى کە هیچ مەر جێکى تەندروستى تێدا نەبێت، ئەگەرى زوو
بەسەر چونى ڵى ناکەوێتەوە ؟؟
بەڵێ بێگومان دەرمان وەک زۆر شتى تر نیە، ئێمە وەک وەزارەتى تەندروستى
کۆمپانیا کانمان ئاگادار کردۆتەوە ئەو ئۆتۆمبێلەى یان باخیرەیەى کە
دەرمانى پێ دەهێنرێت، گرنگە مەرجە تەندروستیەکانى تێدابێت ئەوەى ئێمە
داواى دەکەین، ئەگینا ڕێگا نادرێت ئەو دەرمانانە بێتە ناو کوردستان،
جاران کۆمپانیا دەرمانى دەهێناو دابەشى دەکرد
بەسەر کۆگاکاندا، بەڵام وەک باس دەکرێت بەشێک لە کۆگاکانیش کارى
کۆمپانیا دەکەن و لە دەرەوە دەرمان دەهێنن، ئایا پەیوەندى بەبازاڕى
ئازادەوە هەیە یان وەزارەت بێ ئاگایە ؟؟
بەپێى مەر جەکانى وەزارەتى تەندروستى تەنیا ڕێگا دراوە بە کۆمپانیاکان
دەرمان لە دەرەوە بهێنن، رێگا بەکۆگا نادرێت دەرمان سنورداربکات هەر
کەسێکیش بەناوى کۆگاوە دەرمان بهێنێت سزاى یاساى لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەى
چیتر دوبارەى نەکاتەوە،
جیاوازى نرخى دەرمانەکان لە دەرمانخانەیەکەوە بۆ
دەرمانخانەیەکى تر بووە دیاریدەیەکى بەرچاوە، ئایا تا ئێستاکە وەزارەتى
تەندروستى پلانى داڕێژراوى نیە بۆ ئەم دیاری دەیە ؟؟
نرخى دەر مانەکان پەیوەندى بە جۆر و مارکەوە هەیە ئێمە ناتوانین لێرەدا
دیارى بکەین یاساى دەرمان فرۆشتنیش دیارى کراوە، ئەوەشى دەر مان
بەگرانتر بفرۆشێت ئەوە پەیوەندى بەویژدانى ئەو کەسەوە هەیە ،
بارزان: زۆر کەس لەشارەکانى کوردستاندا لەسەر شەقامەکان دەرمان و دەرزى
دەفرۆشن، وەزارەتى تەندروستى چۆن لێکۆڵینەوەى نەکردووە لەگەڵ ئەم
کەسانە ؟
داواى لێ بوردن دەکەم ناتوانم وەڵامى ئەو پرسیارەت بدەمەوە،
وەزارەتى تەندروستى هەرێم پلانى تازەى چیە
لەئایندەدا ئەوەى نەکراوە بیکات و بخرێتە بوارى جێبە بجێ کردنەوە ؟؟
ئێمە وەک وەزارەتى تەندروستى بەر دەوامین لەکارى ڕۆژانەى خۆمان، ئەو
لیژنەیەى پێکمان هێناوە، دوبارە دەمانەوێت ئەو رێژە زۆرەى کۆمپانیانە
کە کراونەتەوە یەکیان بخەین لەژێر یاسایەکى تۆکمەدا و لەسەر مەرجەکانى
وەزارەتى تەندروستی دابن بۆ ئەوەى کوردستان نەبێتە جێگاى فرۆشتنى
دەرمانە بەسەر چوەکانى وواَتانى تر !
s.halabjaee@yahoo.com
|