٢٠\٥\٢٠١٠
دژ بە
تیرۆری سەردەشت عوسمان کوردانی ستۆکهۆلم نارەزایەتی خۆیان
دەربڕی.
سۆسیال دیموکراتی سوێد: داوای ئاشکراکردنی بکوژی
شەهید سەردەشت دەکەن.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کۆمەڵیک پارت و ڕێکخراوی سیاسی کەپێک هاتبوو لە
ڕیکخستەنەکای سوێدی ( بزوتنەوەی گۆران ، حزبی کۆمنستی کرێکاری کوردستان
، حزبی شوعی کوردستان ، پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ، چاودیری
کوردۆساید /چاک) لەشاری ستۆکهۆلم خۆپیشاندانێکی نارەزاییان دژ بەتیرۆری
ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان و بەرتەسککردنەوەی ئازادی دەربڕین
لەکوردستان و مەحکومکردنی لەسێدارەدانی ٥تێکۆشەری ئازادیخوازی لەلایەن
ئێرانەوە ئەنجام دا .
سەرەتای خۆپیشاندان لیژنەی ئامادەکار ، گرنگی ئامادەبونی ئەو جەماوەرەو
گردبونەوەی کۆمەڵێک حزب وڕێکخراوی بۆ خۆپیشاندەران باس کرد کە پرسێکی
هاوبەش هەمووانی کۆکردۆتەوە ، ئەویش پێشگرتنە لە تارمایی تیرۆر و
کۆتایی هێنانە بە سیاسەتی ترس وتۆقاندن کەماوەی چەند سالێکە بەردەوام
لەبەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجام دەدرێت .
دواتر ئەڤین چەتین بەناوی سۆسیال دیموکراتی سویدەوە وتەیەکی پێشکەش کرد
و دڵگرانی خۆیانی دەربری لە درێژەدان بە بەرتەسککردنەوەی ئازادی
رۆژنامەگەری ، کۆتایی وتەکانیشی سەرباری ئیدانە کردنی ئەم تاوانە ،
داوای کرد دەزگا ئەمنیەکان بەپەلە تاوانبارە حەقیقیەکانی بکوژانی
سەردەشت عوسمان ئاشکرا بکەن.
وتەی لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندەران بەزمانی سوێدی لەلایەن جەمیلەی
ئەنوەری خوێنرایەوە
وتەی لیژنەی ئامادەکار بەزمانی کوردی لەلایەن ئاسۆ عارف خوێنرایەوە
وتەی ڕیکخستنی سوێدی ، حزبی کۆمنستی کرێکاری کوردستان لەلایەن شەمال
عەلی خوێنرایەوە
وتەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان لەلایەن هەڤال سوبحان
خوێنرایەوە
بزوتنەوەی گۆران تێروانینی خۆیان لەسەر ئەم تیرۆرکردنانە دەربری
وتاری زیندانی سیاسی نگین شێخ ئیسلام لەسەر لەسێدارەدانی ٥ تێکۆشەری
ئازادیخوازی کورد باس کرا
وتەی چاودێری کوردۆساید لەلایەن گابار چیایی خوێنرایەوە
وتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەلایەن هەڤال قاسم خوێنرایەوە
وتەی حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن ئاسۆ عارف پێشکەش کرا
چالاکڤانی سیاسی ( هەلالە رافع و سارا محەمەد ) لەدووتەدا پڕۆتستۆی
خۆیان دژ بە پێشێلی ڕۆژنامەنوسان باس کرد.
شایەنی باسە چالاکڤا ن و کەسایەتیکی زۆری کوردان لە رۆژنامەنوس و
ئەندامی ناو حزبە سوێدیەکان لە شاری ستۆکهۆلم و چواردەوروبەری ئامادەی
خۆپیشاندان بون ، کەنالی ئاسمانی نەورۆز
تێ‌ڤی و دەزگای ئیرۆ کورد و پەیامنێری هاولاتی ولڤین ئامادەبون
دەقی بەیاننامەی
هاوبەشی ڕیکخستنەکانی سوێدی ( حزبی شوعی کوردستان ، بزوتنەوەی گۆران ،
حزبی کرێکاری کۆمنستی کوردستان ، پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ،
چاودێری کوردۆساید /جاک) کە بۆخۆپیشاندەران خوێنرایەوە :
ئازادیخوازان، مرۆڤ دۆستان، لایه‌نگرانی
ووشه‌ی سه‌ربه‌ست.
ماوه‌ی چه‌ند سالێکه فشار و تیرۆر و سه‌رکوتی ده‌نگه‌ئازادیخوازه‌کان
به‌گشتی و رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی گه‌یشتۆته‌ئاستێکی مه‌ترسیدار ،
تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ئازاردانی ده‌نگه‌ئازادیخوازه‌کان
له‌ڕیگایە جۆراو جۆرەکانی بێدەنگ کردن ( ترساندن ، گرتن و زیندانی و
سکالا تۆمارکردنی به‌رده‌وامی به‌رپرسان به‌ناوی" ته‌شهیر" و تیرۆر
...)له‌چه‌ند ساڵی رابردوو نمونه‌ی ئەو سەرکوت کردنە بوون کە بەشێکیان
لەلایەن خودی ده‌سه‌ڵاتەوە ئەنجامدراون،. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دروشم و
بەڵێنەکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی و به‌رپرسانی سیاسین لەکوردستان کە
باس لەئازادی ودیموکراتی دەکەن، ئەم هەڵسوکەوتە جگە لە زیانە
درێژخایەنەکانی لەسەر پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی وفەراهەم بوونی ئازادیە
کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەکان لە ناو کوردستاندا کاریگەریی لەسەر وێنەی
کوردستان و دەسەڵاتەکەی هەیە لە‌ناوه‌نده‌نێودەوڵەتیەکاندا بەجۆرێک کە
له‌راپۆرته‌کانی ناوه‌نده‌جیهانیه‌کان ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک
دەسەڵاتێکی دژ به‌ئازادی و مافی مرۆڤ دەناسێنرێت.
نوێترین ڕووداویش ئەوەبوو کە ڕۆژی 4 ی ئایار له‌به‌رده‌م زانکۆی سلاح
ا‌لدین و کۆلیژی زمان و له‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی ئه‌م زانکۆیه‌چەند
چه‌کدارێک هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر خوێندکاری ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت
عوسمان،لە دوای لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌به‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی ئەم
زانکۆیە ، به‌زۆره‌ملێ سواری سه‌یاره‌یه‌کی جۆری هۆندای دەکەن . سه‌رباری
ئه‌وه‌ی له‌یه‌که‌م چرکه‌ساتی فڕاندنەکە ، هاوڕێیانی شه‌هید سه‌رده‌شت
ئاگاداری ده‌زگا به‌رپرسه‌ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ن و مەسەلەکە به‌ره‌وڕووی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌کەنەوە ، که‌چی له‌ته‌ک خه‌مساردی به‌رپرسان
،بە بەردەم 11 کۆنترۆلی بازگه‌حکومیه‌کان تاوانباران تێپەڕدەبن و دواتر
ته‌رمی شه‌هید سه‌رده‌شت له‌یه‌کێک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی شاری موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌که‌گوللله‌له‌ده‌می
دراوه.
تاوانی تیرۆر‌و ڕفاندنی قوتابیەکی رۆژنامه‌نوس به‌به‌رچاوی پاسه‌وان و
هاوەڵەکانی به‌ڕۆژی ڕوناک له‌ناو پایته‌ختی هه‌رێم و بڕینی 11 بازگه‌ی
حکومی و شێوازی تیرۆرکردنەکە بە گوله‌دان له‌ده‌می ، هه‌موو ئه‌مانه‌ده‌مان
گه‌یه‌نێته‌ئه‌و باوه‌ره‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆری ئازادی
ڕادەربڕین وهه‌وڵێکی مه‌ترسیداره‌بۆ سه‌ر ئازادی سیاسی، شێوازی
جێبەجێکردن وکاتی ئه‌م تاوانه‌ئەوە دەردەخات کە ئەنجامدەرانی ئەم کارە
قێزەونە خاوەنی هێزێکی سیاسی و سه‌ربازی ئەوتۆن کە دەتوانن بەڕۆژی
ڕووناک دەستدرێژی بکەنە سەرهاوڵاتیان بەبەرچاوی دەزگا ئەمنیەکانەوە.
بۆیە ئێمە داوا دەکەین:
١- لیژنەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمان و حکومەت و دادوەرانی سەربەخۆ و
ڕۆژنامەنوسان دوور لە دەسەڵاتی هەر حزبێک پێک بێت بۆ بەدواداچوونی ئەم
تاوانەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە.
٢- هەر لایەن و پارتێک کەبەرپرسبێت لەئەنجامدانی تاوانەکە بەزووترین
کات ئاشکرابکرێ و سزای یاسایی توند بدرێن.
٣- بەهۆی ئەوەی ئەم تاوانە هەموو سنورێکی یاسایی وئەمنی تێپەراندوە و
لەبەرامبەریشدا بەرپرسان کاری جددیان بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو
ڕۆژنامەنوس و خوێندکارە نەکردووە ، داوا دەکەین بەرپرسان لەوەزارە تی
ناوخۆ‌و وپۆلیس لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت وسزای یاسایی بدرێن .
وێنەیەک بۆ/
- ئەمنستی ئینتەرناسیونال
- هیومان رایت کۆمیتی HRC
|