![]()
|
پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو بۆ ده‌ستووری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاریست له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
دارا ئه‌حمه‌د
له‌به‌رئه‌وه من به چاکی ده‌زانم ئێستا دووباره ئه‌م په‌رتووکه‌م که ده‌رباره‌ی ده‌ستووره له چه‌ند به‌شێک بۆ سوودمه‌ندبوونی خوێنه‌ران بڵاوبکه‌مه‌وه که پێشتریش له سه‌ره‌تای (٢٠٠٧) له چه‌ند ماڵپه‌ڕێک و هه‌ر له (٢٠٠٧)یش به (٥٠٠) دانه به ناوی (ده‌ستوور - پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو بۆ ده‌ستووری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاریست له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.) خستبوومه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و خودی په‌رله‌مانیش، هاوکات بۆئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتیشی بسه‌لمێنم که به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆیان که گوایه پێشنیاری هه‌موو که‌سێک وه‌رده‌گرن و لێیده‌کۆڵنه‌وه بۆ ده‌وله‌مه‌ندکردنی پڕۆژه‌که‌یان که‌چی نه‌ک هه‌ر راوبۆچوونی هیچ که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ناخوێننه‌وه ته‌نانه‌ت تا ئێستا به نامه‌یه‌کیش ئاگاداریان نه‌کردمه‌وه که په‌رتووکه‌که‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ئیدی با خوێنه‌ران خۆیان سه‌رپشک بن له بڕیاردان له به‌راوردکردنی ئه‌م پڕۆژه پێشنیارکراوه‌ی به‌رده‌ستیان و ئه‌و به‌ناو پڕۆژه‌یه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان که به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوێک به‌و سه‌دان تێبینیی و پێشنیارانه‌ی که بۆیان چووه دابخشێنن به هه‌مان نێوه‌رۆک و به‌شێوه‌یه‌کی رووکه‌شیانه هه‌ندێک ده‌ستکاریی لاوه‌کییان تێدا کردووه و ده‌یانه‌وێ به زۆری زۆرداره‌کی ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگی له‌سه‌ر بدا و وه‌ک ده‌ستوورێکی فه‌رمی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی دابسه‌پێنن. ١\٧\٢٠٠٩
- به‌شی دووه‌م -
ده‌روازه‌ی دووه‌م :
1 – ماف و ئازادییه‌کان:
ماده‌ی 17 : 1 – هه‌موو که‌سێک به‌بێ ویستی خۆی له دایکده‌بێ به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی ویستی خۆی و سه‌ربه‌خۆ و ئازادانه بژیێ . 2 – یه‌کسانیی وه‌کویه‌کی ماف و ئازادییه‌کان بۆ هه‌موو که‌سێک به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ جیاکارییه‌کی نێوان مرۆڤه کان . 3 – مافی هه‌ر که‌سێکی کوردستانه به ئازادیی خۆیی سه ر به هه‌ر دین‌و حیزب و لایه‌ن و رێکخراوێکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و پیشه‌یی و رۆشنبیریی ... هتد بێ یان نه‌بێ یان بیانگۆڕێ . 4 – ئازادیی نیشته‌جێبوون له هه ر جێگایه‌کی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و گه‌ڕانه‌وه و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌رکه‌س وه‌کویه‌ک . 5 - مافی وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێکی حکومیی و مه‌ده‌نیی و ره‌خساندنی هه‌ڵی هه‌ر کارێک و هه‌ڵبژاردنی هه‌رکارێک بۆ هه‌رکه‌سێکی سه روو 18 ساڵ وه‌کویه‌ک . 6 - مافی به‌خۆڕایی خوێندن و په روه‌رده و هه‌ر خول و راهێانێک له هه موو ئاستێک له ده‌ره‌وه و نێوخۆی ووڵات بۆ فێربوون و ره‌خساندنی هه‌ڵی کار بۆ هه‌رکه‌س و وه‌کویه‌ک . 7 - ئازادیی فه‌لسه‌فیی و هزریی و سیاسیی و رۆشنبیریی و هه‌رجۆره را و بیروبۆچوونێک و به‌کارهێنانی میدیا مافی هه‌رکه‌س و لایه‌نێکه و ده‌بێ بپارێزرێن و به‌پێی ئاسته‌کان تواناکانیان بخرێته به‌رده‌ست . 8 - مافی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و رێپێوان و داواکاریی و سکاڵا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ره‌خنه گرتن و خۆپیشاندان و مانگرتن له‌سه‌ر هه‌ر ووشه و کار و بابه‌تێک جا به‌رامبه‌ر هه‌رکه س و حیزب و لایه‌ن و ده سه ڵاتێک بێ مافی ره‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو که‌سێکی نێو نیشتمانه . 9 - مافی هه‌ر که‌سێکی سه‌روو 18 ساڵه به ویست و ئاره‌زووی خۆی به‌شداریی بکا یان نه‌کا له هه‌ڵبژاردن و راپرسییه گشتییه‌کان .. 10% ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر له چوارچێوه ی گشتیی یان شوێنێکی دیارکراو مافی ئه‌نجامدانی راپرسییان هه‌یه بۆ هه‌ربابه‌تێکی دیارکراو. 10 – مافی گرتنی هه‌ڤاڵ و هاوڕێ بۆ هه‌رکه س وه کویه ک .. مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڤینداریی - هه‌ڤاڵینیی و خۆشه ویستیی و جووتبوون و جیابوونه‌وه - ی نێوان نێر و مێ بۆ هه‌موو که‌سێکی سه‌روو ته‌مه‌ن 16 ساڵیی وه‌کویه‌ک جا له هه‌ر نه‌ته وه و دین و ره‌گه‌زێک بن . 11 - پاراستنی گیان و جه‌سته و باری ده‌روونیی و شکۆمه‌ندیی و تایبه‌تمه‌ندییه کانی بوونی مرۆڤ و دابینکردنی هێمنیی و ئاسایش و ئاسووده‌یی بۆ هه‌رکه‌س وه‌کویه‌ک . 12 – پاراستنی شوێنی نیشته‌جێبوون و ماڵ و شتومه‌کی هه‌رکه‌سێک . 13 – پاراستن و دابینکردنی هه‌رجۆره ماف و پێویستییه‌کی مرۆڤه‌کان له رووی ته‌مه‌ن و باری خێزانداریی و ره‌به نیی و نێره‌مووکیی و ناته‌واویی و هه‌ر بار و روویه‌کیتری جیاواز . 14 - ئازادیی سیاسیی و رۆشنبیریی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ دروستکردنی هه‌رجۆره پارت و رێکخراو و کۆمه‌ڵه و یه‌کێتیی و یانه و سه‌ندیکایه‌ک به‌بێ مؤڵه‌ت و سه‌پاندنی هیچ مه‌رجێک له سه‌ریان به دابینکردنی پێویستیی و خه‌رجییه کارگێڕییه‌کانیشیانه‌وه . 15 – ئازادیی چاپ و بڵاوکردنه‌وه و دامه‌زرانی هه‌ر داموده‌زگایه کی میدیایی به بێ مؤڵه‌ت و سه‌پاندنی هیچ مه‌رجێک له‌سه‌ریان به دابینکردنی پێویستیی و خه رجییه کارگێڕییه کانیشیانه وه . 16 – هاندان و پشتگیرییکردنی داهێنه ران و پێشکه شکردنی یارمه‌تیی و ئاسانکاریی بۆ بڵاوکردنه‌وه و جێبه جێکردنی داهێنانه‌کانیان و پاراستنیتێکڕای مافه‌کانیان . 17 - پاراستنی مافه‌کانی به کاربه‌ران و پشتگیرییکردنیان له دانانی (نرخی گونجاو) بۆ هه ر کاڵایه‌ک – هی نێوخۆ و ده‌ره‌وه – و رێگرتن له سنووربه‌زاندنه کانی فرۆشیار و خاوه‌نکاڵاکان و دامه زرانی لێژنه و کۆمه‌ڵه‌ی پێویست و تایبه ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌موو شوێنك. 18 – بڕێکی گونجاو له ( بیمه‌ی بێکاریی هه‌فتانه ) به پێی ته‌مه‌ن و به یه‌کسانیی بۆ بژێوی ژیانی هه‌رکه‌سێک ، هه‌رکه‌سێکیش کار بکا جگه له ده‌ستکه‌وتی کاره‌که ی خۆی هه‌مان بیمه هه‌ر وه‌ربگرێ . 19– هه‌رکه‌سێک به هۆی نه‌خۆشیی و په‌ککه‌وتن و منداڵبوون و پیریی له کاره‌که‌ی داببڕێ بیمه‌یه‌ک به بڕی ده‌ستکه وتی کاره‌که ی وه‌ربگرێ، ئه‌وانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هۆی هه‌ر ناته‌واوییه ک ناتوانن کار بکه‌ن هه‌رکه‌سه و به پێی پێویست بیمه‌یه‌کی هه بێ . 20 - هه‌ر ره‌به‌ن و خێزانێک خانوویه‌کی له بار و تایبه‌تی بۆ نیشته‌جێبوون به خۆڕایی بۆ دابینبکرێ به مه‌رجێک هه‌ر که‌سێک - جگه له هاوسه‌ران که یه‌ک ژووریان پێویسته - ژوورێکی تایبه تی خۆی هه بێ .. هه‌ر خانووێک ده‌بێ هه‌موو شوێنه پێویسته کانی تری هه‌بێ وه‌ک ژووری دانیشتن و ناندین و سه‌رشۆرک و ئاوده‌ست. 21 – لایه‌نی که‌م و پێویستی خه‌رجیی ئاو و کاره‌با و نه‌وت و گاز و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت و ئاگرکوژێنه‌وه و فریاکه‌وتنه‌کان و فڕێدانی زبڵ‌و هاتوچۆی نێوخۆ و ده‌ره‌وه و ووڵاتان بۆهه‌رکه س وه‌کویه‌ک دیارکراو و به خۆڕایی ده‌بێ ، کرێی هه‌ر زیاده خه‌رجییه‌کیش له ئاستی دیارکراو ده‌که وێته سه‌رشانی ئه‌و که‌سه ی زیاده‌خه رجیی ده‌کا . 22 – بنکه‌ی پزیشکیی تایبه‌ت و به پاره قه‌ده‌غه‌یه و چاره‌سه‌ری هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک به فریاکه‌وتن و نه‌شته‌رگه‌ریی و خه‌وتن و هه‌موو داوده‌رمانێکه‌وه بۆ هه‌رکه‌س وه‌کویه‌ک و به‌خۆڕاییه . 23 – قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ی به هۆی شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمه‌کانی پێشوو و شه ڕی کۆنه‌په‌رستانه ی نێوان حیزبه‌کان‌و تیرۆر‌و نه‌بوونی ئازادیی سیاسیی‌وهه‌ڵسوکه‌وتی حیزبه‌کان‌و کۆنه‌په‌رستیی .. زیانی مادیی و گیانیی و جه سته‌یی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌روونیی‌و گوزه‌راندنی کات و په‌ککه‌وته‌ییان پێگه یشتووه..که پێویسته دیارکردنی زیانلێکه‌وتووان و بڕ و جۆر و شێو‌ه ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه مادیی‌و مه‌عنه‌وییه یه‌ک‌که‌ڕه‌تیی‌و هه‌میشه‌ییه کان له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی شاره‌زا و هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌ریی و بێلایه‌نی دوور له حیزبه‌کان ئه‌نجامبدرێ . ماده‌ی 18 : 1 – هه‌رکات جه‌ماوه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێ له‌رێگای راپرسیی گشتییه‌وه ناوی ووڵات و شوێنی پایته‌خت بگۆڕێ . 2 – مافی هه‌ر ناوچه‌یه‌کی نێو سنووری کوردستانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له راپرسییه‌کی نێوخۆی خۆیان له کوردستان جیا‌ببنه‌وه - وه ک ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ یان یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی ده‌وروبه‌ریان - یان هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمییان هه‌بێ یان داوا‌بکه‌ن کوردستان ببێته ووڵاتێکی فیدراڵیی یان کۆنفیدراڵیی . 3 - مافی هه‌ر ناوچه‌یه‌کی سه‌رسنووری کوردستانه - به دیوی عێراق- ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له راپرسییه‌کی نێوخۆی خۆیان له‌گه‌ڵ کوردستان یه‌کبگرن جا به‌شێوه ی ئۆتۆنۆمیی یان فیدراڵیی یان کۆنفردراڵیی بێ . 4 - کوردستانی باشوور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له رێگای راپرسیی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانیتری کورستان یه‌کبگرنه‌وه جا به شێو‌ه ی فیدراڵیی یان کۆنفیدراڵیی یان یه‌کپارچه‌یی بێ . 5 – هه‌رکه‌س ئازاده هه‌ر ناسنامه‌یه‌کی خۆی به زمانی خۆی یان به زمانێکی‌تر هه‌بێ و ناوی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر تۆمار بکا یان نه‌کا. 6 - هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئازاده میدیا و خوێندنگا و ده‌زگای په روه‌رده و فێرکردنی تایبه‌تی خۆی له هه‌موو ئاستێک به زمانی خۆی دابمه‌زرێنێ به‌مه‌رجێک هانده‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی وتوندوتیژیی وتیرۆریزم نه‌بێ . 7 - ئاڵا و دروشم و سروود و جه‌ژنی گشتیی و نموونه و نیشانه و پشووی فه‌رمیی و خه‌ڵات و رێزگرتن و هه‌ر سیمبۆڵێکی‌ترده‌بێ گوزارشت له ناسنامه‌ی تێکڕای هاوڵاتییان بکه‌ن..ئه‌گه‌رنا ئه‌واده‌بێ له‌راپرسییه‌کی گشتیی هه‌ڵببژێردرێن و به فه‌رمیی بناسرێن . 8 - هه‌ر نه‌ته‌وه و ناوچه و کارێکی جیا ده‌توانن هه‌موو - ئه‌وانه‌ی خاڵی هه‌فته‌م- و هه‌ر سیمبۆڵێکی‌تری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ و له‌ته‌ک گشتییه‌که به‌کاریانبهێنن . ماده‌ی 19 : 1- جگه له کاری هێزی چه‌کدار و پاسه‌وان و ئێشکگریی نه‌خۆشخانه و فریاکه‌وتن و ئاگرکوژانه‌وه و ئه‌و کاره ئێشکگرییانه‌ی له خزمه‌تی پاراستنی گیان و به‌رژه وه‌ندیی هاوڵاتیاندان نابێ هیچ کارێکیتر به‌ر له کاتژمێر7 ی به‌یانی ده‌ستپێبکا و له کاتژمێر9 ی پاشئێواره تێبپه‌ڕێنێ. 2 - هه‌ر کارێکی ره‌ش و نا‌یاسایی و هه‌ر کارێکی بێ گرێبه‌ست له نێوان خودی کرێکار و خودی خاوه‌نکار قه‌ده‌غه‌یه . 3- مافی هه‌رکه‌سێکی ته‌مه‌ن سه‌روو 18 ساڵه به ئاره‌زووی خۆی کارێک هه‌ڵببژێرێ و پاش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خاوه‌نکار ده‌ست به کاره‌که ی‌بکا به‌مه‌رجێک له 7 کاتژمێر کا ر به کاتی پشوودانه‌وه که یه‌ک کاتژمێره زیاتر نه‌بێ .. جا ئه‌و 7 کاتژمێر کاره له کاتژمێر 7 ی به‌یانی تا کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕؤ بێ یان له کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 9 ی پاشئێواره بێ، ئه‌و کاتژمێر پشووه‌ش له سێ کاتی جیاوازدا دابه‌شده‌کرێ: (پازده خوله‌ک ،سی خوله‌ک ،پازده خوله‌ک) . 4 – رۆژی شه‌موو و یه‌كشه م که پشووی گشتییه له هه‌فته پشووی کرێکارانیش ده‌بێ .. واته پێنچ رۆژه‌که ی تر هه‌ر رۆژه‌ی هه‌فت کاتژمێر - 35 کاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ک - کارده‌کات .. بۆ ئه‌و کارانه‌ش که ناکرێ هیچ کاتێک بوه‌ستێندرێ وه‌ک کاری شه‌و که له خاڵی یه‌کدا هاتوون ئه‌وا ده‌بێ کرێکار 2 رۆژیتری هه‌فته به ئاره‌زووی خۆی بۆ پشوو هه ڵببژێرێ ، زێده‌کارییش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه . 5 – ده‌بێ خاوه‌نکار ژه‌مێک خواردنی باش به خۆڕایی بدا به کرێکار و به خۆڕاییش هاتوچۆی پێبکا واته له پێش ماڵه‌که‌ی خۆی بۆ شوێنی کار و به پێچه وانه‌شه وه .. کرێی کاتی هاتوچوونیش به گوێره‌ی کرێی کاتژمێری کار بدا به کرێکار . 6- هه رکرێکارێک له پاش هه‌ر 12 هه‌فته‌یه‌ک یه‌ک هه‌فته پشووی هه‌یه به ته‌واوی ئه‌و کرێیانه‌وه که له رۆژێکی کار وه‌ریده‌گرێ - کرێی کاتژمێری کار، پاره‌ی خواردنه رۆژانه که ی،کرێ کاتیهاتوچوونه‌که‌ی- .. ده‌توانێ پشووه‌که له‌هه‌رکاتێک وه‌ربگرێ. 7 – جگه له‌وه‌ی هه‌موو پشووه فه‌رمیی و گشتییه‌کان پشووی کرێکارانیشن ده‌بێ رۆژی جیهانیی کرێکارانیش پشووی فه‌رمیی و گشتیی بێ بۆ هه‌موو که‌سێک .. هه‌ر کارێک یان هه‌ر کارگه‌یه‌کیش له ساڵێکدا رۆژێک پشووی تایبه‌تی هه‌یه .. هه‌ر پشوویه‌کیش به ته‌واوی کرێیه‌کانی هه‌ر کرێکارێک ده‌بێ . 8 – هه‌ر کرێکارێک به هۆی کاره‌که ی گیان له ده‌ستبدا ئه‌وا جگه له‌وه‌ی‌ده‌بێ خاوه‌نکار کرێیه‌کی دووبه‌رابه‌ری هه‌فتانه‌ی کرێی‌کرێکاره‌که بۆ ماوه ی 25 ساڵ بدا به که‌سه‌کانی نێو خێزانه‌که‌ی - ئه‌گه‌ر که‌سی نه‌بوو ئه‌وا سه‌ندیکای کرێکاران هه‌فتانه‌که ی بکا به پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاریی- کار و کارگه‌که‌شی بوه‌ستێندرێ و جارێکی‌تریش به هیج شێوه‌ک نه‌ک هه‌ر نه‌توانێ کرێکار به‌کرێ بگرێ به‌ڵکه نه‌توانێ خاوه‌ن یان به‌رپرسی هیچ کارێک بێ . 9 - کرێکار له کاتی نه‌خۆشیی کاتیی مافی پشوو وه‌رگرتنی هه‌یه .. ئه‌گه‌ر به‌هۆی کاره‌که‌یشی ئه‌ندامێکی جه‌سته ی له ده‌ستدا یان تووشی په‌ککه‌وته‌یی و نه‌خۆشییه کی هه‌میشه‌یی بوو ئه‌وا جگه له‌وه‌ی ده‌بێ خاوه‌نکار پێشه‌کییه‌ک به بڕی کرێی هه‌فتانه‌ی یه‌ک ساڵی کاره‌که‌ی به یه‌کجار پێ‌بدا ده‌بێ کرێی هه‌فتانه‌که‌شی - به بێ کارکردن - به به‌رده‌وامیی پێ‌بدا . 10 – بێگاریی و قؤنته‌رات و پارچه‌کاریی و کاری منداڵان تا سه‌روو 18 ساڵیی و کاری ژنی دووگیان تا ساڵێک پاش منداڵبوونه‌که‌شی - که پشووه‌که ی به‌کرێ ته‌واوه‌وه ده‌بێ - به هه‌موو جۆرێک قه‌ده‌غه ن . 11 – کرێکار ته‌نیا له‌سه‌ر ره‌وشتی خراپ وه‌ک شه‌ڕفرؤشتن و شتی له‌و بابه‌تانه و ئه‌نجامنه‌دانی کاره‌کانی خۆی له کاره‌که ی ده‌رده کرێ.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار ویستی پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی کاری کرێکار - که هه‌رده‌م ده‌بێ له کاتی گرێبه‌ستی کار له نێوان کرێکار و خاوه‌نکار تۆماربکرێ - له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کیتر کرێکارێک ده‌ربکا ئه‌وا ده‌بێ هه‌فتانه بۆماوه‌ی یه‌ک ساڵ کرێیه‌که ی پێ‌بدا. 12 – کارگێڕیی کار و کارگه یان هه‌ر شوێنێکی تری به‌ڕێوه‌به‌ریی کار که به‌رپرسن له هه ڵسوڕانی کار و کارگه و پاراستنی ماف و ئازادییه‌کانی کرێکاران به یه‌کسانیی له نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و خاوه‌نکاران پێکدێ و ، هه روا ده‌بێ ته‌واوی کارمه‌ندانی هه‌موو نووسینگه‌یه‌کی په‌یداکردنی کار له‌و کرێکارانه بن که زۆرترین خزمه‌تی کاریان هه‌یه و وه‌ک به‌رگرییکه‌ر له ماف و ئازادییه‌کانی کرێکاران له لایه‌ن خودی کرێکارانه‌وه وه‌ک نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردراون . 13– نابێ کرێکاران له‌لایه‌ن خاوه‌نکاران‌و هه‌رکه‌سێکی‌دی به بێبایه‌خیی‌و به چاوێکی سووک ته‌ماشا بکرێن و ده بێ وه ک هه ر که‌سێکیتر تایبه‌تمه ندیی و شکۆمه‌ندییه‌کانیان به ته واویی پارێزراو بێ و هه‌رکه‌سێک ساده‌ترین زۆردارییان ده‌رهه‌ق بکا ده‌بێ بکه‌وێته به‌رده‌م دادگا و به سزای ره‌وای خۆی بگه‌یه‌ندرێ . 14 – کرێکارانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات - به فه‌رمیی هاتبن بۆ کارکردن یان په‌نابه‌ر بن جا مافی نیشته‌جێبوونیان هه‌بێ یا نه‌بێ- جگه له‌وه‌ی ده‌بێ به پێی پێویست یارمه‌تییان بدرێ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زمان نازانن و شاره‌زای شێوازی ژیانی نێوخۆنیین به بێ جیاوازیی هه‌موو ماف و ئازادییه‌کی وه‌ک کرێکارانی نێوخۆیان هه‌یه . 15 – کرێکاران به بێ هیچ به‌ند و مه‌رجێک مافی ئازادیی سیاسیی و رێكخراوبوونی پیشه‌یی و ئازادیی میدیایی و راده‌ربڕین و خۆپێشاندان و مانگرتن و رێپێوان و کؤڕ و کؤبوونه‌وه و داواکاریی و سکاڵایان هه‌یه و ده‌بێ حکومه‌ت له لایه‌نه مادیی و مه‌عنه‌وییه‌کان یارمه‌تییان بدا. 16 - سه ندیکاکانی کرێکاران له هه‌موو شوێنێکی کار و راسته‌وخۆ له لایه‌ن خودی کرێکاران و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه ڵات و حیزبه‌کان داده‌مه‌زرێن و ده‌بێ حکومه‌تیش به یارمه‌تیی مادیی پشتگیری‌یان بکا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بنکه کارگێڕییه‌کانیان . 17 - کرێی کرێکار به گوێره‌ی نرخی یه‌ک کاتژمێر کاری ئه‌و کارگانه دیارده‌کرێ که رۆژانه کاڵای به‌رهه‌مهاتوویان دیاره و به‌لایه‌نی که م 10 کرێکار یان زیاتریان هه‌یه و رێژه‌یه‌کی مامناوه‌ندیی له قازانج به‌رهه‌مده‌هێنن .. ئه‌ویش به دانی نیوه‌ی کۆی قازانجی رۆژانه‌ی خاوه‌نکار به کۆی کرێکاران و دابه‌شکردن له سه‌ریان به یه‌کسانیی .. به دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وتی رۆژانه‌ی کرێکارێکیش به‌سه ر7 کاتژمێر کار نرخی یه‌ک کاتژمێر کار ده‌رده‌که‌وێ .. به‌مه‌ش ده‌تواندرێ به ئاسانیی به به‌راورد‌کردن و له یه‌کچوواندنی ( کاری ئه‌و شوێنانه‌ی که کارگه نیین یان کارگه‌ی له‌و بابه‌تانه نیین) له‌گه‌ڵ ( کاری ئه‌و کارگه کانه‌ی باسمانکردن ) له رووی باری قورسیی و سووکیی کاره‌کانیان نرخی یه‌ک کاتژمێر کاری هه‌ر کارێک دیاربکرێ . ماده‌ی 20 : 1 – ده‌بێ ژنان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به واتای ووشه له هه‌ردوو رووی هزریی و کرده‌یی یه‌کسان بن به پیاوان و تێکڕای ئه‌و ماف و ئازادییانه یان هه‌بێ که پیاوان هه‌یانه . 2 - نابێ ژنی دووگیان هیچ جۆره کارێک بکا.. ئه‌گه‌ر کارێکی هه‌بێ ئه‌وا خاوه‌نکار مؤڵه‌تی کاتی دووگیانیی‌و ساڵێک پاش منداڵبوونیشی پێ‌بدا.. ئه‌گه‌ر کاری به کرێی نه‌بوو ئه‌وا حکومه‌ت هه‌فتانه‌یه‌کی به قه‌د کرێی کرێکارێکی مامناوه‌ندیی بۆ ببڕێته‌وه . 3 – له کاتی ( خوێندانانی مانگانه ) ئۆتۆماتیکیی 2 رۆژ پشوودانی خۆی هه‌بێ به کرێی ته‌واوی هه فتانه‌وه جا ئه‌و کرێیه له لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه بێ یان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه . 4 – ژن مافی هه‌یه نه‌هێڵێ منداڵی ببێ به‌ڵام نابێ له 2 منداڵ زیاتری هه‌بێ .. پاش هه‌بوونی دوو منداڵ نابێ کۆرپه دروستبکا تا ناچاری له‌باربردن بێ ، به‌ڵام پێش هه‌بوونی دوو منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌رکاتێک بیه‌وێ کۆرپه له‌بارببا به مه‌رجێک لێژنه‌یه‌کی پزیشکیی بیسه‌لمێنێ مه‌ترسی مه‌رگ و نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی به‌دواوه نابێ. 5 – ده‌بێ دایه‌نگه و شوێنی به‌خێوکردنی منداڵ له رۆژی یه‌که‌می له‌دایکبوونه‌وه منداڵه‌که وه‌ربگرێ و تا کۆتایی 18 ساڵیی به‌خێوی‌بکا- جا ژنه‌که هاوسه‌ری هه‌بێ یان‌نه‌بێ-به‌ڵام له‌بارێک که ژنه‌که هاوسه‌ری هه‌یه به‌بێ‌ئه وه ی پرس به هاوسه‌ره‌که ی بکا ده‌توانێ منداڵه‌که ی رۆژانه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک - 3 تا 6 کاتژمێر- له لای خۆی داڵده‌بدا یان له ماڵ به‌خێوبکرێ هاوکات به‌خێوکردنه‌که‌ش به چاودێرییه کی توند و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته سه‌رشانی هاوسه‌ره‌که ی .. واته له هیچ بارێک نابێ ژن منداڵ به‌خێوبکا. 6 – خه‌ته‌نکردنی کچان یا ژنان و کرده‌وه‌ی شوشتنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و دووژنیی و بنپشک و ژن به ژنه و فرۆشتنی ژن و ماره‌یی و ماره‌کردنی دینیی و رێگرتن له ئه‌ڤین و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و رێگرتن له ئازادیی سێکسیی که‌متر له پیاو و سێکسی پێش 16 ساڵیی و هاوسه‌رییبوونی پێش 18 ساڵیی و جنێو و سووکایه‌تییپێکردن و ئه‌تک و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و لێدان و بریندارکردن و کوشتن به هۆی ژن‌بوون و هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکیتری پیاوانه ی دژه ژن که له لایه‌ن پیاوان یا ژنانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ژنانی تر ئه‌نجامده‌درێن به تاوان داده‌ندرێن . 7 – فه‌رمانده یان جێگره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و به‌رپرسی کۆنترۆڵ و داکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی و زیندان ده‌بێ له ژنان بن . 8 – دامه‌زراندنی یه‌کێتی ژنان و یه‌کێتی دایکان له لایه‌ن خودی ژنان خۆیان و یارمه‌تیدانیان له‌لایه‌ن پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانییخواز و مافپه‌روه‌رانی ژنان و یارمه‌تیدانی مادیی و مه‌عنه‌ویی له لایه ن حکومه‌ته‌وه بۆ دامه‌زرانی بنکه و کارگێڕییه‌کانی یه‌کێتییه‌کانیان له هه‌موو شوێنێکی پێویست ، هه‌روا ده‌بێ ئه‌م یه‌کێتییانه نوێنه‌ریان له‌هه‌موو داموده‌زگایه‌کی گرنگی ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌بێ . 9 – له پێشکه‌شکردنی داواکاریی بۆ وه‌رگرتنی کار ژنان پێشی پیاوان و به پله‌ی‌یه‌ک کارییان پێبدرێ به‌تایبه‌تیش ئه‌و کارانه ی که به‌خێرایی بنه‌مای مرؤڤ له رووه‌کانی هزریی و ده‌روونیی‌و جه‌سته‌یی پێشده‌خه‌ن‌و به‌هێزی‌ده‌که ن . 10 – له‌نێوبردنی هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی ژنان له رێگای بنه‌بڕکردنی پیاوسالاریی و ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌قه یاساییه‌کانی باری که‌سیی پێشوو و ده‌قه دینییه دژه ژنییه‌کان و خورافه و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه دواکه‌وتووه‌کان و دابونه‌ریته کۆنه‌په‌رستییه کان. 11 – رێژه‌ی ژنان له هه‌موو داموده‌زگایه کی ده‌سه‌ڵاته‌کان و ئاسته جیاجیاکانیان له رێژه‌ی پیاوان که‌متر نه‌بێ . 12 – ساده‌ترین پێشێلکردنی ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی ژنان له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه به تایبه‌تییش له لایه‌ن پیاوا‌نه‌وه ده‌بێ به‌بێ هیچ چاولێپۆشینێک بدرێته به‌رده‌م دادگا و به توندترین شێو‌ه سزای تاوانبارانی بدرێ ، ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش درێخیی یان سه‌رپێچیی کرد له دۆزینه‌وه و دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانبارکراوانه ئه‌وا ده‌بێ ژنان به هۆی نوێنه‌رانیان له یه‌کێتییه‌کانیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان هه‌بێ که بتوانن تاوانبارکراوان و کێشه‌کانیشان ببه‌نه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێگای یاسایی مافه کانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه . ماده‌ی 21 : 1 – یاسا له سه ره‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکه و هه‌موو که‌سێک له هه‌ر جۆر و ئاست و شوێن و کاتێکدا بن وه‌کویه‌ک له به‌رامبه‌ر داد و دادگا و دادوه‌رییی یه‌کسانن و ده‌توانن هه‌ر ماده و بڕگه‌یه‌کی نێو ئه‌م ده‌ستووره و ته‌واوی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی لێیهه‌ڵده‌هێنجێندرێن به‌کاربهێنن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانیان و به‌رگرییکردن له‌خۆیان له‌به‌رامبه ر هه‌ر تاوانێک که ده‌درێته پاڵیان . 2 – به‌سه ردادان و چوونه شوێنی نیشته جێبوون و پشکنینی ماڵ و ده ستبه‌سه‌رداگرتنی شتومه‌ک و موڵکی تایبه‌تیی هه‌رکه‌سێک به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه ته‌نیا له‌م کاتانه‌دا نه‌بێ :( دزیی،لێدان، به‌کارهێنانی ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌کراو ، سێکسی به زۆر ، سێکس له‌گه‌ڵ منداڵ ، شکاندن و تێکدان و سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه ، هه‌بوونی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ، بریندارکردن و تیرۆر و کوشتن ،به‌کارهێنانی شوێن وه‌ک شوێنی کار‌و به‌ڕێوه‌بردن بۆ دروستکردن‌و کڕین‌و فرۆشتنی هه‌رماده‌یه‌کی قاچاغ و توندوتیژیی و خۆشاردنه‌وه له سزاوه‌رگرتن و خۆنه‌دانه‌ده ست حوکمه یاساییه‌کان ) . 3 – ( راوه‌دونان و ره‌شبگیریی هاوڵاتییان ، ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و بریندارکردنی تاوانبارکراو و تاوانبار و زیندانیی ، گرتن و راپێچکردن‌و زیندانکردنی پێش دادگایی‌کردن،گرتن و زیندانکردنی که‌سانی سیاسیی ، زیندانی تاکوتایبه‌تیی ، تێکه‌ڵاوکردنی هه‌موو زیندانییه‌ک و نه‌بوونی به‌شی جیاجیای زیندانیان له زیندان،لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ر ماف‌و ئازادییه‌کی هاوڵاتیان له زیندانیی جگه له‌وانه‌ی ده‌بنه هؤی هه‌ڵاتنی زیندانیی، زیندان و زیندانیی نا‌یاسایی، به زۆر کارپێکردنی زیندانیی‌و سزادان به‌کار، دادگای تایبه‌ت و نهێنیی و نائاسایی و دادگای تایبه‌تیی نهێنیی و ئاشکرای سیاسیی و که‌سیی و ئاسایشیی و پؤلیسیی و عه‌سکه‌ریی،دادگایی‌کردن و سزای به‌کۆمه ڵ، دادگایی‌کردنی بێ پارێزه‌ر، هه‌ر جۆره پاره وه‌رگرتنێک له مافخوراو و تاوانبارکراو و تاوانبار و زیندانیی له هه‌رسێ قؤناغی لێکۆلینه‌وه و دادگایی‌کردن و جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کان جگه له سزادانی به پاره که له‌لایه‌ن دادوه‌ر ده‌رده چێ ، گه‌وره‌تربوونی سزا له تاوان، دانپێنان به زۆر و به هه‌ر شێوازێکیتری نا‌یاسایی، به‌رتیلدان و به‌رتیلوه‌رگرتن ، دانی زیندانیی به ووڵاتان و ته‌ره‌کردن و دوورخستنه‌وه و بنبزرکردن و کوشتن و تیرۆرکردن و له‌سێداره‌دان ) له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێک و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی زیندان و داموده‌زگایه‌کی یاسایی و سیاسییه‌وه به هه‌موو جۆر و شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ن و به تاوان داده‌نرێن . 4 – هه‌رکه‌سێک ده‌بێ به نامه ئاگاداربکرێته‌وه بۆ چوونی بۆ دادگا.. جگه له‌و که‌سانه ی ( بریندارکردن و کوشتن و تاوانی گه‌وره یان کاره‌ساتیان ئه‌نجامداوه و ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبێن و خۆیان بشارنه‌وه یان مه‌ترسی ئه‌و کارانه‌یان لێده‌کرێ ) نابێ که‌س پێش دادگایی‌کردن و سزادان له‌لایه‌ن دادگا بگیرێ یان به‌ند بکرێ .. هه‌روا کاتێک که تاوانبارکراو نامه‌ی دادگا فه‌رامۆشده‌کا یان نایه‌وێ خۆی بداته‌ده‌ست دادگا یان یاساکان و بڕیاری دادگا جێبه‌جێ ناکا ئه‌وا مافی ده‌زگایه‌کی تایبه‌تی دادگایه به‌هۆی پۆلیس ده سگیری بکا ئه‌ویش ته‌نیا بۆ کاتی پێش دادگایی‌کردن به مه‌رجێک ئه‌و کاته له 12 کاتژمێر زیاتر نه‌بێ و ده‌بێ ده‌ستبه جێ له تاوان و هۆیه‌کانی گرتنه‌که‌ی ئاگاداربکرێته‌وه و لیستی ناوی داواکاره تایبه‌تییه‌کان – پارێزه‌ر- ی بخرێته به‌رده‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیان و مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه هه‌ر هۆیه‌کی په‌یوه ندیی بۆ ئاماده‌بکرێ که پێویستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به 1- 3 که‌سی نزیکی خۆی بکا و سه‌ردانی بکه‌ن . 5 – نابێ تاوانه‌کان تێکه‌ڵبکرێن، هیچ کێشه‌و حوکمێکی رابردوو نابێ کار بکاته‌سه ر بڕیاری دادوه‌ر له کێشه‌یه‌کی نوێ، هیچ یاسایه‌کی نوێش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیار و حوکمی رابردوو و نابێ ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی رابردوو هه‌ڵنه‌وه‌شێندرابێته‌وه یان هه‌موارنه‌کرابێ که حوکمی رابردووی پێده‌رچووه . 6 – هه‌ر دادگاییه‌ک پێکدێت له : ( دادوه‌ری گشتیی ، دادوه‌ری تایبه‌ت به کێشه جیاجیاکان ، داواکاری گشتیی ، سکاڵاکه ر ، داواکاری تایبه‌ت - پارێزه‌ر- ، تاوانبارکراو) و به‌بێ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌کێک له مانه دادگاییه‌که یاسایی نابێ .. گه‌واهێك یان 2 ده‌توانن ئاماده‌بن ئه‌گه‌ر سکاڵاکه‌ر به پێویستی بزانێ هه‌روا هه‌موو که سێک ده‌توانێ له دادگا ئاماده‌بێ و 3 که‌سیش له ئاماده‌بووان ده‌توانن له کاتێکی دیارکراوی پێش بڕیاری دادوه‌ری گشتیی را و تێبینیی خۆیان له یه‌کجار ده‌رببڕن . 7 – پێداچوونه‌وه - دووباره‌کردنه‌وه‌ی دادگایی - مافی هه‌ریه‌ک له سکاڵاکه‌ر و تاوانبارکراوه .. ئه‌گه‌ر سکاڵاکه‌ر داوای پێداچوونه‌وه‌ی کرد ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر یه‌کێک له دادوه‌ری گشتیی و دادوه‌ری تایبه‌ت بگۆڕدرێ.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانبارکراو داوای پێداچوونه‌وه‌ی کرد ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر یه‌کێک له دادوه‌ری گشتیی و دادوه‌ری تایبه‌ت و داواکاری گشتیی بگۆڕدرێ .. گؤڕینی داواکاری تایبه‌تیی به ویستی تاوانبارکراوه . 8 – کاتێک تاوانبار به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه به تاوانبار ئه‌وا مافی خؤیه‌تی له رێگای هه‌ردوو ( لێژنه‌ی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ و لێژنه ی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ماف و ئازادییه‌کانی هاوڵاتیان ) داوای پێداچوونه‌وه ی بڕیاره‌که بکا .. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لێژنه نێوبراوه داواکه‌یان ره‌تنه‌کرده‌وه ئه‌وا ده‌بێ دادگای کۆتایی به ئاماده‌بوونی هه‌ر دوو نوێنه‌ری هه‌ر دوو لێژنه‌که له دادگای باڵا ئه‌نجامبدرێ بۆ وه‌رگرتنی دوا بڕیار . 9 - سکاڵاکه‌ر به گوێره‌ی به‌ڕاستگه‌ڕانی سکاڵاکه ی ده‌بێ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی بۆبکرێته‌وه که له پێشێلکردنی مافه‌کانی پێیکه وتووه . 10 – تاوانبارکراو و تاوانبار و زیندانیی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له رێگای ده‌ستوور و یاساکان داکۆکی له هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانیان بکه‌ن و به گوێره‌ی به‌ڕاستنه‌گه‌ڕانی تۆمه‌ته‌کانیش ده‌بێ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌یان بۆبکرێته‌وه که به‌هۆ ی تۆمه‌ته‌کان پێیانکه‌وتوون . 11 – ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر داوا یان سکاڵایه‌ک ده‌موده ست به ته‌له‌فۆن خاوه‌نه‌که ی له گه‌یشتنه‌که ئاگادار بکرێته‌وه و له ماوه‌ی 3 رۆژیشدا به بڕیارێک وه‌ڵامی بده‌نه وه .. وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و دواخستن له‌کاتی دیارکراو به‌رپرسان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه . ماده‌ی 22 : منداڵان له رۆژی له‌دایکبوونیانه‌وه تا کۆتایی ته‌مه‌نی 18 ساڵییان ده‌بێ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له تێکڕای رووه مادیی و مه‌عنه‌وییه‌کانی ژیان په‌روه‌رده و سه‌رپه‌رشتیی بکرێن ئه‌ویش به دروستکردنی شاری منداڵان که هه‌موو جۆره به شێکی په روه‌رده و فێرکردنێکی زانستیی و پێشکه‌وتووخوازانه ی بێلایه نی تێدا بێ به هه‌موو که‌رسته و پێویستییه‌کی تایبه تی ژیانی منداڵان .. به جۆرێک به هیچ شیێوه‌یه‌ک لانه ی دایک و باوک پێویست نه‌بێ و که‌سیش نه‌توانێ رؤژانه له 3 – 6 کاتژمێر زیاتر منداڵ له‌لای خۆی بهێڵته‌وه .. هه‌ر دایک و باوکێکیش رازییبن به مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی منداڵه‌که‌یان له ( شاری منداڵان ) ئه‌وا ده‌توانن له هه‌ر‌کاتێکی پشوودان سه‌ردانی منداڵه‌که‌یان بکه‌ن و مۆڵه‌تی به‌رده‌وامی به شداریکردنی هه‌موو ئاهه‌نگێکی منداڵانیان هه‌بێ له‌و شوێنانه‌ی که منداڵه‌که‌یانی لێیه . ماده‌ی 23 : لاوان له ته‌مه‌نی 19 ساڵییانه‌وه جگه له‌وه ی هه‌موو ماف و ئازادییه‌کیان هه‌یه وه‌ک هه‌ر که‌سێکیتر .. ده‌بێ حکومه‌ت وه‌زاره‌تێکی شاره‌زا و لێهاتوو له لاوان پێکبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خودی خؤیان به هاوکاریی لێژنه‌یه کی راوێژکار له پیره به ئه‌زموونه‌کان به گوێره‌ی ویست و پێویستییه مادیی و گیانییه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌یان پڕؤژه و به‌رنامه‌ی به‌که‌ڵک و پڕسوود دابهێنن و به جۆر و شێوه‌یه‌کی ژیرانه نه‌خشه و پلانه‌کانیان له‌لایه‌نی کرده‌ییه‌وه جێبه‌جێبکه‌ن به‌جۆرێک که له هه‌ردوولایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و به‌رهه‌مهێنان توانا و لێهاتوویی و به‌هره‌کانیان له جووله‌دابن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له گه‌شه‌کردندابن .. سه‌ره‌نجام ژیانی جوانییان‌پڕ ئاسووده‌بێ و بۆ داهاتووش ببنه هه‌وێنی کۆمه‌ڵێکی بێ‌چه‌وسانه‌وه و دادپه‌روه‌ر . ماده‌ی 24 : ئازادیی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پۆست و په‌یوه‌ندیکردن به هه‌موو ئه‌و شێو‌ه و رێگایانه‌ی که ئێستا له‌به‌رده‌ستن له جیهان به‌بێ هیچ جۆر و شێو‌ه رێگریی و سانسۆرێک . ماده‌ی 25 : هه‌ر که‌سێکی دانیشتووی ووڵات و هه‌ر هاوڵاتییه کی په‌ڕاگه‌نده‌بوو به‌بێ هیچ جۆر و شێو‌ه جیاکارییه‌ک و به‌بێ هیچ مه‌رجێک به یه‌کسانیی مافی هاوڵاتییبوونیان هه‌یه و هه‌ر کاتێکیش ئازادن له‌وه‌ی کۆچی کاتیی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه یان کۆچی یه‌کجاریی بکه‌ن و ناسنامه ی نیشتمانیی‌خۆیان بگؤڕن . ماده‌ی 26 : ( جاڕی جیهانیی مافه‌کانی مرۆ و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێننامه و په‌یماننامه و رێکه‌وتننامه ناوچه‌یی و جیهانییانه‌ی نێوه‌رۆکه‌کانیان ژیانێکی باشتری پڕ له ئاشتیی و یه‌کسانیی و ئاسووده‌ییان گه‌ره‌که و دان‌به ماف و ئازادییه جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤ ده‌نێن و به‌توندیی دژ به شه‌ڕ و برسێتیی و کاولکاریی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و منداڵان و چه‌ک و توندوتیژیی و نائارامیی و ماده‌ی قاچاغ و تێکدان و پیسکردنی ژینگه و پێشێلکردنی مافه‌کانی گیانله‌به‌ران ده‌وه‌ستنه وه ) ته‌واوکه‌ری ئه‌م ده ستووره‌ن و نابێ یاساکانی ووڵات له‌گه‌ڵیان ناکۆکبن . ماده‌ی 27 : 1- کاتێک خه‌ڵکی بیانیی به‌رێگای فه‌رمیی بۆ کار یان بۆ گه‌شتوگوزار دێن به‌گوێره‌ی به‌نده‌کانی نێو جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه کانی مرۆڤ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی هاوڵاتییانیان نابێ که په‌یوه‌ندیی به ئه‌وانه‌وه نییه هه‌روا نابێ شوێنی کار‌و ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ سیخوڕیی و قاچاغیی و مافیایی وتیرۆر و هه‌ر کارێکی نا‌یاسایی به‌کاربهێنن و به‌هۆی توانا‌ی مادییان خه‌ڵک به‌کاربهێنن و یاسا و رێساکان پێشێلبکه‌ن و شێواز و باری ئاسایی ژیان بشێوێنن یان به‌هۆی لاوازیی مادییان کاری نا‌یاسایی ئه‌نجامبده‌ن . 2 - په‌نابه‌ران و داواکارانی په‌نابه‌ریی ده‌بێ به رێز و شکۆمه‌ندییه‌وه سه‌یریان بکرێ و به‌گوێره ی به‌نده‌کانی نێو جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسایه په‌نابه‌رییه نێوخۆیی و جیهانییه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێ. 3– هیچ په‌نابه‌ر و داواکارێکی په‌نابه‌ریی به گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر ژیانی یان به‌زۆر یان به زیندانیی نانێردرێته‌وه ووڵاتی خۆی و بۆ هیچ ووڵاتێکیش ده‌رناکرێ.. ته‌نیا ئه‌و که‌سه نه‌بێ که بۆ سیخوڕیی و کاری قاچاغ و مافیایی و تیرۆر و کاری تری نا‌یاسایی دێ یان له‌لایه‌ن ووڵاتێک یان ده‌زگایه‌کی هه‌واڵگریی ده‌نێردرێ .. ئه‌ویش ده‌بێ بنێردرێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێیهاتووه و یان لێیه‌وه نێردراوه ، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش به هۆی تاوان یان هه‌ر کارێکی دژه مرۆیی له ووڵاتی خۆی هه‌ڵدێ و دێته نێو ووڵات ئه‌وا له‌و خاڵه ده‌رده‌کرێ که لێیهاتووه. 4 – هه‌رکه‌سێک که داوای په نابه‌ریی ده‌کا ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌گوێره ی توانا‌ی خۆی له وه‌رگرتنی زانیارییه‌کان ، تێگه یشتنی له یاسا و رێساکان و چۆنێتیی ژیانی کۆمه‌ڵایه تیی نێوخۆ،فێربوونی یه‌کێک له زمانه‌کانی ووڵات - به هه‌ڵبژاردنی خۆی - به ئاخافتن و خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه ، ناسینی مافی مرۆڤ به‌گشتیی و مافه‌کانی په‌نابه‌ران به تایبه‌تیی له ( په‌یمانگای تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی) بخوێنێ و بڕوانامه‌ی سه‌رکه وتن وه‌ده‌ستبهێنێ . 5 – کاتێک داواکاری په‌نابه‌ریی مافی په‌نابه‌ریی وه‌رده‌گرێ - جگه له مافه‌کانی هاتوچۆی ووڵاتان و کاری چه‌کداریی و خۆهه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردن و راپرسیی و یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه که ی - هه‌موو ماف و ئازادییه‌کی هه‌یه وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه کیتر و هه‌روا بۆ ماوه ی ساڵێک ده‌خرێته ژێر چاودێریی که ئایا ده‌توانێ وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌ک رێز له یاسا و رێساکان و شێوازی ژیانی ئه‌م ووڵاته بگرێ و له‌گه‌ڵیان بگونجێ .. ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ ئه‌وا مافی هاوڵاتیبوونی پێده‌درێ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا بؤی دووباره یان چه‌ندباره ده‌کرێته‌وه تا ده‌رده‌چێ و ده‌توانێ وه‌ک هه‌رکه‌سێکیتر له‌م ووڵاته بژیێ . 6 - کاتێک په‌نابه‌ر مافی هاوڵاتییبوون وه‌رده‌گرێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌ک هه‌موو ماف و ئازادییه‌کی ده‌بێ مافی هێنانی خێزانه‌که‌شی ده‌بێ بۆلای خۆی به‌ڵام ناتوانێ له هاوسه‌ره‌که ی و دوو منداڵی ته‌مه‌ن خوار 19 ساڵیی زیاتر رابکێشێ . 7 - ئه‌گه‌ر هه‌ر ( په‌نابه‌رێک یان داواکارێکی په‌نابه‌ریی ) ی سیاسیی وای هه‌ستکرد که له ووڵاتی خۆی مه‌ترسیی له‌سه‌ر گیانی نه‌ماوه و ناچه‌وسێندرێته‌وه و ده‌توانێ بژیێ و به ئاره‌زووی خۆی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئه‌وا له‌سه‌ر حکومه‌ته به بڕێک پاره هاوکاریی بکا . 8 – ئه‌گه‌ر هه‌ر ( په‌نابه‌رێک یان داواکارێکی په‌نابه‌ریی) ی ئابووریی وای هه‌ستکرد ئیتر ده‌توانێ له ووڵاتی خۆی بژیێ و به ئاره‌زووی خۆی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئه‌وا له‌سه‌ر حکومه‌ته ئاسانکاریی بۆ بکا.
2 – ئه‌رکه‌کان:
ماده‌ی 28 : 1 – رێزگرتن له ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل و پابه‌ندبوونی ته‌واو به جێبه‌جێکردنی پێشنیار و راسپارده و بڕیاره‌کانی له چوارچێوه ی ئه‌و ده ستوور و یاسا و رێسایانه‌ی سیسته می گشتیی ژیان و ده‌سه‌ڵات که گه‌ل خۆی هه‌ڵیبژاردوون ئه‌رکی تاک به تاکی هاوڵاتییان و تێکڕای ده‌سه‌ڵاته‌کانی ووڵاته .. به مه‌رجێک رێگا له‌و داهێنان و به‌شدارییه فه‌لسه‌فیی و هزریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه تاک و به‌کؤمه‌ڵانه نه‌گیردرێ که له‌لایه‌ن که‌سایه‌تییه بێلایه‌ن و لایه‌نه جیاوازه‌کان و به‌رهه‌ڵستکاره کۆن و تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان پێشکه‌شده‌کرێن .. به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه ڵاته‌کان پێویسته هاوکارییان بکه ن وهانده‌ری‌هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌و فره‌لایه‌نیی‌بن بۆ نوێکردنه‌وه‌ی شێوه‌ی سیسته‌می ژیان و ده‌سه‌ڵات به جۆری باشتر و باشتر . 2– پاراستن و گه‌شه‌پێکردنی ئه‌و بڕه چه‌سپاوه له ده‌ستکه‌وته جوان و بایه‌خداره‌کانی نێو سیسته‌می ژیان و حوکم که له ئه‌نجامی خه‌بات و تێکۆشانی دوورودرێژی گه‌لانی کوردستان و سه‌رجه می مرۆڤه کان له جیهان وه‌ده‌ستهاتوون : ئاشتیی و ئاسایش ، ئازادیی و یه‌کسانیی، یه‌کێتیی و سه‌ربه‌خۆیی ، ئارامیی و ئاسووده‌یی .. ئه‌رکی سه‌رشانی هاوڵاتییان و ده‌سه‌ڵاته‌کانه به‌یه‌که‌وه . 3 - پاراستن و وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سامانه سروشتیی و ناسروشتییانه‌ی که موڵک و سامانی گشتیی گه‌لن ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی جه‌ماوه‌ر به گشتیی و ده‌سه‌ڵاته‌کان به تایبه‌تیی .. به جۆرێک که به گوێره‌ی پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و پێویستییه‌کانی ژیان و گوزه‌رانێکی سه‌رده‌مییانه و سوودمه‌ندبوونی گشتیی وه‌به‌ربهێندرێن . 4 - دابینکردنی هه‌موو ئه‌و بیمه و به‌خشش و کۆمه‌ک و داهاته خزمه‌تگوارییه گشتیی و تایبه‌تییانه‌ی که له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ده‌روازه‌یه هاتوون ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاته‌کانه و ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک بگه‌یه‌ندرێنه هاوڵاتییان هه‌روا به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و ده‌رکه‌وتنی پێویستییه‌کانی ژیان و گوزه‌رانی نوێ زیاد بکرێن و پێویستییه نوێیه‌کانیش دابینبکرێن . 5 – باج : 1 – باج تاکه پاره وه‌رگرتنێکه له‌و هاوڵاتییانه‌ی کارده‌که ن یان کارده‌که‌ن و خاوه‌نکارن یان ته‌نیا خاوه‌نکارن یان جۆرێک بیمه‌ی له‌کاردابڕان وه‌رده‌گرن .. هه‌ر باجێکیش ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ووڵات . 2 - رێژه‌ی باجه‌کان . ا – کرێکار- حکومیی یان خه‌ڵکیی - 10% ی ده ستکه‌وتی کاره‌که‌ی. ب- فه‌رمانبه‌ر- حکومیی یان خه‌ڵکیی- 15% ی ده‌ستکه‌وتی کاره‌که‌ی. ج – خاوه‌نکار - حکومیی یان خه‌ڵکیی - 25% ی قازانجی کاره‌که‌ی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار له‌نێو کاره‌که‌ی خۆی ئیش بکا ئه‌وا کرێی کاره‌که‌ی له قازانجی خاوه‌نکارییه‌که‌ی جیا‌ده‌کرێته‌وه و به‌پێی جۆری کاره‌که‌ی -کرێکار یان فه‌رمانبه‌ر - باجی خۆی ده‌دا ، پاره‌که‌ی تریش که ده‌مێنێته‌وه وه‌ک خاوه‌نکار باجی له‌سه‌ر ده‌دا. د– جۆتیار :- که‌رتی هه‌ره‌وه‌زیی جۆتیاران و حکومه‌ت 15% و که‌رتی هه‌ره‌وه‌زیی جۆتیاران 10% و که‌رتی تایبه‌ت 25% - ی قازانجیان . 6 – هه‌ر بازرگانێک (هاوڵاتیی یان بیانیی) ده‌بێ 25% ی قازانجی کاره بازرگانییه‌که‌ی به قازانجی پاره گۆڕینه‌وه‌که‌شی وه ک گومرگ بدا . 7- به پێی ئاستی پاره‌ی داکراوی ووڵات و ره‌چاوکردنی ژیانێکی شیاو رێژه‌ی باج و گومرگ به بڕیاری 4/3 ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌گۆڕێن .
درێژه‌ی هه‌یه
|