په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٣

دەسەڵاتی گەنجکوژ.


زەکەریا حەوێز    


لەم هەرێمەدا دەسەڵاتێک حکومرانى دەکا، کە باکى نییە بە نەوەکانى.. نەک هەر خەمیان ناخوا بەلکو دژایەتییشیان دەکا، لە کاتێکدا هێزى هەر دەسەلاتێک بە دەست نەوەکانیەوەیەتى. بەلام گەنجانى ئەم هەرێمە بێ نازترین گەنجانى جیهانن، گەورەترین ستەم لەوان دەکرێ، کاتێ دەیانەوێ دەنگ هەڵبڕن کپ دەکرێنەوە، کاتێ رەخنە دەگرن تیرۆر دەکرێن.. لە ناویان دەبەن و دەیانکەن بە تیرۆرست و دەستى دەرەکیی، لە کاتێکدا دەبینین لە ولاتانى پێشکەوتوو گەنجان هێزى پێشکەوتنن لە تەواوى کایەکانى ژیاندا، بەلام بە داخەوە لەم هەرێمەى ئێمە گەنجان بێ دەنگ دەکرێن، تەنیا لەبەرئەوەى لەگەڵ لایەنەکانى دەسەلات نین و باسی خواروخێچیی حکومرانییان دەکەن، بۆیە دەبینین سالانە گەنجانمان لەسەر چەند نووسینێک یان چەند وتەیەک هەڕەشەباران دەکرێن و تیرۆر دەکرێن.

 

هەر لە سۆرانى مامە حەمەوە بگرە تا دەگا بە سەردەشت عوسمان کە دەسەلات بەرپرسى یەکەمە لە تیرۆرکردنیان و پەڵەیکى رەش بوو بۆ دەسەلاتدارانى هەرێم.. خیانەت بوو لە نەوەى نوێ، کوشتنى سەردەشت عوسمان تیرۆریکى کوشندەى دەسەلات بوو بۆ نەوەى نوێ.. بەو کارەیان ویستیان ئەوەمان پێ بڵێن کە دەستبردن بۆ هەڵە و کەموکوڕییەکانی دەسەڵات بڤەیە.

بەو کارە دزێوەیان بە گەنجانى ئەو هەرێمەیان گوت تیرۆرست و ناپاک، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین گەورەیى و هێزى هەر دەسەلاتێک بە گەنجەکانیەوەیەتى.. بەلام هەمووشمان ئەوە دەزانین هەر دەسەلاتێک دژى گەنجانی ولاتەکەى وەستایەوە گومانى تێدا نییە دواجار بەرەو لەناوچوون دەچێ و دەڕووخێ و وەک موبارەک و بن عەلی و قەزافیان لێ دێ و دەبێ باجى هەلەکانى خۆیان بدەن و هەرگیز مێژووش بەزەییان پێدا نایەتەوە، دواجار هەر گەنجان و هاونیشتیمانیان بریارى خۆیان دەدەن نەک دەسەلاتدارانى هەرێم، بۆیە زەنگە ترسناکەکە بۆ گەنجان لێ دراوە و ئەوانیش گوێبیستی بوون، من باوەڕم وایە هەر دەسەلاتێک جا لە هەر کونجێکی ئەو جیهانە بێ ئەگەر دژى گەنج و نەوەکانی ولاتەکەى خۆی بوو گومان لەوەدا نییە خۆى چال بۆ خۆى هەڵدەکەنێ!؟

 

 

zakaria.hawez@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک