به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
ده‌ست و مشتاق (مصافحه) ی کوردی.
ح.س.سۆران
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خوشه‌ویستی و رێز و شتی وا ، زۆر که‌س کاتی یه‌کتر بیبین و جوێ بوونه‌وه ، له‌گه‌ڵ یه‌ک دا ده‌ست و مشتاق ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌مه‌ش به‌سه‌نده ناکه‌ن و هێندێک یه‌کتریش ماچ ده‌که‌ن !!!. له پێش دا نووسراوه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به ماچ کردن نووسیبو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه لێره‌دا باسی ماچ کردن دووپاته ناکه‌مه‌وه و له‌سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی " ده‌ست و مشتاق " راڤه‌یه‌کی زۆر کورت و پێویست پێشکه‌ش ده‌که‌م :
ده‌ست و مشتاق ، هه‌ر هه‌مان وشه‌ی " مصافحه" ی عاره‌بیه ، که به چه‌شنی ئاسایی ، ده‌ستی راستی یه‌کتر دو سێ جار ده‌وشن و ته‌کان ده‌ده‌ن . به‌ڵام ره‌نگه له زۆر وڵاتان ، له به‌ر ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ، ده‌ست و مشتاقی مێوینه له گه‌ڵ نێرینه یاساغ ، قه‌ده‌غه یا ناباو بێ . بۆ وێنه جارێک ، ویستم بۆ رێز لێنان و هه‌ڵ نه‌بواردن له پیاوه‌کان ، له‌گه‌ڵ خاتوونیكی به‌رێزی ماموه‌ستای زانستگه ، ده‌ست و مشاق بکه‌م ، فه‌رموی " ببوره !" .
دیاره ئه‌و خاتوونه رێزداره له به‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ده‌ست و مشتاقی نه‌کرد ، به‌ڵام من کلا(دوور ) له روانگه‌ی ئایینی ، پێم وایه ده‌ست و مشتاق به هۆی پێکهێنانی کێشه‌ی له‌ش ساغی و ته‌ندوروستی ، له بنه‌ڕه‌ت دا ، کارێکی پێویست و شیاو نیه . چون زۆر که‌سان ره‌نگه له‌ش ساغ نه‌بن ، نه‌خۆشیه‌کیان ببێ و به‌م ده‌ست و مشتاقه ، که زۆر جاران به ده‌ستی ته‌ڕ و ئاره‌ق کردوه‌وه ده‌کرێ ، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌وان بگرن و له‌ش ساغیان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
زۆر له به ساڵدا چووان باش ده‌زانن ،که له داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردی دا ، سه‌رده‌می پێش‌و زۆرتر وا باو بو ، کاتیك خه‌ڵک یه‌کیان ده‌دی ، له‌گه‌ڵ "چاک و خۆشی " و "چۆنی باشی "دا ، ده‌ستی راستیان ده‌نا سه‌ر دڵیان ، سووکه کڕنۆشێکیان ده‌کرد و به‌س ، که ئه‌م نه‌ریته هه‌م پڕ واتا تر بو ، یانی مانای ئه‌وه بو:" هێنده خۆشه‌ویستی جێگه‌ت له نێو دڵم دایه " هه‌م کێشه‌ی سه‌یری ئایینی و شتی وای پێک نه‌ده‌هینا و هه‌م له باری ته‌ندورستیه‌وه ، مه‌ترسی دروست نه‌ده‌کرد .
پێشنیار : ئه‌گه‌ر ده‌کرێ ، با بۆ پاراستنی له‌ش ساغی و ته‌نانه‌ت پارێزگاری له داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردیش، به لای که‌مه‌وه له نێو خۆمان دا ، ئه‌م دابه شازه(ده‌ست و مشتاق (مصافحه) ی کوردی بژیه‌نینه‌وه . ده‌کرێ له خۆمانه‌وه ده‌ستی پێ بکه‌ین .
تاران 2/9/ 2708 soransa@hotmail.com
|