ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی.
سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی، که هێندێکیان کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کانیاندا، چه‌ندین په‌یمان و ڕێککه‌وتنی نهێنی و ئاشکرایان له دژی جوولانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامداوه، بۆیه مافی خۆمانه به گومان بین له‌هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کیان، ده‌ڵێ ماره‌نگاز له خشه‌ی ماریش ده‌ترسێت. په‌یمانه‌کانی لۆزان و سه‌عدابادو جه‌زائیر نموونه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ن.
خۆدزینه‌وه‌که‌ی مالیکی بۆ جێبه‌جێنه‌کردنی مادده‌ی 140 له‌به‌رچاوانه، کوده‌تا ده‌ستوریه‌که‌ی گروپی 22 ی ته‌ممووز که مادده‌ی 24 یان له په‌رله‌مان به گه‌مه‌ی دیموکراتی تێپه‌ڕاند، ته‌واو ئاشکرایه، ئه‌م ڕێککه‌وتنه نهێنیه‌ی مالیکی و ئه‌ردۆگانی ساڵی پاریش، نوێکردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ڕێککه‌تنه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام بوو، له‌دژی جولانه‌وه‌ی کوردی هه‌یبوو، ئه‌ویش ناشاردریته‌وه، بۆیه مالیکی له هێڕشه‌که‌ی پارساڵی تورکیا نقه‌ی له‌خۆ بڕیبوو، په‌رله‌مانی عیراقیش دره‌نگوه‌خت هه‌لوێستی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش مانای خۆی هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤی کوتله‌کانی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر به‌رکه‌وتی بودجه‌ی %17 ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین؛ هه‌ڵوێستی خراپی شه‌هرستانی به فیتی مالیکی له‌دژی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم که کێشه‌ی ده‌سه‌لاتی نێوانی هه‌رێم و ناوه‌ند نیشانده‌دا؛ گوته‌ی به‌مدواییه‌ی مالیکی که له ژێر په‌رده‌ی(حکومه‌تی فیدراڵی به‌هێز) ده‌یه‌وێ سیسته‌می دیکتاتۆری دامه‌زرێنێته‌وه؛ مالیکی ئه‌و هه‌رایه گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خانه‌قین نایه‌وه و خه‌ریک بوو گه‌لی کوردستان بکێشێته ناو ئاگری شه‌ڕێکی پیسه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا که له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردستاندا نیه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ووتووێژانه بکه‌ین که له په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌کرێ ده‌رباره‌ی که‌مینه‌کانی وه‌کو ئێزدی و شه‌به‌ک و کلدۆئاسوور بۆ دابڕینیان له گه‌لی کوردستان؛ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئوسامه نجێفی و بابه‌تاکانی که کورد تاوانبار ده‌که‌ن له کوشتنی برا مه‌سیحیه‌کان و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و داتایانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی به‌جوانی لێکبده‌ینه‌وه، ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌لقه‌ی دانه‌بڕاوی پیلانی له‌باربردنی کیانی هه‌رێمی کوردستانن، ده‌یانه‌وێ به‌م سیاسه‌ته‌یان، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر داواکاریه ڕه‌واکانیدا لاواز بکات تا له مادده‌ی 140 وداواکانی تری پاشه‌کشه بکات، وه ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌ره‌سیش بهێنێت.
حکومه‌تی عیراقی هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆی نه‌وه‌ستاوه، کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی ئه‌منی گه‌رمی له‌ناوچه جیاجیاکاندا هه‌یه، له‌نێوان قاعیده‌و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان له‌دژی پرۆسه‌ی دیموکراتی، له‌نێوان شیعه‌و سوننه، نه‌بوونی پۆلیس و له‌شکرێکی یه‌کگرتووی به‌هێز، نقومبوون له‌گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی، ڕێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ستووره‌ش که له%80 ی خه‌ڵکی عیراق ده‌نگی بۆداوه که ناتوانن چه‌ند یاسایه‌کی وه‌کو نه‌وت و غاز، پارێزگاکان و کۆمه‌ڵی یاسای تر که چاوه‌ڕێی مشت و مڕێکی زۆرن، ئه‌مه‌و رێککه‌وتنتی نێوان ئه‌مریکاو عیراقیش سه‌ربار، جگه‌له‌وانه هه‌مووی نادیاری ئه‌و بارودۆخه‌ی که له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سالی داهاتووی پارێزگاکان و په‌رله‌مانی عیراق دێته‌کایه‌وه، دیاره چاوڕوانی باشه‌ی لێناکرێت، نووری مالیکی به‌م هه‌موو کێشانه‌وه که حکومه‌ته له‌رزۆکه‌که‌ی هه‌یه‌تی، ده‌یه‌وێ به‌هاوکاری وولاتانی ئه‌قلیمی وه‌ک تورکیا و لایه‌نه‌کانی تر له جوولانه‌وه‌ی کوردی بدات.
خۆ ده‌وله‌تی تورکیاش کێشه‌ی گه‌لی زۆرن، له‌وانه: به‌مداییه تووشی ته‌نگژه‌یه‌کی ئابووری گه‌وره هاتووه، له‌لایه‌ک مه‌سه‌له‌ی قوبڕس و قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نه‌کان، کێشه‌ی نێوان عه‌سکه‌رو حکومه‌ت، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد، له‌لایه‌کی تریش ده‌بێ په‌یڕه‌وی پێوه‌ره‌کانی ئه‌ندام بوونی له یه‌کیتی ئه‌وروپا بکات. دیاره تورکیا به‌ڕێگای چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌سه‌ر جولانه‌وه‌ی باکوری کوردستان، له شکست به‌ولاوه هیچی به‌رهه‌منه‌هێناوه. بۆیه پارتی ئاکاپه‌ی ئه‌ردۆگان، به‌هۆی شکستی سه‌ربازی پارساڵ و به‌هۆی ئاماده‌گی هێڕشی ئه‌مجاره‌ی بۆ سه‌ر گه‌لی کوردستان، هه‌روه‌ها به‌هۆی جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌و وه‌عدانه‌ی که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد دابووی له پێشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوودا، بێمتمانه‌یه‌کی زۆرتری له‌ناو خه‌ڵکی باکوری کوردستاندا دروستکردووه، که به قازانجی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌سکێته‌وه.
تورکیا که له بارودۆخێکی وه‌هادایه که‌س حه‌سودی پێنابا، هێزی فره‌ڕه‌گه‌زیش له عیراق ده‌بینێ، ناچاره پێشی هه‌ر هێڕشێک به‌ده‌یانجار بیری لێ بکاته‌وه، دڵنیایه له هێڕشێکی سنووردار زیاتر هیچی پێناکرێ ئه‌ویش بۆ دڵڕاگرتنی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی تورک له‌لایه‌ک و نازی سوپاسالاره نوێکه‌یان له‌لایه‌کی تره‌وه، به‌ڵام ئه‌من دلنیام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستانی هاوکار نه‌بێ، هه‌روه‌ک جاره‌کانی پێشوو، جگه له‌وه‌ی که زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی ده‌کات، ئه‌وه حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان متمانه‌و ده‌نگێکی زۆری گه‌لی باکوری کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوودا ده‌دۆڕێنێ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که هه‌نگاوێک له پێوه‌ری بوونه ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وڕوپا دوور ده‌که‌وێته‌وه.
وه‌نه‌بێ تورکیا و بابه‌ته‌کانی، ده‌رس له ئه‌مریکاو حامید کارزای وه‌ربگرن له ئه‌فگانستان، که بزووتنه‌وه‌ی تالیبانیان به تیرۆریست ده‌زانی و که‌چی ئه‌مڕۆ وه‌ک ئه‌مرێکی واقیع ناچارن ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆ بکه‌ن. بۆیه ئه‌من دلنیام که ئاکامی ئه‌و هێڕشه‌شی له شکستی پڕ له شه‌رمه‌زاری هێڕشه‌که‌ی پارساڵی که‌متر نابێ و دواجارێش ناچارده‌بن بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌دا.
پیلانێکی تری تورکیا‌و عیراق ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی په‌که‌که تێوه‌بگلێنن. هه‌ردوو حکومه‌ته لاوازه‌که‌ی مالیکی و ئه‌ردۆگان ناتوانن هیچ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی گریلا بکه‌ن، بۆیه ناچارن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن تا هاوکاریان بکه‌ن. وه‌ک ده‌ڵێن ئاسانترین ڕێگای گرتنی هه‌ر قه‌لایه‌ک ڕێگه‌ی ناوه‌وه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێ ئه‌مجاره‌یان به به‌شداری هه‌رێمی کوردستان له پشته‌وه ده‌ست له گریلاکانی قه‌ندیل بوه‌شێنن، جا ئه‌و به‌شداریه ئابلۆقه، هه‌واڵگری یان سه‌ربازی بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌یه‌وێ له‌م بارودۆخه ده‌ربازی بێ، پێویسته به‌بێ دودڵی هه‌ر مه‌رجێکی پێشوه‌ختی له‌و بابه‌ته له گفتوگۆی چاوه‌ڕوانکراویان له‌گه‌ڵ تورکان ڕه‌تبکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌سه‌لاتی کوردی له جه‌ماوه‌ر دوور ده‌که‌ویته‌وه‌و پێگه‌که‌ی لاوازده‌بێ و ئه‌زمونه‌که‌شمان هه‌نگاوێکی تر پاشه‌کشه ده‌کات، چونکه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م کیانه کوردیه نه‌په‌رژێته سه‌ر داوای مافه‌کانی خۆی و له‌وانه‌ش فه‌رامۆشکردنی ناوچه دابڕاوه‌کان که کێشه‌ی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراقی به‌ناو فیدراڵ.
ئه‌گه‌ر بێت و هاوپه‌یمانی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌کاتی خۆیدا هه‌لویستی له‌قه‌وچه‌دانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیای هه‌بێ؛ نوێنه‌رانمان چ له به‌غداو له هه‌رشوێنێکیتر هه‌ریه‌که‌و له ئاستی خۆی ڕۆلی خۆی ببینێ؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال وه‌ک سه‌رۆکی عیراقی فیدراڵ که سه‌نگی خۆی هه‌یه له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه به تایبه‌تی له‌لای ئه‌مریکا، ئه‌مجاره‌یان هه‌ڵوێستێکی توندی هه‌بێ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی که تورکیا مافی ئه‌وه‌ی نیه سه‌روه‌ری خاکی عیراق پێشێل بکات. ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود بارزانیش له‌دانو سانه‌کانا هیچ مه‌رجێکی تورکیا قه‌بوول نه‌کا که به زیانی جولانه‌وه‌که‌مان بشکێته‌وه، هه‌روه‌ها پێداگری بکات له‌سه‌ر مادده‌ی 140 هه‌تا ئه‌گه‌ر به کشانه‌وه له حکومه‌ته له‌رزۆکه‌که‌ی مالیکیش بێت، دیاره ئه‌وه‌ش ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پیلانی هاوبه‌شی مالیکی و ئه‌ردۆگان و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که که‌سایه‌تی لاوازی کوردی به‌ره‌و هه‌ڵسانه‌وه ببات له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا.
دیاره په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ری کوردستانیش هه‌روه‌ک ساڵیپار ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و وه‌ستانه‌وه له‌دژی هه‌ر پلانێک بکرێته سه‌ر کوردستان.
دڵنیاشم که پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێڕشێکی تورکیا، هه‌روه‌ک جاره‌کانی پێشوو گیان له‌سه‌رده‌ستانه به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن و ده‌رسێکی تریان پیده‌ده‌ن و لووتی داگیرکه‌ران تێکده‌شکێنن، به‌لام وه‌ها چاکه ڕه‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و تا ده‌کرێ چالاکیه‌کانیان له دووری ئه‌م سنوورانه ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له‌وه زیاتر نه‌شله‌ژێ. له‌وه‌ش باشتر ئه‌وه‌یه که په‌که‌که وه‌ک چه‌ندجاره‌ی پێشوویان، ڕاگرتنی شه‌ڕ یه‌کلایه‌نه ڕاگه‌یه‌نن، بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده ژه‌هراویه‌کانیان که ده‌یانه‌وێ جوڵانه‌وه‌ی کوردی به شه‌ڕخواز له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن له‌به‌رچاوی دنیا.
ئه‌زموونی چه‌ند ساله‌ی ڕابردوو پێمانده‌لێ، ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌یتوانیوه له‌م هه‌له زێڕین و مێژووییه‌ی دوای روخانی حکومه‌تی عیراق سوودوه‌رگرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بێت، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که کورد زۆرتریش پاشه‌کشه بکات له‌ئه‌نجامی هه‌له سیاسیه‌کانیان، بۆیه هه‌قه به‌خۆیانا بچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
15-10-2008
|