ده‌ستووری
کوردستان.. له په‌رله‌مانه‌وه بۆ قه‌برستان.

موحسین جوامێر
دوای مشتومڕێکی زۆر و کاردانه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له‌لایه‌ن نه‌یارانی ده‌ستووری
کوردستانه‌وه، که خه‌ریک بوو ده‌پووکایه‌وه، ئه‌وجا له‌بن کاریگه‌ریی
داوا و مه‌رجه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا، په‌رله‌مانی
کوردستان بڕیاری دا ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور بۆ واده‌یه‌کی نادیار
دوا بخرێت.
وه‌کوو ئاشکرایه ده‌ستووری پێشنیارکراو، هی ئه‌مڕۆ نییه، له‌مێژه ده‌س
به نووسینه‌وه‌ی کراوه، پێش ڕووخانی به‌غدا، واته له‌سه‌رده‌مێکدا
ئاغای مالیکی و زۆر له‌وانیدی، خواخوایان بوو له هه‌ولێرێ شوێنێکیان
هه‌بێ تێیدا بحه‌وێنه‌وه و ئۆقره بگرن. زۆر له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت
ناخوازن مه‌خموور بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان، ئه‌وسا نکوڵییان له ده‌وڵه‌تی
کوردی نه‌ده‌کرد.
من نامه‌وێ هه‌نووکه ده‌ستووره‌که هه‌ڵبسه‌نگێنم، ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌وه‌ی
ده‌قه عه‌ره‌بی و کوردییه‌که‌شم خوێنده‌وه، پێم وابوو شین و شیوه‌نه‌که‌ی
نه‌یاران، له‌به‌ر پێچه‌وانه‌ی وی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستووری به‌غدادا،
چونکه پڕبه‌پێست و هاوئاهه‌نگی ئه‌و بوو، بگره له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه
بوو کورد تاجی ده‌ستوور له‌سه‌ر نه‌نێ و پێگه‌ی سیاسیی تۆکمه و به‌هێز
نه‌بێ و مه‌رجه‌عییه‌تی یاسایی‌ی هه‌رگیز له هه‌ولێردا نه‌بێت، له‌م هه‌وڵه‌شیاندا،
هه‌روه‌ک له باقی هه‌وڵه‌کانی دیکه‌یاندا، به پله‌ی نایاب سه‌رکه‌وتن
و کوردانیش له په‌رله‌ماندا له 10/7/2009 دا ئاڵای سپییان به‌رز کرده‌وه.
یه‌ک له هه‌ڵه هه‌ره زه‌قه‌کانی حکوومه‌تی کوردان ئه‌وه‌یه، له
کاتوساتی خۆیدا پڕۆژه‌بڕیاران ده‌رناکات.. هاوکات یه‌ک له سیفه‌ته هه‌ره
خه‌ته‌رناکه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، کاران ڕاناپه‌ڕێنێ و خه‌مسارده..
هه‌ر بۆ نموونه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی فێربوونی
باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی کرد و وتی ده‌بێ هه‌ر له ئێسته‌وه کار
له‌سه‌ر زمانی یه‌کگرتووی کوردی بکرێ، چونکه خه‌می گه‌وره‌ی منه، که‌چی
هه‌تاکوو ئێسته هه‌نگاوێکی بۆ نه‌هاوێژراوه و وا خه‌ریکه کوردان له
یه‌کدی نامۆ ده‌بن و ده‌بن به گه‌لانی جۆراوجۆر.! هه‌روابێته‌وه ده‌ستوور،
له‌سه‌روبه‌ندێکدا بڕیار درا ڕاپرسیی له‌سه‌ر بکرێت، که خودی کورده‌که
لێی که‌وته ته‌قه و دایه به‌ر مست و پێله‌قه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری وه‌دره‌نگخستنی ڕاپرسی له‌سه‌ر
ده‌ستوور، که له میدیاکاندا بڵاو کرایه‌وه و ده‌ڵێت: ( سه‌ره‌تا
لیژنه‌ی نێوبراو مادده‌ی یه‌که‌می پرۆژه‌که‌ی خوێنده‌وه، که تێیدا
داواکراوه بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی شه‌شه‌می یاسای په‌سندکردنی ده‌ستووری
هه‌رێمی کوردستان ژماره 16ی ساڵی 2008 هه‌موار بکرێته‌وه،هه‌روه‌ها
تێیدا هاتووه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و
حکومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نه پێوه‌ندداره‌کان، کاتێک دیاری ده‌کرێت بۆ
ڕێفراندۆم له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم.. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی
زۆری په‌رله‌مانتاران بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی مادده‌که‌وه ده‌ربڕی و
به‌شێکیان داوایان کرد کاته‌که ده‌ستنیشان بکرێت، به‌ڵام نه‌کرا، ئه‌وه‌بوو
مادده‌که دوای لابردنی ده‌سته‌واژه‌ی " کاتێکی گونجاو" وه‌کوو خۆی به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ په‌سندکرا ) بخوێنێته‌وه، سوڕ ده‌زانێ که چاره‌نووسی ده‌ستووری
کوردستان نه‌ک ده‌نگ له‌سه‌ردانه، به‌ڵکوو قه‌برستانه.
2009/7/10
mohsinjwamir@hotmail.com
|