ده‌ستخۆش! به‌ڵام تورکیا نیازی داگیرکردنی باشووری کوردستانی هه‌یه.
رێکار ئه‌حمه‌د *
سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ 26-2-2008 په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی دژ به له‌شکرکێشی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه خۆی له گله‌یی و گازانده‌ی کوردستانیان رزگار کرد، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی ره‌خنه‌م له هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان هه‌بوو، ئێستا که به راگه‌یاندراو هه‌ڵوێستی پێشانداوه‌و له‌شکرکێشی تورکیای ریسوا کردووه، من ده‌ست خۆشی لێده‌که‌م، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موومان ئه‌م راستیه‌مان له‌به‌رچاو بێ که تورکیا بوونی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردۆته بیانۆ، ده‌نا نیازی داگیرکردنی باشووری کوردستان و له‌باربردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مانی هه‌یه، ده‌یه‌وێ له‌ژێر پاساوی راوه‌دوونانی تیرۆر بێته کوردستان، خۆی تێیدا جێگیر بکات و نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاو ئیسرائیل و وڵاتانی دیکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازیش وه‌ک ئێستا پشتیوانی لێبکه‌ن، له داهاتوودا هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی چه‌واشه‌کاری به‌ڕێوه ده‌بات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که گه‌ریلاکان چوونه‌ته نێو شاره‌کانی باشووری کوردستان و له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه داڵده دراون!! ئیدی پێشڕه‌وی ده‌کات و به‌ره‌و شاره‌کان دێ، جا بۆ ئه‌وه‌ی نیازه گڵاوه‌کانی سه‌رانی تورکیا پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه و پاشه‌کشه به له‌شکری داگیرکه‌ر بکه‌ین، ده‌بێ :-
1- چیتر خۆمان له په‌نای خه‌ونی تراویلکه‌یی نه‌شارینه‌وه، پێمانوا نه‌بێ که تورکیا ته‌نیا بۆ لێدانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که دێ و دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تورکیا خه‌ون به گێڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ ده‌بینێ، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆگانیش ده‌یه‌وێ میساقی میللی ئه‌تاتورک جێبه‌جێ بکات.
2- هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دژ به له‌شکرکێشی سوپای تورکیا رابوه‌ستێ، بۆ به‌رخۆدان و به‌رگریکردن گیانبازی بنوێنێ.
3- خه‌ڵکی کوردستان خۆیان به خاوه‌نی نیشتمان بزانن و بوێرانه بێنه مه‌یدان، هێرش و له‌شکرکێشی تورکیا ریسوا بکه‌ن، به‌هه‌ر شێوازێک بۆیان ده‌کرێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ن، کاڵای تورکی بایکۆت بکه‌ن و نه‌یکڕن.
4- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی په‌یداکردنی هاوسۆزی زیاتر و شه‌رمه‌زارکردنی تورکیا هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره ده‌ست پێ‌بکات، شاندی باڵا ره‌وانه‌ی وڵاتان بکات و داوایان لێبکات تا دژ به هێرشی دوژمنکارانه‌ی تورکیا هه‌ڵوێست بنوێنن.
5- به‌تووندی ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌مریکا بگیرێ، هه‌ڵمه‌تی ریسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌ست پێ‌بکرێ.
* رێکار ئه‌حمه‌د : سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان
26-2-2008
|