١٠\٥\٢٠١٠
ده‌ستی تیرۆر و
دژه ئازادی بیروڕا ماڵی کورد ده‌هه‌ژێنێ.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه و ئه‌وانه‌ی که به‌رلێشاوی
ئه‌م شێوه هێرشانه ده‌بنه‌وه له‌بنه‌مادا هێرشن دژ به مرۆڤایه‌تی و
ئازادی و ئارامی و ئاینده ، بێ گومان ئه‌م وه‌بایه ته‌نها له‌ده‌رگایی
ئێمه‌ی کوردا نیه و هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه و یه‌ک ده‌نگی و کۆک
بوون له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دژه تیرۆر و خه‌بات کردن له‌و پێناوه‌دا و به‌تایبه‌ت
ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی که به‌توندی ڕووبه‌ڕی ئه‌م شێوه هێرشانه
ده‌بنه‌وه کاروبهرنامهن و لهباواری جێ به‌جێ بوون دایه له‌سه‌ر
ئاستی جیهان ..
عێراق ئه‌و وڵاته‌یه که ئێمه‌ی کوردی پێوه‌ی به‌ستراوین و ده‌بێ به‌بێ
ویستی خۆمان تێیدا بژین ، ئه‌مڕۆ بۆته کارگه‌یه‌ک بۆ دروست بوونی مه‌رگ
و ده‌رگایه‌ک بۆ ترانسپۆرتی تیرۆر و خوێندگایه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی
تیرۆرستان ..
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه و جێگای پرسیاره ، هه‌رێمی
کوردستان و ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سهچاوهکانیان و ئه‌نجام ده‌رانیان
کێن و له‌کوێوه دێن ... ؟ گه‌ر ده‌ره‌کی بن و گه‌ر ده‌ستی ناوخۆیی بن
و گرفته‌کان به‌ده‌ر له‌و لێشاوه تیرۆرسیانهی عێراق و ناوچه‌که بێت
، ئه‌وه هێنده‌ی دی ترس و ئاسته‌نگی له ته‌واوی ئه‌و په‌یامه‌دا
دروست ده‌کات که ئه‌مڕۆ پارت و لایه‌ن و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌ڵوه‌سته‌ی
له‌سه‌رده‌کات و وتاری سیاسی و دروشمی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دیموکراتیه‌ت
و ئازادی بیروڕاو و شه‌فافیه‌ت هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌ن که له ڕاستی
ژیانی ئه‌مڕۆدا که‌موو کوڕیان پێوه‌دیاره و پێویستیان به چاکسازی و
گۆڕان هه‌یه .
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که تیرۆر جیاوازی نیه گه‌ر به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
ئاسایی ئه‌نجام بدرێت یان که‌سایه‌تی ئازادی خواز‌و خاوه‌ن په‌یام و
ڕاده‌ربڕی به‌رده‌وام ، هه‌مووی له‌خانه‌ی تیرۆره دژ به مرۆڤایه‌تی
.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه و ماوه‌یه‌که ڕۆژنامه نوسان و خاوه‌ن
بیروڕاو که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر به زۆر بیانووی جیاوازه‌وه که‌وتوونه‌ته
به‌رهێرش و تیرۆر جه‌سته‌ی گرتونه‌ته‌وه وله‌وانه‌ش دوا تاوان شه‌هید
کردنی سه‌رده‌شت عوسمان بهوشیوازه دڕندانه‌یه ، و فڕاندنی خوێندکار
محه‌مه‌دی 16 له سلێمانی و دواتر کوشتنی ، که ئه‌م تاوانه بۆ پاره
ئه‌نجام درابوو ، به‌ڵام دیارده‌ی تیرۆر و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه سوره‌ی
ئاسایش و ئارامی ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه له
ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و سزادانی تاوان باران و ئاشکراکردنی
ڕاستیه‌کان بۆ هاوڵاتیان ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته بۆ جه‌ماوه‌ر ، چونکه ئه‌م
شێوه تیرۆرانه ئه‌و ڕۆژانه‌ی تاوانه‌کانی به‌ناو شێخ زانامان دێنێته‌وه
یاد ، بۆیه به‌جدی وه‌رگرتنی ئه‌م پرسه و به‌دواداچون و لێ پێ چینه‌وه
هه‌نگاوی گرنگن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی ناوخۆ دڵنیابوون له باری
ئارامی ئه‌م هه‌رێمه ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تادا ئه‌رکی حکومه‌ت و ده‌زگاپه‌یوه‌ندی
داره‌کانه تا ده‌گاته دوا تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و هه‌ست کردن به ئه‌رکی
مێژوویی به‌رامبه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه ...
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵات به‌لاکردنه‌وه به‌لای باری
ئه‌منی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سزادانی تاوانبارانیش به‌پێی یاسا
و به‌شێوازێکی ئاشکرا ، چونکه ئه‌مڕۆ پرسی کورد له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی
پیلان و کاری تیرۆرستی سیاسی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌وه و له‌دوای
هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاڵۆزی له سیاسه‌تی ناوخۆیی عێراقدا به‌دی ده‌کرێت
و ئاسته‌نگیه‌کان له‌به‌رده‌م پێک هێنانی حکومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که‌هه‌ن بۆ وه‌لانانی کورد وکه‌م کردنه‌وه‌ی هێزی له ته‌واوی پڕۆسه‌که‌دا
..
که‌واته هێرشه ڕێکخراوه‌کانی تیرۆرستی بۆ سه‌رگیانی نوسه‌ران و
ڕۆشبنیرانی کورد زه‌نگێکی ترسناکه بۆ ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه و ده‌رگایه‌که
بۆ واڵابوونی کاری تیرۆرستی و ماوه‌دان و زه‌مینه‌خۆشکردنه بۆ
دوژمنانی کورد بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پلانه‌کانیان .. و کپ کردنه‌وه‌ی
ده‌نگی ئازادی و خه‌فه‌کردنی ئه‌و بیر‌و ڕا جیاوازه‌ی که هه‌نگاو ده‌نێ
بۆ به‌دیموکراتی کردن و مه‌ده‌نیه‌ت بوونی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ..
ده‌بێ ته‌نها ئیدانه‌کردن و به‌یاننامه نوسین چه‌کی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده ناشارستانیه‌ته نه‌بینه‌وه ، چونکه پیویسته به
کردار‌و هه‌نگاوی جدی له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌نجام بدرێت و ڕێگاو شوێنی
پێویستیش بۆ پاراستنی گیانی ڕۆژنامه‌نوسان بگیرێته به‌ر ، تا کۆتایی
به‌م هێرشانه بێت و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران بتوانن ئازادانه داکۆکی له
بیروڕای جهماوهربکهن و راستیه‌کان بخهبهردهم رای گشتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
.
09.05.2010
ئه‌ڵمانیا
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|