ده‌سه‌ڵاتى
بێ ئۆپۆزسیۆن !
كه‌ریمۆك
ره‌خنه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى زیندووى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌نیَو
رۆشنبیرى ئیَمه‌دا نه‌بۆته فه‌رهه‌نگ و
كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى پێ ئاشنا نه‌بووه،
ده‌سه‌ڵاتیش هه‌میشه له‌ره‌خنه‌گرتن ترساوه‌و ره‌خنه‌ى وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى
چاكسازى و به‌خۆداچوونه‌وه نه‌ناسیوه، هه‌ندێ
جاریش تائاستى دوژمنكاری له‌كه‌سى ره‌خنه‌گرى رووانیوه، له‌ده‌ره‌نجامدا
پرۆسه‌ى ره‌خنه‌گرتن له‌كوردستان وه‌ك ویَنه‌یه‌كى ناشیرین له‌زهنى ده‌سه‌ڵاتدا
جیَگربووه. بۆیه رایه‌ڵه‌كانى نیَوان رۆژنامه و
حكومه‌ت له‌و په‌رِى لاوازى دایه و ئه‌و هه‌موو
نووسین و ره‌خنه‌یه‌ى ئاراسته‌ى ده‌زگاكان
ده‌كریَت، ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى
و فایله‌كان خرانه‌روو بێ ئاكام كه‌وتنه‌وه.
ده‌گمه‌ن نه‌بیَت، ستوون یان ریپۆرتاژیَكى رۆژنامه‌نووسى نه‌یتوانیوه
وه‌زیریَكى گه‌نده‌ڵ، به‌رِیَوه‌به‌ریَكى
گشتى، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ریَكیش له‌سه‌ر كار لاببات! به‌دیویَكیتر ره‌خنه
نه‌بۆته بزویَنه‌رى بۆچوونه‌كانى تاك و نه‌یتوانیوه
هیَزو زیندویه‌تى به‌گروپه‌كانى فشار ببه‌خشیَت!.
له‌م نیَوه‌دا به‌پله‌ى یه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره، چونكه له‌ماوه‌ى
ئه‌م شانزه ساڵه‌دا له‌به‌رنامه‌یدا نه‌بووه ره‌وشیَك فه‌رهم بكات تا
ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگى جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ى
خۆى گه‌شه بكا‌و له‌دایك بیَت، به‌رده‌وام دیدیَكى نه‌یارانه‌ى بۆ
ئۆپۆزسیۆن هه‌بووه‌و هه‌رواش له‌لاى ئه‌ندامه‌كانى ویَناى كردووه. له‌جیاتى
چاره‌سه‌رو چاكسازى هه‌میشه له‌خه‌مى شاردنه‌وه‌و روكه‌شكردنى كه‌موكورِیه‌كانى
بووه و فه‌زل و
چاكه‌كانى خۆشى به‌خه‌ڵك فرۆشتۆته‌وه، له‌م پیَناوه‌شدا چه‌ند قه‌ڵه‌م
به‌ده‌ستیَكى خۆى ته‌یار كردووه، ئه‌وانیش بێ
گویَدانه په‌یامى وشه‌و ئه‌ركى میَژوویى خۆیان، به‌ئارِاسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندى
حزب قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان باداوه.
ده‌بیَت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبیَت كه‌فاكته‌رى به‌زیندوو مانه‌وه‌ى
حكومه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات
بوونى ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگه‌جیاوازه‌كانه، زه‌مینه‌سازى
بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنیَكى راسته‌قینه هیَزى نویَبوونه‌وه‌و به‌رده‌وامیه
بۆ به‌ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تى
بێ ئۆپۆزسیۆنیش دره‌نگ یان زوو هیَدى هیَدى
له‌تۆتالیتاریه‌ت نزیك ده‌بیَته‌وه!.
ئه‌گه‌رچى كوردستان له‌سه‌ریَگه‌ى كرانه‌وه‌و دیموكراسیدایه، به‌ڵام
نابیَت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچیَت فشار بۆ تۆخكردنه‌وه‌ى ئاماژه‌كانى
دیموكراسى یان كاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاماژانه به‌نده به‌ئه‌كتیف بوونى
تاكه‌كان و بوێریی
گروپه‌كانى فشار، چونكه هه‌م دیكتاتۆریه‌ت و هه‌م دیموكراسى ره‌نگدانه‌وه‌ى
ره‌فتاره‌كانى جڤاكه. جڤاكى زیندوو بوارى تاكرِه‌وى نادات
و چاودیَره به‌سه‌ر حكومه‌ت و
داموده‌زگاكى كارگیَرِى ده‌وڵه‌ت.
kerimokc@yahoo.com
|