ده‌ستی چه‌په‌ڵی ئه‌رگه‌نه‌كۆن گه یشته‌كه‌ركوكیش!!
هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
ئه‌رگه‌نه‌كۆن: له‌به‌سه‌رهاتێكی ئه‌فسانه‌یی( مێتۆلۆژی)یه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین تۆڕی سیخوڕی مافیاكانی ڕژێمی كه‌مالیستی،ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌و هێزه‌بكوژه تۆقێنه‌ره‌نادیاره‌یه كه به نهێنی له پشتی هه‌موو كوشتن وبڕین و سه‌رجه‌م كۆده‌تاكانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت وئیتحاد الترقی وتوركیای نوێوه‌وه‌یه،
له مێژووی كۆن ونوێدا ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌م ناوانه ناسراوه( KIM) قوای ئینتیقام میللی (TIT)تورك ئینتیقام توگای(لیوای تایبه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه) JTIM ( ده‌زگای هه‌واڵگری دژه تیرۆر) ئه‌م دامه‌زراوانه‌هه‌میشه جێبه‌جێكه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سوپابوون به شێوه‌یه‌كی نهێنی،
ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی ئه‌تاتوركیش ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی ڕاسته‌وخۆسه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له ژێرناوێكی نهێنیدا به‌ناوی( ئاسم ئوز) بۆ پاكردنه‌وه‌و كوشتنی نه‌یارانی په‌یمانی لۆزان و لایه‌نگرانی په‌یمانی سیڤه‌ركه‌له ماوه‌ی سێ ساڵدا هه‌مووی له‌ناو بردن ،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن له پشتی هه‌موو ڕوداوه‌كانه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه و شێواندنی دوڕگه‌ی قوبرس و كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌دنان مه‌نده‌ره‌س و ته‌قه‌كردن له‌پاپاپۆڵسی دووه‌م وتۆرگۆت ئۆزال و ڕه‌شه‌كوژی مسیۆنێره‌فه‌له‌كان وكوشتنی به‌كۆمه‌ڵی كورده‌ئه‌له‌ویه‌كان و به‌كورتی هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه‌بكه‌ره‌كه‌ی نادیاره ئه‌رگه‌نه‌كۆن بكه‌ره‌كه‌یه‌تی،
كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كانیان به شێوه‌ی سه‌پۆتاژ به جێده‌گه‌یه‌نن هه‌میشه زۆر به‌ئاسانی ڕای گشتی توركی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن و چه‌واشه‌ی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌قێزه‌وونه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی په‌كه‌كه و ده‌ڤ سۆڵی( چه‌پی توركی ) دیاسپۆرای ئه‌رمه‌نی و القاعیده؛
بۆ نمونه ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی(گون گۆره‌ن ) ی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌گه‌نه‌كۆن پێی هه‌ڵساو ده‌سته‌چه‌وره‌كه‌ی به په‌كه‌كه سڕی وچه‌ته‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌م كاره‌ساته‌یان ئه‌نجام داوه‌و ومیدیای فه‌رمی توركیش كه‌هه‌ر ده‌سه‌نده‌خۆری خۆیانه به پێی ڕسێپتی پێش وه‌ختی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌رانی بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات وبكه‌ری ئه‌و كاره دزێوانه ده‌شارێته‌وه‌و زیاتر ناكۆكیه‌كانی نێوان كورد‌و ئه‌رمه‌ن وتورك قوول ده‌كاته‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سوپا پێویستیه‌كی هه‌میشه‌یی میلله‌تی تورك بێت!
ئه‌رگه‌نه‌كۆن كۆمپانیای جه‌نراڵه خانه‌نشینه‌كانی سوپای توركه ڕێكخراوێكی مافیائاسایه ته‌نانه‌ت ڕیشاڵی گه‌یشتۆته ناو ڕێكخراوی تیرۆریستی القاعیده‌ش وئه‌وانیش بۆ ئامانجه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌سوڕێنێ،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌و هێزه تارماییه‌كه‌له‌سه‌رووی ده‌زگای میتیشه‌وه‌یه و ئه‌و شه‌به‌حه‌یه كه‌له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدا ئاراسته‌ده‌كرێت،
له‌وانه سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی(DYP) تانسۆچیله‌ر زۆر شانازی به عه‌بدوڵا چاتڵی كه‌لێپرسراوی ڕه‌شه‌كوژیه‌كانی كوردستان بوو تا له ڕوداوی(Susurluk )به‌ڕوداوی ئۆتۆمۆبیل له‌ناوچوو،
جگه له‌وه ده‌نیز بایكاڵیش شانازی پێوه ده‌كات ده‌ڵێ من پارێزه‌ری (محامی) ئه‌رگه‌نه‌كۆنم هه‌ڕه‌شه‌كانیشی له سه‌رانی ئاكه‌په پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی٢٢/٧/٢٠٠٧ هه‌ر به‌پشتی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه‌وه‌بوو ،
ئه‌وه‌ی زانراوه سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته سڤیله‌كه‌ی ئاكه‌په‌ش به‌ڕوونی ده‌زانن ته‌قینه‌وه‌كه‌ی( GÜNGÖREN) هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕابووردوش كوردوئه‌رمه‌ن وقاعیده لێی بێبه‌ریه به‌ڵام چاریان نیه ده‌بێ فاتیحه بخوێنن ونه‌فره‌تیش له كورد‌و ئه‌رمه‌ن بكه‌ن،
چونكه ئه‌رگه‌نه‌كۆن چه‌كوشی ده‌ستی كه‌مالیسته شۆڤێنیه‌كانه دژی نه‌یارانیان له ئیسلامی وكورد و ئه‌رمه‌ن،
مۆته‌كه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ته‌نها ئامانجی مانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ره هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتندا نین له‌گه‌ڵ كورداو،مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش له‌شاخ هه‌ر له ژێر فشاری ئه‌واندایه،
ئه‌گه‌رهات و به‌ڕێكه‌وت لێپرسراوانی حكومه‌ته‌سڤیله‌كه باسی ڕێكه‌وتن بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردا ئه‌وا ڕووووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆده‌تا ڕقی نهێنی میلله‌تی تورك ده‌بنه‌وه.
له‌كوردستانی باشوریشدائه‌رگه‌نه‌كۆن به جیاله جاسوسه‌كانی ده‌زگای میت وژتیم.... ئه‌گێنتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه ڕه‌فتاریان زۆرجیاوازه‌له‌وان و،
ئامانجی سه‌ره‌كییان شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری نێوان كورد‌و توركمانه به‌ئاراسته‌ی مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ر،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئێستا پێویستی به‌تێكچوونی دۆخی كه‌ركوكه بێ لێكدانه‌وه‌له داهاتووی توركمان، به‌ره‌ی توركمانیش به‌دڵنیاییه‌وه له‌و هاوكێشه ئاڵۆزه تێناگه‌ن ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانیان چونكه به‌شیك له‌وانیش پاراوی هه‌مان سه‌رچاوه‌ن.
_________________________________________ ئه‌رگه‌نه‌كۆن: ناوی ئه‌و دۆڵه‌یه كه ڕه‌گه‌زی تورك هه‌موو له‌لایه‌ن سوپای چینیه‌كانه‌وه له‌ناو براون ته‌نها مناڵێكیان به‌ڕێكه‌وت به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌سه‌ربازه‌كان هه‌ر چوارپه‌لی ده‌بڕن به جێده‌هێڵن پاشان گورگێكی مێیه ئه‌و مناڵه به‌شیری خۆی گه‌وره‌ده‌كات وپاشان له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بێ ومناڵێكی زۆریان ده‌بیت پاش ٤سه‌د ساڵ ژماره‌یان ئه‌وه‌نده‌زیاد ده‌كات كه ئیتر ده‌بێ ئه‌ودۆڵه قووله هه‌ر چوارلا به‌چیا ته‌نراوه به‌جێ بێڵن،پاش ماوه‌یه‌ك گورگێكی شینكاڵیان لێ په‌یداده‌بێت وه‌ك ڕێپیشانده‌رێك ده‌كه‌وێته پێشیان ورزگاریان ده‌كات له‌و شوێنه ته‌نگه‌به‌ره.
بڕوانه داستانه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و گورگه‌بۆر،له‌ماڵپه‌ڕی پوك رابوون، ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ.
ئه‌رگه‌نه‌كۆن: ناوی ئه‌و ئۆپه‌راتسیۆنه‌شه كه ماویه‌كه له توركیا دژی چه‌ته‌كانی ئه‌م تۆڕه‌جاسوسیه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
عه‌بدوڵا چاتڵی( Yesil) سه‌وز له‌گه‌ڵ (سه‌دادبوجاق)ی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی بنه‌ماڵه‌كانی ئورفه( ئه‌ندام په‌رله‌مانیش بوو) قۆنته‌راتی دروستكردنی مه‌فره‌زه‌ی جاش وكوشتنی ڕۆشنبیرانیان له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌میره‌ل وتانسۆچیله‌ر گرتبوو،چاتڵی له روداوه‌كه‌ی سوسورلوك تیاچوو سه‌دادیش به‌برینداری مایه‌وه كه‌س نه‌یوێرا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
|