هیچ کەسێک نییە لەگەڵ لەدایکبوونی هزری
(نێرسالاریی و کۆنەپەرستیی دینیی و
دابونەریتی ئەفسوونیی و داڕزاو) لە
مێشکیدا هەبێ تا دەست بۆ کاری دڕندانەی
ژنکوژیی ببا.
بەڵکە ئەو هزرانە هەموویان وەک فەرهەنگێکی
دواکەوتووانەی کۆمەڵایەتیی لە لایەن
دەسەڵاتەوە لە مێشکی خەڵک دەپەسترێن و لە
سەریان پەروەردە دەکرێن.
کەواتە دەسەڵات تاوانباری سەرەتا و
کۆتاییە لە کوشتنی (دنیا) و تێکڕای
ژنکوژییەکان و توندوتیژییەکانی دژ بە
ژنان. |