١٥\١\٢٠١٦
دبلۆماسیی لووتکە.

پێشڕەو ئیسماعیل
- بەشی سێیەم -
ته‌نگژه‌کان و داهاتوی
دبلۆماسیی لووتکە.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له میدیاکان بڕوانین هه‌فتانه کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە
ی دوو لایه‌نه یان چه‌ند لایه‌نه له نێوان سه‌رانی وڵاتاندا ده‌به‌سترێ.
هه‌ندێك له سه‌رانی وڵاتان هێنده تامه‌زرۆی سه‌ردانه‌کان و کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە‌ن زۆرجار مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کانی وڵات ده‌خرێنه لاوه له
پێناو ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا.
له کاتێكدا له ساڵانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا زۆربه‌ی کۆبونه‌وه
کانی لووتکە له لایه‌ن دبلۆماته‌کان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌گیردرا
، له ساڵانی هه‌شتا دا له لایه‌ن سه‌رانی ولاتانه‌وه ڕویده‌دا. ئه‌مڕۆ
هه‌ندێك ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رجه‌سته کردنی خۆیان له ناوه‌نده‌کانی
میدیا و ڕای گشتی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕوداوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌ڵده‌ستن
به ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە.
ئه‌گه‌ر چی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە زۆرجار به گه‌شبینیه‌وه تێی ده‌ڕوانرێت،
به‌ڵام گه‌لێك لایه‌نی نه‌رێتی هه‌یه و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی
زیاتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌کانی تری دبلۆماته‌کانی پله‌کانی
خواره‌وه یان باڵوێز و وه‌زیره‌کان.
هه‌ندێك جار کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە ده‌بنه مایه‌ی به‌هه‌ڵه له‌یه‌کتری
گه‌یشتن و بێ ئومێدی به‌رامبه‌ر یه‌کتری ئه‌مه‌ش له ئاسته به‌رزه‌کان
دا ده‌رئه‌نجامئ خراپ تر و کاریگه‌ر تری ده‌بێت.
هه‌ندێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی له ئاسته
نزمه‌کان دا ده‌کرێت به‌ده‌ست بهێنرێن، له کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌دا
مه‌حاڵه و نایه‌نه دی. ئه‌وانه له‌و باوه‌ڕه‌دان دبلۆماته پیشه‌ییه‌کان
له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کێشه‌یه‌کی دیاری کراودا به ئاگادارترن له
چاو سه‌رانی وڵاتان که کۆمه‌ڵێک سه‌رقاڵی تریان هه‌یه.
هه‌ندێك جارجیاوازیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه ناکۆکه‌کانی وڵاتان و سه‌رانی
وڵاتان له لووتکە‌دا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و بۆ یه‌کتری ئاشکرا ده‌بێت
و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئاسته‌م تر ده‌بن.
له کاتی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌دا میدیاکان به قورساییه‌کی زۆر ده‌چنه
پێشه‌وه و به ئاراسته‌ی جیاوازدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دانوسانه‌کاندا
ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه له ئاسته نزمه‌کان دا دانوسانه‌کان سه‌رنجی
میدیاکان ڕاناکێشن به لای خۆدا. بۆیه ده‌کرێت له که‌شێکی نه‌هێنی و
هێمن و دوور له کاریگه‌ری میدیاکان کار بۆ ڕێکه‌وتنه‌کان بکرێت.
له لایه‌کی تره‌وه له ڕێگای کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رانی وڵاتان له‌سه‌ر
بابه‌ته‌کانی دانوساندنه‌کان ناتوانن به قوڵی و هه‌مه لایه‌نه به
مه‌سه‌له و کێشه‌کاندا ڕۆبچنه‌وه و ناچار بۆ ئۆرگان و که‌سه‌کانی پله‌کانی
خوارتر به جێده‌هێڵرێت که ئه‌وانیش هه‌ندێك جار ناتوانن ئامانجه‌کانی
کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ران و بڕیاره‌کان بپێکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌کارێك
ده‌ده‌ن که خۆیان ده‌ستپێکه‌ری نه‌بون.
لایه‌نێکی تری نه‌رێتی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە ئه‌وه‌یه که هه‌ندێك
جار گه‌لێك گران ده‌که‌ون له ڕووی خه‌رجیه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌تی به
به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته سیاسی یان ئابوری و بازرگانیه‌کان. ئه‌مه‌ش
بۆ زۆر له سه‌رانی وڵاتانی دیموکراتی ئاسته‌مه که بتوانن له لای
ڕای گشتی و گه‌لانی وڵاته‌که‌یان و میدیا کان ڕه‌وایی پێ بده‌ن و کار
ده‌کاته سه‌ر ڕای هه‌ڵبژێرده‌ران به‌رامبه‌ر سه‌رانی سیاسی.
له لایه‌کی تره‌وه لایه‌نه ڕوکه‌شیه‌کان باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ناوه‌رۆکه‌کاندا
و له‌یه‌ك ئاستا نین. هه‌ندێك جار له چوارچێوه‌ی بڕیاری بێ جێبه‌جێکردن
و به‌یانی بۆش زیاتر تێناپه‌ڕن.هه‌ندێك له کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە ته‌نها
ڕه‌مزین و بونه‌ته جۆره داب و نه‌ریتیک. کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌ی
ناتۆ بۆنمونه ده‌گمه‌ن بڕیاری گرنگیان تیادا ده‌درێت. بڕیاری کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گمه‌ن جێبه‌جێ ده‌کرێن. به پێچه‌وانه‌ی
کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌ی وڵاتانی ئه‌ندام یان ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا
زۆرجار ده‌رئه‌نجامی دیاری خۆیان هه‌یه . هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە‌ی گروپی هه‌شت که مه‌سه‌له گرنگه‌کانی تیادا تاو‌و توێ ده‌کرێت
و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆماندا
تێڕوانینێکی بێ باوه‌ڕی و گاڵته پێهاتن به‌رامبه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە که‌م تا زۆرله ئارادایه.
لایه‌نێکی تری زۆر گرنگی نه‌رێتی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە له‌وه‌دایه
که به‌شداربوان خاوه‌ندی دوا بڕیارن و له ئاستێکی به‌هێزی دان. ئه‌م
به هێزیه خۆی له خۆیدا جۆره بێ هێزیه‌کیان ده‌داتێ. به‌و مانایه‌ی
که ناتوانن بڵێن له‌و سنوره زیاتر ناتوانین تێپه‌ڕین له ته‌نازوله‌کانمان،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگا پێنه‌دراوین. هێز و توانا و سه‌لاحیه‌ته فراوانه‌کانی
به‌شدارێکی دانوسانه‌کان، لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌خاته ئه‌و پێگه‌یه‌وه‌ی
که پێداگربێت له‌سه‌ر ته‌نازولی زیاتر و زیاتر. له کاتێکدا ناتوانێت
ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی له به‌رامبه‌رێك دا هه‌بێت که توانا و سه‌ڵاحیه‌ته‌کانی
دیاری کرو و سنور بۆ کێشراوه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سیسته‌می وڵاته‌که
و چۆنایه‌تی که‌سه‌کان و هه‌ل و مه‌رجی وڵاته‌که‌وه هه‌یه.
ئه‌م خاڵه ناکرێت سه‌رجه‌م لایه‌نه کانی لێره‌دا ڕوون بکرێته‌وه و
بابه‌تی نوسینێکی چڕ و سه‌ربه‌خۆیه.
لایه‌نێکی تری نه‌رێتی دبلۆماسیی لووتکە له ڕووه ته‌کنیکیه‌کانه‌وه‌یه
.یه‌کێك له‌وانه کێشه‌ی زمانه که هه‌ندێك جار ده‌بێته له‌یه‌کتر
نه‌گه‌یشتنی باش و دور نیه ببنه هۆکاری به‌هه‌ڵه له‌یه‌کتری گه‌یشتن.
له کاتی هاتنه نێوانه‌وه‌ی وه‌رگێر، له سه‌دا په‌نجای کاتی یه‌کتربینینه‌کان
به وه‌رگێڕان به‌سه‌ر ده‌چێت. به پێچه‌وانه‌وه له ئاسته نزمه‌کان
دا ئه‌م له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن و کات به‌سه‌ر بردنه ڕوناده‌ن.
له ئه‌ده‌بیاتی دبلۆماسیی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتادا زۆر به گه‌شبینیه‌وه
له کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە ده‌ڕوانرا. ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌شبینیه له
دابه‌زین دایه، هه‌ندێك له‌وه زیاتر ده‌چن و له‌و باوه‌ره‌دان که
کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە له ته‌نگژه‌دان. یه‌کێك له کێشه‌کان ئه‌وه‌یه
که چۆنایه‌تیه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە له هه‌مان ئاست و هاوسانی
چه‌ندایه‌تی کۆبونه‌وه‌کاندا نین.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێت که به‌م زوانه کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە باویان نه‌مێنێت و که‌م ببنه‌وه. یه‌کێك له کێشه گه‌وره‌کان
که پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه تێڕوانینی ئه‌مڕۆی خه‌ڵك و
ڕای گشتیه سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە. به تایبه‌تی له نه‌وه‌ده‌کان
دا به هۆی کۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایی به‌هێز و توند به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وانه.
ڕای گه‌ل و ڕای گشتی به ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وانه
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ زیاتر له جاران به ڕه‌شبینیه‌وه تێی ده‌ڕواندرێت.هه‌ندێك
جار ڕه‌شبینی و گومانه‌کان ده‌گه‌نه ڕاده‌یه‌ك، وه‌کو کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی
وڵاتان بۆ پلانگێری سه‌یر ده‌کرێت.
به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ر و ڕای گشتی زیاتر په‌یوه‌سته ده‌بن به بابه‌تاکانی
ناو ئه‌جێندای کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌وه. به تایبه‌تی له سه‌رده‌می
گلۆبالیزم دا تێکه‌ڵه‌یه‌کی سیاسه‌تی به‌رز و سیاسه‌تی نزم له ئارادان
و دێنه باس و له‌سه‌ریان بڕیار ده‌درێت. به پێچه‌وانه‌ی رابردووه‌وه
که زیاتر ئه‌جێندای کاره‌کان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌کانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
بوون.
ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ن و په‌یوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆ و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش
خۆی له خۆیدا سه‌رچاوه‌یه‌کی تری گومان و مه‌ترسی و ڕه‌شبینیه‌کانه.
له ناوه‌رۆکدا کێشه‌ی بنچینه‌یی دبلۆماسیی لووتکە له ته‌نگژه‌ی په‌یوه‌ندیی
نێوان سه‌ران و وڵاتان دا نیه، به‌ڵکو ته‌نگژه‌ی نێوان باوه‌ڕه له
به‌رزترین ئاست و نزمترین ئاستی کۆمه‌ڵگادا.، واته له نێوان سه‌رانی
سیاسی و به‌شێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر.
کاتی ئه‌وه هاتووه‌پیاوانی سیاسه‌ت خۆ بگونجێنن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی
کۆمه‌ڵگادا ، که بریتیه له ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای
شارستانی و ڕێکخراوه‌کانی نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کان و ڕاو
تێڕوانینه جیاوازه‌کان. پێویسته پیاوانی سیاسه‌ت ئه‌وه ببینن که
دونیا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. وا پێده‌چێت پیاوانی سیاسه‌ت
ڕاهاتبن له مامه‌ڵه کردنیان دا له‌گه‌ڵ میدیاکان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
،به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا هاوکار
بن و ڕه‌نگه هێشتا پێیان هه‌زم نه‌کرێت. زۆر له سه‌رانی وڵاتان به
تایبه‌تی وڵاتانی نادیموکراسی یان سه‌رانی وڵاتانی تازه دیموکراسی
ناکامڵ ڕه‌نگه پرسی له‌و جۆره و به‌شداری و ڕاپرسی به ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگای شارستانی پێش کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌یان لا شوره‌یی بێت و
هێشتا باسکردنیشی تابو بێت لایان. ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له
ڕێکخراوه نا حکومیه‌کان و تاکه‌کان ناڕه‌زایی و خۆ پێشاندان به ده‌نگی
به‌رز و توند و تیژیه‌وه ده‌هێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان یان ده‌یخه‌نه
سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و میدیاکان. ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش له سوودی
هاتنه به‌ر ده‌م کامێراکان و خۆ ده‌رخستن گه‌یشتون ، ئه‌وه‌ی که
پیاوانی سیاسه‌ت ده‌مێكه به گرنگیه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
له‌م قۆناغه‌دا کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە به‌رزترین و نزمترین ئاست به‌یه‌کده‌گه‌یه‌نن
و به‌رژه‌وه‌ندیه ناکۆکه‌کانی نێوان حکومه‌ته‌کان و ناوه‌نده‌کانی
کۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه به‌ر چاو و ڕونتر ده‌بیندرێن.
دواڕۆژی لووتکە‌کان وابه‌سته‌یه به دانپیانان و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگاوه و فێربونی کارکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و ده‌نگه جیاوازه‌کان.
ئه‌گه‌رچی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان خه‌ریکه به‌ره‌و به‌شداری چالاکانه
ده‌چن له کۆبونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا وه‌ك ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌ی
سه‌رانی وڵاتان (گه‌شه‌ی درێژخایه‌ن ٢٠٠٢) له یۆهانس بۆرگ ڕویدا. که
تیایداژماره‌ی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان له ژماره‌ی سه‌رانی سیاسی
وڵاتان زیاتر بوو. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه زۆر له چاودێران ده‌خاته
هه‌ل و مه‌رجێکه‌وه که بپرسن، ئیا ده‌کرێت ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه
به کۆبونه‌وه‌ی لووتکە ناو بهێنرێن؟
له‌و گه‌شه و گۆڕانکاریه‌دا که هاتونه‌ته دی ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی
لووتکە بتوانن خۆیانی له‌گه‌ڵ دا بگونجێنن ئه‌وسا ده‌توانین واز له
ناوهێنانی که‌وتنه ته‌نگژه‌وه بهێنین. ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێک له
به‌ره‌و پێشه‌وه چونی دبلۆماسیی ، که له‌سه‌ر بنه‌ماکانی هاوکاری
دێته‌دی.
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه که سه‌رانی سیاسی وڵاتان پێویسته ئه‌کته‌ره
سه‌ره‌کیه‌کان بن له کۆبونه‌وه‌کانی لووتکە‌دا. به‌ڵام کاتی ئه‌وه به‌سه‌ر
چووه که ئیتر به ته‌نها لووتکە‌ی بڕیاره‌کان بن به بێ گوێ گرتن له
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و ئۆپۆزسیۆن.
________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/diblomasiylutke2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/diblomasilutke1.htm
سه‌رچاوه‌کان:
- Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz
Goodwin
- The Anatomy of Summitry, Ball, George W
- summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
- The body language of diplomatic handshakes
- Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
- The Handshake, Kevin Andrew
Bishrao@hotmail.com
|