په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

دڵزار شەنگە دڵی دەشکێت!!

 

 

 

دڵێکی شکاو نوێترین بەرهەمی هونەرمەند دڵزار شەنگەیە و لە تێکست و سیناریۆ و دەرهێنانی شاعیر هەردی ئەحمەدە و  کاری میوزیکی لە وڵاتی بەریتانیا لە کۆمپانییای شەنگە میوزیک بۆ کراوە، کۆمپانییای شیلانە فیلم کاری وێنەگرتن و مۆنتاژکردنی بۆ جێبەجێکردوە بەڕێز کاک هیوا ئەحمەد وەک کامێرە پێرسن بە هاوکاری بەڕێز کاک سۆران شەماڵ بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی کۆمپانییای شیلانە فیلم بە نوێترین و باشترین کەرەستە کاری سیناریۆکەیە کردوە.

 

شایانی باسە کۆمەڵێک کەسی هونەری هاوکاری ئەم بەرهەمە نوێیەیان کردوە، لەوانە بەڕێزان خاتو شیلان ئەحمەد کاری فۆتۆگرافی جێبەجێکردوە و خاتو سارا کاوە وەک میکیاج و ڕوناک و لایتین و فۆتۆگراف، هێمن ئەحمەد وەک هاوکاری دەرهێنەر و کارە هونەریەکان،بەڕێز کاک نالی وەک یاریدەدەر و هاوکارلە کارە هونەریەکاندا، چەندین شوێن و جێگای تایبەت بونەتە مەنزڵ لە ناو ئەم بەرهەمەدا لێرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایانانە دەکەین کە هاوکاریان کردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرهەمەی هونەرمەند دڵزار شەنگە،بە تایبەتی هەردوو ئەکتەری بە توانای ئنگلیز بەڕێزان خاتو(هۆڵی دۆس دێڵ و جۆ ۆمه). بە هیوای بەدڵبوون و کاتێکی ئارام، بۆ سەرجەم ئاشقانی هونەرمەند و گوێگران و بینەرانی ئەم بەرهەمە.  

 

لێرەدا دەتوانن سەرنج بدەن لە چۆنێتی  کارکردن لە ناو ئەم بەرهەمەدا: http://www.dilzar.com/page9a.html

 

بۆ زانیاری لە سەر کار و بەرهەم و پڕۆژەکانی هونەرمەند تکایە سەردانی ماڵێپەر بکەن: http://www.dilzar.com

 

 

فه‌رموو لێره‌ کرته‌ بکه‌ بۆ دیتن و بیستنی گۆرانییه‌که: http://www.youtube.com/watch?v=4AgkpaJyPFs

 

 

شه‌نگه‌ میوزیک