ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت.
م . حه‌مید عه‌زیز
ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ووترێت که‌یه‌کێکیتر له‌هێز کاری سه‌ربازی بۆ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و تێیدا داده‌نرێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌بری هێزی ڕزگارکه‌ر وه‌کو چۆن ئه‌مریکا میری و ده‌ووڵه‌ته نه‌یاره‌کانی خۆی ده‌ڕوخێنێ و به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئه‌و نه‌یارهانه داده‌نێت . به‌رهه‌ڵستکاری دوێنێ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ به‌یارمه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وته‌یه که‌به‌ویستی ئه‌مریکا ده‌سوڕێت بۆیه له‌باتی هێزێک کاروفه‌رمانی ئه‌مریکا جێبه‌جێده‌که‌ن له‌ناوچه‌که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا به‌پله‌ی یه‌که‌م و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌پله‌ی دووه‌م و به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک یان میلله‌ت به‌پله‌ی سێهه‌م که‌به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ش ته‌نها له‌خزمه‌تی بیگانه‌و خۆییدان .
ئه‌شتوانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت بریتی یه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌له‌کۆمه‌ڵێک پارتی ڕامیاری ( الحزب السیاسي ) به‌رهه‌ڵستکارو نابه‌رهه‌ڵستکار پێک دێت که له‌خه‌باتدابوون به‌چه‌کدارو بی چه‌که‌وه به‌رامبه‌ر ده‌ووڵه‌تێکی تاکڕه‌وو نادیموکرات یان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریکاو به‌رهه‌ڵستکاره‌که‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی نه‌یاره نادیموکراته یان هه‌ر ووڵاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ڕاوو بۆچوونه‌کانی نه‌بێت گوێ ڕایه‌ڵی نه‌بێت یان جیاوازبێت نه‌یاره به‌ئه‌مریکا . ( ئه‌و ده‌ووڵه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا نه‌بێت ئه‌مریکا به‌نه‌یاری خۆی داده‌نێت .. به‌ڵام هه‌رچه‌نده ووڵاتێک فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رست و دیکتاتۆربێت وه‌کو تورکیا به‌ڵام له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ڕامیاری ئه‌مریکادا بێت و هه‌مان ڕاوو بۆچوونی هه‌بێت ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌نه‌یاری خۆی نازانیت و به‌ڵکو وه‌کو دۆستێکیش کاری له‌گه‌ڵ ده‌کات به‌مه‌رجێک ئه‌و په‌یوه‌ندی یه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری یان ڕامیاری تێدابێت له‌نێواندا ) . ئه‌و ووڵات و پارت و گروپ و ڕێکخراوه‌ی که‌به‌ڕێکه‌وت دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ( به‌هۆی هێزی ده‌ره‌کی ) هیچ ئه‌رک و ماندوبوونێکیان نه‌کێشاوه بۆ بنیات نان و دروست کردنی ده‌ووڵه‌ت یان سه‌ربه‌خۆیی یان ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری وه‌هه‌روه‌ها نه‌بوونی خه‌ڵکانی شاره‌زاو پسپۆڕ تیایاندا ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوونی ژیان و پێشکه‌ووتن له‌و ناوچه‌یه‌داو هه‌روه‌ها له‌کاری به‌ڕێووه‌بردن و ( الادارة ) به‌رگری له‌ووڵات و یاسا‌و پلان دانانیشدا لاوازن و که‌م زانیاریین یان خه‌ڵکانی لێپرسراوو کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نالێوه‌شاوه‌و بێ بڕوانامه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسین و خزمایه‌تی و پارتایه‌تی کارکردن ڕێکده‌که‌وون و داده‌مه‌زرێن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌قه‌تی و هه‌ڵڵاوسانی ئابووری به‌تایبه‌تی و هه‌موو ڕێچکه ژیانی یه‌کانی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌موو بارێکه‌وه وه‌کو ناته‌واوی ڕۆشنبیری به‌ڕێووه‌بردن ( الثقافة الایداریة ) ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ڕۆشنبیری ، په‌روه‌رده .. هتد . بۆیه ده‌تووانین بڵێین ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر ڕێکخستن و بنه‌مای ( خه‌ڵکی شیاو بۆ کاری شیاو ) کارناکات و ته‌نها پارتایه‌تی و ناسین و ماستاوچێتی ڕۆڵی گرنگی هه‌یه بۆ خۆبردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و میری و ده‌سه‌ڵاته . بۆ ئه‌و ناڕێکی و بێ پلان و سه‌قه‌تییه‌ی که‌له‌ئه‌نجامی ئه‌م ناپه‌سه‌ندی یه دروست ده‌بێت ئه‌م بڕگه‌یه‌م به‌لاوه گونجاو بوو بینووسم که‌هاوکێشه‌که هه‌میشه لاسه‌نگ ده‌بێت له‌لای ئێمه‌و هه‌ندێ ووڵاتی ئاسیایی و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئه‌و ووڵاتانه‌ی گه‌نده‌ڵی خنکاندن و برسێتی بینه‌قاقای گه‌له‌که‌یانی گرتووه‌و بۆته به‌شێک له‌سه‌رسووڕمانی خه‌ڵکانی هۆشمه‌ند له‌ناوچه‌که و ده‌وروبه‌ری بۆنمونه له‌و ناهاوسه‌نگی یه ( له‌گه‌ڕه‌کێک به‌سێ ڕۆژ ئاوی خواردنه‌وه نی یه به‌ڵام له‌گه‌ڕه‌کێکی تر له‌به‌ر ئاوی زۆر بۆری و به‌لوعه‌ی ماڵان ده‌ته‌قێ و ته‌نکی سه‌ربانه‌کان لێی ده‌ڕژێت و گه‌ڕه‌ک ده‌بێت به‌قوڕوچڵپاوو هه‌روه‌ها هاوڵاتی یه‌کی هه‌ژار پارچه زه‌وی یه‌کی به‌رناکه‌وێت که‌چی هه‌یه سێ پارچه زه‌وی پێدراوه به‌وشێوه‌یه‌ش کاره‌باو ڕێگاو بان و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و .. هتد ) . گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و کاره‌با له‌کوردستاندا هه‌یه بۆنمونه ( ڕوبار ، تاڤگه ، به‌نداو ، ڕه‌شه‌با ، با ، هه‌تاو ، نه‌وت ، گاز ، به‌نزین .. هتد . ) ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی کاره‌باو ئاوون که‌چی چونکه پلان و به‌ڕێووه‌بردن ( التخطیط و الادارة ) سه‌قه‌تن یان نین ماوه‌ی 17 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه ئاو به‌ته‌واوی نه‌کاره‌با به‌ته‌واوی نه‌ژیان به‌ته‌واوی هه‌یه ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه له‌نیشتمان ده‌که‌وێت که کۆچی هه‌زاران که‌سه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات . له‌نمونه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یان تێدایه ( که‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی ) بۆ وێنه ( ئه‌فغانستان ، کۆسۆڤۆ ، کوردستانی باشوور ) چونکه ئه‌م سێ ووڵاته یان ئه‌م سێ ناوچه‌یه ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌هێزی سه‌ربازی خۆی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی هه‌ژاری بێده‌ره‌تان و ئازادی خوازی ناوچه‌که ڕزگاری کردوون . له‌م ناوچانه‌دا به‌شێکی زۆرکه‌م پارته ڕامیاری یه‌کان بڕیار به‌ده‌ستی هێزی سه‌ربازی بوون چونکه ئه‌مریکا خۆی کاره‌سه‌ربازی یه‌کانی جێبه‌جێ کردووه خۆی داگیرکه‌ر یان ڕزگارکه‌ربووه ( خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن که ئه‌مریکا ڕزگارکه‌ره یان داگیرکه‌ره ) . له‌مه‌ودووا پێویست ناکات لێپرسراوانی به‌رزی ناو پارته ڕامیاری یه‌کان منه‌ت بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا وه‌کو کوردی باشوور چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بووایه ئه‌و بارودۆخه‌ش نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی چینێکی زۆر گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌دار له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری دروست ببێت و چینێکی زۆر هه‌ژاریش له‌خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و نیشتمان په‌روه‌ر که‌تادوێنێ خه‌باتگێڕبوون و تینووی ئازادی بوون دروست ببێت . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌م سێ ناوچه‌یه تاڕاده‌یه‌ک هاوشێوه‌ی یه‌کن به‌ڵام له‌م ووتاره‌دا دێین باسی نه‌وه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار ده‌که‌ین له‌کوردستانی باشوور که‌له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ( ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت ) دروست بووه .
نه‌وه‌یه‌کی که‌م زانیاری و که‌م زمان.
نه‌وه‌یه‌کی نه‌خوینده‌وارو دوور له‌زمان و فه‌رهه‌نگی خۆماڵی و بێگانه له‌دووای ساڵی 1991 ه‌وه له‌کوردستانی باشوور دروست بووه هۆی سه‌ره‌کیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ :
1/ خراپی باری ئابووری خه‌ڵک و بێ کاری یه‌کی بێ ئه‌ندازه . 2/ نه‌چوونه قوتابخانه‌و ده‌ست به‌کارکردن له‌ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه . 3/ گرنگی نه‌دانی ده‌سه‌ڵات به‌کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌و قوتابخانه له‌هه‌موو گوند‌و شاره‌کاندا .
به‌کورتی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری کوردی به‌رپرسه له‌و کێشه‌یه و ده‌یان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی تر چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر گه‌لێک که‌نه‌وه‌یه‌کی یان دوونه‌وه‌ی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکدا نه‌خوێنده‌وارو که‌م زمان و بێ هیوا ده‌رچن . ( نه‌وه‌کانی تر وه‌کو نه‌وه‌ی په‌نجاکان و شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانیش نه‌وه‌یه‌کی زۆر تاقی که‌ره‌وه‌و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ژیانداو زمان زان و خوێنده‌وارو خاوه‌ن زانیاری و بڕوانامه بوون ) . له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا قه‌ده‌غه‌یه منداڵ کاربکات به‌شی ئابووری یان یارمه‌تی منداڵ ته‌رخان ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کار به‌منداڵ نه‌کرێت زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ده‌ووڵه‌تانه‌ی به‌و به‌رنامه جوانه ده‌ڕۆن هیچیان زۆر ووڵاتی ده‌ووڵه‌مه‌ند نین که‌چی کوردستان ده‌ووڵه‌مه‌ندو به‌رهه‌می ئابووری گه‌وره‌ی بێجگه له باج و گومرگ و بازرگانی گه‌وره به‌رهه‌می نه‌وتیشی هه‌یه ( زاخۆ / شیوواشۆک ) که‌به‌رهه‌مێکی باشی هه‌یه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که‌که‌م که‌س ده‌یزانێت و زۆریش نه‌یزانیووه پاره‌ی نه‌سری یه‌ی مانگانه‌ی یه‌کێتی و پارتی 54 ملیۆن دۆلاره 32 سی و دوو ملیۆنی بۆ پارتی و 22 بیست و دوو ملیۆنی بۆ یه‌کێتی یه ئه‌مه بێجگه له سه‌دا حه‌ڤده‌و 17% ه‌و که‌ئه‌کاته 9% له‌سه‌دا نۆی به‌رهه‌می گشتی عێراق بۆ سێ پارێزگای کوردستانه که‌ئه‌مه ڕێژه‌ی ئابووری یه‌کی زۆر به‌رزه سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره زۆره مخابن به‌خه‌ڵکی خێرخواز ده‌ڵێن یارمه‌تی بنێرن بۆ کوردستان هه‌ربۆیه‌ش ووڵاتی یابان ده‌یه‌وێت وه‌کو کارێکی مرۆیی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی دووجار شه‌هید دروست بکات وه‌کو ئێمه هه‌ژارترین ووڵات بین وه‌کو سۆماڵ و ئه‌سیوپیاو ئه‌ریتریاو .. هتد . سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و ئابووری یه به‌هێزه‌ی کوردستان که‌چی منداڵ بێ پۆشاک و بێ مافه له‌و ووڵاته‌دا .
سوقرات ده‌ڵێت ( هه‌رکه‌س که‌زانی نه‌زانه له‌هه‌موومان زاناتره ) . ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه‌ش به‌خۆیدا چووه‌وه‌و خۆی به‌نه‌زان زانی ئه‌وه هێدی هێدی ڕزگارمان ده‌بێت له‌و قه‌یرانه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی که‌هه‌یه له‌کوردستاندا چونکه هه‌تا ئێستا خۆی به‌باشترین و دیموکراتیترین و شارستانیترین و سڤێلترین ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت به‌ڵام له‌ڕاستیشدا وانی یه و زۆری ماوه . ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک 20 ساڵ بڕیار به‌ده‌ست بێت له ووڵاتێکدا وواتای وایه دوو نه‌وه‌ی له‌سایه‌و سێبه‌ری هزرو بیری ڕه‌شی یان باوه‌ڕی سپی خۆیدا په‌روه‌رده‌و دروست کردووه . بۆ نموونه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشووری کوردستاندا 17 ساڵه میری و بڕیار به‌ده‌سته ( 1991/ 2008 ) له‌گه‌ڵ هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆسه‌ر کار‌و به‌ڕیووه‌بردنی ووڵات که‌به‌یارمه‌تی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا بوو ئه‌گه‌ر منداڵێک ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووبێت ئێستا 27 ساڵه ، ئه‌گه‌ر منداڵێک ته‌مه‌نی 5 ساڵ بووبێت ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه ، ئه‌گه‌ر منداڵێک له‌و ساڵه‌دا له‌دایک بووبێت ئێستا 17 ساڵه . که‌واته به‌م هاوکێشه ئاسانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له‌باشووری کوردستان نه‌وه‌یه‌کی لاو‌و گه‌نج چاوی له‌تاریکیدا هه‌ڵهێناوه‌و هزرو بیری ڕه‌شیش یاوه‌ری به‌ختی بووه چونکه هه‌تا ئێستا له‌و نیشتمانه نه‌حه‌ساوه‌یه‌دا ( باشووری کوردستان ) له‌دوو شوێنی زۆر هه‌ستیار لێدان هه‌یه‌و په‌روه‌رده‌یه‌کی زۆر سه‌قه‌ت به‌ڕێووه ده‌چیت ئه‌و دوو شوێنه‌ش ( قوتابخانه‌و زیندان ) ه که‌ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر باری ده‌روونی گه‌نج به‌تایبه‌تی و هه‌موو کۆمه‌ڵگا به‌گشتی هه‌ربۆیه که‌گه‌نجێک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دزی کردن گیرابێت هه‌رکه‌به‌ربوو ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌دزی کردن چونکه ئه‌و گه‌نجه له‌زینداندا په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌کراوه وه‌کو ئامۆژگاری له‌لایه‌ن ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌پێویسته له‌هه‌موو به‌شه‌کانی زینداندا هه‌بێت به‌تایبه‌ت به‌شی خوار 18 ساڵ به‌ڵام مخابن هه‌موو ڕۆژێک پلان و به‌رنامه‌ی لێدانی هه‌بووه بۆیه ئه‌و که‌سه ده‌بێته تاوانبارێکی گه‌وره که‌له‌زیندان به‌رده‌بێت ئه‌وه‌یش زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه له‌کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌درێت . نمونه‌ش بۆئه‌وه زیندانی ( معسکر سلام ) و زیندانی ( ئاکرێ ) یه . ئه‌وه‌ی که‌سه‌رسووڕهێنه‌ره دوو پارتی به‌ده‌سه‌ڵاتی ناو ئه‌م ووڵاته‌یه له‌باتی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌و دڵنه‌وایی و ژیان ئاماده‌کردن بن بۆ خه‌ڵکی کوردستان چونکه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که کورد ده‌چه‌وسێته‌وه‌و باجه‌که‌شی به‌خوێنی شه‌هیدان و که‌سوکاریان دراوه که‌چی هه‌ریه‌که‌یان ئامێری زاڵه‌ته‌ره‌ک و ترس و تۆقاندنیان هه‌یه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی دڕندانه هه‌ڵواسین و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانی یه‌کان ده‌ده‌ن و کاری زۆر خراپ و ناشایسته‌یان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن و ئازاری ده‌روونی و لێدانی جه‌سته‌یی شه‌وو ڕۆژ له‌و دوو ده‌ستگایه‌دا هه‌یه .. ئه‌و دووشوێنه‌ش ( پاراستن و زانیاری ) یه که‌یه‌که‌میان ده‌ستگای پارتی یه‌و دووه‌میان ده‌ستگای یه‌کێتی یه له‌ڕاستیدا میلله‌تی کورد زۆر زووڵم لێکراوو چه‌وساوه‌یه پێویستی به‌و جۆره ده‌ستگا سه‌رکووتکه‌رانه‌یه نی یه چونکه زۆری چه‌شتووه له‌ده‌سگا ڕه‌شه‌کانی ( میت و ئیتلاعات و ئیستیخبارات ) بۆیه ده‌بێت ئه‌و دوو ده‌ستگایه نه‌مێنێت و دابخرێت و له‌بری ئه‌و دوو شوێنه ترسناک و زاڵه‌ته‌ره‌که قوتابخانه‌و کتێبخانه‌و باخچه‌و .. هتد دروست بکرێت .
خۆ ده‌ووڵه‌ندکردنی لێپرسراوان و منه‌تکردنیان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و نایه‌کسانی و بێ مافی تاک و ڕه‌شبینی خه‌ڵک وایکردووه له‌و ووڵاته‌دا ڕۆژ له‌دووای ڕۆژ گه‌نج و پیرو ژن و پیاو بیر له‌کۆچ کردن بکه‌نه‌وه که‌ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه له‌و نیشتمانه . هه‌تا ئێستا ووڵاتانی ده‌وروپشتی کوردستان وه‌کو : ئێران ، سوریا ، تورکیا ، ئوردون ، لوبنان ، ووڵاتانی ڕۆژئاوا به‌گشتی یه‌ک کارمه‌ندی به‌نگه‌لادیشی کار له‌ووڵاته‌که‌یاندا ناکات که هه‌م ووڵاتن و هه‌م سه‌ربه‌خۆشن که‌چی ده‌سه‌ڵاته سه‌رمایه‌داره‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان خه‌ریکه ووڵاته‌که‌مان ده‌کاته عاره‌بستان و بیر له‌دوواڕۆژی ئابووری و باری ڕه‌ووشتی و په‌روه‌رده‌یی ووڵاته‌که‌ی خۆی ناکاته‌وه‌و کوردستانیان پڕکردووه له‌بێگانه‌ی عاره‌ب و به‌نگه‌لادیشی و ئافره‌تانی هه‌مه‌جۆرو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌جۆره‌ی خۆیان .. ! .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ندێک له‌لێپرسراوانی پارته‌کان له‌کاتی ئاخاڤتندا هه‌میشه شتێک هه‌یه وه‌کو ئازادی ده‌یده‌نه‌وه به‌چاوی گه‌نجاندا و منه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن به‌ڵام نازانن به‌هۆی هاتنی ئه‌وانه‌وه لاو‌و نه‌وه‌ی نوێ له‌ته‌مه‌نی 17 حه‌ڤده‌وه هه‌تا 27 که گه‌نجرین ته‌مه‌نن بێبه‌ش له‌ڕووناکی و بێبه‌ش له‌ساده‌ترین ماف و بوون ژیانی به‌سه‌ربردووه . ئاخر هه‌م کاره‌سات و هه‌م جێگه‌ی پێکه‌نین نی یه که گه‌نجێک به‌یانیان له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستێت کێشه‌ی بێ ئاوی وای لێکردووه که‌نازانێت چۆن بچێته سه‌رئاو یان چۆن ده‌موچاو بشوات .؟. ( ئه‌وه باسی خۆشتن هه‌ر مه‌که ) به‌ڕاستی ئه‌مه کێشه‌ی ده‌روونی دروست ده‌کات بێزاری و ڕه‌شبینی دروست ده‌کات چونکه وه‌کو خه‌ڵکی ئاوا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ( تاریک و ووشک ) که‌چی زانراوه که‌زۆربه‌ی لێپرسراوان مه‌له‌وانگه‌یان هه‌یه له‌کۆشکه‌کانیاندا .. ! . باشه چۆن مامۆستایه‌ک یان کارمه‌ندێک یان قوتابی یه‌کی زانکۆ شه‌و به‌تاریکی به‌سه‌ربه‌رێت و به‌یانیانیش ئاوی ده‌موچاو شتنی نه‌بێت .؟. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌وه‌یه‌ک له‌تاریکی دروست نه‌کات ئه‌ی چی دروست ده‌کات .؟. ئه‌وه‌ی پاڵی پێووه‌نام و هانیدام ئه‌م ووتاره بنووسم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌یه :
لێپرسراوانی ووڵات له‌خه‌می پاره‌کۆکردنه‌وه‌و پاره ناردنه ده‌ره‌وه‌ن چونکه خۆیان بڕوایان به‌وه نی یه که هه‌تاسه‌ر ئه‌و باره ڕامیاری یه ئاوابێت و یان وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه چونکه زانییان و خه‌ڵکیش بۆی ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی لێپرسراوان فایلدارن و جارێکی تر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دووژمنانی کورد ناکه‌ن و ( که‌س دووایان ناکه‌وێت چونکه که‌س باوه‌ڕیان پێناکات ) . نمونه‌ش زۆرن له‌وانه هێرش و بۆردوومانه‌کانی تورکیا‌و ئێران بۆ ناوچه سنووری یه‌کان و شه‌هید کردنی خه‌ڵکی بێتاوانی ناوچه‌که‌و کووشتنی مه‌ڕوماڵات و ڕوخاندنی پرد‌و ڕمانی ژێرخانی ئابووری کوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی قه‌ندیل که بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و تاوانه‌دا خه‌ڵکی هه‌راسان کردووه و مایه‌ی نیگه‌رانی یه‌کی گه‌وره‌یه . بێجگه له‌وه‌ش باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌رانی کورد که‌نادڵسۆزن و باوه‌ڕیان به باره‌که نی یه ئه‌وه‌یه که له‌ماوه‌ی 17 ساڵی بڕیاری خۆبه‌خۆیی ته‌نها کارخانه‌یه‌کیان ( معمل ) دانه‌مه‌زراند که‌چه‌ند خێزانێکی کورد له‌بێکاری ڕزگاربکه‌ن به‌ڵام له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه هاوارده‌که‌ن که‌بێگانان بێن و کوردستان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه له‌وه‌ده‌چێت خۆیان هێند هه‌ژاربن خێر‌و چاکه‌یان پێ بشێت یان خۆیان که‌م ئه‌ندام بن و نه‌زانن ( ڕێزم بۆ که‌م ئه‌ندامان هه‌یه من مه‌به‌ستم که‌می هۆش و بیره ) . باشه بۆچی ووڵاتێکی وه‌کو یابان به‌زه‌یی و خێری خۆی ببارێنێت به‌سه‌رمانداو نه‌خۆشخانه‌مان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی دووجار شه‌هید بۆ دروست بکات ئه‌ی خۆمان سێپه‌ڕه‌و لاڕه‌شه‌و ده‌ردمانه یان میری و پارته کوردی یه‌کانی باشوور پاره‌کانیان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و خزمه‌تی بێگانه‌ی پێده‌که‌ن و پێشینانیش جوانیان ووتوه ( ماڵی خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه‌بۆر). ئه‌وه‌ی که زۆر ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی بێ باوه‌ڕو بێ متمانه کردووه له‌لای خه‌ڵکی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌یه :
1/ لێنه‌پرسینه‌وه‌و دادگایی نه‌کردنی لێپرسراوان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی . 2/ باس نه‌کردنی داهات و چۆنی یه‌تی خه‌رج کردنی بۆ میلله‌ت . 3/ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر بۆده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌لایه‌ن هه‌ندێک لێپرسراوه‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه . 4/ به‌رگری نه‌کردن و نه‌پاراستنی خاکی کوردستان له‌هێرش و بۆمبارانه‌کانی تورکیا‌و ئیرانه‌وه . 5/ ووشه‌ی ناشایسته‌ی سه‌رکرده‌کان به خه‌ڵکی کوردستان . 6/ که‌م و کوڕی ژیان و نزمی ئاستی گوزه‌ران و گرانی و بێده‌ره‌تانی . 7/ خزم خزمێنه‌و به‌رتیل و پاره‌خواردن .
Hamid773@hotmail.com
|