ده‌سه‌ڵات* یان ( پاشاگه‌رایی) ...
ووشه‌یه‌کی رقهه‌ڵگرتووه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاتۆته ژیانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی به به‌رده‌وام بمێنێته‌وه.

حه‌مه‌شوان شه‌ریف
خوازیارم ،له‌و ده‌رگایه‌بده‌م ساڵه‌هایه‌کراوه‌یه‌و زاتی
ئه‌وه‌ناکه‌ین بچینه‌ژووره‌وه‌له‌هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکی شۆڕشی دونیادا ،
سروشت بڕیاریداوه‌بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی کارامه‌به‌ئاکام بگه‌یه‌نێت ،پاشان
هه‌وڵدان و خۆزیار و بڕیار سه‌ریان له‌گڵ هێناوه‌ته‌ده‌ره‌وه‌تا ئومێد
به‌هزره‌وه‌گوڵبگرێت له‌پێناو خوازیاره‌کانی مرۆڤایه‌تیدا . سانه‌یه،،
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، دیاره‌هه‌وڵی به‌کۆیله‌کردنی
دراوه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه. هه‌ربۆیه‌بڕیار شۆڕ بووه‌ته‌وه‌و
له‌شی ده‌سته‌ڵات شه‌ڵاڵ بوه‌له‌پاشا گه‌رایی و مانه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا
به‌رده‌وام بووه! .
ململانێ له‌نێوان چه‌وسێنراوه‌و چه‌وسێنه‌ردا له‌مێژه‌ڕووبه‌ڕوی جه‌نگ
بونه‌ته‌وه‌و له‌کۆی خاڵێکدا به‌دووته‌وه‌ره‌ی جیاواز ده‌سوڕێنه‌وه‌تا
له‌ئاماردا هه‌روه‌ک خۆی
ماوه‌ته‌وه، ته‌نیا گۆڕانکاریه‌ک که‌وتبێته‌هه‌ناسه‌دان له‌شمشێرو
تفه‌نگه‌وه‌گۆڕاوه‌بۆ دیالۆک یان ئاخاوتن (* ئه‌مه‌یان نه‌گه‌شتۆته‌لای
ده‌سته‌ڵاتی کوردی )! . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆزو خێڵه‌ک په‌تایه‌کی کۆنی
تابۆکانه* له‌ئوستورالیا و ڕۆژ ئاوا یی ئه‌فریقاوه‌شۆڕبوه‌ته‌وه‌بۆ
به‌شه‌کانی تری دونیا ، بۆیه‌ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌شوێنه‌اورێکی
گاریگه‌ری له‌سه‌ر پاشاگه‌رایی بووه‌و بووه‌به‌مردن و سارد کردنه‌وه‌ی
له‌شی دیموکراسیه‌ت و فۆرمالیزمیه‌ت له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ،
هاتنه‌دونیای مێژووی کوردیش ئه‌گه‌ر له* ته‌وته‌م و * تابۆ کان *
کۆنترنه‌بێ ،تازه‌ترنیه.
خێڵه‌ک – هۆز : خۆی بڕیارده‌ر بووه بۆ دروستبونی ده‌سته‌ڵات *
له‌خێڵدا .. ئه‌و مرۆڤه‌ی سه‌ره‌ڕۆ و لاساربوه‌و له‌خێڵه‌کدا
خواستوه‌یه‌تی سوکایه‌تی به‌هۆز بکات نمونه‌وه‌ک بیری
کردبێته‌وه‌له‌گه‌ڵ هۆزێکیتر تێکه‌ڵاو بێت له‌ڕێگه‌ی ژن و ژن
خوازه‌وه‌یان هه‌رهۆکارێکیتر ، خێڵ :چۆن بیرده‌کاته‌وه‌ئه‌م
تاکه‌له‌کۆمه‌ڵی که‌م نه‌بێته‌وه‌و بی هێڵێته‌وه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و
مانه‌وه‌ی هۆز که‌ده‌زانێ ده‌سته‌ڵاتی بدرێتێ وه‌ک له‌یاساکانی
خێڵه‌کدا ئاوا ڕه‌چاوده‌کرێ ، ( ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایی
ده‌گرێته‌ده‌ست له‌هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌کانی ژیان مه‌حروم ده‌بێت و
هه‌موو هه‌وڵدانێکی بۆ به‌دیهێنانی و مانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوونی
هۆزه‌که‌یه‌تی ) چونکه‌هۆز له‌ئاکامه‌که‌ی باشده‌زانێ که‌ده‌سته‌ڵاتدار
له‌ده‌سته‌ڵات لایدا ڕووبه‌ڕوی چ ده‌رده‌سه‌ریه‌ک ده‌بێته‌وه‌له‌لایه‌ن
خێڵه‌وه،بۆ نمونه:1 - له‌پاشاگه‌رایی ژیانی ڕابردووی میکادۆدا
*له‌ئیمراتۆریه‌تی ژاپۆنیدا میکادۆ * وه‌ک فرمان ڕه‌وا ئه‌و ئاسته‌ی
به‌شایسته‌ی خۆی نه‌ده‌زانی بۆیه‌که‌کاتێ به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌یویست
گوزه‌ربکات ده‌بوو به‌چه‌ند نۆکه‌رێکه‌وه‌هڵیبگرن تا پێکانی
نه‌که‌وێته‌سه‌ر زه‌وی یان لێدانی خۆری به‌شایسته‌ی خۆی نه‌ده‌زانی
به‌ریکه‌وێتیش به‌ریکه‌وێت ، یان نه‌یده‌توانی پاک و خاوێنی خۆی وه‌ک(
خۆشووتن و قژبڕین و نینۆکردن ڕابگرێ ته‌نیا له‌کاتی خه‌وتندا نه‌بێ
له‌لایه‌ن نۆکه‌ره‌کانیه‌وه‌به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یششت ) یان به‌یانیان زوو
*میکادۆ * تاجی پاشاگه‌رایی له‌سه‌ر ده‌نا و له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی وه‌ک
بت داده‌نیشت ،ده‌گێڕنه‌وه‌ئه‌ڵێن :- هه‌رکاتێک ده‌ستی .قاچی
.سه‌ریخوراندبێت ، بوه‌ته‌مایه‌ی ماڵ‌وێران و قادوقڕری و زریان
سه‌رزه‌وی ته‌نیوه، 2 - یان له‌ناوچه‌ی شارک پوانت ی نزیک پاردۆن* ی
گینه‌له‌ڕۆژئاوای ئه‌فریقا پاشایه‌ک به‌ناوی (کوکولو) هه‌موو ژیانی
له‌دارستان به‌سه‌ر برد له‌ماڵه‌که‌یدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نه‌بوو
ده‌ست له‌ژن بدات و چاوی به‌منداڵه‌کانی بکه‌وێت . هه‌رده‌بوو له‌سه‌ر
کورسیه‌که‌ی به‌دانیشتانه‌وه‌بخه‌وێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕابکشێت
ده‌بێته‌هۆی ڕاوه‌ستانی بــا * و ئاستی جوگرافیای ئه‌و
ناوچه‌یه‌سه‌رگه‌ردان ده‌بوو و ماڵوێرانی خێڵ و ده‌سته‌ڵاتی له‌ناو
ده‌بات ....!!! . بۆیه‌نه‌ده‌جوڵایه‌وه‌و مانه‌وه‌ی هۆز و خێڵی به‌م
شێوه‌یه‌ڕاده‌گرت ،تا ئه‌م په‌تایه‌خێڵاو خێڵ به‌ر ده‌وام بمێنێته‌وه.
بابه‌ته‌که‌زۆر درێژناکه‌مه‌وه‌و به‌کورتی له‌مه‌سه‌له‌که‌ده‌دوێم ..
ئه‌مه‌یه‌گه‌را دانانی پاشاگه‌ردانی و مانه‌وه‌بۆ خێڵ و هۆز ، تێکدانی
بیری تازه‌گه‌ری و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمان ڕه‌وایی هه‌ر
به‌ترسه‌وه‌ماوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه‌له‌وه‌ده‌ترسین ئه‌م پاشایانه*
له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بڕۆن یان ببپوکێنه‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌رایی
ده‌سته‌ڵاته‌کانی سه‌رکرده‌کورده‌کان له‌م سه‌ده‌یی کۆتاییه‌دا *
بڕوخێن و نه‌مێنێنن ده‌بێته‌هۆی زریا ن و قات و قڕی و ڕاوه‌ستانی جوانی
داهێنان و ڕوتانه‌وه‌ی له‌شی سروشت . ئاوه‌یه‌ده‌سته‌ڵات چۆن ده‌یه‌وێت
به‌خۆیه‌وه‌گرێت بدات و هه‌تا ماویت ئه‌و گرێیه‌ت بۆ نه‌کرێته‌وه‌بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م پاشا گه‌راییه‌به‌رده‌وام خۆێن بڕژێت و هۆز –گه‌شه‌نه‌کات
تا ببێته‌گه‌ل و مرۆڤی ڕوناکبیر به‌ره‌نگاربێته‌وه‌و گرێکانی کۆمه‌ڵکا
ئاشکرابکات و چاره‌سه‌ری زانستیانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه‌و
بیانکاته‌وه.ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م ڕوانگانه‌وه‌بڕوانین :-
1- به‌گێلکردن و کوشتنی ڕۆشنبیری
2- ترس و گومان
3- به‌ره‌و نادیار ڕۆیشتن و خافڵبوون بۆ مه‌زاره‌کانی موقه‌ده‌سات و
له‌هه‌ڵدێرانه‌وه‌بۆ هه‌ڵدێران له‌پاشاگه‌رایی دا ڕه‌چاوده‌که‌ین .
4- به‌کارهێنانی ئایـنـزاکان به‌بڕیاردانی ترس و خورافات که‌بردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌رکه‌وتویی هێڵاوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ده‌وه‌بۆ
سه‌ده‌یه‌کیتر .
بۆیه‌به‌و ده‌ستورانه‌ملی تاک له‌هۆزدا به‌کاروانی
خێڵه‌وه‌ده‌به‌سترێته‌وه‌و ئه‌و ده‌مه‌ده‌بێته‌داهێنه‌رو دیرۆک خوان و
ئامانجی ڕزگارکردنی هۆز، تاقه‌بیرکردنه‌وه‌یه‌که‌بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تاک
له‌ناو کۆمه‌ڵگادا و سه‌رکوتکردنیه‌تی بۆ مافه‌ڕه‌واکانی
هه‌ڵهاتوه‌که*( له‌خێڵ هه‌ڵهاتوه‌که) ...هه‌ر بۆیه‌ده‌سته‌ڵات ئاوا
ده‌یبه‌ستێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕێگاکانی هه‌ر به‌تاریکی
بمێنێته‌وه‌و هه‌تا له‌ژیاندا ماوه‌گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌سته‌ڵات بێ .
ده‌سته‌ڵات له‌وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ش له‌م گیرۆدانه‌که‌م ترنیه.
که*( ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌وروپاش له‌چ ڕاده‌یه‌کدایه‌و وا
زه‌وی له‌سه‌ر مانگ ده‌فرۆشن و نیازیانه‌له‌وێش ماڵێکیان هه‌بێت بۆ
ئارامی و سه‌ربه‌ستی !!!! .) بۆیه‌وای لێهاته‌وه‌ئه‌م
په‌راوێزانه‌به‌ره‌و مردنی ده‌با و ماڵئاوای له‌ده‌سته‌ڵات ده‌کرێ
له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوناکبیریه‌وه.
...............................................................................................................
ئه‌گه‌ر ئێمه بنواڕین بۆ نه‌خۆشیه‌کانی گه‌رادانانی ده‌سته‌ڵات که
حیزبی پێکهێناوه ئه‌مانه‌مان بینیوه و له‌وانه‌وه ئه‌مانه‌مان
پێشبینی کردوه‌و و بینیومانه:
1- نه‌بونی شاره‌زایی له‌دیبلۆماسیه‌تدا و ڕسته‌سواوه‌کانی ترس و
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌بۆ نه‌هێشتنی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌گه‌له‌وه‌بۆ
سه‌رکرده‌و جۆگه‌له‌کانی حیزب .
2- به‌موقه‌ده‌ساته‌وه‌ڕاگرتنی حیزب ئه‌گه‌ر به‌مردنی مرۆڤایه‌تیش
کۆتایی پێبێت ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ی (حیزبی
)ئاڵای نه‌ڕوشێ !
3- مردارکردنه‌وه‌ی مافه‌کان له‌ژێر شاردنه‌وه‌ی داڕشتنی یاساکانی
به‌رژه‌وه‌ندی و چه‌واشه‌کردنی گوزارشته‌کانی خه‌ڵک و نه‌دانی
قه‌ره‌بوی سوته‌مه‌نیه‌کانی
شه‌ڕ یان پێکدادان بۆ کوشتنی براله‌کانی یه‌کنه‌ژاد (براکوژی ) ،
له‌پێناوی ململانێدا بۆ مانه‌ی یه‌کلایی .
4- پلاندانان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌تاوانبارکردن و ناڕه‌زاییه‌کانی
ناوکۆمه‌ڵ بۆ به‌رگری گرتن له‌خودی سه‌رکرده‌و حیزب .
5- سوکایه‌تی پێکردنی نه‌ژاد( نه‌ته‌وه‌و زمان ) تا پارویه‌ک دۆلار
زیاتر بخنێته‌ده‌می سه‌ماکه‌ره‌کانیانه‌وه‌تا بتوانن مۆری بێده‌نگی و
سه‌رکوت به‌نێوچه‌وانی مانگرتوه‌کاندا بده‌ن له‌ڕێگه‌کانی ئاسایش و
قۆمیسه‌ره‌کانیانه‌وه.
6- هه‌وڵدان بۆ نزیکردنه‌وه‌و ده‌م چه‌ورکردنی چه‌په‌کان یان ئه‌و
ڕوناکبیرانه‌ی وه‌ک چڵه‌داره‌کان له‌به‌رده‌م ڕێگاکانیان
هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و پۆخڵه‌واته‌کانی ده‌سته‌ڵات (حیزب)* بۆ گه‌ل و منداڵی
شه‌هیده‌کان و ئه‌و دڵه‌ساویلکانه‌ی به‌مه‌راقی عاتیفه‌وه‌بۆ حیزب
مردوون ئاشکرابکه‌ن .
7- هه‌موومان ده‌زانین : -
به‌جێهڵانی ئاسه‌وار و سووتان (خانوو به‌ره) به‌که‌لاوه‌یی له‌ڕژێمی
فاشیسته‌وه‌بۆ گه‌لێکی مه‌لوول ماوه‌ته‌وه‌به‌ڵام ئه‌وه‌پێناوترێ
ده‌سته‌ڵات ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریه‌ک به‌رجه‌سته‌نه‌کات بۆ ئاوه‌دانی و
ڕژانی پێکه‌نیین و زانیاری به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یدا.
8- به‌ڵام له‌وه‌ش فێربووین ئاپارتمه‌نه‌کانی پیاوانی ده‌سته‌ڵات
هه‌ناسه‌کانی ملوێنکه‌ڕه‌ره‌ت به‌قه‌د خانووه‌قوڕه‌کانی دایکی
قوربانیه‌کانه.
9- دزین و گیرفان له‌پێناسه‌کانی جه‌برو هه‌نده‌سه‌دا مناڵی کوردی
خستۆته‌گومانه‌وه‌و دراوی بۆ ناسه‌لمێنرێت !!!!!!.
10- هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال قه‌ره‌و بیلیتان بوو له‌قوماردا باشتان
پێبرده‌وه‌له‌ده‌سته‌ڵاتدا ، به‌داخه‌وه‌هه‌ر هه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ڵات بوو
مۆنومێنت سووتا !!!. تۆ هۆزی یه‌که‌م *ده‌سته‌ڵات هه‌ڵه‌بجه ببه‌لای
خۆت( ئه‌ی هۆلاکۆ به‌زێنی جاران !!!*) و مۆنیمێنتێکی وه‌های بۆ
دروسکه‌ره‌وه‌له‌ڕقی ده‌سته‌ڵاتی هۆزی دووه‌هه‌م تا تاقه‌خوشکی
هێرۆشیما و ناکازاکی بێسه‌ردان بمێنێته‌وه‌و ده‌رگاکانیان
مێژله‌ده‌میان ده‌رنه‌کات .
تۆش هۆزی دووه‌م* له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا مونومێنتێک بۆ
(ئه‌نفالسان) له‌سه‌یوان بکه‌ره‌وه‌با ده‌ستمایه‌تان پڕبێ له‌کوپه‌ڵه‌ی
ئاڵتونی ،ئه‌م جاره‌یان میکیاڤێلیانه گه‌ل مه‌شێوێنن و هه‌راسانیان
مه‌که‌ن چونکه182هه‌زار ئه‌نفالن و 8000 به‌رزانین ،،، پێچه‌وانه
بوته‌وه دونیا ، ڕه‌وتی هۆزو خێڵه‌ک تێکه‌ڵاو ده‌بن و یاساکانی
ته‌وته‌م و تاپۆی فرۆید ده‌خه‌نه‌وه به‌درۆوه...!!!! ئه‌ی گه‌لی
سته‌مدیده نه‌مردن و دیتان خه‌ونه‌کانتان هاته‌دی به‌ئاوه‌ژوویی
هه‌ردوو هۆز یه‌کیانگرتوه‌و بڕیاریانداوه بڕیار ...
وڵاتێ له‌شوشه‌به‌له‌ش و کاسه‌سه‌ری مرۆڤه‌مردوه‌کان ئاوه‌دانکه‌نه‌وه
ئاوه‌دان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! . بۆ مانه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی خۆیان .........!:-
*
ته‌وته‌م و تابۆ : ئاشکرا کردنی به‌ها پیرۆزه‌کان بۆ یه‌ک خستن یان
هه‌ڵدێران به‌ره‌و شاردنه‌وه.
ته‌نیا ته‌کاکه‌سه‌رچاوه‌م بووه‌به‌کارم هێناوه‌له1-2 دا که‌پاشای
میکادۆ و پاشای کوکولو ( kukulu) له‌م سه‌رچاوه‌وه‌نوسیومه.
نوسینی :زیگمۆند فرۆید
TOTEM &TABU
و ؛ ڕه‌زا مه‌نوچه‌ری
hamashwan1@hotmail.com
کونگێلف - سوید
|