٢٤\٨\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -
سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی
چوارەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
كورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌وه له خۆی قبوڵ بكات له رێگه‌ی
ناسنامه مه‌زهه‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عێراقدا ناسنامه
نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی خۆی زاڵبكات به‌سه‌ر ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی
زمانییه‌كه‌ی عه‌ربی سوننه‌داو ناچاریان بكات ده‌ستبه‌رداری
ناسنامه‌كه‌ی خۆیان ببن و به ناسنامه كوردییه‌كه‌وه كاری خۆیان
بكه‌ن، بۆیه ناچێته ناو ئه‌و رێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌وه كه ناسنامه
مه‌زهه‌بیه‌كه ده‌یهێنێته ئاراوه.
ئێمه ناتوانین بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كوردی ناو ده‌وڵه‌تی عێراق له
ئه‌گه‌رێكی ئاوادا كارێكی ئاوا بكات له كاتێكدا ده‌بینن له دوای راپه‌ڕینه‌وه
كه له‌و پێكهاته ده‌وڵه‌تییه‌ی عێراق هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له
نێوان پێكهاته ناوچیه‌ییه‌كانی خۆیشیدا نه‌یتوانیووه ناسنامه‌یه‌كی
زمانیی-ناوچه‌یی زاڵبكات به‌سه‌ر ناسنامه زمانییه ناوچه‌ییه‌كانی تری
خۆیداو بیكات به ناسنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌موویان، ئیتر چۆن ده‌توانێت
ناسنامه زمانییه كوردییه‌كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا بسه‌پێنێ.
بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكات ده‌بێت به بنه‌مای زاڵییه‌تی كار بكات.
بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار ده‌بێت له‌ناو پێكهاته جیاوازه‌كانی خۆیدا به‌و
بنه‌مایه كاری كردبێت جا ده‌توانێت ناسنامه زاڵه‌كه‌ی ناوخۆی به‌سه‌ر
ناسنامه‌یه‌كی عه‌ربیدا زاڵبكات.
له دوای راپه‌ڕین جه‌نگ له نێوان پێكهاته كوردییه‌كاندا به‌رپابوو
هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌وروبه‌ر كه به‌رامبه‌ربوون هه‌ریه‌كه‌یان
پشتگیری یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببێت به‌سه‌ر
ئه‌وی تریاند،ا به‌ڵام ئه‌م زاڵبوونه له نێوان هه‌ردوو هێزه سیاسییه‌كه‌ی
هه‌ریمێ كوردستاندا سه‌ری نه‌گرت و رێككه‌وتنێك هاته‌ئاراوه كه رێككه‌وتنی
نێوان زاڵ و به‌زیو نه‌بوو، به‌ڵكو رێككه‌وتنی نێوان دوو هێزبوو كه
هیچیان له‌جه‌نگه‌كه‌دا نه‌یتوانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌وی تریاندا. ئه‌مه‌ش
وایكرد هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دوو ئییداره‌یی بڕوات و دوو حوكومه‌ت
بێنه‌ئاراوه. ئه‌وه‌ی كه‌وای كرد بارودۆخه‌كه ئاوا بروات قبوڵنه‌كردنی
بنه‌مای زاڵیه‌تییه له حوكمڕانیدا له نێوان دوو پێكهاته‌ی كوردی
جیاوازدا.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی ئه‌وه رۆشن ده‌كاته‌وه كه كوردبوون خۆی
وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه پێكهاته‌یه‌كی جیاواز كه هه‌ریه‌كه‌یان
هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆشیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی
دامه‌زراوه.
به‌مانایه‌كی تر ده‌توانین كوردبوون به‌وه پێناسه بكه‌ین كه بنه‌مای
نازاڵیه‌تییه. واته ئه‌و بنه‌مایه‌یه ئه‌و پێكهاته جیاوازانه‌ی له
ژێر چه‌تری كوردبووندا كۆبوونه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان خۆیاندا له
هه‌موو بارودۆخێكی مێژوویدا په‌یڕه‌وییان كردووه. هه‌ركام له‌و
پێكهاته جیاوازانه‌ش كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هاوبه‌شی كوردبوونه له
هه‌ر قۆناغێكی مێژوویدا له‌گه‌ڵ پێكهاته كوردیه‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
پێكهاته ناكوردیه‌كانیشدا ویستبێتی په‌یڕه‌وی له بنه‌مای زاڵیه‌تی
بكات ئه‌وه له كوردبوون كه‌وتووه. بنه‌مای نازاڵیه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی
له مێژوودا بۆ سازكردووه كه قبوڵی بنه‌مای زاڵیه‌تی نه‌كات و له گه‌ڵ
غه‌یری خۆیدا نه‌چێته ناو ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه كه ره‌وایه‌تی به
زاڵبوونی یان به به‌زینی ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌مان بۆ رۆشن بوویه‌وه ده‌توانیین وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره بده‌ینه‌وه كه كورد بۆچی قبوڵی هیچ رێكه‌وتنێك ناكات كه
تیایدا ببێت به سه‌ردا یان ببێت به كۆیله؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی
كورد ئاوایه بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌بێت چونكه كوردبوون له‌سه‌ر بنه‌مای
نازاڵیه‌تی دامه‌زراوه. كاتێك ئه‌و پێكهاته جیاوازانه‌ی كه ناسنامه‌ی
كوردبوون كۆی كردوونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر له نێوان خۆشیاندا بیانه‌وێت
كوردبوون وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه
جیاوازه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا زاڵبكه‌ن ئه‌وه له كوردبوون
ده‌كه‌ون.
بۆ نموونه كرمانجی به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه زازاكیش وه‌ك ئه‌وان كوردن و
كوردبوون ناسنامه‌ی هاوبه‌شیانه بیه‌وێت به هه‌ر بیانوێیك بێت
ناسنامه كرمانجییه‌كی خۆی به‌سه‌ر ناسنامه زازاكیه‌كه‌ی ئه‌واندا زاڵ
بكات ئه‌وه زازاكیه‌كان ناسنامه كوردییه‌كه‌ی خۆیان بۆ پاراستنی
ناسنامه زازاكیه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌وشێننه‌وه، له به‌رامبه‌ر
كرمانجه‌كاندا ناسنامه‌ی زازاكیبه‌ت به‌رزده‌كه‌نه‌وه. كه ئه‌مه‌شیان
كرد كرمانجه‌كان به‌ته‌نیا ناتوانن كوردبن، ئه‌وان به‌ته‌نیا كرمانجن،
چونكه كوردبوون ناسنامه‌ی هاوبه‌شی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌و
ناسنامه‌ی یه‌ك پێكهاته نییه.
هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته كوردییه‌كان كوردبوونی وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك
قبوڵ نییه كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا كه هه‌مان ناسنامه‌یان هه‌یه
ناسنامه تایبه‌تییه‌كه‌ی ببێت به ناسنامه‌یه‌كی به‌زیوو یان ناسنامه‌یه‌كی
زاڵ، كوردبوون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و ناسنامه‌یه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ
یه‌كتریدا ده‌خاته ناو په‌یوه‌ندییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌وان
له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا دۆخی زاڵیه‌تی یان دۆخی به‌زیوه‌یه‌تی وه‌رگرێت.
ئه‌وان تا ئه‌وكاته یه‌كن و یه‌ك ناسنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه كه
خۆیه‌تیه‌كه‌یان پارێزراو بێت، كاتێك خۆیه‌تیه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هه‌ر
پێكهاته‌یه‌كه‌وه كه له ناسنامه‌ی كوردبووندا له‌گه‌ڵیاندا هاوبه‌شه
ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، قبوڵی ئه‌و ناسنامه هاوبه‌شه ناكه‌ن و
ناسنامه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌پارێزن.
كوردبوون بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان كاتێك قبووڵه كه ناسنامه تایبه‌ته‌كه‌یان
به‌هیچ ناسنامه‌یه‌ك به ناوی ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه نه‌فینه‌كرێته‌وه.
كوردبوون هه‌ر خۆی له‌وانه ده‌خوازێت كه كوردن قبوڵی هیچ رێككه‌وتنێك
نه‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی بێت. كوردبوون خۆی رێككه‌وتنه
له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی. بۆیه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان
له مێژودا هه‌یانه، ده‌ره‌وه پێی نه‌داون و هیچ شتێك ناچاری نه‌كردوون
وابن جگه له كوردبوون خۆی نه‌بێت.
كاتێك ئێمه ده‌پرسین كورد بۆ وایه؟ ئه‌وه پرسیاره‌كه‌مان به‌وردی نه‌كردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه به وردی بكه‌ین ده‌بێت بڵێین بۆ پێكهاته
كوردیه‌كان ئاوان؟ ئه‌و كاته وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه ده‌بێت گه‌ر ئاوا نه‌بن
كورد نیین، چوونكه كوردبوونی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئاوابن و به‌شێوه‌یه‌كی
تر نه‌بن. به‌شی دووه‌می وه‌ڵامی پرسیاره‌كه كه له باره‌ی ئه‌وه‌وه‌یه
كورد چۆن له‌و دۆخه ده‌رده‌چێت؟ ئه‌م پرسیاره‌ش گه‌ر به وردتر بیكه‌ین
ئه‌وه ده‌بێت بڵێین پێكهاته كوردییه‌كان چۆن له‌و دۆخه ده‌رده‌چن؟
ئه‌وكاته وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته له‌و دۆخه ده‌رده‌چن كه
له كوردبوون ده‌كه‌ون. ئه‌و كاته‌ش له كوردبوون ده‌كه‌ون كه قبوڵی
بنه‌مای زاڵیه‌تی ده‌كه‌ن.
كورد ده‌بێت چی بكات؟ له راستیدا ده‌بێت فۆرمێكی حوكومڕانی له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه له‌و
دۆخه‌ی خۆی قوڵبێته‌وه‌و زیاتر هوشیاری پێ په‌یدا بكات تا ده‌گات به‌و
فۆرمه‌ی حوكمڕانی كه بنه‌مای نازاڵیه‌تی له‌فۆرمێكی سیاسی‌دا به‌رجه‌سته
ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت بتوانێت ئه‌و دۆخه‌ی خۆی به رۆشنی
نیشانی جیهان بدات و بكه‌وێته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه
چارنوسازانه‌دا كه رۆڵیان هه‌یه له ره‌وایه‌تی دان به هه‌ر فۆرمێك
له فۆرمه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن كه له جیهاندا هه‌یه، تا رێگه‌ی
پێبدرێت به‌و فۆرمه تایبه‌تی خۆی سیسته‌می حوكمڕانی خۆی دامه‌زرینێ.
كورد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌ڵافه‌تدا توانی ئه‌و فۆرمی حوكمڕانییه
بۆ پێكهاته‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه كه حوكمڕانییه له فۆرمی میرنیشنه‌كاندا،
توانیشی ئه‌و هێزه چاره‌نوسازانه‌ی ئه‌وكات رازی بكات به‌وه‌ی كه نه‌چێته
ناو سیسته‌می خه‌لافه‌ته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه وه‌ك كۆمه‌ڵه
میرنشینێكی سه‌ربه‌خۆی بمێنێته‌وه. من پێم وان نییه هیچ پێكهاته‌یه‌ك
له پێكهاته كوردیه‌كان شانسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیان هه‌بێت
ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تی پێكهاته‌یه‌كی
كوردی بێت كه‌له كوردبوون كه‌وتبێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ناسنامه‌ی پێكهاته‌كه هه‌ڵده‌گرێت نه‌ك ناسنامه‌ی كوردبوون، چونكه له‌سه‌ر
بنه‌مای كوردبوون دانه‌مه‌زاروه.
___________________________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan1.htm
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|